.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






بابه‌ت: چۆن دهبيته كه‌سێكی داهێنه‌ر له بيركردنهوهداچۆن دهبيته كه‌سێكی داهێنه‌ر له بيركردنهوهدا
( ئه‌فراندن )
ده‌ستپێكردنی شتێكه يان هه‌ڵێنجانی ، بۆ نمونه كاتێك ده‌ڵێن فڵانه كه‌س ئه‌وه‌ی داهێنا ، جا ئه‌م به كردار
يان گفتار بێت ، وا ده‌ستی به شتێك كرد پێشتر نمونه‌ی نه‌بووه ، واته داهێنه‌ر ئه‌و كه‌سه‌يه توانای گۆڕينی
شته‌كانی هه‌يه ٠
سه‌ره‌تای داهێنان يان ئه‌وه‌تا پێكهێنانه يان بوونێكی نوێيه يان ڕوودان و بونی زه‌مانه‌يه ٠يان هه‌ردوكيان كه
ئه‌مه‌يان له‌سه‌ر خوڵقاندن وه‌ستاوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی بيرمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتوون كه ئه‌فراندن
بريتيه له داهێنانی شتێك كه ده‌بێت نوێ بێ له داڕشتندا ، جا ئه‌گه‌ر توخمه‌كانی پێشتر هه‌بوبێت وه‌ك
ئه‌فراندنی كارێكی زانستی يان هونه‌ری يان ئه‌ده‌بی ٠
ئه‌فراندن له دهرووننزانی دا : مانای داهێنانی چاره‌سه‌ریی نوێيه له كۆمه‌ڵگا بۆ گرفتێكی دياريكراو قبوڵی
بكات چه‌نده‌ها پيناسه هه‌ن له‌وانه دكتۆر ( عه‌لی ئه‌لحه‌مادی ) وای پێناسه ده‌كات كه ئه‌فراندن :
بريتيه له تێكه‌ڵێك له ئه‌ندێشه‌ی زانستی نه‌رم بۆ په‌ره‌پێدانی فكره‌يه‌كی كۆن يان دۆزينه‌وه‌ی فكره‌يه‌كی
نوێ ، جا ئه‌و فكرهيه چه‌نديش بچوك بێت ، كه به‌رهه‌مێكی جياكارانهی ناباو ده‌توانين به‌كاری بهێنين
يان جێ به جێ بكه‌ين ٠
كه‌واته ئه‌فراندن به‌رهه‌مهێنانی فكره‌ی نوێيه كه له ده‌ره‌وه‌ی شياوهوهيه ، به مه‌رجێك ده‌بێت ئه‌و
بيركردنه‌وه‌يه به‌سود بێت كه هه‌ندێك جار ئه‌فراندن له بوارێكدا كاولكاری و نه‌هامه‌تی به‌دوای خۆي‌دا
ده‌هێنێت و دهبيێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی وه‌ك له بواری به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی كۆكوژی يان داهێنانی
چه‌كی سه‌ربازی نوێ يان دۆزينه‌وه‌ی چه‌كی بايڵۆژی و چه‌نده‌ها بواری داهێنان كه جگه له زيان هيچی تر
بۆ مرۆڤايه‌تی به‌رهه‌م ناهێنێت ٠
ئه‌گه‌ر بڵێين كه‌سێك شێوازێكی نوێی دۆزيوه‌ته‌وه بۆ بڕی تێچون يان پته‌وكردنی به‌رهه‌م ، يان كه‌سێك
هه‌ندێك چاره‌سه‌ری داهێنا بۆ هه‌ندێك گرفت كه به‌ره‌و ڕووی ده‌بێته‌وه ده‌توانين بڵێين ئه‌مه ئه‌فراندنه ٠
ئه‌فرێنه‌ر كێ يه ؟
هه‌ندێك له خه‌ڵكی بڕوايان وايه مرۆڤی ئه‌فرێنه‌ر خۆی به ئه‌فرێنه‌ری له دايك بووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌يان
تێگه‌يشتنێكی ته‌واو نييه ، هه‌موو كه‌سێك توانای داهێنانی هه‌يه ئه‌گه‌ر خۆی بيه‌وێت واته ئه‌فراندن
به گروپێكه‌وه جگه له‌وانی تر په‌يوه‌ست نييه ، هه‌موان ده‌توانن ئه‌فرێنه‌ر بن ئه‌گه‌ر بيانه‌وێت ٠
سيماكانی كه‌سی ئه‌فرێنه‌ر
ئه‌فراندن هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆيی له راده‌به‌ده‌ره و له ناخی مرۆڤدا خۆی شاردۆته‌وه ، له حاله‌تی هاندانی
د‌رك پێكراودا به ئاگاداريه‌وه هه‌سته‌كان ده‌وروژێنێت ، ئه‌ويش به هۆی چه‌نده‌ها هۆكاری نوێ وه ، تاكو
تاكه كه‌سی جياوازمان ده‌ستكه‌وێت ، كه هێزی ئاماده‌يی هه‌ميشه‌يی و زيندوويه‌تی ئه‌قلی ناوه‌وه‌يان
هه‌يه ، ده‌توانن باش‌ترين چاره‌سه‌ر و گونجاوترينيان ده‌ست بكه‌وێت ، ئه‌ويش له كۆی ئه‌و هه‌موو
هه‌ڵبژاردنه‌ی له‌به‌ر ده‌ستياندا هه‌يه يان هه‌ڵنجانی كۆمه‌لێك تێڕوانين و داهێنانی پێش وه‌خت بۆ
پرسياره‌كان ، وا باس كراوه كه وه‌ڵام دانه‌وه‌يان مه‌حاله ٠
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌فراندن به‌هره‌يه‌كی شاراوه‌يه له ناخی هه‌موو مرۆڤێكدا وه‌سف ده‌كرێت وه‌ك هه‌موو به‌هره
شاراوه‌كانی تر ، پێويستی به وروژاندن و پاك كردنه‌وه و موماره‌سه‌ی جۆری به‌رده‌وام هه‌يه ، تاكو ببێته
ده‌ستكه‌وتێكی ئێستايی و ببێته به‌رهه‌مێكی نوێ ٠
ئه‌گه رچی هه‌ندێك كه‌س هه‌ن توانا و قابليهتی ئهفرێنهرانهيان له بواری هه‌ڵوێستی له‌ناكاو و يان له
دۆخی شڵۆقدا ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌مانه ده‌بێت زياتر خۆيان ئاراسته بكه‌ن و ئاگايان له تواناكانيان بێت ، هه‌روه‌ها
شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتيان بگۆڕن تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و سيفهتهدا گونجاو بيت كه ههلييان گرتووه ٠
١- هه‌ستياری :
مانای هۆشدارييه به گرفته‌كان و هه‌ڵوێستێكی دياريكراو به هه‌موو ڕه‌هه‌ند و هۆكاره‌كانی كاريگه‌ری
تێده‌كات ، هه‌روه‌ها به‌وپه‌ڕی سنگ فراوانييه‌وه گفتوگۆی ده‌رباره بكرێت و به شێوه‌يه‌كی ئيجابی
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ، تاكو نه‌بێته قه‌يرانی قورس و ئه‌فرێنه‌ر تووشی داڕمان و هه‌ستی شكست
بكات و له زۆرجاردا بزانێت كه‌م و كوڕتی هه‌يه ، به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه ، ئه‌مان هه‌ست به تێك
شكان بكه‌ن و به خۆيان‌دا بچنه‌وه ٠
٢- توانای كرانه‌وه :
بريتيه له‌و توانايه‌ی ژماره‌يه‌كی زۆر بيركردنه‌وه و وێناكردنی ئه‌فرێنه‌رانه بهێنێت ، ئه‌ويش له ماوه‌يه‌كی
زه‌مه‌نی كورتدا ، كرانه‌وه زۆر بوار ده‌گرێته‌وه له‌وانه :
* زمان پرژان :
واته خێرايی له‌به‌رهه‌م هێنانی وشه يان يه‌كه‌ی گوزاره ، ئه‌ويش به پێی كۆمه‌ڵێك مه‌رجی دياريكراو له
بوونياد و پێكهاته‌يدا ٠
* بير فراوانی
واته خێرايی به‌رهه‌م هێنانی ژماره‌يه‌كی زۆر بيركردنه‌وه و وێنه‌ی فكری ، له‌يه‌ك هه‌ڵوێستدا ٠
* فراوانی گوزاره‌كردن :
واتهتوانای گوزارشت كردن له بيركردنه‌وه‌كان و ئاسان داڕشتنی به وشه يان وێنه‌ی گوزاری ده‌رباره‌ی
ئه‌و فكرانه ، به شێوه‌يه‌ك به ئه‌وانی تره‌وه به‌سترا بێت و بۆی گونجاو بێت ٠
٣- نه‌رم و نيانی :
بريتيه له توانای ئه‌قل بۆ خۆ گه‌نجان له‌گه‌ڵ گۆردراو و هه‌ڵوێسته نوێيه‌كانی دێته پێشێ ، هه‌روه‌ها
گواستنه‌وه له گۆشه‌ی مردووه‌وه بۆ گۆشه‌ی ئازاد كه بچێته ناو كرده‌ی به‌ره‌نگارييه‌وه ٠
٤- ڕه‌سه‌نايه‌تی :
مانای پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌می داهێنراو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه‌دا گونجاو بێت ، يان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركه‌ی
كاری بۆ ده‌كات ٠
٥- به‌رچاو ڕونی :
واته ده‌بێت خاوه‌نی تێڕوانينێكی تيژ بێت و هه‌موو به‌رجه‌سته تهقليديهكان ببڕێت ، ده‌ره‌نجامه‌كانی
پێِتر بخوێنه‌وه و ئهڵتهرناتيفی پێويست بۆ هه‌موو گريمانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان بده‌يت ٠
سه‌رچاوه / شه‌قڵاوه پۆست

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه
spas xatwn gean baraste blawkrdnawae am jora babatana kareke grnga dast xosh bo mandw bwnt bahewae babate ba peztr azezm


له‌سه‌ر هێڵ نییه






destekant xosh hawrei berez babeteki be naweroke


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit giyan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش په‌پوله گیان..بابه‌تێکی به سووده...
سه‌رکه‌وتوبیت...
له‌سه‌ر هێڵ نییه