❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-06-10 17:19:34

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر )الحارث المحاسبي رحمه الله) ده‌ڵێت: كاتێ‌كه ‌مردووه‌كان ئه‌مرن، ئه‌ڕزو ئاسمان له‌ئه‌هلی خۆی چۆل ئه‌كرێت، ئه‌ڕزو ئاسمان ئه‌پوكێنه‌وه‌، هیچ چرپه‌یه‌ك به‌دی ناكرێت له‌و بوونه‌دا ، كه‌س نابینرێ‌.. دونیا كش و مات چۆل و بێ‌ده‌نگه‌ .. بێ‌ده‌نگیش خۆی هه‌ر نه‌ماوه ‌.. ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێت ته‌نها خوای جه‌ببارو بڵنده ‌كه ‌ته‌نهایه (‌كل من عليها فان ويبقى وجه ربك ذو الجلال والإكرام) ، هه‌رچی هه‌یه‌و هه‌بووه ‌له ‌نێو ئه‌چێت، ته‌نها خوای په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن شكۆ ته‌نها ئه‌مێنێت، له‌دوای ئه‌وه ‌به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر كت و پڕ گیانی به‌نده‌كان هه‌ست به‌بانگێك ئه‌كه‌ن كه‌بانگ ئه‌كرێن، هه‌ر خوا خۆشی ئه‌زانێت ڕێو ڕه‌سمی ئه‌و بانگكردنه ‌چۆنه‌.. بانگ ئه‌كرێن بۆ گۆڕه‌پانی نمایش كردن.. بیر كه‌ره‌وه‌ كه ‌چۆن ئه‌و ده‌نگه ‌ئه‌بیستیت، به‌چاوی ئه‌قڵت تێبیفكره‌ كه ‌تۆ چرای ژیانت ده‌مێكه ‌كوژاوه‌ته‌وه ‌، ئه‌وه‌ی چی بوو كه‌ دایگیرساندیته‌وه‌؟ بانگ ئه‌كرێی و پێت ئه‌گوترێت: ئا وه‌رنه‌وه ‌لای پادشای بڵندی ئه‌ڕزو ئاسمان.. كه‌ ئه‌وه ‌ئه‌بیستت دڵت ئه‌پچڕێت، قژی ڕه‌شت سپی ئه‌بێ‌و یه‌ك تاڵه‌مووی ڕه‌شی پێوه‌نامێنێت، چون ئه‌و ڕۆژه ‌ته‌نها زرمه‌یه‌كه ‌خوای قه‌ههار و جه‌بباره‌ كه ‌هه‌ڵیده‌سێنێ‌. ئه‌و زرمه ‌به‌رزه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌سێت ڕات ئه‌په‌ڕێنێ‌و له‌ناخی ئه‌و گۆڕه‌ی كه ‌ساڵه‌هایه ‌تیا بوویت سه‌ر ده‌ر ئه‌هێنیت. سه‌راپات له‌تۆز هه‌ڵهاتووه ‌قیت و ڕاست هه‌ڵده‌سیته‌وه ‌له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌ستیت، چاو ئه‌بڵه‌ق و سه‌ر سام، له‌و ده‌نگه ‌ڕائه‌مێنیت كه ‌له‌ كوێوه ‌بانگ ئه‌كرێیت، تێكڕای درووستكراوان هه‌موو وه‌ك تۆن، یه‌ك شۆڕشی گه‌وره‌یه‌ به‌و هه‌موو ملیار ملیار كه‌سه‌ی كه‌له‌و ڕۆژه‌وه ‌خوا درووستی كردون و تا هاتنی ئه‌وێ‌ ڕۆژێ ‌تێكڕا سه‌راپایان له‌تۆزی خۆڵ هه‌ڵاتووه‌.. كه‌س نازانێ ‌كه ‌بۆ كوێ‌ ئه‌چێت و له‌ كوێوه ‌بانگ ئه‌كرێن، ڕائه‌چڵه‌كن... بیرت له‌خۆت بكه‌وه ‌كه ‌ڕووتیت و زه‌لیل و سه‌ر شۆڕو زه‌بوونیت، ته‌نهایت له‌ترس و خه‌م و په‌ژاره‌ت له‌نێو ئه‌و هه‌موو مه‌خلوقه ‌ڕووت و سه‌ر گه‌ردانه‌ی كه ‌هه‌ر كه‌س به‌حاڵی خۆیه‌وه ‌خه‌ریكه‌.. پێ‌په‌تی و ڕووت و قووت و بێ‌ جل و ‌به‌رگیت.. ئه‌م ڕۆژه ‌ڕۆژێكه ‌خه‌ڵكی هه‌ر كه‌سه ‌چاو ئابڵه‌ق و سه‌ر سامن و نازانن له ‌كوێوه ‌بانگ ئه‌كرێن.. به‌ڵام بێ‌ چرپه ‌له‌نێو ئه‌و هه‌موو حه‌شاماته‌ چرپه‌یه‌ك نابیستی وه‌ك بڵێی هه‌واش له‌كاری خۆی وه‌ستاوه‌،خه‌ڵكی هه‌ناسه‌شیان بۆ نادرێت، ئاوا حه‌په‌ساون. كه‌چی بێ‌ویستی خه‌ڵكه‌كه ‌خۆیان به‌ره‌و ئه‌و ده‌نگه‌ئه‌چنه‌پێشێ‌
.. تۆش خۆشه‌ویستم یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه ‌كه‌ وێڵ‌و سه‌ر گه‌ردان و عه‌وداڵیت سه‌ر شۆڕو زه‌لیل و زه‌بوونیت ئه‌بێ ‌به‌ره‌و ئه‌و ده‌نگه ‌بچیته ‌پێشێ‌.
تا ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ‌ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ‌تێكه‌ڵ‌و حه‌شامات ئه‌بیت، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ‌ ئینسان، ئه‌م ڕۆژه ‌جنۆكه‌شت له‌گه‌ڵدا وه‌ك تۆ ڕووتن و پێ‌په‌تی و بێ‌جل و پۆشاكن، ئه‌م ڕۆژه ‌ڕۆژێكه ‌كام مه‌لیك و پاداشای سه‌ر زه‌وی هه‌بوون، ئه‌بێ‌چۆك بده‌ن و زه‌لیل و سه‌ر شۆڕ له‌م شوێنه‌دا ڕابگیرێن، ئه‌م ڕۆژه‌ئه‌و كه‌سانه‌له‌هه‌موو كه‌س نزمترو بچووكتر ئه‌بنه‌وه‌، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌له‌دونیادا ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌یان زه‌لیل كردووه‌، ئه‌بێت، ئه‌مڕۆ وا زه‌لیل بن له‌زه‌لیل زه‌لیلتر. ئینجا به‌دوای ئه‌مانه‌وه‌هه‌ر جانه‌وه‌رو ئاژه‌ڵ‌هه‌بوو ون به‌بێ‌شاخ و شاخ شكاوه‌ییه‌وه‌زه‌لیل و سه‌ر شۆڕ ده‌هێنرێنه‌وه‌به‌رده‌ست خوای جه‌ببار و كار به‌ده‌ست، به‌دوای ئه‌مانیشه‌وه‌شه‌یتانه‌كان ئه‌هێننه‌وه‌، دوای ئه‌م هه‌موو یاخی بوونه‌یان كه‌له‌دونیا هه‌یانبوو، سه‌ر شۆڕ و زه‌لیل و بێ‌نرخ له‌به‌رده‌م خوای جه‌ببارو باڵاده‌ست ڕا ئه‌گیرێن، ئه‌مه‌و هه‌رچی درووست كراوێكی گیان له‌به‌ره‌له‌م ڕۆژه‌دا كۆ ئه‌كرێنه‌وه‌، (چ ڕۆژێكه‌ئه‌م ڕۆژه‌، چ بازاڕێكه‌.. ئه‌م خه‌ڵكه‌هه‌ر كه‌س به‌دوای چا ره‌نووسی خۆی كه‌وتووه‌، كه‌نازانن به‌چی ئه‌گه‌ن)، ئینسانه‌..جنۆكه‌یه‌..شه‌یتانه‌كانه‌..جڕو جانه‌وه‌ره‌كانه‌.. ئاژه‌ڵه‌دڕنده‌كانه‌.. زینده‌وه‌ری نێو كونی زه‌ویه‌كانیش، هه‌موو تێكڕا وه‌ستاون له‌به‌رده‌م موحاسه‌به‌ی خوادا حه‌په‌ساون.
ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵئه‌وه‌رن، ڕۆژو مانگ به‌یه‌ك دائه‌درێن، زه‌وی به‌كوژانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌و مانگه‌كان تارك ئه‌بن.
تۆ كه‌سێكیشیت له‌وانه‌كه‌ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته‌ت پێ‌نیشان ئه‌درێته‌وه‌، پێنجسه‌د دانه‌ساڵ‌ئه‌م له‌ت و په‌ت بوونه‌ی دونیا ئه‌خایه‌نرێت، چ ده‌نگێكه‌له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌یبیسیت! فریشته‌كان تێكڕا له‌سه‌ر باڵه‌كانیانه‌وه‌وه‌ستاون، چی ئه‌ڵێیت كه‌ئه‌م كاره‌ساته‌ئه‌بینیت، خوا له‌م ڕۆژه‌دا ئاسمان وه‌ك یه‌ك پارچه‌مسی تواوه‌ی لێ ئه‌كات، یان خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ‌: فكانت وردة كالدهان دونیا وه‌ك گوڵێكی سوور دێته‌به‌ر چاو، یان ده‌فه‌رموێ‌: يوم تكون السماء كالمهل ، وتكون الجبال كالعهن ئاسمان وه‌ك مسی تواوه‌ئه‌توێته‌وه‌، شاخه‌كان وه‌ك خوری شی ئه‌بنه‌وه‌، وه‌ك گوتمان فریشته‌كانی ئاسمان تێكڕا له‌سه‌ر باڵیانه‌وه‌وه‌ستاون و به‌ره‌به‌ره‌به‌ره‌و زه‌وی و به‌ره‌و حسێبی ڕۆژی قیامه‌ت شۆڕ ئه‌بنه‌وه‌، شۆڕ ئه‌بنه‌وه‌به‌باڵیان و به‌و ده‌نگه‌به‌رزه‌ی كه‌هه‌یانبووه‌. چ لاشه‌یه‌كه‌فریشته‌كان هه‌یانه‌، چ ده‌نگێكه‌كه‌هه‌یانه‌.. ئا له‌مڕۆژه‌دا ئه‌وانیش به‌سه‌ر شۆڕی له‌به‌رده‌م خوای باڵا ده‌ست وه‌ستێنراون.
ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌ئه‌وان ئه‌بینن، تێكڕا هاوار ئه‌كه‌ن و پێیان ئه‌ڵێن: ئایا له‌نێو ئێوه‌دا په‌روه‌ردگارمانی تیایه‌؟! فریشته‌كان له‌گه‌ڵ‌ئه‌م پرسیاره‌زۆر ئه‌ترسن له‌ترس و گه‌وره‌یی خوا كه‌نه‌وه‌ك خوا له‌گه‌ڵ‌ئه‌مانا بێت، ئه‌مانیش هاوار ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: پاكی بۆ په‌روه‌ردگارمان له‌نێومانا نییه‌به‌ڵام دێت.
له‌وێ‌ڕۆژێ‌فریشته‌كانی ئه‌ڕزو ئاسمان تێكڕا ده‌سته‌و سان له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر كۆ بوونه‌ته‌وه‌.
ڕۆژ له‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك میل له‌سه‌ریانه‌وه‌وه‌ستاوه‌، له‌م ڕۆژه‌ش كه‌س سێبه‌ری نییه‌، ته‌نها سێبه‌رێك نه‌بێت، ئه‌ویش سێبه‌ری په‌روه‌ردگاره‌، هێندێك له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌كه‌ونه‌به‌ر سێبه‌ری خوا، ڕۆژ كه‌ئه‌مه‌نده‌له‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵك ئه‌وه‌ستێ‌خه‌ڵكی زیاتر ئه‌كه‌ونه‌ناڕه‌حه‌ت و داخ و په‌ژاره‌وه‌، به‌ره‌ به‌ره‌شوێن قه‌ڕه‌باڵغ ئه‌بێ‌و پاڵه‌په‌ستۆ زیاتر درووست ئه‌بێت، خه‌ڵكی پاڵ‌به‌یه‌كه‌وه‌ئه‌نێن و هه‌ر كه‌سه‌و ئه‌یه‌وێ‌جێگه‌ی باشی به‌ر بكه‌وێت، كه‌س ئاگای له‌كه‌س نییه‌و هه‌ر كه‌سه‌و بۆ خۆی ڕاكه‌ڕاكه‌یه‌تی.. خه‌ڵكی تێكڕا حه‌په‌ساون.. هێنده‌قه‌ڕه‌باڵغه‌، له‌زۆری خه‌ڵكه‌كه‌قاچه‌كان له‌ملی خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ئه‌چه‌قنه‌وه‌، گه‌رووه‌كان خه‌ریكه‌له‌تێنوێتیان ئه‌پچڕن، تا دێت تینی تیشكی خۆریش زۆرتر ئه‌بێت و هه‌ناسه‌كان زه‌حمه‌ت ئه‌درێن، ئه‌ڕه‌ق له‌له‌له‌شیاندا ئه‌چۆڕێت و له‌پێیاندا دێنه‌خوار، هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی باشی و خراپی له‌دونیادا خوا له‌وێ‌ڕۆژێدا ئاڕه‌قیان پێ‌ده‌كات، هه‌یه‌تا قوڵه‌پێیان ئه‌كه‌ونه‌نێو ئه‌ڕه‌قیانه‌وه‌، هه‌یه‌تا ناوكیان و هه‌شه‌تا بنا گوێیان له‌نێو ئاڕه‌قی خۆیاندا نقوم بوو ون، هه‌یشه‌خه‌ریكه‌له‌نێو ئه‌ڕه‌قی خۆیدا وون ئه‌بێت.
وه‌ك عومه‌ر بۆمان ئه‌گێڕێته‌وه‌، كه‌پێفه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( إن الكافر ليقوم يوم القيامة في بحر رشحه إلى أنصاف أذنيه من طول القيام) بێ‌باوه‌ڕ له‌ڕۆژی دوایی ده‌كه‌وێته‌نێو ده‌ریایه‌ك له‌ئه‌ڕه‌قی خۆی تا بنا گوێی سه‌ری له‌نێو ئه‌ڕه‌قه‌كه‌ده‌رهێناوه‌، له‌به‌ر زۆری ڕاگرتنیان له‌ڕۆژی دوایی.
عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب (رضي الله عنه) ده‌ڵێت: خه‌ڵكی هێنده‌له‌گۆڕه‌پان ڕا ئه‌گیرێن، تا هاواریان لێ هه‌ڵده‌سێت و ئه‌ڵێن: "رب أرحنی ولو إلی‌النار" ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕه‌حمم پێ بكه‌ئه‌گه‌ر بشمه‌خه‌یته‌نێو ئاگر قه‌یناكات.
تۆش ئه‌ی برای خۆم له‌و ڕۆژه‌دا بێ‌شك كه‌سێكیت كه‌ئه‌م ڕۆژه‌ئه‌بینیت و له‌داخی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی كه‌به‌بێ‌حسێب له‌و شوێنه‌دا ڕاگیراویت، ئه‌م داوایه‌ئه‌خوازیت. بیر بكه‌وه‌كه‌چۆن له‌ئه‌ڕه‌قی خۆتدا نقوم ئه‌بیت، بیر له‌خۆت بكه‌وه‌كه‌له‌و ڕۆژه‌دووچاری چ خه‌م و په‌ژاره‌و نا ڕه‌حه‌تییه‌ك ئه‌بیت.. بێ‌كه‌س و بێ‌حاڵ‌و قه‌له‌نده‌ر كه‌س نییه‌له‌گه‌ڵتا بێ‌و دڵنه‌واییت كات.. كوا خۆشه‌ویستت، كوا ڕۆڵه‌ی جگه‌ر سۆزت، كوا خێزانی‌خۆشه‌ویستت، كوا دایكت ، كوا باوكت، كوا هاوڕێكانت.. هه‌موو وه‌ك تۆ هه‌ر كه‌س له‌حاڵی خۆیدایه‌. ڕاوه‌ستان زۆر درێژه‌ئه‌كێشێت، كه‌چی كه‌س نییه‌بێت قسه‌كیان له‌گه‌ڵدا بكات و فایلیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌..
قه‌تتاده‌یان كه‌عب ئه‌ڵێت: ئه‌و ڕۆژه‌كه‌خه‌ڵكی له‌به‌رده‌م باره‌گای خوا ڕا ئه‌گیرێن، گوێم له‌حه‌سه‌نی به‌سڕی بوو ئه‌یگوت: چی ئه‌ڵێیت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌په‌نجا هه‌زار ساڵ به‌بێ‌خواردن و خواردنه‌وه‌، ڕا ئه‌گیرێن، هه‌تا گه‌روویان له‌تێنوێتیه‌وه‌ئه‌پچڕێت، هه‌ناویان گڕ ئه‌گرێت له‌برسان، كانیه‌ك شك ئه‌به‌ن كه‌پێی ئه‌ڵێن: (آنية‌) ئه‌چن لێی بخۆنه‌وه‌زیاتر گڕوو تینیان پێ‌هه‌ڵئه‌سێت، تا بێ‌هێزی ته‌واو ڕوو له‌هه‌مووان ئه‌كات و خه‌ڵكی له‌خۆ بێزار ئه‌بن. ئینجا خه‌ڵكه‌كه‌هه‌ر كه‌سه‌و‌هه‌ڵده‌سێت، به‌دوای خۆشه‌ویستێكی خۆیدا ئه‌گه‌ڕێت، كه‌له‌دونیا چاكه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا كردبوو‌، ئه‌مڕۆ بتوانێت، یارمه‌تی بدات و له‌م ڕۆژه‌ی ڕزگار بكات، جا یا بخرێنه‌به‌هه‌شت و یا بخرێنه‌دۆزه‌خ.
تێكڕا ڕا ئه‌كه‌نه‌لای ئاده‌م، پاشان ئیبڕاهیم، ئینجا موسا و عیسا.. كه‌چی هه‌موو ئه‌وانه‌ئه‌ڵێن: خوا ئه‌مڕۆ تووڕه‌بوونێك تووڕه‌بووه‌، كه‌قه‌ت له‌مه‌و پێش به‌و چه‌شنه‌تووڕه‌نه‌بووه‌، هه‌موو تێكڕا باس له‌توڕه‌یی خوا ئه‌كه‌ن، بۆیه‌هه‌موو ئه‌ڵێن: نفسی نفسی، هه‌ر كه‌سه‌و به‌نه‌فسی خۆیه‌وه‌سه‌ر قاڵ‌ئه‌بێت، وه‌ك خوا ده‌فه‌رموێ‌: يوم تأتي كل نفس تجادل عن نفسها ، سه‌رنجده‌كه‌چۆن ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌هه‌ر هاواری نه‌فسی خۆیه‌تی، هیچ شتێكت له‌و ڕۆژه‌دا گوێ‌لێ نابێت، ته‌نها نه‌فسی نه‌فسی نه‌بێت، ئاااای!ده‌بێ‌ئه‌مڕۆژه‌چ ڕۆژێكی سوخت بێت، چ ڕۆژێكی سامناك و نا ڕه‌حه‌ت بێت..! سه‌رنجده‌ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌خه‌ڵكی په‌نایان بۆ ئه‌به‌ن چ ڕێزێكیان هه‌یه‌لای خوا، كه‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌وانیش هیچ شتێكیان وه‌ده‌سته‌نییه‌، هه‌موو له‌ترسی تووڕه‌یی خوا ناتوانن شه‌فاعه‌ت بكه‌ن. كه‌واته‌تۆ كێیت؟ تو چییت؟ تو چ نرخێكت هه‌یه‌له‌ئاست ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌!! تا خه‌ڵكی بێ‌ هیوا ئه‌بن له‌هه‌موو شت، دێنه‌لای پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) ، داوای شه‌فاعه‌ت و تكای لێ ئه‌كه‌ن كه‌لای په‌روردگاریان بۆ بكات، ئه‌میش هه‌ڵده‌سێت ئه‌چێته‌لای په‌روه‌ردگاری و ئیزنی لێ ئه‌خوازێت و خواش ئیزنی ئه‌دات و ئینجا بۆی ئه‌كه‌وێته‌سه‌ر سوژده‌و ده‌ست ئه‌كات به‌مه‌دح و سه‌نای خوای په‌روردگار و له‌خوا ئه‌پاڕێته‌وه‌كه‌حسێب له‌گه‌ڵ‌ئه‌و خه‌ڵكه‌دا بكات، له‌شوێنێكا ده‌فه‌رموێت، سێ‌دانه‌ساڵ‌پێغه‌مبه‌ر [(صلى الله عليه وسلم) سه‌ر له‌سه‌ر سوژده‌ئه‌بێت و له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه‌، ئینجا خوا وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه‌، یان له‌شوێنی تردا ده‌فه‌رموێ‌: خه‌ڵكه‌كه‌دێن و ده‌ڵێن: ئه‌ی موحه‌ممه‌د، تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت، خاته‌می پێغه‌مبه‌رانیت، خوا له‌گوناهی پێش و دواییت خۆش بووه‌، ده‌لای په‌روه‌ردگارت شه‌فاعه‌تمان بۆ بكه‌، ئایا نابینیت كه‌ئێمه‌له‌چ ناڕه‌حه‌تێكداین؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ‌:
پاشان هه‌ڵئه‌سم، ئه‌چمه‌ژێر عه‌رشی خواوه‌و ئه‌كه‌ومه‌سوژده‌بۆ په‌روه‌ردگارم، ئینجا خوا حه‌مدو سه‌نایه‌كی چاكی ئه‌وتۆم ئه‌خاته‌سه‌ر زمان، كه‌له‌پێش مندا نه‌یخستۆته‌سه‌ر زمانی هیچ كه‌سێكه‌وه‌، ئینجا خوا ده‌فه‌رموێ‌: ئه‌ی موحه‌ممه‌د، سه‌رت به‌رز كه‌، داوا بكه‌پێت ئه‌درێت، شه‌فاعه‌ت بكه‌وه‌ر ئه‌گیرێت، ئه‌ڵێ: منیش ئه‌ڵێم: ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆم.. ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆم ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌گوترێ‌: ئه‌ی موحه‌ممه‌د ده‌هه‌ڵسه‌له‌ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆت كه‌سانێ‌كه‌هیچ حسێبێكیان له‌سه‌ر نییه‌، بۆ به‌هه‌شت و له‌ده‌رگای ڕاستییه‌وه‌به‌ڕێكه‌. ئه‌مانه‌كه‌سانێكن له‌پۆڵی خه‌ڵكانن. ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ‌: (سوێند به‌و كه‌سه‌ی كه‌گیانی منی له‌ده‌سته‌، له‌گۆشه‌یه‌ك بۆ گۆشه‌كه‌ی تری ده‌رگای به‌هه‌شت، به‌ئه‌ندازه‌ی مه‌ككه‌و مه‌دینه‌پان و به‌رینه‌، یان ده‌فه‌رموێ‌: به‌ئه‌ندازه‌ی نێوان مه‌ككه‌و بوسرایه‌) 





سچ ئیسلام دۆست

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-06-10 17:53:09

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ و به‌سوده‌ خوا پاداشتی خێرت بده‌  به‌هیوای به‌رده‌وامیت بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته‌ جوانه‌کانت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-06-10 17:58:50

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

زۆر سوپاس ده‌ستی تۆش خۆشبێت بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-06-10 18:02:07

I_DLL
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-10
دواترین سه‌ردان: 2009-06-11
په‌یامه‌كان: 2
WindowsXPMSIE

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

ده‌ست خۆش بێت بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-06-10 18:05:19

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

سوپاس گیان ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-06-10 18:12:33

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

dastakant xosh azizm xwda rahman lebkat

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-06-10 18:22:13

chinaz xan
خونچەی نوێ
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2009-10-29
په‌یامه‌كان: 169
WindowsXPMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

تينا كيان ده سته كانت خؤش بيت بؤ ئه وبابه ته كرنكه سه ركه وتو بى

ئه ى ها وار له و رؤزه جه ند سا مناكه خوا ره حم به هه مو مان بكات

Kurdzhin
به‌ هۆی خوێندنه‌وه‌ ناتوانم وه ک جاران بێمه‌ یانه‌
http://kurdzhin.org/uploads/692ee3f156.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-06-10 18:26:31

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

سوپاس چیناز گیان ده‌ست خۆش بۆپه‌یامه‌که‌ت گوڵه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2009-06-11 08:08:10

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆر به‌سوود بوو
هیودارم که‌ به‌رده‌وام بیت له‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2009-06-11 09:26:47

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

زۆر سوپاس  کاکه‌ گه‌ریلا کاکه‌ مۆمی ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2009-06-11 09:34:46

*HawNaz*
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-26
دواترین سه‌ردان: 2013-09-11
په‌یامه‌كان: 1168
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

dastt xosh tina gean
sarkaw tw bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2009-06-11 09:38:50

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

kubani tutu gyan
aw dastanaw xoshbe chawakam
xwa padashtt batawa basaqa
sarkautubi xwshkm

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2009-06-11 10:01:53

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

زۆر سوپاس نوا گیان فریشته‌ی گوڵ سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2009-06-17 19:57:41

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

dast  xosh tinagyan bo aw  babata jwana
sarkawtw bit malakam xwa ra7m ba  hamw kasek bkatw
ra7m ba emash bkat eshalla

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2009-06-17 20:23:30

کوره‌ هه‌ژار
پڕشنگی یانە
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-08
په‌یامه‌كان: 1010
WindowsVistaMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

ده‌ستت خۆش خاتوو تینا ماندوو نه‌بی

Kurdzhin
نــاز مه‌كه‌ به‌سـه‌ر خاكا به‌هێواشی پێی لێنێ
چـونكه‌ ئه‌و خــاك وخۆڵه‌ پۆڵاش بیت ده‌ترزێنێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2009-06-17 20:47:36

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

زۆر سوپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2009-06-18 06:37:57

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539
WindowsXPMSIE

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

serkewtu  bi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2009-06-18 08:10:07

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

ده‌ستت خۆش گوڵێ گیان خوا جه‌زای خێرت بداته‌وه‌. انشاالله له‌و ڕۆژه‌دا له‌ شه‌فاعه‌تی بێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) و ڕه‌حمه‌تی خوا بێ به‌ش نابین.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#19 2009-06-18 08:57:18

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر

زۆر سوپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net