.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر
دیمه‌نێك له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر )الحارث المحاسبي رحمه الله) ده‌ڵێت: كاتێكه مردووه‌كان ئه‌مرن، ئهڕزو ئاسمان له‌ئه‌هلی خۆی چۆل ئه‌كرێت، ئهڕزو ئاسمان ئهپوكێنهوه، هیچ چرپه‌یه‌ك به‌دی ناكرێت له‌و بوونه‌دا ، كه‌س نابینرێ.. دونیا كش و مات چۆل و بێده‌نگه .. بێده‌نگیش خۆی هه‌ر نه‌ماوه .. ئه‌وه‌ی ئه‌مێنێت ته‌نها خوای جه‌ببارو بڵنده كه ته‌نهایه (كل من عليها فان ويبقى وجه ربك ذو الجلال والإكرام) ، هه‌رچی هه‌یه‌و هه‌بووه له نێو ئه‌چێت، ته‌نها خوای په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن شكۆ ته‌نها ئه‌مێنێت، له‌دوای ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی زۆر كت و پڕ گیانی به‌نده‌كان هه‌ست بهبانگێك ئه‌كه‌ن كهبانگ ئه‌كرێن، هه‌ر خوا خۆشی ئه‌زانێت ڕێ‌و ڕه‌سمی ئه‌و بانگكردنه چۆنه.. بانگ ئه‌كرێن بۆ گۆڕه‌پانی نمایش كردن.. بیر كه‌ره‌وه كه چۆن ئه‌و ده‌نگه ئه‌بیستیت، به‌چاوی ئه‌قڵت تێبیفكره كه تۆ چرای ژیانت ده‌مێكه كوژاوه‌ته‌وه ، ئه‌وه‌ی چی بوو كه دایگیرساندیتهوه؟ بانگ ئه‌كرێی و پێت ئه‌گوترێت: ئا وه‌رنه‌وه لای پادشای بڵندی ئهڕزو ئاسمان.. كه ئه‌وه ئهبیستت دڵت ئه‌پچڕێت، قژی ڕه‌شت سپی ئهبێو یه‌ك تاڵه‌مووی ڕه‌شی پێوه‌نامێنێت، چون ئه‌و ڕۆژه ته‌نها زرمهیهكه خوای قه‌ههار و جه‌بباره كه ههڵیدهسێنێ. ئه‌و زرمه به‌رزه‌ی كه هه‌ڵده‌سێت ڕات ئهپهڕێنێو له‌ناخی ئه‌و گۆڕه‌ی كه ساڵه‌هایه تیا بوویت سه‌ر ده‌ر ئه‌هێنیت. سه‌راپات له‌تۆز هه‌ڵهاتووه قیت و ڕاست هه‌ڵده‌سیته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی ئه‌وه‌ستیت، چاو ئه‌بڵه‌ق و سه‌ر سام، له‌و ده‌نگه ڕائهمێنیت كه له كوێوه بانگ ئه‌كرێیت، تێكڕای درووستكراوان هه‌موو وه‌ك تۆن، یه‌ك شۆڕشی گه‌وره‌یه به‌و هه‌موو ملیار ملیار كه‌سه‌ی كه‌له‌و ڕۆژه‌وه خوا درووستی كردون و تا هاتنی ئه‌وێ ڕۆژێ تێكڕا سه‌راپایان له‌تۆزی خۆڵ هه‌ڵاتووه.. كه‌س نازانێ كه بۆ كوێ ئه‌چێت و له كوێوه بانگ ئه‌كرێن، ڕائهچڵهكن... بیرت له‌خۆت بكه‌وه كه ڕووتیت و زه‌لیل و سه‌ر شۆڕو زهبوونیت، ته‌نهایت له‌ترس و خه‌م و په‌ژاره‌ت له‌نێو ئه‌و هه‌موو مه‌خلوقه ڕووت و سه‌ر گه‌ردانه‌ی كه هه‌ر كه‌س به‌حاڵی خۆیه‌وه خه‌ریكه.. پێپه‌تی و ڕووت و قووت و بێ جل و بهرگیت.. ئه‌م ڕۆژه ڕۆژێكه خه‌ڵكی هه‌ر كه‌سه چاو ئابڵه‌ق و سه‌ر سامن و نازانن له كوێوه بانگ ئه‌كرێن.. به‌ڵام بێ چرپه له‌نێو ئه‌و هه‌موو حه‌شاماته چرپه‌یه‌ك نابیستی وه‌ك بڵێی هه‌واش له‌كاری خۆی وه‌ستاوه،خه‌ڵكی هه‌ناسه‌شیان بۆ نادرێت، ئاوا حه‌په‌ساون. كه‌چی بێویستی خه‌ڵكه‌كه خۆیان به‌ره‌و ئه‌و دهنگهئهچنهپێشێ
.. تۆش خۆشه‌ویستم یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه كه وێڵ‌و سه‌ر گه‌ردان و عه‌وداڵیت سه‌ر شۆڕو زه‌لیل و زهبوونیت ئه‌بێ به‌ره‌و ئه‌و ده‌نگه بچیته پێشێ.
تا ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه تێكهڵو حه‌شامات ئه‌بیت، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ ئینسان، ئه‌م ڕۆژه جنۆكهشت له‌گه‌ڵدا وه‌ك تۆ ڕووتن و پێپه‌تی و بێجل و پۆشاكن، ئه‌م ڕۆژه ڕۆژێكه كام مه‌لیك و پاداشای سه‌ر زه‌وی هه‌بوون، ئهبێچۆك بده‌ن و زه‌لیل و سه‌ر شۆڕ له‌م شوێنه‌دا ڕابگیرێن، ئه‌م ڕۆژهئهو كهسانهلهههموو كه‌س نزمترو بچووكتر ئه‌بنه‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌له‌دونیادا ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌یان زه‌لیل كردووه، ئه‌بێت، ئه‌مڕۆ وا زه‌لیل بن لهزهلیل زه‌لیلتر. ئینجا به‌دوای ئهمانهوهههر جانه‌وه‌رو ئاژهڵههبوو ون بهبێشاخ و شاخ شكاوهییهوهزهلیل و سه‌ر شۆڕ دههێنرێنهوهبهردهست خوای جه‌ببار و كار به‌ده‌ست، به‌دوای ئهمانیشهوهشهیتانهكان ئه‌هێننه‌وه، دوای ئه‌م هه‌موو یاخی بوونه‌یان كهلهدونیا هه‌یانبوو، سه‌ر شۆڕ و زه‌لیل و بێ‌نرخ له‌به‌رده‌م خوای جه‌ببارو باڵاده‌ست ڕا ئه‌گیرێن، ئه‌مه‌و هه‌رچی درووست كراوێكی گیان لهبهرهلهم ڕۆژه‌دا كۆ ئه‌كرێنه‌وه، (چ ڕۆژێكهئهم ڕۆژه، چ بازاڕێكه.. ئه‌م خهڵكهههر كه‌س به‌دوای چا ره‌نووسی خۆی كه‌وتووه، كه‌نازانن به‌چی ئه‌گه‌ن)، ئینسانه..جنۆكه‌یه..شه‌یتانه‌كانه..جڕو جانهوهرهكانه.. ئاژهڵهدڕندهكانه.. زینده‌وه‌ری نێو كونی زه‌ویه‌كانیش، هه‌موو تێكڕا وه‌ستاون له‌به‌رده‌م موحاسه‌به‌ی خوادا حه‌په‌ساون.
ئه‌ستێره‌كان هه‌ڵئه‌وه‌رن، ڕۆژو مانگ به‌یه‌ك دائهدرێن، زه‌وی به‌كوژانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌و مانگه‌كان تارك ئه‌بن.
تۆ كهسێكیشیت لهوانهكهئهو هه‌موو كاره‌ساته‌ت پێ‌نیشان ئه‌درێته‌وه، پێنجسه‌د دانهساڵئهم له‌ت و په‌ت بوونه‌ی دونیا ئهخایهنرێت، چ دهنگێكهلهم ڕۆژه‌دا ئهیبیسیت! فریشته‌كان تێكڕا له‌سه‌ر باڵهكانیانهوهوهستاون، چی ئه‌ڵێیت كه‌ئه‌م كارهساتهئهبینیت، خوا له‌م ڕۆژه‌دا ئاسمان وه‌ك یه‌ك پارچهمسی تواوه‌ی لێ ئه‌كات، یان خوای گهورهدهفهرموێ: فكانت وردة كالدهان دونیا وه‌ك گوڵێكی سوور دێته‌به‌ر چاو، یان ده‌فه‌رموێ: يوم تكون السما‌ء كالمهل ، وتكون الجبال كالعهن ئاسمان وه‌ك مسی تواوهئهتوێتهوه، شاخه‌كان وه‌ك خوری شی ئه‌بنه‌وه، وه‌ك گوتمان فریشته‌كانی ئاسمان تێكڕا له‌سه‌ر باڵیانهوهوهستاون و بهرهبهرهبهرهو زه‌وی و به‌ره‌و حسێبی ڕۆژی قیامه‌ت شۆڕ ئه‌بنه‌وه، شۆڕ ئهبنهوهبهباڵیان و به‌و دهنگهبهرزهی كهههیانبووه. چ لاشهیهكهفریشتهكان هه‌یانه، چ دهنگێكهكهههیانه.. ئا له‌مڕۆژه‌دا ئه‌وانیش به‌سه‌ر شۆڕی له‌به‌رده‌م خوای باڵا ده‌ست وه‌ستێنراون.
ئینجا خهڵكهكهئهوان ئه‌بینن، تێكڕا هاوار ئه‌كه‌ن و پێیان ئه‌ڵێن: ئایا له‌نێو ئێوه‌دا په‌روه‌ردگارمانی تیایه؟! فریشته‌كان لهگهڵئهم پرسیارهزۆر ئه‌ترسن له‌ترس و گه‌وره‌یی خوا كهنهوهك خوا لهگهڵئهمانا بێت، ئه‌مانیش هاوار ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: پاكی بۆ په‌روه‌ردگارمان لهنێومانا نییه‌به‌ڵام دێت.
لهوێڕۆژێفریشتهكانی ئهڕزو ئاسمان تێكڕا ده‌سته‌و سان له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ر كۆ بوونه‌ته‌وه.
ڕۆژ له‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ك میل لهسهریانهوهوهستاوه، له‌م ڕۆژه‌ش كه‌س سێبه‌ری نییه، ته‌نها سێبه‌رێك نه‌بێت، ئه‌ویش سێبه‌ری په‌روه‌ردگاره، هێندێك له‌و ڕۆژه‌دا ئهكهونهبهر سێبه‌ری خوا، ڕۆژ كهئهمهندهلهسهر سه‌ری خه‌ڵك ئهوهستێخهڵكی زیاتر ئهكهونهناڕهحهت و داخ و په‌ژاره‌وه، به‌ره بهرهشوێن قه‌ڕه‌باڵغ ئهبێو پاڵه‌په‌ستۆ زیاتر درووست ئه‌بێت، خه‌ڵكی پاڵبهیهكهوهئهنێن و هه‌ر كه‌سه‌و ئهیهوێجێگهی باشی به‌ر بكه‌وێت، كه‌س ئاگای له‌كه‌س نییه‌و هه‌ر كه‌سه‌و بۆ خۆی ڕاكهڕاكهیهتی.. خه‌ڵكی تێكڕا حه‌په‌ساون.. هێندهقهڕهباڵغه، له‌زۆری خهڵكهكهقاچهكان له‌ملی خهڵكهكهوهئهچهقنهوه، گه‌رووه‌كان خهریكهلهتێنوێتیان ئهپچڕن، تا دێت تینی تیشكی خۆریش زۆرتر ئه‌بێت و هه‌ناسه‌كان زه‌حمه‌ت ئه‌درێن، ئهڕهق لهلهلهشیاندا ئه‌چۆڕێت و لهپێیاندا دێنه‌خوار، هه‌ركه‌سه‌و به‌پێی باشی و خراپی له‌دونیادا خوا لهوێڕۆژێدا ئاڕهقیان پێده‌كات، ههیهتا قوڵهپێیان ئهكهونهنێو ئهڕهقیانهوه، ههیهتا ناوكیان و ههشهتا بنا گوێیان له‌نێو ئاڕه‌قی خۆیاندا نقوم بوو ون، ههیشهخهریكهلهنێو ئهڕهقی خۆیدا وون ئه‌بێت.
وه‌ك عومه‌ر بۆمان ئه‌گێڕێته‌وه، كهپێفهمبهر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( إن الكافر ليقوم يوم القيامة في بحر رشحه إلى أنصاف أذنيه من طول القيام) بێباوه‌ڕ له‌ڕۆژی دوایی ده‌كه‌وێته‌نێو ده‌ریایه‌ك لهئهڕهقی خۆی تا بنا گوێی سه‌ری له‌نێو ئهڕهقهكهدهرهێناوه، له‌به‌ر زۆری ڕاگرتنیان له‌ڕۆژی دوایی.
عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب (رضي الله عنه) ده‌ڵێت: خه‌ڵكی هێندهلهگۆڕهپان ڕا ئه‌گیرێن، تا هاواریان لێ هه‌ڵده‌سێت و ئه‌ڵێن: "رب أرحنی ولو إلیالنار" ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕه‌حمم پێ بكهئهگهر بشمهخهیتهنێو ئاگر قه‌یناكات.
تۆش ئه‌ی برای خۆم له‌و ڕۆژه‌دا بێشك كه‌سێكیت كه‌ئه‌م ڕۆژهئهبینیت و له‌داخی ئه‌م هه‌موو ساڵه‌ی كهبهبێحسێب له‌و شوێنه‌دا ڕاگیراویت، ئه‌م داوایهئهخوازیت. بیر بكهوهكهچۆن لهئهڕهقی خۆتدا نقوم ئه‌بیت، بیر له‌خۆت بكهوهكهلهو ڕۆژهدووچاری چ خه‌م و په‌ژاره‌و نا ڕهحهتییهك ئه‌بیت.. بێكه‌س و بێحاڵو قه‌له‌نده‌ر كه‌س نییهلهگهڵتا بێ‌و دڵنه‌واییت كات.. كوا خۆشه‌ویستت، كوا ڕۆڵه‌ی جگه‌ر سۆزت، كوا خێزانیخۆشهویستت، كوا دایكت ، كوا باوكت، كوا هاوڕێكانت.. هه‌موو وه‌ك تۆ هه‌ر كه‌س له‌حاڵی خۆیدایه. ڕاوه‌ستان زۆر درێژه‌ئه‌كێشێت، كه‌چی كه‌س نییهبێت قسهكیان له‌گه‌ڵدا بكات و فایلیان هه‌ڵداوه‌ته‌وه..
قهتتادهیان كه‌عب ئه‌ڵێت: ئه‌و ڕۆژهكهخهڵكی له‌به‌رده‌م باره‌گای خوا ڕا ئه‌گیرێن، گوێم له‌حه‌سه‌نی به‌سڕی بوو ئه‌یگوت: چی ئه‌ڵێیت به‌و كه‌سانه‌ی كهپهنجا هه‌زار ساڵ بهبێخواردن و خواردنه‌وه، ڕا ئه‌گیرێن، هه‌تا گه‌روویان لهتێنوێتیهوهئهپچڕێت، هه‌ناویان گڕ ئه‌گرێت له‌برسان، كانیه‌ك شك ئه‌به‌ن كه‌پێی ئه‌ڵێن: (آنية) ئه‌چن لێی بخۆنهوهزیاتر گڕوو تینیان پێههڵئهسێت، تا بێهێزی ته‌واو ڕوو له‌هه‌مووان ئه‌كات و خه‌ڵكی له‌خۆ بێزار ئه‌بن. ئینجا خهڵكهكهههر كهسهوههڵدهسێت، به‌دوای خۆشه‌ویستێكی خۆیدا ئه‌گه‌ڕێت، كهلهدونیا چاكه‌یه‌كی له‌گه‌ڵدا كردبوو، ئه‌مڕۆ بتوانێت، یارمه‌تی بدات و له‌م ڕۆژه‌ی ڕزگار بكات، جا یا بخرێنهبهههشت و یا بخرێنهدۆزهخ.
تێكڕا ڕا ئهكهنهلای ئاده‌م، پاشان ئیبڕاهیم، ئینجا مو‌سا و عیسا.. كه‌چی هه‌موو ئهوانهئهڵێن: خوا ئه‌مڕۆ تووڕه‌بوونێك تووڕه‌بووه، كه‌قه‌ت له‌مه‌و پێش به‌و چهشنهتووڕهنهبووه، هه‌موو تێكڕا باس له‌توڕه‌یی خوا ئه‌كه‌ن، بۆیه‌هه‌موو ئه‌ڵێن: نفسی نفسی، هه‌ر كه‌سه‌و به‌نه‌فسی خۆیهوهسهر قاڵئهبێت، وه‌ك خوا ده‌فه‌رموێ: يوم تأتي كل نفس تجادل عن نفسها ، سهرنجدهكهچۆن ئه‌و هه‌موو خهڵكهههر هاواری نه‌فسی خۆیه‌تی، هیچ شتێكت له‌و ڕۆژه‌دا گوێلێ نابێت، ته‌نها نه‌فسی نه‌فسی نه‌بێت، ئاااای!دهبێئهمڕۆژهچ ڕۆژێكی سوخت بێت، چ ڕۆژێكی سامناك و نا ڕه‌حه‌ت بێت..! سهرنجدهئهو پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌خه‌ڵكی په‌نایان بۆ ئه‌به‌ن چ ڕێزێكیان هه‌یه‌لای خوا، كه‌چی ئه‌وه‌تا ئه‌وانیش هیچ شتێكیان وهدهستهنییه، هه‌موو له‌ترسی تووڕه‌یی خوا ناتوانن شه‌فاعه‌ت بكه‌ن. كهواتهتۆ كێیت؟ تو چییت؟ تو چ نرخێكت ههیهلهئاست ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه!! تا خه‌ڵكی بێ هیوا ئه‌بن له‌هه‌موو شت، دێنه‌لای پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م (صلى الله عليه وسلم) ، داوای شه‌فاعه‌ت و تكای لێ ئه‌كه‌ن كه‌لای په‌روردگاریان بۆ بكات، ئه‌میش هه‌ڵده‌سێت ئهچێتهلای په‌روه‌ردگاری و ئیزنی لێ ئه‌خوازێت و خواش ئیزنی ئه‌دات و ئینجا بۆی ئه‌كه‌وێته‌سه‌ر سوژده‌و ده‌ست ئه‌كات بهمهدح و سه‌نای خوای په‌روردگار و له‌خوا ئهپاڕێتهوهكهحسێب له‌گه‌ڵئه‌و خه‌ڵكه‌دا بكات، له‌شوێنێكا ده‌فه‌رموێت، سێدانهساڵپێغهمبهر [(صلى الله عليه وسلم) سه‌ر له‌سه‌ر سوژدهئهبێت و له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه، ئینجا خوا وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه، یان له‌شوێنی تردا ده‌فه‌رموێ: خهڵكهكهدێن و ده‌ڵێن: ئه‌ی موحه‌ممه‌د، تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت، خاته‌می پێغه‌مبه‌رانیت، خوا له‌گوناهی پێش و دواییت خۆش بووه، ده‌لای په‌روه‌ردگارت شه‌فاعه‌تمان بۆ بكه، ئایا نا‌بینیت كهئێمهلهچ ناڕهحهتێكداین؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ:
پاشان هه‌ڵئه‌سم، ئهچمهژێر عه‌رشی خواوه‌و ئهكهومهسوژدهبۆ په‌روه‌ردگارم، ئینجا خوا حه‌مدو سه‌نایه‌كی چاكی ئه‌وتۆم ئه‌خاته‌سه‌ر زمان، كه‌له‌پێش مندا نهیخستۆتهسهر زمانی هیچ كه‌سێكه‌وه، ئینجا خوا ده‌فه‌رموێ: ئه‌ی موحه‌ممه‌د، سه‌رت به‌رز كه، داوا بكهپێت ئه‌درێت، شه‌فاعه‌ت بكهوهر ئه‌گیرێت، ئه‌ڵێ: منیش ئه‌ڵێم: ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆم.. ئوممه‌ته‌كه‌ی خۆم ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌گوترێ: ئه‌ی موحه‌ممه‌د دهههڵسهلهئوممهتهكهی خۆت كهسانێكههیچ حسێبێكیان له‌سه‌ر نییه، بۆ به‌هه‌شت و له‌ده‌رگای ڕاستییهوهبهڕێكه. ئهمانهكهسانێكن له‌پۆڵی خهڵكانن. ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: (سوێند به‌و كه‌سه‌ی كهگیانی منی له‌ده‌سته، له‌گۆشه‌یه‌ك بۆ گۆشه‌كه‌ی تری ده‌رگای به‌هه‌شت، به‌ئه‌ندازه‌ی مه‌ككه‌و مهدینهپان و به‌رینه، یان ده‌فه‌رموێ: به‌ئه‌ندازه‌ی نێوان مه‌ككه‌و بوسرایه)
سچ ئیسلام دۆست

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه و به‌سوده خوا پاداشتی خێرت بده به‌هیوای به‌رده‌وامیت بێبه‌شمان نه‌که‌ی له‌بابه‌ته جوانه‌کانت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس ده‌ستی تۆش خۆشبێت بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ست خۆش بێت بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس گیان ده‌ستی تۆش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh azizm xwda rahman lebkat

له‌سه‌ر هێڵ نییه





تينا كيان ده سته كانت خؤش بيت بؤ ئه وبابه ته كرنكه سه ركه وت‌و بى
ئه ى ها وار له و رؤزه جه ند سا مناكه خوا ره حم به هه م‌و مان بكات


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس چیناز گیان ده‌ست خۆش بۆپه‌یامه‌که‌ت گوڵه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی زۆر به‌سوود بوو
هیودارم که به‌رده‌وام بیت له‌و بابه‌ته جوانانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس کاکه گه‌ریلا کاکه مۆمی ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه










kubani tutu gyan
aw dastanaw xoshbe chawakam
xwa padashtt batawa basaqa
sarkautubi xwshkm


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس نوا گیان فریشته‌ی گوڵ سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان سه‌رکه‌وتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh tinagyan bo aw babata jwana
sarkawtw bit malakam xwa ra7m ba hamw kasek bkatw
ra7m ba emash bkat eshalla


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش خاتوو تینا ماندوو نه‌بی

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه






serkewtu bi
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش گوڵێ گیان خوا جه‌زای خێرت بداته‌وه. انشاالله له‌و ڕۆژه‌دا له شه‌فاعه‌تی بێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) و ڕه‌حمه‌تی خوا بێ به‌ش نابین.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس هاوڕێیان ده‌ستی ئێوه‌ش خۆشبێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه