❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن و چ جۆره‌ چیرۆكێ بۆ مندالاَن باس بكه‌ین؟؟؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-18 15:22:42

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

چۆن و چ جۆره‌ چیرۆكێ بۆ مندالاَن باس بكه‌ین؟؟؟

منداڵ هه‌ست به‌به‌رجه‌سته‌و زۆرێك له‌ قۆناغه‌كانی ژیانی ده‌كات له‌ رِێگه‌ی ده‌ست یا چاو یا گوێچكه‌ یا لوته‌وه‌ ، ئه‌مانه‌ش به‌شێك له‌ ژیانی پێكدێنن ، به‌شێكی تری ژیانی بریتیه‌ له‌ خه‌یاڵ و هیواو ئاوات ... چیرۆك و روداوه‌ سه‌رنج رِاكێشه‌كان ده‌توانن ئه‌م لایه‌نه‌ی تری ژیانی پرِ بكه‌نه‌ه‌وه‌ ، چیرۆك گاریگه‌رییه‌كی ئه‌فسوناوی هه‌یه‌ له‌سه‌ر منداڵ و بگره‌ له‌سه‌ر گه‌وره‌كانیش ، له‌رِێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێ په‌روه‌رده‌یه‌كی جوان و ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش بكرێت ، ده‌بێته‌ ئه‌زمونێك و له‌ رِاستیه‌كان سودمه‌ند ده‌بێت و له‌هه‌ڵه‌كان هه‌ڵوێسته‌ وه‌رده‌گرێت ، به‌مه‌جێ چیرۆكه‌كان په‌یامدار و ئامانجێكی په‌روه‌رده‌یی له‌پشته‌وه‌ بێت .

* له‌چیرۆكدا ململانێی نێوان چاكه‌و خراپه‌ ، به‌هێز و لاواز ، سه‌ركه‌وتن و تێكشكان هه‌یه‌ ، لێره‌وه‌ مندالاَن فێری ئاماده‌باشی ده‌بن بۆ رِوداوه‌ پێشهاته‌كان و بۆ زۆرێك له‌ هه‌ڵوێسته‌كان وه‌لاَمی گونجاویان ده‌بێت .

* هه‌ندێ له‌و ئاكاره‌ هه‌ڵه‌و نامۆیانه‌ی منداڵ په‌یرِه‌وی ده‌كات ده‌توانرێ له‌رِێگه‌ی چیرۆكی په‌روه‌رده‌ییه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت ، جیاواز له‌مانه‌ گێرِانه‌وه‌ی چیرۆك ئاسۆی بیری مندالاَن فراوان ده‌كات و فێری بیركردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ریان ده‌كات .

* پێویسته‌ باوكان و دایكان به‌رچاو رِوون بن له‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێ بۆ منداڵه‌كانیان باس بكه‌ن یا بگێرِنه‌وه‌ یا بخوێننه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی منداڵه‌كه‌یان ، گرنگه‌ بزانن چی بۆ منداڵه‌كه‌یان باس ده‌كه‌ن و چی له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌مه‌نه‌یاندا ده‌گونجێت ، به‌تایبه‌تی منداڵ له‌ سێ ساڵی تا ده‌گاته‌ حه‌فت ساڵی حه‌زی له‌ چیرۆكه‌و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆی و ئه‌زمونی لێ وه‌رده‌گرێت .

* چ جۆره‌ چیرۆكی بۆ منداڵه‌كانمان باس بكه‌ین :

1 - چیرۆكێ باس له‌و گیاندارانه‌ بكات كه‌ ده‌یناسێ و بینیویه‌تی ، یا له‌كه‌سه‌ نزیكه‌كان لێیه‌وه‌ وه‌ك باوك و دایك و برا و خوشك و هاوه‌ڵه‌كانی ، نه‌ك چیرۆكێ كاره‌كته‌ره‌كانی نه‌زانێ كێن .

2 - چیرۆكێ واقع و خه‌یاڵ پێكه‌وه‌ گرێ بدات ، بۆ نمونه‌ : چۆله‌كه‌ باڵنده‌یه‌كی ناسراوه‌ لای منداڵ ، له‌گه‌ڵیدا هه‌رچه‌نده‌ قسه‌كردن و گفتوگۆی چۆله‌كه‌ خه‌یاڵییه‌و دووره‌ له‌ واقعه‌وه‌ به‌ڵام لای منداڵ په‌سه‌نده‌و سودی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ . چونكه‌ تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه‌ و نزیكه‌ له‌ بازنه‌ی ژیانیه‌وه‌ .

3 - چیرۆكی كورت و كه‌م رِوداوو كه‌م ئه‌كته‌ر بگێرِه‌وه‌ تا بتوانێت له‌گه‌ڵ رِوداوو كه‌سایه‌تیه‌كاندا به‌ئاسانی برِوات و توشی بێتاقه‌تی و ته‌نگژه‌ی ده‌رونی نه‌كات .

4 - تاده‌توانرێ چیرۆكێك بێت وێنه‌و رِه‌نگی جوانی تیا به‌كار هاتبێت ، وێنه‌كان گه‌وره‌و رِوون بێت به‌ شێوه‌یه‌ك منداڵه‌كان به‌ ئاسانی لێی سودمه‌ند ببن .

5 - چیرۆكێكی ساده‌و ئاسان باس بكرێت تاوه‌كو به‌ئاسانی لێی تێبگه‌ن و نزیك بێت له‌ به‌رجه‌سته‌كانی ده‌ورووبه‌ری منداڵه‌كه‌وه‌ ، سه‌رنج رِاكێش بێت و وزه‌و توانایه‌كی زۆری نه‌وێت تا لێی تێبگات .

6 - ده‌بێت چیرۆكێك بێت دڵه‌رِاوكێ و ترس و بیم نه‌هێنێت ، بۆ نمونه‌ باسكردنی دێوه‌زمه‌و رِۆحه‌ نادیارو تاریكی و كوشتن و .... ، چونكه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه‌و له‌م رِێگه‌یه‌وه‌ توشی ترس و گۆشه‌گیری و دڵه‌رِاوكێ و متبوون ده‌بێت ، له‌تارماییه‌كان سڵ ده‌كات .

7 - چیرۆكێ نه‌بێت ئاكاره‌ ناشیرینه‌كان به‌زه‌قی تیاباس بكرێت ، وه‌ك جگه‌ره‌ كێشان و درۆو فێڵ كردن ..... ، هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ باسبكرێن به‌وه‌ی هه‌ندێ جار ببنه‌ كلیلی گرێ كوێره‌كان و له‌رِێگه‌یانه‌وه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت .

8 - ته‌نها یه‌ك لایه‌نی چیرۆك باس نه‌كرێت بۆمنداڵه‌كه‌ ، به‌ڵكو هه‌وڵ بدرێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی ژیانی بگرێته‌وه‌ ، ئاینی ، خه‌یاڵی ، مێژویی ، كۆمه‌لاَیه‌تی ، هونه‌ری ، زانستی ، یا هه‌رچیرۆكێ بزانرێ پێداویستیه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی تێر ده‌كات .

9 - له‌كاتی باسكردن و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌دا هه‌وڵبدرێت لایه‌نی هونه‌ری و به‌رزو نزمی ده‌نگ به‌گوێره‌ی هه‌ڵوێسته‌كان رِه‌چاو بكرێت .

10 - هه‌ندێ جار با منداڵه‌كه‌ت خۆی چیرۆكه‌كه‌ هه‌ڵبژێرێ ، چه‌ند چیرۆكێكی بخه‌به‌رده‌ست و دانه‌یه‌كیان هه‌ڵبژێرێ و بۆی باس بكه‌و یا بیخوێنه‌وه‌ .

* كه‌ی و چۆن چیرۆكیان بۆ باس بكه‌ین ؟

1 - كاتێك منداڵه‌كه‌ ئاماده‌ییه‌كی باشی هه‌بێت و به‌ شه‌وقه‌وه‌ داوای چیرۆك بكات .

2 - له‌ شوێنێكی سه‌رنج رِاكێشدا نه‌بێت وه‌ك به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزیۆن یا نزیك ده‌نگه‌ده‌نگ ...... ، چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌مانه‌ سه‌رنجی رِاده‌كێشێ و له‌ هیچیان سودمه‌ند نابێت .

3 - كاتێ بێت منداڵه‌كه‌ت برسی نه‌بێت ، یا بێتاقه‌ت نه‌بێت .

4 - باوكان و دایكان خۆیان ده‌زانن چ كاتێ گونجاوه‌ بۆ باسكردنی و ئه‌وان زیاتر له‌ باری ده‌رونی منداڵه‌كه‌یان دوزانن .

5 - وه‌ك پێشتر باسمانكرد تام و چێژ بدرێت به‌باس كردنی و رِه‌چاوی ده‌نگ و رِه‌نگ بكرێت .

6 - نابێت كاتی چیرۆكه‌كه‌ هه‌ندێ ماف و خۆشی تری زه‌وت بكات ، بۆ نمونه‌ كاتێ سه‌رقاڵی یاریه‌و له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا رِۆچووه‌ له‌یاریكردندا ناگونجێت بیگریت و چیرۆكی بۆ باس بكه‌یت .

7 - ده‌بیت باوكان و دایكان كاتێ چیرۆكه‌كه‌ باس بكه‌ن ماندوێتیان پێوه‌ دیار نه‌بێت و ئه‌وانیش وه‌ك منداڵكانیان بچنه‌ ناو رِوداوه‌كانی چیرۆكه‌كه‌وه‌ ، نابێت كاتێ منداڵه‌كه‌ داوای چیرۆكی كرد لێیان تورِه‌بین یا پشت گوێی بخه‌ین ، ده‌بێت له‌رِێگه‌ی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی خێزانه‌وه‌ بۆی جێبه‌جێ بكرێت یا به‌ڵێنی پێ بدرێت له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌وه‌و چیرۆكی خۆشتری بۆ باس ده‌كرێت ، ده‌بێت به‌ڵێنه‌كه‌ش جێبه‌جێ بكرێت .

8 - چۆن بۆ منداڵه‌كه‌ خۆش و گونجاو بوو ئاوا بۆی باس بكه‌ ، به‌ دانیشتنه‌وه‌ ، یا رِاكشان ، یا به‌ پێوه‌ ........ ، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ بزانیت چۆن كرۆكی بابه‌ته‌كه‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نیت و ئاراسته‌ی ده‌كه‌یت ...

سایتی یه‌کگرتوو ...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-21 16:56:05

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆن و چ جۆره‌ چیرۆكێ بۆ مندالاَن باس بكه‌ین؟؟؟

dast xosh bet bawann giyan her sarkawtu bit bawanm

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-21 08:49:52

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPMSIE

Re: چۆن و چ جۆره‌ چیرۆكێ بۆ مندالاَن باس بكه‌ین؟؟؟

zor spas..ba hiway sud wargrtn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-22 18:18:05

SaRaB1
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: kurdstan_slimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-10
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 3657
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن و چ جۆره‌ چیرۆكێ بۆ مندالاَن باس بكه‌ین؟؟؟

dastt  xosh  bet  kak bawan  bo  babtka  sarkwtu  bet gyan

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-bcaa9e24f4.gif

کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە

ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net