.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















رۆیشتن بۆ مزگه‌وت یان كلێسا یانیش شوێنى تر‌ى خودا په‌رستى و نوێژ كردن ، ده‌بێته هۆى ته‌مه‌ن دریَّژى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه نوێژه‌كانى به شێوه‌یه‌كى رێك‌وپێك ئه‌نجام ده‌دات .
ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامى لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له گۆڤارى Psychology and Health ی بلاو بوه‌ته‌وه ، و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ئاماده ده‌بن له مه‌راسیمه ئایینییه‌كان و نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌ته‌مه‌ن بهسالدا چوونه ، رێژه‌ى مه‌ترسی مردن به‌رێژه‌ى 20 له سه‌د كه‌متر ده‌بێته‌وه به‌به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و ئافره‌تانه له‌م ته‌مه‌نه‌دان ئه‌و رێوره‌سمانه ئه‌نجام ناده‌ن .
تیمێك له توێژه‌رانى كۆلیژی پزیشكیی ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین له زانكۆى یاشیفا هه‌موو ئایینه‌كانیان له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كۆكرده‌وه و چاودێرى ئه‌وه‌یان كرد كه ئایا ئه‌و ئافره‌تانه به‌شێوه‌یه‌كى رێكخراو نوێژه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن هه‌ست به ئارامی ده‌روونى ده‌كه‌ن یان نا ؟ توێژه‌ران ئه‌وه‌یان دۆزییه‌وه كه مه‌راسیمه ئایینییه رێكخراوه‌كان له‌پێی سیسته‌مێكى رۆژانه جۆرێك له په‌یوه‌ندى كۆمه‌لایه‌تى ده‌خولقێنێ كه رۆلێكى ئاشكرا ده‌بینێت له به‌هێزكردنى ته‌ندروستى و جه‌سته‌ى مرۆڤ و ئه‌و خانمانه‌ى نوێژه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كى جوان رێك ده‌خه‌ن ماوه‌یه‌كى درێژتر ده‌ژین له‌وانى تر . توێژه ر " ئهلێزهر شنال " مامۆستاى ده‌روونزانى و سه‌رپه‌رشتى توێژینه‌وه‌كه بۆچوونى وایه كه ناتوانرێت ته‌نها به‌بوونى چه‌ند هۆكارێكی چاوه‌ڕوانكراوی وه‌كو پشتگیرى به‌هێزى خێزان ، هه‌لبژاردنى شێوازى ژیان ، كه‌مكردنه‌وه‌ى جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ى مه‌ى ، ئه‌و پارێزگارییهى نوێژ به نوێژكه‌ره‌كان ده‌یدات به‌شێوه‌یه‌كى روون و ئاشكرا و ته‌واو لێكبدرێته‌وه ، هه‌روه‌ها گوتیشی : " شتێكى تر هه‌یه كه ناتوانین تێیبگه‌ین یاخود بیزانین ، له‌وانه‌یه زۆرجار هۆكارگه‌لێك هه‌بن كه ئه‌و ده‌ره‌نجامانه لێك بده‌نه‌وه " .
توێژه‌ران لێكۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 92395 ئافره‌ت ئه‌نجامدا كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 50 و 79 و سالیدا بوو ، مه‌به‌ستى توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌بوو چاودێرى ته‌ندروستی بنچینه‌یی ئافره‌ت بكات له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وله‌تى و به پشتگیرى رێكخراوى ته‌ندروستى نێوده‌وله‌تى و ئامانجیش لێی زانینى كێشه ته‌ندروستییه‌كانی ئافره‌ت بوو .
ئه‌م خانمانه ولامى چه‌ند پرسیارێكیان دایه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌ڵس و كه‌وتى رۆژانه و ته‌ندروستى ورێورهسمه ئایینییه‌كانیان و بۆ ماوه‌ى حه‌وت سال چاودێریان كرا ، ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ى مردن 20 له سه‌د كه‌م بووه‌ته‌وه لاى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌لاى كه‌م هه‌فته‌ى جارێكیش بێت نوێژه‌كانیان ده‌كه‌ن به‌به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌وانى تر كه ئه‌نجامى ناده‌ن . سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش ده‌ركه‌وت كه نوێّژ كاریگه‌رى روونى نییه له‌سه‌ر دابه‌زاندنى رێژه‌ى ئه‌و مردنانهى له ئه‌نجامى حاڵه‌ته‌كانى نه‌خۆشی دڵه‌وه رووده‌ده‌ن .
ک.تی ڤی


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خـــۆش بێت کاك خه‌ڵات بۆ زانیاریه‌که‌ت
به‌هیوای زیاتر به‌ڕێزم...سه‌رکه‌توویت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خـــۆش بێت کاك خه‌ڵات بۆ زانیاریه‌که‌ت
سه‌رکه‌توویت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس به‌ڕێزان هه‌ربژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه