❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌یمانی‌ لۆزان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-08 14:46:41

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

په‌یمانی‌ لۆزان

په‌یمانی‌ لۆزان ئه‌و په‌یمانه‌یه‌ كه‌ كوردستانی‌ گه‌وره‌ی‌ تێدا دا به‌شكراو بوو به‌ ژێر ده‌سته‌ی‌ ده‌وڵه‌ته‌ گه‌وره‌كان و زلهێزه‌كانی‌ جیهان ، پاش ئه‌وه‌ی‌ (كه‌مال ئه‌تا تورك) سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا ، به‌ هه‌وڵی‌ دیپلۆماسی‌ و پاڵیشتی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤێتی‌ جاران توانی‌ (په‌یمانی‌ سیڤه‌ر ) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، له‌ رێكه‌وتی‌ 24/7/1923 كۆنفرانسێكی‌ نوێ‌ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی‌ ئینگلیزو فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و رووسیا ، له‌ شاری‌ "لۆزانی‌ ولاَتی‌ سویسرا " به‌سترا، مه‌به‌ست له‌ به‌ستنی‌ ئه‌و كۆنفرانسه‌ش ، كه‌به‌ (په‌یمانی‌ لۆزان ) ناوی‌ ده‌ركرد، داڕشنه‌وه‌ی‌ سه‌رله‌نوێ‌ قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ و جوگرافی‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌راست بوو. له‌و رۆژه‌دا بوو بڕیارێكی‌ نامرۆڤانه‌و ، دوور له‌ هه‌موو یاساو پرانسیپێكی‌ مرۆڤی‌ و نێو ده‌وڵه‌تی‌ له‌ دژی‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد درا، به‌بێ‌ ویست و ئاگاداری‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد خاكی‌ كوردستان و تێكرا دانیشتوانه‌كه‌ی‌ له‌ نێوان هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی‌ ئێران و عێراق و توركیا و سوریا دابه‌شكرا . پارچه‌ی‌ پێنجه‌می‌ كوردستانیش كه‌به‌ كوردستانی‌ سوور ناو ده‌برا، كه‌وته‌ ژێر ده‌ستی‌ یه‌كێتی‌ سۆڤێته‌وه‌، ده‌وڵه‌ته‌ كۆلۆنیالیسته‌كان ، پاش داڕشتنی‌ قه‌واره‌ی‌ سیاسی‌ نوێ‌ له‌ رۆژهه‌لاَتی‌ ناوه‌راست ، بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ درێژخایه‌نی‌ خۆیان له‌ ناوچه‌كه‌دا ، ده‌ستیان كرد به‌ یارمه‌تی‌ دانی‌ سه‌ربازیی‌ و فرۆشتنی‌ چه‌كو پشتیوانی‌ كردنی‌ سیاسی‌ و دیبلۆماسی‌ له‌و رژێمانه‌ی‌ كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا بوو.

له‌دوای‌ په‌یمانی‌ لۆزانه‌وه‌ راپه‌ڕینی‌ كوردان له‌ نێوان سالاَنی‌ 1918 تا 1938 له‌ باشورو باكورو كوردستانی‌ رۆژهه‌لاَت ، بۆ وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی‌ مافی‌ زه‌وتكراوی‌ خۆیان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ داگیركه‌ره‌كانه‌وه‌ به‌ دڕندانه‌ترین شێوه‌ به‌رپه‌رچ درانه‌وه‌ . ده‌وڵه‌ته‌كانی‌ گه‌وره‌ی‌ كۆڵونیالیسته‌كانیش به‌ مه‌به‌ستی‌ هاوكاری‌ كردن له‌ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ راسته‌ خۆو ناراسته‌و خۆ پشتگیری‌ سه‌ریازیی‌ و لۆجستیكییان پێشكه‌ش ده‌كردن . پشتیوانی‌ سۆڤیه‌ت  به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ستالین له‌ توركیاو ، دژاتیی‌ كردنی‌ شۆرشه‌كه‌ی‌ شێخ سه‌عیدی‌ پیران و رۆخانی‌ مه‌مله‌كه‌تی‌ كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی‌ مه‌لیكی‌ كوردستان (شَخ مه‌حمودی‌ نه‌مر) به‌ هاوبه‌شیكردنی‌ سوپای‌ عه‌ره‌ب و ئینگلیز ، هه‌روه‌ها رووخانی‌ كۆماری‌ كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ پێشه‌وا قازی‌ محمه‌د ، له‌ لایه‌ن سوپای‌ ئێران و پشتیوانی‌ كردنی‌ ئه‌مریكا و ئینگلیز له‌ رژێمی‌ حه‌مه‌ ره‌زا شا ، چه‌ند نمونه‌یه‌كی‌ ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ و ناوچه‌ییه‌ن كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی‌ كورد، له‌ دوای‌ به‌ستنی‌ په‌یمانی‌ لۆزان ئه‌نجام دران .

ده‌وڵه‌ته‌ داگیركه‌ره‌كانی‌ كوردستان پاش سه‌ركه‌وتنی‌ جێبه‌جێكردنی‌ به‌نده‌كانی‌ په‌یمانی‌ لۆزان له‌ دژی‌ كورد سیاسه‌تێكی‌ هاوبه‌شیان له‌ دژی‌ كورد گرته‌به‌ر و ده‌ستیمانكرد به‌ جینۆسایدی‌ ئابوری‌ و فه‌رهه‌نگیی‌ و ره‌گه‌زی‌ و تالاَنكردنی‌ كانزاو به‌رو بوومی‌ كوردستان و ده‌ركردنی‌ كورد له‌ سه‌ر زێدی‌ باو باپیرانیان ، به‌ نیازی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ی‌ كورد له‌ نیو زمان و نه‌ته‌وه‌ی‌ خۆیاندا بتوێننه‌وه‌و ناوی‌ كوردستانیش له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی‌ جوگرافی‌ جیهان بسڕنه‌وه‌ .

په‌یڕه‌وكردنی‌ ئه‌و پلانه‌ی‌ كه‌ له‌ په‌یمانی‌ لۆزاندا هاتبوو له‌ ئاكامدا به‌ درێژی‌ كات كاریگه‌ری‌ سامناكی‌ بۆ سه‌ر كورد به‌دواوه‌ بوو، ده‌وڵه‌ته‌ داگیر كه‌ره‌كان له‌ پاش لۆزان ده‌ستیان كرد به‌ توندكردن و به‌ستنی‌ سنوره‌كانیان و به‌ده‌یان و سه‌دان هه‌زار خزم و بنه‌ماڵه‌ له‌ یه‌كدی‌ دابڕان . له‌ سایه‌ی‌ په‌یمانی‌ لۆزاندا ، له‌ سوریاو توركیا حاشا له‌ بوونی‌ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كراو له‌ عێراقیش سیایه‌تی‌ ته‌عریب و بنه‌بڕكردن و ئه‌نفال و جینۆساید كردنی‌ گه‌لی‌ كورد هه‌میشه‌ له‌ ئارادا بوو، له‌ ئێرانیش هه‌ر له‌ ده‌سه‌لاَتی‌ ره‌زا شاوه‌و دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ فارسه‌وه‌ هه‌موو ناوچه‌كانی‌ رۆژهه‌لاَتی‌ كوردستان ناوی‌ كوردستانیان له‌ سه‌ریان لابراو ته‌نها چه‌ند شارو شارۆچكه‌یه‌كیان ناونا كوردستان . هه‌رله‌ سایه‌ی‌ په‌یمانی‌ لۆزانه‌وه‌ بوو داگیركه‌رانی‌ كوردستان له‌ رووی‌ ئابووری‌ و گه‌شه‌ی‌ پیشه‌سازییه‌وه‌ به‌رده‌وام پێشیان له‌ ره‌وتی‌ گه‌شه‌سه‌ندنی‌ ئاسایی‌ وسروشتی‌ گرتووه‌و ، داهاتی‌ نه‌وت و كانزاو سامانی‌ كوردستان له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و هه‌شتا نه‌وت ساڵه‌دا  كه‌له‌ هه‌زاران ملیۆن دۆلار تێپه‌ر ِده‌كات له‌ پێناوی‌ پێشخستنی‌ ئابووری‌ و پیشه‌سازی‌ خۆیاندا ده‌سته‌به‌ر كرد. به‌ده‌یان و سه‌دان كوردیش به‌هۆی‌ بێكاری‌ و نه‌بوونی‌ بژێویی‌ وه‌ك هێزی‌ كار ، رویان كرده‌ ناوچه‌كانی‌ ئه‌وان و به‌نرخێكی‌ كه‌م كاریان پێكراوه‌ .

له‌سایه‌ی‌ په‌یمانی‌ لۆزاندا بوو كوژرانی‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك كورد له‌ راپه‌ڕێنه‌كانی‌ شێخ سه‌عید و ئیحسان نووری‌ پاشاو سه‌ید ره‌زای‌ دێرسیم و راگواستنی‌ ملیۆن و نیوێك كورد له‌ باكور بۆ ناوچه‌ تورك نشینه‌كان و له‌ ناوچونی‌ كۆماری‌ ئۆتۆنۆمی‌ كوردستانی‌ سور له‌ لایه‌ن سۆڤێته‌وه‌ و بلاَوه‌پێكردنی‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ به‌ناو كۆماره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ سۆڤێتدا دا و هێرشی‌ سه‌ربازیی‌ بۆ سه‌ر باشوری‌ كوردستان و رووخانی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ مه‌لیك مه‌حمود و وێرانكردنی‌ پێنج هه‌زار گوند له‌ باشورو كیماباران كردنی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ كوردستان و ئه‌نفال كردنی‌ گه‌لی‌ كورد له‌لایه‌ن رژێمی‌ سه‌دامه‌وه‌ و روخانی‌ كۆماری‌ مهاباد و له‌ سێداره‌دانی‌ پێشه‌وا قازی‌ و سه‌دان رۆڵه‌ی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ باشورو ده‌ركردنی‌ فتوای‌ جیهاد له‌ دژی‌ كوردو هه‌موو ئه‌و كوشت و بڕو ماڵوێرانییه‌ی‌ كه‌ له‌ به‌شه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كوردستان به‌ سه‌ر كورد هاتن هه‌مووی‌ له‌ سایه‌ی‌ په‌یمانی‌ نه‌گریسی‌ لۆزانه‌وه‌ بوو ، هه‌ر بۆیه‌ په‌یمانی‌ لۆزان به‌ سه‌ره‌تاو سه‌رچاوه‌ی‌ هه‌موو بێبه‌ختی‌ و نه‌هامه‌تی‌ و ماڵوێرانی‌ و دواكه‌وتنێكی‌ كورد له‌ كاروانی‌ سه‌رفرازی‌و پێشكه‌تن داده‌نرێت.
nawa

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن Frishtai Jwani (2009-06-08 14:58:22)

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-08 16:28:44

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: په‌یمانی‌ لۆزان

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌ به‌هیوای به‌رده‌وامیت بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته‌ جوانه‌کانت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-10 08:57:34

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsXPFirefox

Re: په‌یمانی‌ لۆزان

ده‌ستت خۆشبێت هه‌ربژیت.،

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-12 12:31:36

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: په‌یمانی‌ لۆزان

kak hsen gyan
xalat gyan
zor spastan akam azizanm
dastw panjay eway barezysh xoshbe

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net