❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خه‌مۆكی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-09-23 01:08:08

حسين جليل
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-07
دواترین سه‌ردان: 2009-09-30
په‌یامه‌كان: 36
WindowsXPFirefox

خه‌مۆكی

خه‌مۆكی
ن/ حسين جليل

سه‌ره‌تا بزانين خه‌مۆكی چيه‌ ؟
خه‌مۆكی : ديارده‌يه‌كی ده‌رونيه‌ ، كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی شێواندن و تێكچونی ژيان و گۆڕينی بيركردنه‌وه‌ی توش بوو ، ئينجا توش بونه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی هۆكاره‌ كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان ياخود هۆكاره‌ سياسيه‌كان ياخود هۆكاری ئابوری ياخود هۆكاره‌ ده‌رونيه‌كانه‌وه‌ ئه‌بێت .

با شتێكمان له‌ بير نه‌چێت هه‌ر ده‌م بيزانين :
سه‌ره‌تای چاره‌ سه‌ری خه‌مۆكی زۆر ئاسانه‌ .

ئايا بۆماوه‌ كاريگه‌ری هه‌يه‌ ؟
به‌ڵێ ده‌رونزانان پێان وايه‌ نه‌خۆشيه‌ بۆماوه‌ييه‌كان واته‌ ئه‌وانه‌ی له‌ دايك و باوك و باپيرانه‌وه‌ بۆ منداڵ ئه‌گوازرێته‌وه‌ كاريگه‌ری ئه‌بێت ، له‌ هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌رو خۆڕزگاركردنيشيان بۆمان دياری كردوه‌ .

نيشانه‌كانی خه‌مۆكی چين ؟
به‌ هۆی هه‌ندێ نيشانه‌وه‌ له‌ لای توش بو ده‌رئه‌كه‌وێت ئه‌توانين كه‌سی توشبو بناسينه‌وه‌
- دوور كه‌وتنه‌وه‌ :
هه‌ندێ جار به‌هۆی سه‌رقاڵی دايك و باوكان يان به‌ پێچه‌وانه‌وه منداڵه‌كان بۆ دايك و باوكيان كه‌م له‌ يه‌كتر نزيك بونه‌وه‌و كه‌م ئاخاوتن له‌گه‌ڵ يه‌كتر هۆكارێكه‌ بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نيشانه‌كان به‌ هۆيه‌وه‌ بێئۆقڕه‌يی و نائارامی دروست ئه‌كات .
- ‌ ته‌نيايی :
هه‌ندێ جار كه‌سه‌كه‌ خۆی حه‌ز يه‌ ته‌نيای ئه‌كات ته‌نيايێك تا پله‌ی گۆشه‌گيری و دابڕان له‌ ئه‌ندامانی خێزان و كۆمه‌ڵگا نيشانه‌ به‌ ده‌ركه‌وتنی خه‌مۆكی ئه‌دات .

ئايا ئافره‌ت يان پياو كاميان زياتر توش ئه‌بێت ؟ چاره‌سه‌ر لای كاميان زه‌حمه‌ت تره‌ ؟
ده‌رونزانان ئه‌وشيان ڕۆنكردۆته‌وه‌ ڕێژه‌ی توشبون له‌ لای ئافره‌تان زيا تره ، به‌ڵام پله‌ی كاريگه‌ری بۆ پياوان زياتره‌ .
ئه‌مه‌شيان بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ ئافره‌تان زياتر هه‌وڵی ده‌ربڕينی خه‌مۆكيه‌كه‌يان ئه‌ده‌ن به‌ تايبه‌ت لای پياوه‌كانيان ، به‌ڵام پياوان پێچه‌وانه‌ن كه‌ميان خه‌مۆكيه‌كه‌يان ده‌رئه‌بڕن به‌مه‌ش كێشه‌كه‌ ئاڵۆزتر ئه‌بێت له‌ ناوه‌وه‌ په‌نگ خواردو ئه‌بێت .
پياوان زۆرجار نايه‌ناهه‌وێت باسی ئه‌و ديارده‌يان بۆ بكرێت هه‌ميشه‌ ئه‌يشارنه‌وه‌ واش خۆيان نيشانی ده‌ورو به‌ر ئه‌ده‌ن كه‌ئه‌وان دورن له‌م كێشه‌يه‌ بۆيه‌شه‌ چاره‌سه‌ر لای پياوان زه‌حمه‌ت تره‌ .

هۆيه‌كی گرينگی توش بون به‌ خه‌مۆكی ؟
- كاركردن زياتر له‌ توانی خۆت .
ئه‌و ديارده‌يه‌ له‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كان يه‌كجار زۆره‌ ئه‌وان به‌ده‌ست ئه‌و گرفته‌ ئه‌ناڵێنن چونكه‌ كاركردن زياتر له‌ توانی خۆيان كاتی به‌خێوكردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی منداڵه‌كانيان كه‌متر ئه‌كاته‌وه‌ .
- هه‌ندێ جار هۆيه‌كه‌ی به‌ ئاسانی به‌ديار ئه‌كه‌وێت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م كار ئه‌كه‌ن و زوو ماندوو ئه‌بن ئه‌مه‌ ئاماژه‌ ئه‌دات به‌ هۆی توشبونی به‌ خه‌مۆكی كه‌وا كاريگه‌ری ئه‌كاته‌ سه‌ر جه‌سته‌ی هيلاكی ئه‌كات له‌ كاتێكدا كه‌م كاريشی كردووه‌ .

زيانه‌كانی خه‌مۆكی چين ؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر به‌توندی و به‌ خه‌ستی ئه‌و ديارده‌يه‌ توش ئه‌بن ئه‌و ڕه‌وشتانه‌يان لێ به‌دوور مه‌زانه‌ :
ئازاردانی جه‌سته‌ی خۆيان ، ئه‌مه‌ چۆن ئه‌نجام ئه‌درێت ؟
كاتێ خه‌مۆكی كۆنتڕۆڵی مرۆڤه‌كه‌ی گرته‌ ده‌ست ئێش و ئازاری گرفته‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ ئه‌بێت لای به‌ شێوه‌يه‌ك زۆر جاران جه‌سته‌ی خۆی بريندار ئه‌كات هه‌ست به‌ ئازاری برينداركردنه‌كه‌ ناكات بۆ ؟ چونكه‌ ئازاری ده‌رونی لێره‌ زياتره‌ له‌ ئازاری جه‌سته‌يی هه‌ر بۆيه‌شه‌ زۆر جاران ئه‌يانه‌وێت له‌و ته‌وژمه‌ ئاڵۆزی و ئازاريه‌ جه‌سته‌ييه‌ ڕزگاريان بێ هه‌وڵی خۆكوشتن ئه‌ده‌ن ياخود خۆيان ئه‌كوژن پێيان وايه‌ خۆكوشتن ئازاری كه‌متره‌ له‌و خه‌مۆكييه‌ی توشی ده‌رونيان بوه‌ .
به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر خه‌مۆكی و هه‌وڵ نه‌دان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی توشی چه‌ندين نه‌خۆشی ترمان ئه‌كات له‌وانه‌ سايكۆسۆماتی بابزانين سايكۆسۆماتی چيه‌ ؟

سايكۆسۆماتى چيه‌ ؟
سايكۆ واته‌ ده‌رون ، سۆماتی واته‌ جه‌سته‌ .
په‌يوه‌ندی نه‌خۆشيه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان ده‌رون و جه‌سته‌


سايكۆسۆماتی: باس له‌ كاريگه‌ريه‌ نه‌خۆشيه‌ ده‌رونيه‌كان ده‌كات له‌ سه‌ر جه‌سته‌ ، كاتێ مرۆڤ خه‌م و خه‌فه‌ت له‌ كارێك يان ڕوداوێك ده‌خوا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خه‌م خواردنه‌كانی بيانهيڵێته‌وه‌ و ده‌ريان نه‌برێت كه‌ڵه‌كه‌ ببن له‌ هزری ، دوجاری سايكۆسوماتی ده‌بێت .
پێويسته‌ هه‌موو گرفتێك له‌ ڕێگه‌ی هه‌ر گرفتێك هه‌وڵی ده‌ربڕينی بدرێت له‌ چه‌ند ڕێگه‌يه‌كه‌وه‌ بۆنمونه‌ :
هه‌ندێك كه‌س كاتێ توشی بێزاری يان دڵ ته‌نگی ده‌بێت وه‌يان توره‌بون يان ترس و شه‌رم ..........هتد هه‌كه‌يان هه‌وڵ ده‌دا به‌ ئاسانترين ڕێگای بۆ ئه‌نجامدانی خۆی كه‌ ده‌توانی به‌سه‌ری زاڵ بێت هه‌ڵيبژيريت و گرفته‌كه‌ی ده‌ربرێ . ڕێگاكانی ده‌ربڕين زۆرن هه‌ندێكيان له‌وانه‌:
ده‌ربڕينی گرفته‌كه‌ ڕزگاربون له‌ ڕێگه‌ی ......... پێكه‌نين
ده‌ربرين و ڕزگاربون له‌ ڕێگه‌ی ..........................گريان
ده‌ربڕين و ڕزگاربون له‌ ڕێگه‌ی.........................گۆرانی
ده‌ربڕێن و ڕزگاربون له‌ ڕێگه‌ی................. وه‌رزش كردن
ده‌ربڕين و ڕزگاربون له‌ ڕێگه‌ی.................سايكۆدراما
ده‌ربڕين و ڕزگاربون له‌ ڕێگه‌ی ....................هاواركردن
ه‌ربڕين و ڕزگاربون له‌ ڕێگه‌ى ................كاركردن و سه‌رقاڵبون
ه‌ربڕين و ڕزگاربون له‌ ڕێگه‌ى ................ گۆڕانكاری له‌ شوێن و ژينگه‌
كاتێ مرۆڤ به‌رده‌وام خه‌م ده‌خوا ، زيانێكی زۆر به‌ داهاتوی جه‌سته‌ی خۆی ده‌گه‌يه‌نێت .
چه‌ندين نه‌خۆشی ڕوی تێده‌كا له‌وانه‌ ژانه‌ سه‌ر ، ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی ، زياد بونی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ، هه‌وكردنی گه‌ده‌ و نه‌خۆشيه‌كانی گه‌ده‌_ قرحة المعدة_ يان دوانزه‌ گرێ _ قرحة الاثنى عشري_ زۆر جارا ئازاری پشت ، قۆڵۆن و تاده‌گاته‌ نه‌ خۆشێكی ترسناك كه‌ نه‌زۆكی
ۆيه‌ با ريگه‌نه‌درێدرێت گرفته‌كان بارو بارگه‌يان له‌ نێو دڵ و ده‌رونمان بكه‌نه‌وه‌ به‌ ڕيگه‌يه‌ك له‌ ڕێگه‌كان بيانخه‌ينه‌ دوری خۆمان .

چی بكه‌ين بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ؟
سه‌ره‌تا پێويسته‌ بزانين ڕێژه‌ی توشبومی چه‌نده‌ ، ئه‌وه‌ش به‌ دانيشتن و ئاخاوتن له‌گه‌ڵ توشبو به‌ ديار ئه‌كه‌ێت دوای ئاراسته‌ كردنی چه‌ند پرسيارێك بۆ توشبو .
دواتر پێويسته‌ كه‌سی توشبو بگوازرێته‌وه‌ بۆ شوێنێكی دوور له‌و شوێنه‌ی كه‌وا توشی ئه‌و ديرده‌ خه‌مۆكی بوه‌ .
هه‌ر بۆيه‌شه‌ دروست كردن و دابين كردنی شوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دياردانه‌ زۆر پێويسته‌ به‌ داخه‌وه‌ لای ئێمه‌ نيه‌ ، به‌ڵام جێگره‌وه‌ی ( البديل ) گۆڕينی شوێنه‌كه‌يه‌ .
پاشان پێويسته‌ له‌ لای كه‌سێكی خۆشه‌ويستی خۆی سه‌رپه‌رشتی بكرێت ، هه‌وڵی گۆڕينی ئه‌و بيركردنه‌وانه‌ی بدرێت كه‌ توشی خه‌مۆكی ئه‌كات ئه‌وشتانه‌ی بيرببه‌ينه‌وه‌ كه‌وا ئازاری ئه‌ده‌ن ياخود بێزاری ئه‌كه‌ن .
هه‌ندێ جاريش ده‌ركه‌وتوه‌ خه‌ڵكی توشی خه‌مۆكی ئه‌بن به‌بێ بونی هۆيه‌كی كتوپڕ .
..................
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێزم بۆ خوێنه‌رانی ئازيزی كوردژين
حسين جليل/ شه‌قڵاوه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-09-23 08:46:36

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: خه‌مۆكی

dast xosh bet her sarkawtu bit giyan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-09-23 11:19:50

aishwarya
کازیوەی یانە
شوێن: کوردستان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-04
په‌یامه‌كان: 1428
WindowsXPMSIE7

Re: خه‌مۆكی

ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی جوان بوو.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-09-23 17:48:44

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: خه‌مۆكی

ده‌ستت خۆش بێت مامۆستا گیان بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌پیزو به‌ سوده‌ هیوادارم که‌ سود له‌ بابه‌ته‌کانت وه‌رگرین . ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-09-23 18:21:11

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: خه‌مۆكی

ده‌ستت خۆش بێت مامۆستای گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌و به‌سوده‌ هیوادارم بێ به‌شمان نه‌که‌ی له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانت  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-09-23 18:35:21

حسين جليل
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-07
دواترین سه‌ردان: 2009-09-30
په‌یامه‌كان: 36
WindowsXPFirefox

Re: خه‌مۆكی

زۆر سوپاس مامۆستا سيروان و كاك حسين خۆشناو منيش هيوادارم بابه‌ته‌كانمان جێگای سودی خوێنه‌ران بێت .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن حسين جليل (2009-09-23 18:43:26)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-09-25 21:18:52

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: خه‌مۆكی

dast xosh baqwrban bo aw babata grnga hewam sarkawtna

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-09-26 15:56:01

حسين جليل
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-07
دواترین سه‌ردان: 2009-09-30
په‌یامه‌كان: 36
WindowsXPFirefox

Re: خه‌مۆكی

zor supas kaka  daryan hewadarm babatakanman jegay sudu razamande ewa bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net