❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نـوێژكـردن تـه‌مـه‌ن درێـژ ده‌كــات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-03 07:49:02

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

نـوێژكـردن تـه‌مـه‌ن درێـژ ده‌كــات

رۆیشتن بۆ مزگه‌وت یان كلێسا یانیش شوێنى ترى خودا په‌رستى و نوێژ كردن ، ده‌بێته‌ هۆى ته‌مه‌ن دریَّژى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ نوێژه‌كانى به‌ شێوه‌یه‌كى رێكوپێك ئه‌نجام ده‌دات .

ئه‌مه‌ش له‌ ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ له‌ گۆڤارى Psychology and Health ی بلاو بوه‌ته‌وه‌ ، و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ئاماده‌ ده‌بن له‌ مه‌راسیمه‌ ئایینییه‌كان و نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ته‌مه‌ن به‌سالدا چوونه‌ ، رێژه‌ى مه‌ترسی مردن به‌رێژه‌ى 20 له‌ سه‌د كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و ئافره‌تانه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌دان ئه‌و رێوره‌سمانه‌ ئه‌نجام ناده‌ن .

تیمێك له‌ توێژه‌رانى كۆلیژی پزیشكیی ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین له‌ زانكۆى یاشیفا هه‌موو ئایینه‌كانیان له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كۆكرده‌وه‌ و چاودێرى ئه‌وه‌یان كرد كه‌ ئایا ئه‌و ئافره‌تانه‌ به‌شێوه‌یه‌كى رێكخراو نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن هه‌ست به‌ ئارامی ده‌روونى ده‌كه‌ن یان نا ؟ توێژه‌ران ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه‌ كه‌ مه‌راسیمه‌ ئایینییه‌ رێكخراوه‌كان له‌پێی سیسته‌مێكى رۆژانه‌ جۆرێك له‌ په‌یوه‌ندى كۆمه‌لایه‌تى ده‌خولقێنێ كه‌ رۆلێكى ئاشكرا ده‌بینێت له‌ به‌هێزكردنى ته‌ندروستى و جه‌سته‌ى مرۆڤ و ئه‌و خانمانه‌ى نوێژه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى جوان رێك ده‌خه‌ن ماوه‌یه‌كى درێژتر ده‌ژین له‌وانى تر . توێژه‌ ر " ئه‌لێزه‌ر شنال " مامۆستاى ده‌روونزانى و سه‌رپه‌رشتى توێژینه‌وه‌كه‌ بۆچوونى وایه‌ كه‌ ناتوانرێت ته‌نها به‌بوونى چه‌ند هۆكارێكی چاوه‌ڕوانكراوی وه‌كو پشتگیرى به‌هێزى خێزان ، هه‌لبژاردنى شێوازى ژیان ، كه‌مكردنه‌وه‌ى جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ى مه‌ى ، ئه‌و پارێزگارییه‌ى نوێژ به‌ نوێژكه‌ره‌كان ده‌یدات به‌شێوه‌یه‌كى روون و ئاشكرا و ته‌واو لێكبدرێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها گوتیشی : " شتێكى تر هه‌یه‌ كه‌ ناتوانین تێیبگه‌ین یاخود بیزانین ، له‌وانه‌یه‌ زۆرجار هۆكارگه‌لێك هه‌بن كه‌ ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ لێك بده‌نه‌وه‌ " .

توێژه‌ران لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 92395 ئافره‌ت ئه‌نجامدا كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50 و 79 و سالیدا بوو ، مه‌به‌ستى توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌بوو چاودێرى ته‌ندروستی بنچینه‌یی ئافره‌ت بكات له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وله‌تى و به‌ پشتگیرى رێكخراوى ته‌ندروستى نێوده‌وله‌تى و ئامانجیش لێی زانینى كێشه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئافره‌ت بوو .

ئه‌م خانمانه‌ ولامى چه‌ند پرسیارێكیان دایه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵس و كه‌وتى رۆژانه‌ و ته‌ندروستى ورێوره‌سمه‌ ئایینییه‌كانیان و بۆ ماوه‌ى حه‌وت سال چاودێریان كرا ، ده‌ركه‌وت كه‌ رێژه‌ى مردن 20 له‌ سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه‌ لاى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌لاى كه‌م هه‌فته‌ى جارێكیش بێت نوێژه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانى تر كه‌ ئه‌نجامى ناده‌ن . سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وت كه‌ نوێّژ كاریگه‌رى روونى نییه‌ له‌سه‌ر دابه‌زاندنى رێژه‌ى ئه‌و مردنانه‌ى له‌ ئه‌نجامى حاڵه‌ته‌كانى نه‌خۆشی دڵه‌وه‌ رووده‌ده‌ن .
ک.تی ڤی

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-03 13:11:59

N M A-1
❤ فریشته‌ی ناز ❤
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-19
دواترین سه‌ردان: 2013-07-13
په‌یامه‌كان: 1733
WindowsVistaMSIE7

Re: نـوێژكـردن تـه‌مـه‌ن درێـژ ده‌كــات

ده‌ستت خـــۆش بێت کاك خه‌ڵات بۆ زانیاریه‌که‌ت
به‌هیوای زیاتر به‌ڕێزم...سه‌رکه‌توویت

Kurdzhin
من گوڵێکی سیس و ژاکاوم وجودم پەڕپەڕە چەرخی سپڵەش بولبولێکە و هەر وەکو خۆی دڵ تەڕە
تۆش هاودەستی چارەنووسی و بۆ نەمانم هەوڵــتە ئێوە دوون و من یەکێکم، کەی ئەوە ڕەسمی شەڕە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-03 13:31:19

kchi hawleri
کازیوەی یانە
شوێن: ♥Sweed♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-25
دواترین سه‌ردان: 2014-01-14
په‌یامه‌كان: 1217
WindowsVistaMSIE7

Re: نـوێژكـردن تـه‌مـه‌ن درێـژ ده‌كــات

ده‌ستت خـــۆش بێت کاك خه‌ڵات بۆ زانیاریه‌که‌ت
سه‌رکه‌توویت

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-1dc3394909.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-03-03 16:36:36

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: نـوێژكـردن تـه‌مـه‌ن درێـژ ده‌كــات

زۆر سوپاس به‌ڕێزان هه‌ربژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net