.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















په‌یمانی لۆزان ئه‌و په‌یمانه‌یه كه كوردستانی گه‌وره‌ی تێدا دا به‌شكراو بوو به ژێر ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان و زلهێزه‌كانی جیهان ، پاش ئه‌وه‌ی (كه‌مال ئه‌تا تورك) سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی توركیا ، به هه‌وڵی دیپلۆماسی و پاڵیشتی یه‌كێتی سۆڤێتی جاران توانی (په‌یمانی سیڤه‌ر ) هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، له رێكه‌وتی 24/7/1923 كۆنفرانسێكی نوێ له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئینگلیز‌و فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و رووسیا ، له شاری "لۆزانی ولاَتی سویسرا " به‌سترا، مه‌به‌ست له به‌ستنی ئه‌و كۆنفرانسه‌ش ، كه‌به (په‌یمانی لۆزان ) ناوی ده‌ركرد، داڕشنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ قه‌واره‌ی سیاسی و جوگرافی رۆژههلاَتی ناوه‌راست بوو. له‌و رۆژه‌دا بوو بڕیارێكی نامرۆڤانه‌و ، دوور له هه‌موو یاسا‌و پرانسیپێكی مرۆڤی و نێو ده‌وڵه‌تی له دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد درا، به‌بێ ویست و ئاگاداری نه‌ته‌وه‌ی كورد خاكی كوردستان و تێكرا دانیشتوانه‌كه‌ی له نێوان هه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق و توركیا و سوریا دابه‌شكرا . پارچه‌ی پێنجه‌می كوردستانیش كه‌به كوردستانی سوور ناو ده‌برا، كه‌وته ژێر ده‌ستی یه‌كێتی سۆڤێته‌وه، ده‌وڵه‌ته كۆلۆنیالیسته‌كان ، پاش داڕشتنی قه‌واره‌ی سیاسی نوێ له رۆژههلاَتی ناوه‌راست ، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی درێژخایه‌نی خۆیان له ناوچه‌كه‌دا ، ده‌ستیان كرد به یارمه‌تی دانی سه‌ربازیی و فرۆشتنی چهكو پشتیوانی كردنی سیاسی و دیبلۆماسی له‌و رژێمانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا بوو.
له‌دوای په‌یمانی لۆزانه‌وه راپه‌ڕینی كوردان له نێوان سالاَنی 1918 تا 1938 له باشور‌و باكورو كوردستانی رۆژههلاَت ، بۆ وه‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی مافی زه‌وتكراوی خۆیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانه‌وه به دڕندانه‌ترین شێوه به‌رپه‌رچ درانه‌وه . ده‌وڵه‌ته‌كانی گه‌وره‌ی كۆڵونیالیستهكانیش به مه‌به‌ستی هاوكاری كردن له ئه‌و ده‌وڵه‌تانه راسته خۆ‌و ناراسته‌و خۆ پشتگیری سه‌ریازیی و لۆجستیكییان پێشكه‌ش ده‌كردن . پشتیوانی سۆڤیه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی ستالین له توركیا‌و ، دژاتیی كردنی شۆرشه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی پیران و رۆخانی مه‌مله‌كه‌تی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌لیكی كوردستان (شَخ مه‌حمودی نه‌مر) به هاوبه‌شیكردنی سوپای عه‌ره‌ب و ئینگلیز ، هه‌روه‌ها رووخانی كۆماری كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محمه‌د ، له لایه‌ن سوپای ئێران و پشتیوانی كردنی ئه‌مریكا و ئینگلیز له رژێمی حه‌مه ره‌زا شا ، چه‌ند نمونه‌یه‌كی ئه‌و گه‌له‌كۆمه نێو ده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ییه‌ن كه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد، له دوای به‌ستنی په‌یمانی لۆزان ئه‌نجام دران .
ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كانی كوردستان پاش سه‌ركه‌وتنی جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی په‌یمانی لۆزان له دژی كورد سیاسه‌تێكی هاوبه‌شیان له دژی كورد گرته‌به‌ر و دهستیمانكرد به جینۆسایدی ئابوری و فه‌رهه‌نگیی و ره‌گه‌زی و تالاَنكردنی كانزاو به‌رو بوومی كوردستان و ده‌ركردنی كورد له سه‌ر زێدی باو باپیرانیان ، به نیازی ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له نیو زمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆیاندا بتوێننه‌وه‌و ناوی كوردستانیش له سه‌ر نه‌خشه‌ی جوگرافی جیهان بسڕنه‌وه .
په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و پلانه‌ی كه له په‌یمانی لۆزاندا هاتبوو له ئاكامدا به درێژی كات كاریگه‌ری سامناكی بۆ سه‌ر كورد به‌دواوه بوو، ده‌وڵه‌ته داگیر كه‌ره‌كان له پاش لۆزان ده‌ستیان كرد به توندكردن و به‌ستنی سنوره‌كانیان و به‌ده‌یان و سه‌دان هه‌زار خزم و بنه‌ماڵه له یه‌كدی دابڕان . له سایه‌ی په‌یمانی لۆزاندا ، له سوریا‌و توركیا حاشا له بوونی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك كرا‌و له عێراقیش سیایه‌تی ته‌عریب و بنه‌بڕكردن و ئه‌نفال و جینۆساید كردنی گه‌لی كورد هه‌میشه له ئارادا بوو، له ئێرانیش هه‌ر له دهسهلاَتی ره‌زا شاوهو دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فارسه‌وه هه‌موو ناوچه‌كانی رۆژههلاَتی كوردستان ناوی كوردستانیان له سه‌ریان لابراو ته‌نها چه‌ند شار‌و شارۆچكه‌یه‌كیان ناونا كوردستان . هه‌رله سایه‌ی په‌یمانی لۆزانه‌وه بوو داگیركه‌رانی كوردستان له رووی ئابووری و گه‌شه‌ی پیشه‌سازییه‌وه به‌رده‌وام پێشیان له ره‌وتی گه‌شه‌سه‌ندنی ئاسایی وسروشتی گرتووه‌و ، داهاتی نه‌وت و كانزاو سامانی كوردستان له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌شتا نه‌وت ساڵه‌دا كه‌له هه‌زاران ملیۆن دۆلار تێپه‌ر ِدهكات له پێناوی پێشخستنی ئابووری و پیشه‌سازی خۆیاندا ده‌سته‌به‌ر كرد. به‌ده‌یان و سه‌دان كوردیش به‌هۆی بێكاری و نه‌بوونی بژێویی وه‌ك هێزی كار ، رویان كرده ناوچه‌كانی ئه‌وان و به‌نرخێكی كه‌م كاریان پێكراوه .
له‌سایه‌ی په‌یمانی لۆزاندا بوو كوژرانی زیاتر له ملیۆنێك كورد له راپهڕێنهكانی شێخ سه‌عید و ئیحسان نووری پاشا‌و سه‌ید ره‌زای دێرسیم و راگواستنی ملیۆن و نیوێك كورد له باكور بۆ ناوچه تورك نشینه‌كان و له ناوچونی كۆماری ئۆتۆنۆمی كوردستانی سور له لایه‌ن سۆڤێته‌وه و بلاَوهپێكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌ناو كۆماره‌كانی دیكه‌ی سۆڤێتدا دا و هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر باشوری كوردستان و رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود و وێرانكردنی پێنج هه‌زار گوند له باشور‌و كیماباران كردنی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و ئه‌نفال كردنی گه‌لی كورد له‌لایه‌ن رژێمی سه‌دامه‌وه و روخانی كۆماری مهاباد و له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی و سه‌دان رۆڵه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی باشور‌و ده‌ركردنی فتوای جیهاد له دژی كورد‌و هه‌موو ئه‌و كوشت و بڕو ماڵوێرانییه‌ی كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به سه‌ر كورد هاتن هه‌مووی له سایه‌ی په‌یمانی نه‌گریسی لۆزانه‌وه بوو ، هه‌ر بۆیه په‌یمانی لۆزان به سه‌ره‌تاو سه‌رچاوه‌ی هه‌موو بێبه‌ختی و نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی و دواكه‌وتنێكی كورد له كاروانی سهرفرازیو پێشكه‌تن داده‌نرێت.
nawa
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Frishtai Jwani (2009-06-08 14:58:22)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه به‌هیوای به‌رده‌وامیت بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته جوانه‌کانت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆشبێت هه‌ربژیت.،


له‌سه‌ر هێڵ نییه










kak hsen gyan
xalat gyan
zor spastan akam azizanm
dastw panjay eway barezysh xoshbe
له‌سه‌ر هێڵ نییه