❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ عێراقی: 2012 كۆتایی‌ زه‌وییه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-07 13:39:44

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ عێراقی: 2012 كۆتایی‌ زه‌وییه‌

كولیژێكی‌ عێراقی توێژنه‌یه‌وه‌یه‌كی‌ گریمانه‌یی‌ ئاماده‌ كردووه‌ تێدا ده‌ڵێت به‌هۆی‌ جوڕمێكی‌ ئاسمانییه‌وه‌ گۆی‌ زه‌وی وێران ده‌بێت‌و زۆربه‌ی‌ دانیشتوانیشی ده‌بنه‌ قوربانی.
كۆلێژی‌ زانستی‌ زانكۆی‌ به‌غدا تویژینه‌وه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه‌ تێدا هاتووه‌ به‌هۆی‌ پێكدادانی‌ جوڕمێكی‌ ئاسمانی له‌ساڵی‌ 2012 به‌گۆی‌ زه‌ویدا ئه‌وا زۆربه‌ی‌ زۆری‌ دانیشتوانی‌ سه‌ر زه‌وی له‌ناوده‌چن.
دكتۆر  سامیر عه‌بدولئه‌میر كه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌شدارانی‌ تویژنه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند: چه‌ندین ئاماژه‌ی‌ زانستی‌ هه‌یه‌ كه‌باس له‌و جوڕمه‌ ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می‌ شارستانیه‌تی‌ سۆمه‌ری‌‌و مایا‌و چین.
حه‌سه‌ن وتیشی: ئه‌و جوڕمه‌ ئاسمانیه‌ ئه‌مانخاته‌ به‌رده‌م گریمانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئایه‌ ئه‌م جوڕه‌مه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌كه‌وێته‌ نێو كۆمه‌ڵه‌ی‌ خۆره‌وه‌، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌یه‌؟ به‌ڵام زۆر به‌ڵگه‌ له‌به‌رده‌ستدان كه‌ جوڕه‌مه‌كه‌ ئێستا نزیكه‌ له‌گۆی‌ زه‌وییه‌وه‌.
ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ زانكۆی‌ به‌غدا روونیشیكرده‌وه‌: ئه‌و دیارده‌ سروشتیانه‌ی‌ له‌چه‌ند ساڵی‌ رابردوودا له‌سه‌ر زه‌وی روویاندا هه‌موویان ئاماژه‌ی‌ نزیك بوونه‌وه‌ی‌ ئه‌و جوڕه‌مه‌ن كه‌ناوی‌ ئێكس (x) ی‌ لێنراوه‌.
حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها وتی: له‌و دیارده‌و رووداوانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا روویاندا ئه‌و بومه‌له‌ره‌زه‌یه‌ بوو كه‌ بووه‌ هۆی‌ رووداونی‌ لا فاوی‌ تسۆنامی كه‌ له‌تایلاندو ئه‌نده‌نوسیای‌ دا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و بومه‌له‌ره‌زه‌ به‌هێزه‌ی‌ له‌ئیتالیای‌ دا، هه‌روه‌ها دیارده‌ی‌ قه‌تیسبوونی‌ گه‌رما كه‌چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌یه‌.http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-98f031543d.jpg
له‌توێژینه‌وه‌ گرمانه‌ییه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ پێكدادانی‌ جوڕه‌مه‌كه‌ به‌ گۆی‌ زه‌وی ده‌بێته‌ هۆی‌ فه‌نابوونی‌ نزیكه‌ی‌ 70% دانیشتوانی‌ سه‌ر زه‌وی، دواتریش به‌هۆی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ی‌ به‌هۆی‌ پێكدادانه‌كه‌وه‌ دروست ده‌بێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ بوركان‌و روودانی‌ چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی‌ به‌هێز‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌و برسێتی‌ نزیكه‌ی‌ 20%ی‌ تری‌ كۆی‌ زه‌وی له‌ناو ده‌چن.
له‌كۆتایی وته‌كانیدا ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ زانكۆی‌ به‌غدا وتی: نزیكه‌ی‌ 10%ی‌ كۆی‌ زه‌وی له‌و رووداوی‌ پێكدادانه‌دا رزگار ده‌بن به‌تایبه‌ت دانیشتوانی‌ ئه‌فریقیاو جه‌زیره‌ی‌ عه‌ره‌ب‌و ناوچه‌كانی‌ ناوه‌راستی‌ عێراق، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ دانیشتوانی‌ كه‌نار ده‌ریاكان.

  http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-9dfcb1545f.jpg

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-07 15:12:03

lavuli_hawa
کازیوەی یانە
شوێن: suli. 7ayataka
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-01
دواترین سه‌ردان: 2012-08-29
په‌یامه‌كان: 1135
WindowsXPMSIE

Re: توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ عێراقی: 2012 كۆتایی‌ زه‌وییه‌

dast xosh kak garela

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5e9b500791.gif
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-133893222a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-08 09:28:25

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsXPMSIE7

Re: توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ عێراقی: 2012 كۆتایی‌ زه‌وییه‌

dasty tosh xosh azezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net