.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













نهێنی چاوه رۆشنهكان 
ده‌نگوباس - بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانت هه‌میشه رۆشن و به بریسكه بێت و پێستی رووخساریشت هه‌رده‌م گه‌شاوه بێت، ئه‌م دوو ڤیتامینه فه‌رامۆش مه‌كه.
ڤیتامین E:
تێشووی پێست به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر پهرهپێدهداتو خانه‌كان له زیانی تیشكی خۆر ده‌پارێزێت.
پێش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك، پزیشكان‌و پسپۆڕان له بواری پێست‌و رووخساردا كۆ ڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڤیتامین (E) ئه‌و مادده هه‌ره كاریگه‌ره‌یه كه ده‌توانێ رووخسار ته‌ڕو نه‌رم بكات‌و بیپارێزێ له تیشكه سروشتییه‌كان كه ده‌بنه‌هۆی په‌یدابوونی چرچ‌و لۆچ. به‌ڵام سوودی نوێ له وه‌رگرتنی ئه‌م ڤیتامینه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی د.ده‌یڤید گۆڵدبێرگ هاته‌كایه‌وه كه جه‌خت ده‌كاته‌وه له رێگرتن له سووتان به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه‌و به‌رگری پێستیش له‌دژی ئه‌م تیشكانه به‌هێزتر ده‌كات.
له‌پاڵ كاریگه‌ریی له پاراستن‌و پاكتاوكردنی رووخسار، دۆزینه‌وه‌یه‌كی نوێی دیكه‌ش بۆ سووده‌كانی ڤیتامین (E) هه‌یه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئازاره‌كان كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه له زانكۆی تافت له بۆستن ئه‌نجامدراوه، روونیكردۆته‌وه كه رێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی به رێژه‌ی 48% له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی ڤیتامین (E) له‌چاو ئه‌وانی دی، كه‌مبۆته‌وه. هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ده‌رمانی ئه‌نتیبایۆتیك به رێژه‌ی 56% له‌ناو به‌كارهێنه‌رانی ڤیتامین (E).
نهێنییه‌كه لێره له‌وه‌دایه ئه‌م ڤیتامینه خڕۆكه‌ی سپی له‌خوێندا بههێزدهكاتو به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش له‌شی مرۆڤ له نهخۆشیو ڤایرۆسه‌كان دهپارێزێتو دیوارێكی به‌رگری به‌هێز له‌دژی هێرشی نه‌خۆشییه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین E:
ئه‌م ڤیتامینه له ژماره‌یه‌ك مادده‌ی خۆراكیدا هه‌یه، وه‌ك باده‌م كه له یه‌ك ئۆنسهیدا 25%ی مادده‌ی RDA بنیاتنه‌ری ڤیتامین (E) هه‌یه. هه‌روه‌ها له قهرنابیتیشدا هه‌یه. گیراوه‌یه‌كی ئاماده‌ش له ده‌رمانخانه‌كاندا به‌شێوه‌ی حه‌ب هه‌یه.
ئۆمیگا 3
سپێتی چاو دره‌وشاوه‌و گه‌شاوه راده‌گرێت.
به رێژه‌ی 66%ی وشكی چاو كه‌مده‌كاته‌وه.
هانده‌ره‌كانی قه‌ڵه‌وبوون كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، نهێنی رۆشنی چاو له چالاكی جگه‌ردا خۆی ده‌بینێته‌وه. جگه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌یه كه له‌ش له مادده زیانبه‌خشه‌كان خاوێنده‌كاته‌وه.
نزمبوونه‌وه‌ی ئه‌ركی جگه‌ر كارده‌كاته سه‌ر سپێتی چاوو وایلێده‌كات به‌ره‌و زه‌ردبوون یان سووربوون خۆی بنوێنێ. لێره‌دا رۆڵی ئۆمیگا 3 دێته‌پێشه‌وه كه كاریگه‌رێتی جگه‌ر چالاكدهكاتو توانای لابردنی ژه‌هره‌كانی ناو له‌شی مرۆڤ به‌رزده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گاته رێژه‌ی 66%. ئه‌نجامه‌كه‌ش هه‌ستده‌كه‌یت باری ته‌ندروستیت زۆر باشه، هه‌روه‌ها خه‌ڵكیش سه‌رسام ده‌بن به لایه‌نه ده‌ره‌كییه سهرنجڕاكێشهكهت.
هه‌روه‌ها ئۆمیگا 3 ناهێڵێ یه‌كه‌ی گه‌رمی به‌شێوه‌ی رۆن خهزنبكرێت به‌شێوه‌یه‌ك ببێته نه‌خۆشی بۆ له‌ش، به‌ڵكو ده‌یكاته وزه‌یه‌ك كه بۆ چالاككردنی له‌ش سوودی هه‌بێت. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا، ئۆمیگا 3 كه‌ڵه‌كه‌بوونی شه‌كر له خوێن به رێژه‌ی 28% كه‌مده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆمیگا 3:
ده‌توانرێ ئۆمیگا 3 له خواردنی هه‌ندێ خۆراكی سروشتی وه‌ربگیرێ، وه‌ك ماسی سه‌لمۆن كه 4 ئۆنسه له گۆشته‌كه‌ی 21 گرام ئۆمیگا 3ی تیادایه. هه‌روه‌ها یه‌ك ئۆنسه‌ی گوێز 2 گرام ئۆمیگا 3ی تیادایه.
له بازاڕه‌كاندا، گیراوه‌ی جیاجیا هه‌ن كه مادده‌ی ئۆمیگا 3یان به‌شێوه‌ی رۆن تیادایه‌و ده‌توانرێ له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ی سه‌وزه‌وات، یان رۆنی ماسی كه له دهرمانحانهكاندا هه‌یه، بخورێت.
هه‌فتانه ــ هێڤی رواندزی
ده‌نگوباس

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت هاوڕێ ئازیزه‌که‌م ، ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌سه‌ر ته‌ندروستی چاوه که چۆن چاهوکانمان تووشی ئاوی سپی نه‌بێ که سەرەكیترین هۆكاری تووش بوون بەنەخۆشی ئاوی سپی "ئاوی مرواری" لە چاودا كەمبوونی بیناییە لە تەمەنی پیریدا، كێشانی جگەرە و دانیشتنی راستەوخۆ لەبەر تیشكی خۆر هۆكارێكن بۆ زیادبوونی ئاوی سپی لە چاودا.
هەروەها كەمبوونی ڤیتامین A ش هۆكارێكە بۆ تووش بوون بەو نەخۆشییە، بۆیە خواردنی سپەناخ، كەلەم، كوارگ، گەلێك بە سوودن بۆ زیادبوونی ڤیتامین A و چوونە سەری بینایی چاو، پێویستە ئەوانەی تەمەنیان دەچێتەسەرێ ئەو سێ گیایە لە خواردنی رۆژانەیاندا سوود وەربگرن.
پاراستنی چاو لە هەوكردن و پیس بوون، شەكرە و زەخت، دووركەوتنەوە لە تیشكە زیانبەخشەكان، خواردنی پێویست هۆكارێكن كە ئەو نەخۆشییە بەرەو كەمی دەبەن. پێویستە ئەوانەی تەمەنیان دەچێتە سەرێ چاویلكەی خۆر بەكار بێنن، باشترین رەنگەكانی چاویلكەش رەنگی قاوەیی و سەوز و رەساسییە. ئەو رەنگانە لە ئاست رەنگەكانی سروشتدا گۆڕانكارییەكی لە خۆیان نیشان نادەن.
گوڵان.


له‌سه‌ر هێڵ نییه



DAST XOSH HAR BZHIT


له‌سه‌ر هێڵ نییه







supas 93 S e w a gian
hewadarm ba dlt bet basaka
supas bo payamakat azizm
*************
********
****
alan
له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xoshbe alan gyan
babteki ba swd bw
sarkautubit azizm


له‌سه‌ر هێڵ نییه







supas Frishtai Jwani gian
hewadarm ba dlt bet basaka
sarkawtw bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه