❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تیری خه‌نده‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-03-11 21:53:58

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPOpera

تیری خه‌نده‌م

تیری خه‌نده‌م

ئه‌ی شه‌هیدی ڕێگای جوانی
تۆ پاک بوویت و
من بووم نیگای به‌ ناز و عیشوه‌م تێ گرتی
تا پاکێتیت خۆی  ڕانه‌گرت
له‌به‌ر په‌ڵه‌ی نیگاکانم
هاتیه‌ قسه‌ به‌ شه‌رمه‌وه‌
ووتت برژانگی چاوانت وه‌کو تیرن
دڵه‌ی ماندوومی پێکاوه‌
منیش به‌ نازێکی زۆرتر
له‌ هی جاران
به‌ ئازارتر چاوم لێت کرد
ووتم هانێ
فه‌رموو گیانه‌ ئه‌م خه‌نده‌یه‌
با دیاری من بێت بۆ دڵت
خه‌نده‌ی دڵه‌ی خه‌رمان سوتاو
وێنه‌ی پشکۆیێ ئاگرێ
ژێر خۆڵه‌مێشی چه‌ند ساڵه‌
به‌ زۆر و ناهه‌ق کپ کراو
زه‌وت کراو
تۆش به‌ دڵه‌ بێ نازه‌که‌ت
ئۆقره‌ت نه‌گرت
ووتت ئاخ .. ئاخ
هه‌زار جار ئاخ
ڕه‌نگت
هه‌ستت
زمانت
سیمات
وه‌ک وون بوێک
بوونیان نه‌ما
هه‌رچه‌ند پرسیم
به‌ دوای هێڵی نه‌خشی سیمات
سۆراخم کرد
سوودی نه‌بوو
هه‌مووی بۆ تۆ ببوونه‌ تکا
که‌ ترپه‌ی دڵم هاته‌ گۆ
له‌به‌ر نائارامی هێڵی ..
وێڵ کراوی سه‌رو سیمات
ده‌نگی ترپه‌کانی دڵت هاتنه‌ وه‌ڵام
ئه‌وسا نهێنی ئه‌و ڕازه‌
ڕازی شاراوه‌ی چه‌ند ساڵه‌
ئاشکرا بوو
داستانی ڕیی هات و نه‌هات
که‌ پاڵه‌وانه‌که‌ی ...............
تۆ بووی تا ئێستا ئازا بووی
له‌ جه‌نگ و به‌رگریا بووی
به‌ ڵام حه‌یف سه‌د مه‌خابن
سه‌ره‌نجامی به‌د به‌ختی تۆ
ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ به‌ سۆزه‌ بوو
ئه‌و خه‌نده‌ پڕ له‌ ئه‌فسوسه‌
که‌ له‌ قاقای
پێکه‌نینێ له‌ دایک بوو
ڕێک دڵی جوان و بێ نازی تۆی پێکا بوو
بۆیه‌ تۆش بوویته‌ شه‌هیدێ وه‌کوو ئه‌وان ..


سۆز

Kurdzhin
به خدا نگوییم یک مشکل بزرگ دارم ، به مشکل بگوییم من یک خدای بزرگ دارم

من هه‌م تا گۆرانکارییه‌کان دروست بکه‌م ، نه‌ک گۆرانکارییه‌کان من دروست بکات .. سۆز

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-03-12 12:43:42

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: تیری خه‌نده‌م

http://2upl.com//uploads/images/microkurd-946abc6588.gif

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-03-12 19:17:47

soz2
جوانی کوردژین
شوێن: شاری خه‌م
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2011-06-06
په‌یامه‌كان: 436
WindowsXPOpera

Re: تیری خه‌نده‌م

زۆر سوپاست ده‌که‌م هاوڕێم ..

به‌ڕاستی منیش سه‌رسامم به‌ ئه‌و هونه‌ر کاریه‌ی له‌ نوسینه‌کانت ده‌یکه‌یت ..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net