❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌ترسییه‌کان نه‌‌خواردنی به‌رچایی له‌سه‌ر منداڵان چییه؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-08 15:33:05

real
خونچەی نوێ
شوێن: hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2009-06-20
په‌یامه‌كان: 87
WindowsXPMSIE

مه‌ترسییه‌کان نه‌‌خواردنی به‌رچایی له‌سه‌ر منداڵان چییه؟

ڕێکخراوی ته‌ندروستی ئوسترالی ناسراو به "BUPA" پاش ئاڕاسته‌کردنی چه‌ند پرسیاره‌یه‌ك له‌ دایكان و باوکان‌ له‌هه‌مبه‌ڕ ڕه‌فتاری خۆراکی منداڵه‌کانیان گه‌یشتۆته ڕاستی ئه‌وه‌ی، که سبه‌ینییان زۆربه‌ی منداڵان به گه‌ده‌ی به‌تاڵ بۆ قوتابخانه‌ ماڵ جێده‌هێڵن.

له‌ئاستێکی مامناوه‌ندیدا منداڵان 1.2 ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا به‌رچایی ناکه‌ن و هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ خه‌واڵوو و هه‌روه‌ها ڕاهاتن ده‌گه‌ڕێته‌وه. له پێنج خێزاندا دووان له‌وانه جارێك له هه‌فته‌یه‌کدا منداڵه‌کانیان به‌رچاییان نه‌کردووه، بگره له یه‌كێك له‌و پێنج خێزانانه‌شدا سێ بۆ پێنج ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا به‌رچاییان نه‌کردووه.

ئاکامی به‌رچایی نه‌کردنیش ده‌بێته که‌مبوونه‌وه‌ی تواناییه‌کانی ڕۆژانه‌ و کێشه‌ی ته‌ندروستی درێژخایانی وه‌ك قه‌ڵه‌وی.

"Christine Bennett"، سه‌رپه‌رشتیاری لێکۆڵینه‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك به‌بێ به‌رچایی بۆ قوتابخانه ده‌چن، خۆیان له‌سه‌ر به‌رچایی نه‌کردن ڕاده‌هێنن و به‌تێپه‌ڕبوونی کات له مێشکیاندا چه‌سپ ده‌بێت، که به‌رچایی گرنگ نییه."

به‌رچایی نه‌کردن ده‌کرێت وه‌ك لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل به‌بێ به‌نزین ته‌ماشا بکرێت. ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رچایی ناکه‌ن، گرانه به‌درێژایی ڕۆژ بڕی پێویست له به‌رووبوومه شیرمه‌نییه‌کان، میوه و سه‌وزه‌یان ده‌ستبکه‌وێت.

"Christine Bennett" هۆشیاری به‌ دایکان و باوکان ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌و منداڵانه‌ی به‌رچایی ناکه‌ن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به قه‌ڵه‌وی و کێشه‌ ته‌ندروستییه‌کان زۆر زیاتر ده‌بێت، له‌وانه‌شه دووچاری نه‌خۆشی درێژخایان ببنه‌وه."

خۆراکی به‌رچایی بڕێکی یه‌کجار زۆر له سه‌رچاوه ته‌ندروستییه سوودمه‌ندییه‌کانی تێدایه، که مرۆڤ ده‌توانێت بۆ کاژمێره‌کانی ڕۆژ سوودیان لێوه‌ربگرێت و به‌هۆیه‌وه چالاکییه‌کانی ڕۆژ مسۆگه‌ر بکات. زۆربه‌ی زۆری مرۆڤه‌کان سبه‌ینییان بڕێکی یه‌کجار زۆر شیر ده‌خۆنه‌وه و ماست و په‌نیر و نان ده‌خۆن، که ئه‌وانه‌ش به‌سه‌رچاوه‌ی گرنگی ڤیتامین و کانزاییه‌کان داده‌نرێن

Kurdzhin
خونجه ي ده ستم به تؤده فروشم

                         ساتيك نه تبينم ساليك نه خؤشم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-08 16:35:40

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: مه‌ترسییه‌کان نه‌‌خواردنی به‌رچایی له‌سه‌ر منداڵان چییه؟

ده‌ست خۆش به‌ڕێز real بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سوده‌ ، سه‌باره‌ت به‌ منداڵه‌وه‌ ئه‌م ژه‌مه‌ (به‌رچایی) زۆر گرنگه‌ وه‌ک ئاماژه‌ت پێداوه ‌و نه‌خواردنی ئه‌م ژه‌مه‌ زیانی هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌یی وهه‌روه‌ها وره‌ی منداڵه‌که‌ چونکه‌ توانای عه‌قڵیش پێوستی به‌ وزه‌ هه‌یه‌ ،و وا باشه‌ منداڵ له‌ جیاتی چاکه‌ شیر یان شه‌ربه‌ت بخواته‌وه‌.به‌هیوای به‌رده‌وامیت real گیان

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-08 17:32:14

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: مه‌ترسییه‌کان نه‌‌خواردنی به‌رچایی له‌سه‌ر منداڵان چییه؟

ده‌ست خۆش بیت بابه‌تیک زۆربه‌سود چاکه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-10 21:52:24

real
خونچەی نوێ
شوێن: hewler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2009-06-20
په‌یامه‌كان: 87
WindowsXPMSIE

Re: مه‌ترسییه‌کان نه‌‌خواردنی به‌رچایی له‌سه‌ر منداڵان چییه؟

سوباس  هيواسه ر كه وتن بؤ ئيوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net