❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نهێنی چاوه‌ رۆشنه‌كان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-10 16:36:40

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

نهێنی چاوه‌ رۆشنه‌كان



نهێنی چاوه‌ رۆشنه‌كان 

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-0b9505357f.jpg
ده‌نگوباس - بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانت هه‌میشه‌ رۆشن و به‌ بریسكه‌ بێت و پێستی رووخساریشت هه‌رده‌م گه‌شاوه‌ بێت، ئه‌م دوو ڤیتامینه‌ فه‌رامۆش مه‌كه‌.

ڤیتامین E:
تێشووی پێست به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر په‌ره‌پێده‌دات‌و خانه‌كان له‌ زیانی تیشكی خۆر ده‌پارێزێت.
پێش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك، پزیشكان‌و پسپۆڕان له‌ بواری پێست‌و رووخساردا كۆ ڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڤیتامین (E) ئه‌و مادده‌ هه‌ره‌ كاریگه‌ره‌یه‌ كه‌ ده‌توانێ رووخسار ته‌ڕو نه‌رم بكات‌و بیپارێزێ له‌ تیشكه‌ سروشتییه‌كان كه‌ ده‌بنه‌هۆی په‌یدابوونی چرچ‌و لۆچ. به‌ڵام سوودی نوێ له‌ وه‌رگرتنی ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی د.ده‌یڤید گۆڵدبێرگ هاته‌كایه‌وه‌ كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌ رێگرتن له‌ سووتان به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه‌و به‌رگری پێستیش له‌دژی ئه‌م تیشكانه‌ به‌هێزتر ده‌كات.
له‌پاڵ كاریگه‌ریی له‌ پاراستن‌و پاكتاوكردنی رووخسار، دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێی دیكه‌ش بۆ سووده‌كانی ڤیتامین (E) هه‌یه‌ له‌وه‌ی‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئازاره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ زانكۆی تافت له‌ بۆستن ئه‌نجامدراوه‌، روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ رێژه‌ی‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی به‌ رێژه‌ی‌ 48% له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی ڤیتامین (E) له‌چاو ئه‌وانی دی، كه‌مبۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رمانی ئه‌نتیبایۆتیك به‌ رێژه‌ی‌ 56% له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی ڤیتامین (E).
نهێنییه‌كه‌ لێره‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ خڕۆكه‌ی سپی له‌خوێندا به‌هێزده‌كات‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌شی مرۆڤ له‌ نه‌خۆشی‌و ڤایرۆسه‌كان ده‌پارێزێت‌و دیوارێكی به‌رگری به‌هێز له‌دژی هێرشی نه‌خۆشییه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین E:
ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك مادده‌ی‌ خۆراكیدا هه‌یه‌، وه‌ك باده‌م كه‌ له‌ یه‌ك ئۆنسه‌یدا 25%ی‌ مادده‌ی‌ RDA بنیاتنه‌ری ڤیتامین (E) هه‌یه‌. هه‌روه‌ها له‌ قه‌رنابیتیشدا هه‌یه‌. گیراوه‌یه‌كی ئاماده‌ش له‌ ده‌رمانخانه‌كاندا به‌شێوه‌ی‌ حه‌ب هه‌یه‌.

ئۆمیگا 3
سپێتی چاو دره‌وشاوه‌و گه‌شاوه‌ راده‌گرێت.
به‌ رێژه‌ی‌ 66%ی‌ وشكی چاو كه‌مده‌كاته‌وه‌.
هانده‌ره‌كانی قه‌ڵه‌وبوون كه‌مده‌كاته‌وه‌.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، نهێنی رۆشنی چاو له‌ چالاكی جگه‌ردا خۆی ده‌بینێته‌وه‌. جگه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌یه‌ كه‌ له‌ش له‌ مادده‌ زیانبه‌خشه‌كان خاوێنده‌كاته‌وه‌.
نزمبوونه‌وه‌ی ئه‌ركی جگه‌ر كارده‌كاته‌ سه‌ر سپێتی چاوو وایلێده‌كات به‌ره‌و زه‌ردبوون یان سووربوون خۆی بنوێنێ. لێره‌دا رۆڵی ئۆمیگا 3 دێته‌پێشه‌وه‌ كه‌ كاریگه‌رێتی جگه‌ر چالاكده‌كات‌و توانای لابردنی ژه‌هره‌كانی ناو له‌شی مرۆڤ به‌رزده‌كاته‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گاته‌ رێژه‌ی‌ 66%. ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌ستده‌كه‌یت باری ته‌ندروستیت زۆر باشه‌، هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش سه‌رسام ده‌بن به‌ لایه‌نه‌ ده‌ره‌كییه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ت.
هه‌روه‌ها ئۆمیگا 3 ناهێڵێ یه‌كه‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌ی رۆن خه‌زنبكرێت به‌شێوه‌یه‌ك ببێته‌ نه‌خۆشی بۆ له‌ش، به‌ڵكو ده‌یكاته‌ وزه‌یه‌ك كه‌ بۆ چالاككردنی له‌ش سوودی هه‌بێت. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا، ئۆمیگا 3 كه‌ڵه‌كه‌بوونی شه‌كر له‌ خوێن به‌ رێژه‌ی‌ 28% كه‌مده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كانی ئۆمیگا 3:
ده‌توانرێ ئۆمیگا 3 له‌ خواردنی هه‌ندێ خۆراكی سروشتی وه‌ربگیرێ، وه‌ك ماسی سه‌لمۆن كه‌ 4 ئۆنسه‌ له‌ گۆشته‌كه‌ی 21 گرام ئۆمیگا 3ی تیادایه‌. هه‌روه‌ها یه‌ك ئۆنسه‌ی‌ گوێز 2 گرام ئۆمیگا 3ی تیادایه‌.
له‌ بازاڕه‌كاندا، گیراوه‌ی جیاجیا هه‌ن كه‌ مادده‌ی‌ ئۆمیگا 3یان به‌شێوه‌ی‌ رۆن تیادایه‌و ده‌توانرێ له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ی سه‌وزه‌وات، یان رۆنی ماسی كه‌ له‌ ده‌رمانحانه‌كاندا هه‌یه‌، بخورێت.
هه‌فتانه‌ ــ هێڤی رواندزی 


ده‌نگوباس

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-1afb8d21f0.jpgzorm ber akrdn ewa bashn
به‌یانی رۆژی له‌دایك بونمه‌ 6-9
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2492031&c=7476406 له‌22-1-2009 دامناوه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-28 23:49:51

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: نهێنی چاوه‌ رۆشنه‌كان

ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ ئازیزه‌که‌م ، ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌سه‌ر ته‌ندروستی چاوه‌ که‌ چۆن چاه‌وکانمان تووشی ئاوی سپی نه‌بێ که‌ سەرەكیترین هۆكاری تووش بوون بەنەخۆشی ئاوی سپی "ئاوی مرواری" لە چاودا كەمبوونی بیناییە لە تەمەنی پیریدا، كێشانی جگەرە و دانیشتنی راستەوخۆ لەبەر تیشكی خۆر هۆكارێكن بۆ زیادبوونی ئاوی سپی لە چاودا.

هەروەها كەمبوونی ڤیتامین A ش هۆكارێكە بۆ تووش بوون بەو نەخۆشییە، بۆیە خواردنی سپەناخ، كەلەم، كوارگ، گەلێك بە سوودن بۆ زیادبوونی ڤیتامین A و چوونە سەری بینایی چاو، پێویستە ئەوانەی تەمەنیان دەچێتەسەرێ ئەو سێ گیایە لە خواردنی رۆژانەیاندا سوود وەربگرن.

پاراستنی چاو لە هەوكردن و پیس بوون، شەكرە و زەخت، دووركەوتنەوە لە تیشكە زیانبەخشەكان، خواردنی پێویست هۆكارێكن كە ئەو نەخۆشییە بەرەو كەمی دەبەن. پێویستە ئەوانەی تەمەنیان دەچێتە سەرێ چاویلكەی خۆر بەكار بێنن، باشترین رەنگەكانی چاویلكەش رەنگی قاوەیی و سەوز و رەساسییە. ئەو رەنگانە لە ئاست رەنگەكانی سروشتدا گۆڕانكارییەكی لە خۆیان نیشان نادەن.
گوڵان.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-29 14:26:21

93 S e w a
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-09
دواترین سه‌ردان: 2009-08-19
په‌یامه‌كان: 38
WindowsXPFirefox

Re: نهێنی چاوه‌ رۆشنه‌كان

DAST XOSH HAR BZHIT

Kurdzhin
http://img195.imageshack.us/img195/3748/1cf316495ec57059a810c10.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-05-31 07:07:27

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: نهێنی چاوه‌ رۆشنه‌كان

supas 93 S e w a  gian
hewadarm ba dlt bet basaka
supas bo payamakat azizm



*************
********
****
alan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-05-31 21:13:40

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: نهێنی چاوه‌ رۆشنه‌كان

dast xoshbe alan gyan
babteki ba swd bw
sarkautubit azizm

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-06-06 07:29:53

alan3
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-16
دواترین سه‌ردان: 2011-01-09
په‌یامه‌كان: 958
WindowsXPMSIE7

Re: نهێنی چاوه‌ رۆشنه‌كان

supas Frishtai Jwani  gian
hewadarm ba dlt bet basaka
sarkawtw bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net