❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گیراوه‌ی گێلاس سوودی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه‌ هه‌یه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-08 08:39:20

chinaz xan
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2009-10-29
په‌یامه‌كان: 169
WindowsXPMSIE7

گیراوه‌ی گێلاس سوودی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه‌ هه‌یه‌

زانست و ژینگە - گیراوه‌ی گێلاس سوودی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه‌ هه‌یه‌ 
PNA- توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكایی ده‌ریخستووه‌، خواردنه‌وه‌ی گیراوه‌ی گێلاس پێش وه‌رزشكردن، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازار و هه‌وكردنانه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه‌.

رۆژنامه‌ی (سه‌نده‌ی ته‌لیگراف)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه‌، زانا و توێژه‌ران له‌ زانكۆی (ته‌ندروستی و زانست) له‌ (ئۆریگۆن)ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ به‌شداری 60 كه‌س، كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 18 بۆ 50 ساڵان بووه‌، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی گوشراوی گێلاس ئه‌نجامداوه‌، به‌پێی ئه‌نجامی كۆتایی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌ركه‌وتووه‌، گێلاس ئازاری جومگه‌ و ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌ دكتۆر (كیری كۆیهل) گوتوویه‌تی: له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا، داوامان له‌ به‌شداربووان كرد، رۆژانه‌ دووجار بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك نیو په‌رداخ گوشراوی گێلاس بخۆنه‌وه‌، پێش ئه‌وه‌ی وه‌رزشی راكردنی ماوه‌ درێژ ئه‌نجام بده‌ن.

كۆیهل روونیكردۆته‌وه‌، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌، ئه‌توانین گێلاس بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وكردن و ئازاره‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی وه‌رزشكردن دروست ده‌بێت، به‌كاربهێنین، چونكه‌ به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ خواردنه‌وه‌ی گوشراوی گێلاس، ئازاری ماسولكه‌ و جومگه‌كانیان كه‌مببۆوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ نوسیویه‌تی: توێژه‌ران گێلاسییان به‌ سه‌رچاوه‌ی هێزی سروشتی دژه‌ هه‌وكردنه‌كان ناساندووه‌، چونكه‌ ماده‌ی دژه‌ ئۆكسید به‌ ناوی (ئه‌نسۆكیانینـز) له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌، هه‌ر ئه‌م ماده‌یه‌ش ره‌نگی گێلاسه‌كه‌ی سوركردووه‌.

Kurdzhin
به‌ هۆی خوێندنه‌وه‌ ناتوانم وه ک جاران بێمه‌ یانه‌
http://kurdzhin.org/uploads/692ee3f156.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-08 08:55:42

naznaz_1
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-26
دواترین سه‌ردان: 2009-09-15
په‌یامه‌كان: 10
WindowsXPMSIE7

Re: گیراوه‌ی گێلاس سوودی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه‌ هه‌یه‌

بابه تيكى جوانه ده ستت خؤش بى هيوا دارم به ر ده وام بى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-08 11:57:12

chinaz xan
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2009-10-29
په‌یامه‌كان: 169
WindowsXPMSIE7

Re: گیراوه‌ی گێلاس سوودی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه‌ هه‌یه‌

سوباس نازناز كيان ئه زيزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-24 22:12:26

زانيار
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-17
دواترین سه‌ردان: 2011-07-08
په‌یامه‌كان: 407
WindowsXPFirefox

Re: گیراوه‌ی گێلاس سوودی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جومگه‌ هه‌یه‌

سلاو ده سته كانت خؤ ش بيت به به هيواى به رده واميت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net