.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












تیری خه‌نده‌م
ئه‌ی شه‌هیدی ڕێگای جوانی
تۆ پاک بوویت و
من بووم نیگای به ناز و عیشوه‌م تێ گرتی
تا پاکێتیت خۆی ڕانه‌گرت
له‌به‌ر په‌ڵه‌ی نیگاکانم
هاتیه قسه به شه‌رمه‌وه
ووتت برژانگی چاوانت وه‌کو تیرن
دڵه‌ی ماندوومی پێکاوه
منیش به نازێکی زۆرتر
له هی جاران
به ئازارتر چاوم لێت کرد
ووتم هانێ
فه‌رموو گیانه ئه‌م خه‌نده‌یه
با دیاری من بێت بۆ دڵت
خه‌نده‌ی دڵه‌ی خه‌رمان سوتاو
وێنه‌ی پشکۆیێ ئاگرێ
ژێر خۆڵه‌مێشی چه‌ند ساڵه
به زۆر و ناهه‌ق کپ کراو
زه‌وت کراو
تۆش به دڵه بێ نازه‌که‌ت
ئۆقره‌ت نه‌گرت
ووتت ئاخ .. ئاخ
هه‌زار جار ئاخ
ڕه‌نگت
هه‌ستت
زمانت
سیمات
وه‌ک وون بوێک
بوونیان نه‌ما
هه‌رچه‌ند پرسیم
به دوای هێڵی نه‌خشی سیمات
سۆراخم کرد
سوودی نه‌بوو
هه‌مووی بۆ تۆ ببوونه تکا
که ترپه‌ی دڵم هاته گۆ
له‌به‌ر نائارامی هێڵی ..
وێڵ کراوی سه‌رو سیمات
ده‌نگی ترپه‌کانی دڵت هاتنه وه‌ڵام
ئه‌وسا نهێنی ئه‌و ڕازه
ڕازی شاراوه‌ی چه‌ند ساڵه
ئاشکرا بوو
داستانی ڕیی هات و نه‌هات
که پاڵه‌وانه‌که‌ی ...............
تۆ بووی تا ئێستا ئازا بووی
له جه‌نگ و به‌رگریا بووی
به ڵام حه‌یف سه‌د مه‌خابن
سه‌ره‌نجامی به‌د به‌ختی تۆ
ئه‌و خه‌نجه‌ره به سۆزه بوو
ئه‌و خه‌نده پڕ له ئه‌فسوسه
که له قاقای
پێکه‌نینێ له دایک بوو
ڕێک دڵی جوان و بێ نازی تۆی پێکا بوو
بۆیه تۆش بوویته شه‌هیدێ وه‌کوو ئه‌وان ..
سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نییه











له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاست ده‌که‌م هاوڕێم ..
به‌ڕاستی منیش سه‌رسامم به ئه‌و هونه‌ر کاریه‌ی له نوسینه‌کانت ده‌یکه‌یت ..
له‌سه‌ر هێڵ نییه