❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بێ‌ چاره‌یی هێزێكی پاڵنه‌ره‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنمان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-21 10:02:02

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

بێ‌ چاره‌یی هێزێكی پاڵنه‌ره‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنمان

بێ‌ چاره‌یی (الاحباط) هێزێكی پاڵنه‌ره‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنمان






شتێكی زانراوه‌ زۆرێكمان ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌مان توش ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گیروگرفت كه‌  ده‌بنه‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م مرۆڤ بۆ گه‌شتن به‌ ئامانج و ئه‌و حه‌زانه‌ی ده‌مانه‌وێت به‌دی بهێنین، زۆربه‌ی كات ئه‌م رێگریانه‌ بارێكی قورس و ناخۆش له‌ده‌رووندا دروست ده‌كه‌ن، هه‌ندێك جار ده‌گاته‌ پله‌ی نائومێد بوون و روخان، بۆیه‌ ئه‌و مرۆڤه‌ حاڵه‌تێكی وای لا دروست ده‌بیت كه‌ بیركردنه‌وه‌ی به‌و جۆره‌ بێت ئه‌م گرفت و ڕێگریانه‌ ته‌واو بوونیان نیه‌و مرۆڤ ناتوانێت لێیان رزگاری بێت.

گه‌ر هه‌موو مرۆڤێك بیه‌وێت گۆڕانکاری له‌ خۆی و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژی دروست بكات و بگاته‌ ته‌واو كاری  كه‌سێتی ئه‌وا زۆر رێگری بۆ دروست ده‌بیت، یه‌كه‌مین ڕێگر‌ خودی مرۆڤه‌كه‌ خۆیه‌تی بگره‌ به‌ به‌هێزترین رێگریش داده‌نرێت، به‌جۆریك ئه‌م جۆره‌ رێگرییه‌ له‌ ده‌روونی  خۆمانه‌وه‌  سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌، بۆیه‌ پێویست ده‌كات هه‌روه‌ك چۆن روخان له‌ خودی خۆمانه‌وه‌  ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌و بنیات نانه‌ی ده‌مانه‌وێت چ بۆخۆمان و چ بۆ ده‌وروبه‌رمان بێت ، هه‌ر له‌ناخی خۆمانه‌وه‌ ده‌ست پێبكات، به‌ده‌ر له‌وه‌ هیچ گۆڕانکاری و سه‌ركه‌وتنێك بوونی نابێت.

هه‌ركات به‌م ڕاستیه‌مان زانی و ده‌ركمان پێكرد به‌م جۆره‌ ئه‌وا سه‌ره‌تای گۆڕانکاری پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیفه‌كان ده‌ست پیده‌كه‌ن، فاكته‌ره‌ ده‌ره‌كیه‌كان له‌م گۆڕانکاریه‌دا هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه‌، بۆیه‌ ده‌بیت زۆرگرنگی به‌ناخ بدرێت، ئیتر چ تاك بێت چ له‌سه‌رئاستی كۆمه‌ڵ، بگره‌ نه‌ته‌وه‌ش بێت،  بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا زاڵ بێت و سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر بێچاره‌بوندا زال بێت ده‌بێت  ڕووبكاته‌ ناخی خۆی و ده‌ست به‌چاككردنی بکات  و هه‌وڵی به‌هێز بوونی بدات. 

ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویت گۆڕانکاری له‌خۆیاندا دروست بكه‌ن، گۆڕانێك به‌ره‌و ته‌واوكاری  ده‌بێت که‌ ئه‌و راستییه‌ بخه‌نه‌ هزری خۆیانه‌وه‌ كه‌ ڕێگا ته‌نراوه‌ به‌ جۆره‌ها ناخۆشی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ و رۆشتن به‌ناویدا هه‌روا ئاسان نیه‌ به‌ده‌ر نیه‌ له‌ رێگریه‌كان ، سروشتی ژیان به‌و جۆره‌یه‌، ئه‌مه‌ راستیه‌كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش خۆمانیش به‌هه‌مان شێوه‌ دوچاری بوون و بگره‌ ئه‌وان زۆر له‌ ئیمه‌ به‌ئاسانتر رووبه‌رووی بونه‌ته‌وه‌ ، ئیمه‌ ده‌توانین بێچاره‌بونه‌كانمان بكه‌ینه‌ هێزێكی پاڵنه‌ر به‌ره‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن و گۆڕینی ئه‌م بێچاره‌ییه‌   به‌پرۆسه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه.‌

گه‌ر ئێمه‌ كاریكمان كرد ته‌نها له‌شته‌ پۆزه‌تیفه‌كان بڕوانین ئه‌وا ده‌توانین به‌ئاسانی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و تێی بپه‌رێنین، ئه‌م باره‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ ته‌نها ڕوانینه‌كانیان بۆ نێگه‌تیڤه‌كانی ژیانه‌ و سه‌رنجام كاتێك سه‌یری خۆیان ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م بێچاره‌یدا وه‌ستاون، بێگومان جیاوازییه‌كی ریشه‌ییی هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ببینه‌ قوربانیه‌ك و وه‌ك سه‌ركه‌وتویه‌ك خۆمان بدۆزینه‌وه‌، گه‌ر تۆ وه‌ك پێبه‌خشراوێك و دیاریه‌ك له‌ بێچاره‌بوون بڕوانیت ئه‌وا بێگومان زۆرئاسته‌مه‌ ژیانی خۆت  پۆزه‌تیڤانه‌ بگوزه‌رێنیت و بتوانیت بگه‌یته‌ خه‌ونه‌كانت.


ده‌رونناسی

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-01 03:36:14

lanya
جوانی کوردژین
شوێن: ئه‌مه‌ریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-22
دواترین سه‌ردان: 2012-12-09
په‌یامه‌كان: 429
WindowsVistaMSIE7

Re: بێ‌ چاره‌یی هێزێكی پاڵنه‌ره‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنمان

ده‌ست خۆش تینا گیان سه‌رکه‌وتو بیت ئه‌زیزم
بابه‌ته‌کانت زۆر جوانو به‌ سودو هه‌ڵبژارده‌ن

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-ea95d9f356.jpg

نامۆبون حه‌سره‌تێکه‌ له‌ روئیا گۆرانیه‌که‌ مه‌رگی پێ ڕائه‌هێنرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-01 08:52:26

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

Re: بێ‌ چاره‌یی هێزێكی پاڵنه‌ره‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنمان

dastakant xosh tina giany gul
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویت گۆڕانکاری له‌خۆیاندا دروست بكه‌ن، گۆڕانێك به‌ره‌و ته‌واوكاری  ده‌بێت که‌ ئه‌و راستییه‌ بخه‌نه‌ هزری خۆیانه‌وه‌ كه‌ ڕێگا ته‌نراوه‌ به‌ جۆره‌ها ناخۆشی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ و رۆشتن به‌ناویدا هه‌روا ئاسان نیه‌ به‌ده‌ر نیه‌ له‌ رێگریه‌كان ، سروشتی ژیان به‌و جۆره‌یه‌، ئه‌مه‌ راستیه‌كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش خۆمانیش به‌هه‌مان شێوه‌ دوچاری بوون و بگره‌ ئه‌وان زۆر له‌ ئیمه‌ به‌ئاسانتر رووبه‌رووی بونه‌ته‌وه‌ ، ئیمه‌ ده‌توانین بێچاره‌بونه‌كانمان بكه‌ینه‌ هێزێكی پاڵنه‌ر به‌ره‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن و گۆڕینی ئه‌م بێچاره‌ییه‌   به‌پرۆسه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه.‌



هــــــه‌ر بژی گیانه‌ سه‌رکه‌وتوو بی

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-01 09:57:21

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: بێ‌ چاره‌یی هێزێكی پاڵنه‌ره‌ له‌پێناو سه‌ركه‌وتنمان

ده‌ستی ئێوه‌ی ئازیزیش خۆشبێت سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net