❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دووکه‌ڵی جگه‌ره ده‌بێته هۆکاری زڕاندنی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-04 20:30:42

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

دووکه‌ڵی جگه‌ره ده‌بێته هۆکاری زڕاندنی



دووکه‌ڵی جگه‌ره ده‌بێته هۆکاری زڕاندنی خه‌ولێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خات، که جگه‌ره‌کێشان به‌ته‌نها کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر کێشی کۆرپه نییه‌؛ به‌ڵکو کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ڕیتمی خه‌ویش هه‌یه.

ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌زانرێت، که جگه‌ره‌کێشان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی کۆرپه‌ی ناو سکی دایکان هه‌یه. ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌‌یه‌ك توێژه‌رانی فه‌ڕه‌نسی گه‌یشتوونه‌ته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی، که دایکانی جگه‌ره‌كێش ده‌بنه هۆکاری ناله‌بارکردنی خه‌وی کۆرپه‌کانیان.

"Frédéric Telliez" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Jules Verne University of Picardy" له "Amiens" له‌ ژماره 12ی به‌رگی 31ی گۆڤاری "Sleep"دا نووسیویانه، که جگه‌ره‌کێشان ده‌بێته هۆکاری گۆڕینی ڕیتمی خه‌وتنی کۆرپه‌ی ساوا.

له‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران چاودێری خه‌وی 40 شیره‌خۆره‌‌‌یان کرد، که ئه‌وانه‌ش مانگێك پێش کاتی خۆیان هاتبوونه ژیانه‌وه. له‌میانه‌ی چاودێریکردنه‌که‌یاندا توێژه‌ران خه‌وتن و هه‌ڵسان و جووڵه‌ی شیرخۆره‌کانیان له‌کاتی خه‌ودا هه‌ڵسه‌نگاند.

ئه‌و شیره‌خۆرانه‌ی دایکه‌کانیان ڕۆژانه زیاتر له ده‌ جگه‌ره‌یان کێشابوو، دوو کاژمێر که‌متر له‌چاو شیره‌‌ی خۆره‌ی دایکانی جگه‌ره‌نه‌كێشدا ده‌خه‌وتن. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Frédéric Telliez" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که جووڵه‌ی منداڵه‌کان له‌کاتی خه‌وتندا به فاکته‌رێکی گرنگ بۆ که‌می خه‌وتنی شیرخۆره‌کان داده‌نرێت.

که‌می خه‌و ده‌توانێت کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی مێشکی شیره‌خۆره‌کان هه‌بێت، چونکه پارسه‌نگی کاردانه‌وه‌ی له‌ش  سیسته‌می سووڕی خوێن و هه‌ناسه‌دان که‌متر ده‌بێته‌وه، که ئه‌وانه‌ش له‌لای خۆیانه‌وه ده‌بنه هۆکاری دواخستنی "گرانی تێبینکردن" و "هه‌ڵچوون".

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شیرخۆره‌کان پاش مانگێك له‌ژیان و دووربوونیان له دووکه‌ڵی جگه‌ره‌ی دایکه‌کانیان، توێژه‌ران له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا تێبینیانکرد، که گۆڕانکاری له ڕیتمی خه‌وتندا هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌وا         خۆزگه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-06 10:55:42

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE

Re: دووکه‌ڵی جگه‌ره ده‌بێته هۆکاری زڕاندنی

dastt xosh kak hussen babateki jwana hewam awaya ka aw kasay
jgara dakeshy  toze berkatawa ka xrapa supast dakam             

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-06 20:58:35

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: دووکه‌ڵی جگه‌ره ده‌بێته هۆکاری زڕاندنی

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net