.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دووکه‌ڵی جگه‌ره ده‌بێته هۆکاری زڕاندنی خهولێکۆڵینهوهیهکی نوێ ده‌ریده‌خات، که جگه‌ره‌کێشان به‌ته‌نها کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر کێشی کۆرپه نییه؛ به‌ڵکو کاریگه‌ری بۆ سه‌ر ڕیتمی خه‌ویش هه‌یه.
ماوه‌یه‌کی زۆره ده‌زانرێت، که جگه‌ره‌کێشان کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی کۆرپه‌ی ناو سکی دایکان هه‌یه. ئێستا و پاش ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك توێژه‌رانی فه‌ڕه‌نسی گه‌یشتوونه‌ته به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی، که دایکانی جگه‌ره‌كێش ده‌بنه هۆکاری ناله‌بارکردنی خه‌وی کۆرپه‌کانیان.
"Frédéric Telliez" و هاوه‌ڵه‌کانی له زانکۆی "Jules Verne University of Picardy" له "Amiens" له ژماره 12ی به‌رگی 31ی گۆڤاری "Sleep"دا نووسیویانه، که جگه‌ره‌کێشان ده‌بێته هۆکاری گۆڕینی ڕیتمی خه‌وتنی کۆرپه‌ی ساوا.
له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یاندا توێژه‌ران چاودێری خه‌وی 40 شیره‌خۆره‌یان کرد، که ئه‌وانه‌ش مانگێك پێش کاتی خۆیان هاتبوونه ژیانه‌وه. له‌میانه‌ی چاودێریکردنهکهیاندا توێژه‌ران خه‌وتن و هه‌ڵسان و جووڵه‌ی شیرخۆرهکانیان له‌کاتی خه‌ودا هه‌ڵسه‌نگاند.
ئه‌و شیره‌خۆرانه‌ی دایکه‌کانیان ڕۆژانه زیاتر له ده جگه‌ره‌یان کێشابوو، دوو کاژمێر که‌متر له‌چاو شیره‌ی خۆره‌ی دایکانی جگهرهنهكێشدا ده‌خه‌وتن. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Frédéric Telliez" ڕوونی ده‌کاته‌وه، که جووڵه‌ی منداڵه‌کان له‌کاتی خه‌وتندا به فاکته‌رێکی گرنگ بۆ که‌می خه‌وتنی شیرخۆره‌کان داده‌نرێت.
که‌می خه‌و ده‌توانێت کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤی بۆ سه‌ر گه‌شه‌ی مێشکی شیره‌خۆره‌کان هه‌بێت، چونکه پارسه‌نگی کاردانه‌وه‌ی له‌ش سیسته‌می سووڕی خوێن و هه‌ناسه‌دان که‌متر ده‌بێته‌وه، که ئه‌وانه‌ش له‌لای خۆیانه‌وه ده‌بنه هۆکاری دواخستنی "گرانی تێبینکردن" و "هه‌ڵچوون".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شیرخۆره‌کان پاش مانگێك له‌ژیان و دووربوونیان له دووکه‌ڵی جگه‌ره‌ی دایکه‌کانیان، توێژه‌ران له‌میانه‌ی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا تێبینیانکرد، که گۆڕانکاری له ڕیتمی خه‌وتندا هه‌روه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌وا خۆزگه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastt xosh kak hussen babateki jwana hewam awaya ka aw kasay
jgara dakeshy toze berkatawa ka xrapa supast dakam


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه