.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كولیژێكی عێراقی توێژنهیهوهیهكی گریمانه‌یی ئاماده كردووه تێدا ده‌ڵێت به‌هۆی جوڕمێكی ئاسمانییه‌وه گۆی زه‌وی وێران دهبێتو زۆربه‌ی دانیشتوانیشی ده‌بنه قوربانی.
كۆلێژی زانستی زانكۆی به‌غدا تویژینه‌وه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه تێدا هاتووه به‌هۆی پێكدادانی جوڕمێكی ئاسمانی له‌ساڵی 2012 به‌گۆی زه‌ویدا ئه‌وا زۆربه‌ی زۆری دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی له‌ناوده‌چن.
دكتۆر سامیر عه‌بدولئه‌میر كه یه‌كێكه له‌به‌شدارانی تویژنهوهكه رایگه‌یاند: چه‌ندین ئاماژه‌ی زانستی هه‌یه كه‌باس له‌و جوڕمه ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می شارستانیه‌تی سۆمهریو مایاو چین.
حه‌سه‌ن وتیشی: ئه‌و جوڕمه ئاسمانیه ئه‌مانخاته به‌رده‌م گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی ئایه ئه‌م جوڕهمه له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌كه‌وێته نێو كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه، یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌یه؟ به‌ڵام زۆر به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستدان كه جوڕهمهكه ئێستا نزیكه له‌گۆی زه‌وییه‌وه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی به‌غدا روونیشیكرده‌وه: ئه‌و دیارده سروشتیانه‌ی له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌سه‌ر زه‌وی روویاندا هه‌موویان ئاماژه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی ئه‌و جوڕهمهن كه‌ناوی ئێكس (x) ی لێنراوه.
حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها وتی: له‌و دیارده‌و رووداوانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا روویاندا ئه‌و بومهلهرهزهیه بوو كه بووه هۆی رووداونی لا فاوی تسۆنامی كه لهتایلاندو ئه‌نده‌نوسیای دا، ئه‌مه جگه له‌و بومه‌له‌ره‌زه به‌هێزه‌ی له‌ئیتالیای دا، هه‌روه‌ها دیارده‌ی قه‌تیسبوونی گه‌رما كه‌چه‌ند ساڵێكه هه‌یه.
له‌توێژینه‌وه گرمانهییهكهدا هاتووه كه پێكدادانی جوڕهمهكه به گۆی زه‌وی ده‌بێته هۆی فه‌نابوونی نزیكه‌ی 70% دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی، دواتریش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵمه‌ی به‌هۆی پێكدادانه‌كه‌وه دروست ده‌بێت ئه‌مه جگه له ته‌قینه‌وه‌ی بوركانو روودانی چه‌ندین بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێزو بڵاوبوونه‌وه‌ی نهخۆشیو برسێتی نزیكه‌ی 20%ی تری كۆی زه‌وی له‌ناو ده‌چن.
له‌كۆتایی وته‌كانیدا ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی به‌غدا وتی: نزیكه‌ی 10%ی كۆی زه‌وی له‌و رووداوی پێكدادانه‌دا رزگار ده‌بن به‌تایبه‌ت دانیشتوانی ئه‌فریقیاو جه‌زیره‌ی عهرهبو ناوچه‌كانی ناوه‌راستی عێراق، ئه‌مه جگه له دانیشتوانی كه‌نار ده‌ریاكان.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh kak garela



له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasty tosh xosh azezm
له‌سه‌ر هێڵ نییه