.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














منداڵ هه‌ست بهبهرجهستهو زۆرێك له قۆناغه‌كانی ژیانی ده‌كات له رِێگهی ده‌ست یا چاو یا گوێچكه یا لوته‌وه ، ئه‌مانه‌ش به‌شێك له ژیانی پێكدێنن ، به‌شێكی تری ژیانی بریتیه له خه‌یاڵ و هیواو ئاوات ... چیرۆك و روداوه سه‌رنج رِاكێشهكان ده‌توانن ئه‌م لایه‌نه‌ی تری ژیانی پرِ بكهنههوه ، چیرۆك گاریگه‌رییه‌كی ئه‌فسوناوی هه‌یه له‌سه‌ر منداڵ و بگره له‌سه‌ر گه‌وره‌كانیش ، لهرِێگهیهوه ده‌توانرێ په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان و ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش بكرێت ، ده‌بێته ئه‌زمونێك و له رِاستیهكان سودمه‌ند ده‌بێت و له‌هه‌ڵه‌كان هه‌ڵوێسته وه‌رده‌گرێت ، بهمهجێ چیرۆكه‌كان په‌یامدار و ئامانجێكی په‌روه‌رده‌یی له‌پشته‌وه بێت .
* له‌چیرۆكدا ململانێی نێوان چاكه‌و خراپه ، به‌هێز و لاواز ، سه‌ركه‌وتن و تێك‌شكان هه‌یه ، لێره‌وه مندالاَن فێری ئاماده‌باشی ده‌بن بۆ رِوداوه پێشهاته‌كان و بۆ زۆرێك له هه‌ڵوێسته‌كان وهلاَمی گونجاویان ده‌بێت .
* هه‌ندێ له‌و ئاكاره هه‌ڵه‌و نامۆیانه‌ی منداڵ پهیرِهوی ده‌كات ده‌توانرێ لهرِێگهی چیرۆكی په‌روه‌رده‌ییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت ، جیاواز له‌مانه گێرِانهوهی چیرۆك ئاسۆی بیری مندالاَن فراوان ده‌كات و فێری بیركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ریان ده‌كات .
* پێویسته باوكان و دایكان به‌رچاو رِوون بن له‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێ بۆ منداڵه‌كانیان باس بكه‌ن یا بگێرِنهوه یا بخوێننه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی منداڵه‌كه‌یان ، گرنگه بزانن چی بۆ منداڵه‌كه‌یان باس ده‌كه‌ن و چی له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه‌یاندا ده‌گونجێت ، به‌تایبه‌تی منداڵ له سێ ساڵی تا ده‌گاته حه‌فت ساڵی حه‌زی له چیرۆكه‌و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه بۆی و ئه‌زمونی لێ وه‌رده‌گرێت .
* چ جۆره چیرۆكی بۆ منداڵه‌كانمان باس بكه‌ین :
1 - چیرۆكێ باس له‌و گیاندارانه بكات كه ده‌یناسێ و بینیویه‌تی ، یا له‌كه‌سه نزیكه‌كان لێیه‌وه وه‌ك باوك و دایك و برا و خوشك و هاوه‌ڵه‌كانی ، نه‌ك چیرۆكێ كاره‌كته‌ره‌كانی نه‌زانێ كێن .
2 - چیرۆكێ واقع و خه‌یاڵ پێكه‌وه گرێ بدات ، بۆ نمونه : چۆله‌كه باڵنده‌یه‌كی ناسراوه لای منداڵ ، له‌گه‌ڵیدا هه‌رچه‌نده قسه‌كردن و گفتوگۆی چۆله‌كه خه‌یاڵییه‌و دووره له واقعه‌وه به‌ڵام لای منداڵ په‌سه‌نده‌و سودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه . چونكه تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه و نزیكه له بازنه‌ی ژیانیه‌وه .
3 - چیرۆكی كورت و كه‌م رِوداوو كه‌م ئه‌كته‌ر بگێرِهوه تا بتوانێت له‌گه‌ڵ رِوداوو كه‌سایه‌تیه‌كاندا به‌ئاسانی برِوات و توشی بێتاقه‌تی و ته‌نگژه‌ی ده‌رونی نه‌كات .
4 - تادهتوانرێ چیرۆكێك بێت وێنه‌و رِهنگی جوانی تیا به‌كار هاتبێت ، وێنه‌كان گه‌وره‌و رِوون بێت به شێوه‌یه‌ك منداڵه‌كان به ئاسانی لێی سودمه‌ند ببن .
5 - چیرۆكێكی ساده‌و ئاسان باس بكرێت تاوه‌كو به‌ئاسانی لێی تێبگه‌ن و نزیك بێت له بهرجهستهكانی ده‌ورووبه‌ری منداڵه‌كه‌وه ، سه‌رنج رِاكێش بێت و وزه‌و توانایه‌كی زۆری نه‌وێت تا لێی تێبگات .
6 - ده‌بێت چیرۆكێك بێت دڵهرِاوكێ و ترس و بیم نه‌هێنێت ، بۆ نمونه باسكردنی دێوه‌زمه‌و رِۆحه نادیار‌و تاریكی و كوشتن و .... ، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵیهوهو له‌م رِێگهیهوه توشی ترس و گۆشه‌گیری و دڵهرِاوكێ و متبوون ده‌بێت ، لهتارماییهكان سڵ ده‌كات .
7 - چیرۆكێ نه‌بێت ئاكاره ناشیرینه‌كان به‌زه‌قی تیاباس بكرێت ، وه‌ك جگه‌ره كێشان و درۆ‌و فێڵ كردن ..... ، هه‌ریه‌ك له‌مانه باسبكرێن به‌وه‌ی هه‌ندێ جار ببنه كلیلی گرێ كوێره‌كان و لهرِێگهیانهوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت .
8 - ته‌نها یه‌ك لایه‌نی چیرۆك باس نه‌كرێت بۆمنداڵه‌كه ، به‌ڵكو هه‌وڵ بدرێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیانی بگرێته‌وه ، ئاینی ، خه‌یاڵی ، مێژویی ، كۆمهلاَیهتی ، هونه‌ری ، زانستی ، یا ههرچیرۆكێ بزانرێ پێداویستیه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی تێر ده‌كات .
9 - له‌كاتی باسكردن و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا هه‌وڵبدرێت لایه‌نی هونه‌ری و به‌رزو نزمی ده‌نگ به‌گوێره‌ی هه‌ڵوێسته‌كان رِهچاو بكرێت .
10 - هه‌ندێ جار با منداڵه‌كه‌ت خۆی چیرۆكه‌كه هه‌ڵبژێرێ ، چه‌ند چیرۆكێكی بخهبهردهست و دانه‌یه‌كیان هه‌ڵبژێرێ و بۆی باس بكه‌و یا بیخوێنه‌وه .
* كه‌ی و چۆن چیرۆكیان بۆ باس بكه‌ین ؟
1 - كاتێك منداڵه‌كه ئاماده‌ییه‌كی باشی هه‌بێت و به شه‌وقه‌وه داوای چیرۆك بكات .
2 - له شوێنێكی سه‌رنج رِاكێشدا نه‌بێت وه‌ك به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن یا نزیك ده‌نگه‌ده‌نگ ...... ، چونكه هه‌ریه‌ك له‌مانه سه‌رنجی رِادهكێشێ و له هیچیان سودمه‌ند نابێت .
3 - كاتێ بێت منداڵه‌كه‌ت برسی نه‌بێت ، یا بێتاقه‌ت نه‌بێت .
4 - باوكان و دایكان خۆیان ده‌زانن چ كاتێ گونجاوه بۆ باسكردنی و ئه‌وان زیاتر له باری ده‌رونی منداڵه‌كه‌یان دوزانن .
5 - وه‌ك پێشتر باسمانكرد تام و چێژ بدرێت به‌باس كردنی و رِهچاوی ده‌نگ و رِهنگ بكرێت .
6 - نابێت كاتی چیرۆكه‌كه هه‌ندێ ماف و خۆشی تری زه‌وت بكات ، بۆ نمونه كاتێ سه‌رقاڵی یاریه‌و له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا رِۆچووه لهیاریكردندا ناگونجێت بیگریت و چیرۆكی بۆ باس بكه‌یت .
7 - ده‌بیت باوكان و دایكان كاتێ چیرۆكه‌كه باس بكه‌ن ماندوێتیان پێوه دیار نه‌بێت و ئه‌وانیش وه‌ك منداڵكانیان بچنه ناو رِوداوهكانی چیرۆكه‌كه‌وه ، نابێت كاتێ منداڵه‌كه داوای چیرۆكی كرد لێیان تورِهبین یا پشت گوێی بخه‌ین ، ده‌بێت لهرِێگهی یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌وه بۆی جێبه‌جێ بكرێت یا به‌ڵێنی پێ بدرێت له نزیكترین كاتدا ئه‌وه‌و چیرۆكی خۆشتری بۆ باس ده‌كرێت ، ده‌بێت به‌ڵێنه‌كه‌ش جێبه‌جێ بكرێت .
8 - چۆن بۆ منداڵه‌كه خۆش و گونجاو بوو ئاوا بۆی باس بكه ، به دانیشتنه‌وه ، یا رِاكشان ، یا به پێوه ........ ، گرنگ ئه‌وه‌یه بزانیت چۆن كرۆكی بابه‌ته‌كه‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نیت و ئاراسته‌ی ده‌كه‌یت ...
سایتی یه‌کگرتوو ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet bawann giyan her sarkawtu bit bawanm

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








zor spas..ba hiway sud wargrtn
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dastt xosh bet kak bawan bo babtka sarkwtu bet gyan


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
له‌سه‌ر هێڵ نییه