❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-15 20:34:50

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

چۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر

بابه‌ت: چۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر له‌ بيركردنه‌وه‌داچۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر له‌ بيركردنه‌وه‌دا

( ئه‌فراندن )



ده‌ستپێكردنی شتێكه‌ يان هه‌ڵێنجانی ، بۆ نمونه‌ كاتێك ده‌ڵێن فڵانه‌ كه‌س ئه‌وه‌ی داهێنا ، جا ئه‌م به‌ كردار

يان گفتار بێت ، وا ده‌ستی به‌ شتێك كرد پێشتر نمونه‌ی نه‌بووه‌ ، واته‌ داهێنه‌ر ئه‌و كه‌سه‌يه‌ توانای گۆڕينی

شته‌كانی هه‌يه‌ ٠

سه‌ره‌تای داهێنان يان ئه‌وه‌تا پێكهێنانه‌ يان بوونێكی نوێيه‌ يان ڕوودان و بونی زه‌مانه‌يه‌ ٠يان هه‌ردوكيان كه‌

ئه‌مه‌يان له‌سه‌ر خوڵقاندن وه‌ستاوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی بيرمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێكه‌وتوون كه‌ ئه‌فراندن

بريتيه‌ له‌ داهێنانی شتێك كه‌ ده‌بێت نوێ بێ له‌ داڕشتندا ، جا ئه‌گه‌ر توخمه‌كانی پێشتر هه‌بوبێت وه‌ك

ئه‌فراندنی كارێكی زانستی يان هونه‌ری يان ئه‌ده‌بی ٠

ئه‌فراندن له‌ ده‌رووننزانی دا : مانای داهێنانی چاره‌سه‌ریی نوێيه‌ له‌ كۆمه‌ڵگا بۆ گرفتێكی دياريكراو قبوڵی

بكات چه‌نده‌ها پيناسه‌ هه‌ن له‌وانه‌ دكتۆر ( عه‌لی ئه‌لحه‌مادی ) وای پێناسه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌فراندن :

بريتيه‌ له‌ تێكه‌ڵێك له‌ ئه‌ندێشه‌ی زانستی نه‌رم بۆ په‌ره‌پێدانی فكره‌يه‌كی كۆن يان دۆزينه‌وه‌ی فكره‌يه‌كی

نوێ ، جا ئه‌و فكره‌يه‌ چه‌نديش بچوك بێت ، كه‌ به‌رهه‌مێكی جياكارانه‌ی ناباو ده‌توانين به‌كاری بهێنين

يان جێ به‌ جێ بكه‌ين ٠

كه‌واته‌ ئه‌فراندن به‌رهه‌مهێنانی فكره‌ی نوێيه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شياوه‌وه‌يه‌ ، به‌ مه‌رجێك ده‌بێت ئه‌و

بيركردنه‌وه‌يه‌ به‌سود بێت كه‌ هه‌ندێك جار ئه‌فراندن له‌ بوارێكدا كاولكاری و نه‌هامه‌تی به‌دوای خۆيدا

ده‌هێنێت و ده‌بيێته‌ هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی وه‌ك له‌ بواری به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی كۆكوژی يان داهێنانی

چه‌كی سه‌ربازی نوێ يان دۆزينه‌وه‌ی چه‌كی بايڵۆژی و چه‌نده‌ها بواری داهێنان كه‌ جگه‌ له‌ زيان هيچی تر

بۆ مرۆڤايه‌تی به‌رهه‌م ناهێنێت ٠

ئه‌گه‌ر بڵێين كه‌سێك شێوازێكی نوێی دۆزيوه‌ته‌وه‌ بۆ بڕی تێچون يان پته‌وكردنی به‌رهه‌م ، يان كه‌سێك

هه‌ندێك چاره‌سه‌ری داهێنا بۆ هه‌ندێك گرفت كه‌ به‌ره‌و ڕووی ده‌بێته‌وه‌ ده‌توانين بڵێين ئه‌مه‌ ئه‌فراندنه‌ ٠



ئه‌فرێنه‌ر كێ يه‌ ؟

هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی بڕوايان وايه‌ مرۆڤی ئه‌فرێنه‌ر خۆی به‌ ئه‌فرێنه‌ری له‌ دايك بووه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌يان

تێگه‌يشتنێكی ته‌واو نييه‌ ، هه‌موو كه‌سێك توانای داهێنانی هه‌يه‌ ئه‌گه‌ر خۆی بيه‌وێت واته‌ ئه‌فراندن

به‌ گروپێكه‌وه‌ جگه‌ له‌وانی تر په‌يوه‌ست نييه‌ ، هه‌موان ده‌توانن ئه‌فرێنه‌ر بن ئه‌گه‌ر بيانه‌وێت ٠




سيماكانی كه‌سی ئه‌فرێنه‌ر

ئه‌فراندن هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆيی له‌ راده‌به‌ده‌ره‌ و له‌ ناخی مرۆڤدا خۆی شاردۆته‌وه‌ ، له‌ حاله‌تی هاندانی

درك پێكراودا به‌ ئاگاداريه‌وه‌ هه‌سته‌كان ده‌وروژێنێت ، ئه‌ويش به‌ هۆی چه‌نده‌ها هۆكاری نوێ وه‌ ، تاكو

تاكه‌ كه‌سی جياوازمان ده‌ستكه‌وێت ، كه‌ هێزی ئاماده‌يی هه‌ميشه‌يی و زيندوويه‌تی ئه‌قلی ناوه‌وه‌يان

هه‌يه‌ ، ده‌توانن باشترين چاره‌سه‌ر و گونجاوترينيان ده‌ست بكه‌وێت ، ئه‌ويش له‌ كۆی ئه‌و هه‌موو

هه‌ڵبژاردنه‌ی له‌به‌ر ده‌ستياندا هه‌يه‌ يان هه‌ڵنجانی كۆمه‌لێك تێڕوانين و داهێنانی پێش وه‌خت بۆ

پرسياره‌كان ، وا باس كراوه‌ كه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌يان مه‌حاله‌ ٠

له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌فراندن به‌هره‌يه‌كی شاراوه‌يه‌ له‌ ناخی هه‌موو مرۆڤێكدا وه‌سف ده‌كرێت وه‌ك هه‌موو به‌هره‌

شاراوه‌كانی تر ، پێويستی به‌ وروژاندن و پاك كردنه‌وه‌ و موماره‌سه‌ی جۆری به‌رده‌وام هه‌يه‌ ، تاكو ببێته‌

ده‌ستكه‌وتێكی ئێستايی و ببێته‌ به‌رهه‌مێكی نوێ ٠

ئه‌گه‌ رچی هه‌ندێك كه‌س هه‌ن توانا و قابليه‌تی ئه‌فرێنه‌رانه‌يان له‌ بواری هه‌ڵوێستی له‌ناكاو و يان له‌

دۆخی شڵۆقدا ده‌رده‌كه‌وێت ، ئه‌مانه‌ ده‌بێت زياتر خۆيان ئاراسته‌ بكه‌ن و ئاگايان له‌ تواناكانيان بێت ، هه‌روه‌ها

شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتيان بگۆڕن تاكو له‌گه‌ڵ ئه‌و سيفه‌ته‌دا گونجاو بيت كه‌ هه‌لييان گرتووه‌ ٠

١- هه‌ستياری :

مانای هۆشدارييه‌ به‌ گرفته‌كان و هه‌ڵوێستێكی دياريكراو به‌ هه‌موو ڕه‌هه‌ند و هۆكاره‌كانی كاريگه‌ری

تێده‌كات ، هه‌روه‌ها به‌وپه‌ڕی سنگ فراوانييه‌وه‌ گفتوگۆی ده‌رباره‌ بكرێت و به‌ شێوه‌يه‌كی ئيجابی

مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ، تاكو نه‌بێته‌ قه‌يرانی قورس و ئه‌فرێنه‌ر تووشی داڕمان و هه‌ستی شكست

بكات و له‌ زۆرجاردا بزانێت كه‌م و كوڕتی هه‌يه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌ ، ئه‌مان هه‌ست به‌ تێك

شكان بكه‌ن و به‌ خۆياندا بچنه‌وه‌ ٠



٢- توانای كرانه‌وه :

بريتيه‌ له‌و توانايه‌ی ژماره‌يه‌كی زۆر بيركردنه‌وه‌ و وێناكردنی ئه‌فرێنه‌رانه‌ بهێنێت ، ئه‌ويش له‌ ماوه‌يه‌كی

زه‌مه‌نی كورتدا ، كرانه‌وه‌ زۆر بوار ده‌گرێته‌وه‌ له‌وانه‌ :

* زمان پرژان :

واته‌ خێرايی له‌به‌رهه‌م هێنانی وشه‌ يان يه‌كه‌ی گوزاره‌ ، ئه‌ويش به‌ پێی كۆمه‌ڵێك مه‌رجی دياريكراو له‌

بوونياد و پێكهاته‌يدا ٠



* بير فراوانی

واته‌ خێرايی به‌رهه‌م هێنانی ژماره‌يه‌كی زۆر بيركردنه‌وه‌ و وێنه‌ی فكری ، له‌يه‌ك هه‌ڵوێستدا ٠



* فراوانی گوزاره‌كردن :

واته‌توانای گوزارشت كردن له‌ بيركردنه‌وه‌كان و ئاسان داڕشتنی به‌ وشه‌ يان وێنه‌ی گوزاری ده‌رباره‌ی

ئه‌و فكرانه‌ ، به‌ شێوه‌يه‌ك به‌ ئه‌وانی تره‌وه‌ به‌سترا بێت و بۆی گونجاو بێت ٠



٣- نه‌رم و نيانی :

بريتيه‌ له‌ توانای ئه‌قل بۆ خۆ گه‌نجان له‌گه‌ڵ گۆردراو و هه‌ڵوێسته‌ نوێيه‌كانی دێته‌ پێشێ ، هه‌روه‌ها

گواستنه‌وه‌ له‌ گۆشه‌ی مردووه‌وه‌ بۆ گۆشه‌ی ئازاد كه‌ بچێته‌ ناو كرده‌ی به‌ره‌نگارييه‌وه‌ ٠

٤- ڕه‌سه‌نايه‌تی :

مانای پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌می داهێنراو له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه‌دا گونجاو بێت ، يان له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ركه‌ی

كاری بۆ ده‌كات ٠

٥- به‌رچاو ڕونی :

واته‌ ده‌بێت خاوه‌نی تێڕوانينێكی تيژ بێت و هه‌موو به‌رجه‌سته‌ ته‌قليديه‌كان ببڕێت ، ده‌ره‌نجامه‌كانی

پێِتر بخوێنه‌وه‌ و ئه‌ڵته‌رناتيفی پێويست بۆ هه‌موو گريمانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان بده‌يت ٠

  سه‌رچاوه‌ / شه‌قڵاوه‌ پۆست

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-16 02:41:12

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: چۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر

spas xatwn gean baraste blawkrdnawae am jora babatana kareke grnga dast xosh bo mandw bwnt bahewae babate ba peztr azezm

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-16 02:49:00

miran9
شاعیری کورد
شوێن: ڤییه‌نا. نه‌مسا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-08-20
دواترین سه‌ردان: 2014-01-01
په‌یامه‌كان: 366
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر

destekant xosh hawrei berez babeteki be naweroke

Kurdzhin
*************************************************
http://kurdzhin.org/uploads/547c7280f0.gif

پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئاشق بین چونکه‌ خودا پێی به‌خشیوین ..میران

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-21 07:03:18

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر

زۆۆۆرسوپاس بۆ ئیوه‌ ئازیز ده‌ستى ئيوه‌ خۆشبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-21 07:12:46

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر

dast xosh bet her sarkawtu bit giyan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-21 07:24:58

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر

zoor swpas boto gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-22 08:19:33

*باوان*
کازیوەی یانە
شوێن: ***کوردستان***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-05
په‌یامه‌كان: 2337
WindowsXPFirefox

Re: چۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر

ده‌ستت خۆش په‌پوله‌ گیان..بابه‌تێکی به‌ سووده‌...

سه‌رکه‌وتوبیت...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-22 12:24:01

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چۆن ده‌بيته‌ كه‌سێكی داهێنه‌ر

mamnwn bo payamakat

shadbet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net