.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بێ چاره‌یی (الاحباط) هێزێكی پاڵنه‌ره له‌پێناو سه‌ركه‌وتنمان
شتێكی زانراوه زۆرێكمان ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌مان توش ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گیروگرفت كه ده‌بنه ڕێگر له‌به‌رده‌م مرۆڤ بۆ گه‌شتن به ئامانج و ئه‌و حه‌زانه‌ی ده‌مانه‌وێت به‌دی بهێنین، زۆربه‌ی كات ئه‌م رێگریانه بارێكی قورس و ناخۆش له‌ده‌رووندا دروست ده‌كه‌ن، هه‌ندێك جار ده‌گاته پله‌ی نا‌ئومێد بوون و روخان، بۆیه ئه‌و مرۆڤه حاڵه‌تێكی وای لا دروست ده‌بیت كه بیركردنه‌وه‌ی به‌و جۆره بێت ئه‌م گرفت و ڕێگریانه ته‌واو بوونیان نیه‌و مرۆڤ ناتوانێت لێیان رزگاری بێت.
گه‌ر هه‌موو مرۆڤێك بیه‌وێت گۆڕانکاری له خۆی و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژی دروست بكات و بگاته ته‌واو كاری كه‌سێتی ئه‌وا زۆر رێگری بۆ دروست ده‌بیت، یه‌كه‌مین ڕێگر خودی مرۆڤه‌كه خۆیه‌تی بگره به به‌هێزترین رێگریش داده‌نرێت، به‌جۆریك ئه‌م جۆره رێگرییه له ده‌روونی خۆمانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، بۆیه پێویست ده‌كات هه‌روه‌ك چۆن روخان له خودی خۆمانه‌وه ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه ئه‌و بنیات نانه‌ی ده‌مانه‌وێت چ بۆخۆمان و چ بۆ ده‌وروبه‌رمان بێت ، هه‌ر له‌ناخی خۆمانه‌وه ده‌ست پێبكات، به‌ده‌ر له‌وه هیچ گۆڕانکاری و سه‌ركه‌وتنێك بوونی نابێت.
هه‌ركات به‌م ڕاستیه‌مان زانی و ده‌ركمان پێكرد به‌م جۆره ئه‌وا سه‌ره‌تای گۆڕانکاری پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیفه‌كان ده‌ست پیده‌كه‌ن، فاكته‌ره ده‌ره‌كیه‌كان له‌م گۆڕانکاریه‌دا هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه، بۆیه ده‌بیت زۆرگرنگی به‌ناخ بدرێت، ئیتر چ تاك بێت چ له‌سه‌رئاستی كۆمه‌ڵ، بگره نه‌ته‌وه‌ش بێت، بۆیه هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا زاڵ بێت و سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر بێچارهبوندا زال بێت ده‌بێت ڕووبكاته ناخی خۆی و ده‌ست به‌چاككردنی بکات و هه‌وڵی به‌هێز بوونی بدات.
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویت گۆڕانکاری له‌خۆیاندا دروست بكه‌ن، گۆڕانێك به‌ره‌و ته‌واوكاری ده‌بێت که ئه‌و راستییه بخه‌نه هزری خۆیانه‌وه كه ڕێگا ته‌نراوه به جۆره‌ها ناخۆشی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و رۆشتن به‌ناویدا هه‌روا ئاسان نیه به‌ده‌ر نیه له رێگریه‌كان ، سروشتی ژیان به‌و جۆره‌یه، ئه‌مه راستیه‌كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش خۆمانیش به‌هه‌مان شێوه دوچاری بوون و بگره ئه‌وان زۆر له ئیمه به‌ئاسانتر رووبه‌رووی بونه‌ته‌وه ، ئیمه ده‌توانین بێچارهبونهكانمان بكه‌ینه هێزێكی پاڵنه‌ر به‌ره‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن و گۆڕینی ئه‌م بێچاره‌ییه به‌پرۆسه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه.
گه‌ر ئێمه كاریكمان كرد ته‌نها له‌شته پۆزه‌تیفه‌كان بڕوانین ئه‌وا ده‌توانین به‌ئاسانی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و تێی بپهرێنین، ئه‌م باره به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه ته‌نها ڕوانینه‌كانیان بۆ نێگه‌تیڤه‌كانی ژیانه و سهرنجام كاتێك سه‌یری خۆیان ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م بێچاره‌یدا وه‌ستاون، بێگومان جیاوازییه‌كی ریشه‌ییی هه‌یه له نێوان ئه‌وه‌ی ئێمه ببینه قوربانیه‌ك و وه‌ك سهركهوتویهك خۆمان بدۆزینه‌وه، گه‌ر تۆ وه‌ك پێبهخشراوێك و دیاریه‌ك له بێچاره‌بوون بڕوانیت ئه‌وا بێگومان زۆرئاستهمه ژیانی خۆت پۆزه‌تیڤانه بگوزه‌رێنیت و بتوانیت بگه‌یته خه‌ونه‌كانت.
ده‌رونناسی

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش تینا گیان سه‌رکه‌وتو بیت ئه‌زیزم
بابه‌ته‌کانت زۆر جوان‌و به سودو هه‌ڵبژارده‌ن


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh tina giany gul
ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌ویت گۆڕانکاری له‌خۆیاندا دروست بكه‌ن، گۆڕانێك به‌ره‌و ته‌واوكاری ده‌بێت که ئه‌و راستییه بخه‌نه هزری خۆیانه‌وه كه ڕێگا ته‌نراوه به جۆره‌ها ناخۆشی و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و رۆشتن به‌ناویدا هه‌روا ئاسان نیه به‌ده‌ر نیه له رێگریه‌كان ، سروشتی ژیان به‌و جۆره‌یه، ئه‌مه راستیه‌كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێش خۆمانیش به‌هه‌مان شێوه دوچاری بوون و بگره ئه‌وان زۆر له ئیمه به‌ئاسانتر رووبه‌رووی بونه‌ته‌وه ، ئیمه ده‌توانین بێچارهبونهكانمان بكه‌ینه هێزێكی پاڵنه‌ر به‌ره‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتن و گۆڕینی ئه‌م بێچاره‌ییه به‌پرۆسه‌یه‌كی پۆزه‌تیڤانه.
هــــــه‌ر بژی گیانه سه‌رکه‌وتوو بی

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستی ئێوه‌ی ئازیزیش خۆشبێت سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان
له‌سه‌ر هێڵ نییه