.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






زانست و ژینگە - گیراوه‌ی گێلاس سوودی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه هه‌یه
PNA- توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ریخستووه، خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی گێلاس پێش وه‌رزشكردن، یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازار و هه‌وكردنانه‌ی په‌یوه‌سته به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه.
رۆژنامه‌ی (سه‌نده‌ی ته‌لیگراف)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، زانا و توێژه‌ران له زانكۆی (ته‌ندروستی و زانست) له (ئۆریگۆن)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به به‌شداری 60 كه‌س، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 50 ساڵان بووه، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی گوشراوی گێلاس ئه‌نجامداوه، به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه، گێلاس ئازاری جومگه و ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه دكتۆر (كیری كۆیهل) گوتوویه‌تی: له توێژینه‌وه‌كه‌دا، داوامان له به‌شداربووان كرد، رۆژانه دووجار بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك نیو په‌رداخ گوشراوی گێلاس بخۆنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزشی راكردنی ماوه درێژ ئه‌نجام بده‌ن.
كۆیهل روونیكردۆته‌وه، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ئه‌توانین گێلاس بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وكردن و ئازاره‌ی كه له ئه‌نجامی وه‌رزشكردن دروست ده‌بێت، به‌كاربهێنین، چونكه به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه به خواردنه‌وه‌ی گوشراوی گێلاس، ئازاری ماسولكه و جومگه‌كانیان كه‌مببۆوه.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: توێژه‌ران گێلاسییان به سه‌رچاوه‌ی هێزی سروشتی دژه هه‌وكردنه‌كان ناساندووه، چونكه ماده‌ی دژه ئۆكسید به ناوی (ئهنسۆكیانینـز) له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه، هه‌ر ئه‌م ماده‌یه‌ش ره‌نگی گێلاسهكهی سوركردووه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه



بابه تيكى جوانه ده ستت خؤش بى هيوا دارم به ر ده وام بى
له‌سه‌ر هێڵ نییه





سوباس نازناز كيان ئه زيزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






سلاو ده سته كانت خؤ ش بيت به به هيواى به رده واميت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
