.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





ڕێکخراوی ته‌ندروستی ئوسترالی ناسراو به "BUPA" پاش ئاڕاسته‌کردنی چه‌ند پرسیارهیهك له دایكان و باوکان له‌هه‌مبه‌ڕ ڕه‌فتاری خۆراکی منداڵه‌کانیان گه‌یشتۆته ڕاستی ئه‌وه‌ی، که سبهینییان زۆربه‌ی منداڵان به گه‌ده‌ی به‌تاڵ بۆ قوتابخانه ماڵ جێده‌هێڵن.
له‌ئاستێکی مامناوه‌ندیدا منداڵان 1.2 ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا به‌رچایی ناکه‌ن و هۆکاری ئه‌وه‌ش بۆ خه‌واڵوو و هه‌روه‌ها ڕاهاتن ده‌گه‌ڕێته‌وه. له پێنج خێزاندا دووان له‌وانه جارێك له هه‌فته‌یه‌کدا منداڵه‌کانیان به‌رچاییان نه‌کردووه، بگره له یه‌كێك له‌و پێنج خێزانانه‌شدا سێ بۆ پێنج ڕۆژ له هه‌فته‌یه‌کدا به‌رچاییان نه‌کردووه.
ئاکامی به‌رچایی نه‌کردنیش ده‌بێته که‌مبوونه‌وه‌ی تواناییه‌کانی ڕۆژانه و کێشه‌ی ته‌ندروستی درێژخایانی وه‌ك قه‌ڵه‌وی.
"Christine Bennett"، سه‌رپه‌رشتیاری لێکۆڵینه‌وه، ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێك به‌بێ به‌رچایی بۆ قوتابخانه ده‌چن، خۆیان له‌سه‌ر به‌رچایی نه‌کردن ڕاده‌هێنن و به‌تێپه‌ڕبوونی کات له مێشکیاندا چه‌سپ ده‌بێت، که به‌رچایی گرنگ نییه."
به‌رچایی نه‌کردن ده‌کرێت وه‌ك لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل به‌بێ به‌نزین ته‌ماشا بکرێت. ئه‌و که‌سانه‌ی به‌رچایی ناکه‌ن، گرانه به‌درێژایی ڕۆژ بڕی پێویست له به‌رووبوومه شیرمه‌نییه‌کان، میوه و سه‌وزه‌یان ده‌ستبکه‌وێت.
"Christine Bennett" هۆشیاری به دایکان و باوکان ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌و منداڵانه‌ی به‌رچایی ناکه‌ن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به قه‌ڵه‌وی و کێشه ته‌ندروستییه‌کان زۆر زیاتر ده‌بێت، له‌وانه‌شه دووچاری نه‌خۆشی درێژخایان ببنه‌وه."
خۆراکی به‌رچایی بڕێکی یه‌کجار زۆر له سه‌رچاوه ته‌ندروستییه سوودمه‌ندییه‌کانی تێدایه، که مرۆڤ ده‌توانێت بۆ کاژمێره‌کانی ڕۆژ سوودیان لێوه‌ربگرێت و به‌هۆیه‌وه چالاکییه‌کانی ڕۆژ مسۆگه‌ر بکات. زۆربه‌ی زۆری مرۆڤه‌کان سبهینییان بڕێکی یه‌کجار زۆر شیر ده‌خۆنه‌وه و ماست و په‌نیر و نان ده‌خۆن، که ئه‌وانه‌ش به‌سه‌رچاوه‌ی گرنگی ڤیتامین و کانزاییه‌کان داده‌نرێن

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش به‌ڕێز real بۆ ئه‌م بابه‌ته به سوده ، سه‌باره‌ت به منداڵه‌وه ئه‌م ژه‌مه (به‌رچایی) زۆر گرنگه وه‌ک ئاماژه‌ت پێداوه و نه‌خواردنی ئه‌م ژه‌مه زیانی هه‌یه بۆ جه‌سته‌یی وهه‌روه‌ها وره‌ی منداڵه‌که چونکه توانای عه‌قڵیش پێوستی به وزه هه‌یه ،و وا باشه منداڵ له جیاتی چاکه شیر یان شه‌ربه‌ت بخواته‌وه.به‌هیوای به‌رده‌وامیت real گیان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش بیت بابه‌تیک زۆربه‌سود چاکه
له‌سه‌ر هێڵ نییه




سوباس هيواسه ر كه وتن بؤ ئيوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
