.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









خه‌مۆكی
ن/ حسين جليل
سه‌ره‌تا بزانين خه‌مۆكی چيه ؟
خه‌مۆكی : ديارده‌يه‌كی دهرونيه ، كه ئه‌بێته هۆی شێواندن و تێكچونی ژيان و گۆڕينی بيركردنه‌وه‌ی توش بوو ، ئينجا توش بونه‌كه له ڕێگه‌ی هۆكاره كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان ياخود هۆكاره سياسيه‌كان ياخود هۆكاری ئابوری ياخود هۆكاره دهرونيهكانهوه ئه‌بێت .
با شتێكمان له بير نه‌چێت هه‌ر ده‌م بيزانين :
سه‌ره‌تای چاره سه‌ری خه‌مۆكی زۆر ئاسانه .
ئايا بۆماوه كاريگه‌ری هه‌يه ؟
به‌ڵێ ده‌رونزانان پێان وايه نه‌خۆشيه بۆماوهييهكان واته ئه‌وانه‌ی له دايك و باوك و باپيرانهوه بۆ منداڵ ئه‌گوازرێته‌وه كاريگه‌ری ئه‌بێت ، له هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌رو خۆڕزگاركردنيشيان بۆمان دياری كردوه .
نيشانه‌كانی خه‌مۆكی چين ؟
به هۆی هه‌ندێ نيشانهوه له لای توش بو ده‌رئه‌كه‌وێت ئهتوانين كه‌سی توشبو بناسينهوه
- دوور كه‌وتنه‌وه :
هه‌ندێ جار به‌هۆی سه‌رقاڵی دايك و باوكان يان به پێچه‌وانه‌وه منداڵه‌كان بۆ دايك و باوكيان كه‌م له يه‌كتر نزيك بونه‌وه‌و كه‌م ئاخاوتن له‌گه‌ڵ يه‌كتر هۆكارێكه بۆ سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نيشانه‌كان به هۆيه‌وه بێئۆقڕهيی و نائارامی دروست ئه‌كات .
- ته‌نيايی :
هه‌ندێ جار كه‌سه‌كه خۆی حه‌ز يه تهنيای ئه‌كات تهنيايێك تا پله‌ی گۆشه‌گيری و دابڕان له ئه‌ندامانی خێزان و كۆمه‌ڵگا نيشانه به ده‌ركه‌وتنی خه‌مۆكی ئه‌دات .
ئايا ئافره‌ت يان پياو كاميان زياتر توش ئه‌بێت ؟ چاره‌سه‌ر لای كاميان زه‌حمه‌ت تره ؟
ده‌رونزانان ئهوشيان ڕۆنكردۆتهوه ڕێژه‌ی توشبون له لای ئافره‌تان زيا تره ، به‌ڵام پله‌ی كاريگه‌ری بۆ پياوان زياتره .
ئه‌مه‌شيان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ئافره‌تان زياتر هه‌وڵی ده‌ربڕينی خهمۆكيهكهيان ئه‌ده‌ن به تايبه‌ت لای پياوه‌كانيان ، به‌ڵام پياوان پێچه‌وانه‌ن كه‌ميان خهمۆكيهكهيان ده‌رئه‌بڕن به‌مه‌ش كێشه‌كه ئاڵۆزتر ئه‌بێت له ناوه‌وه په‌نگ خوارد‌و ئه‌بێت .
پياوان زۆرجار نايهناههوێت باسی ئه‌و دياردهيان بۆ بكرێت هه‌ميشه ئهيشارنهوه واش خۆيان نيشانی ده‌ورو به‌ر ئه‌ده‌ن كه‌ئه‌وان دورن له‌م كێشه‌يه بۆيه‌شه چاره‌سه‌ر لای پياوان زه‌حمه‌ت تره .
هۆيهكی گرينگی توش بون به خه‌مۆكی ؟
- كاركردن زياتر له توانی خۆت .
ئه‌و ديارده‌يه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان يه‌كجار زۆره ئه‌وان به‌ده‌ست ئه‌و گرفته ئه‌ناڵێنن چونكه كاركردن زياتر له توانی خۆيان كاتی به‌خێوكردن و سه‌رپه‌رشتی كردنی منداڵه‌كانيان كه‌متر ئه‌كاته‌وه .
- هه‌ندێ جار هۆيهكهی به ئاسانی به‌ديار ئه‌كه‌وێت لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌م كار ئه‌كه‌ن و زوو ماندوو ئه‌بن ئه‌مه ئاماژه ئه‌دات به هۆی توشبونی به خه‌مۆكی كه‌وا كاريگه‌ری ئه‌كاته سه‌ر جه‌سته‌ی هيلاكی ئه‌كات له كاتێكدا كه‌م كاريشی كردووه .
زيانه‌كانی خه‌مۆكی چين ؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر به‌توندی و به خه‌ستی ئه‌و ديارده‌يه توش ئه‌بن ئه‌و ڕهوشتانهيان لێ به‌دوور مه‌زانه :
ئازاردانی جه‌سته‌ی خۆيان ، ئه‌مه چۆن ئه‌نجام ئه‌درێت ؟
كاتێ خه‌مۆكی كۆنتڕۆڵی مرۆڤه‌كه‌ی گرته ده‌ست ئێش و ئازاری گرفته‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره ئه‌بێت لای به شێوه‌يه‌ك زۆر جاران جه‌سته‌ی خۆی بريندار ئه‌كات هه‌ست به ئازاری برينداركردنهكه ناكات بۆ ؟ چونكه ئازاری ده‌رونی لێره زياتره له ئازاری جه‌سته‌يی هه‌ر بۆيه‌شه زۆر جاران ئه‌يانه‌وێت له‌و ته‌وژمه ئاڵۆزی و ئازاريه جهستهييه ڕزگاريان بێ هه‌وڵی خۆكوشتن ئه‌ده‌ن ياخود خۆيان ئه‌كوژن پێيان وايه خۆكوشتن ئازاری كه‌متره له‌و خهمۆكييهی توشی دهرونيان بوه .
به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر خه‌مۆكی و هه‌وڵ نه‌دان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی توشی چه‌ندين نه‌خۆشی ترمان ئه‌كات له‌وانه سايكۆسۆماتی بابزانين سايكۆسۆماتی چيه ؟
سايكۆسۆماتى چيه ؟
سايكۆ واته ده‌رون ، سۆماتی واته جه‌سته .
په‌يوه‌ندی نه‌خۆشيه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ده‌رون و جه‌سته
سايكۆسۆماتی: باس له كاريگهريه نه‌خۆشيه ده‌رونيه‌كان ده‌كات له سه‌ر جه‌سته ، كاتێ مرۆڤ خه‌م و خه‌فه‌ت له كارێك يان ڕوداوێك ده‌خوا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر خه‌م خواردنه‌كانی بيانهيڵێتهوه و ده‌ريان نه‌برێت كه‌ڵه‌كه ببن له هزری ، دوجاری سايكۆسوماتی ده‌بێت .
پێويسته هه‌موو گرفتێك له ڕێگه‌ی هه‌ر گرفتێك هه‌وڵی ده‌ربڕينی بدرێت له چه‌ند ڕێگهيهكهوه بۆنمونه :
هه‌ندێك كه‌س كاتێ توشی بێزاری يان دڵ ته‌نگی ده‌بێت وهيان توره‌بون يان ترس و شه‌رم ..........هتد ههكهيان هه‌وڵ ده‌دا به ئاسانترين ڕێگای بۆ ئه‌نجامدانی خۆی كه ده‌توانی به‌سه‌ری زاڵ بێت ههڵيبژيريت و گرفته‌كه‌ی ده‌ربرێ . ڕێگاكانی ده‌ربڕين زۆرن هه‌ندێكيان له‌وانه:
ده‌ربڕينی گرفته‌كه ڕزگاربون له ڕێگه‌ی ......... پێكه‌نين
دهربرين و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی ..........................گريان
ده‌ربڕين و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی.........................گۆرانی
ده‌ربڕێن و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی................. وه‌رزش كردن
ده‌ربڕين و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی.................سايكۆدراما
ده‌ربڕين و ڕزگاربون له ڕێگه‌ی ....................هاواركردن
هربڕين و ڕزگاربون له ڕێگه‌ى ................كاركردن و سه‌رقاڵبون
هربڕين و ڕزگاربون له ڕێگه‌ى ................ گۆڕانكاری له شوێن و ژينگه
كاتێ مرۆڤ به‌رده‌وام خه‌م ده‌خوا ، زيانێكی زۆر به داهاتوی جه‌سته‌ی خۆی ده‌گه‌يه‌نێت .
چه‌ندين نه‌خۆشی ڕوی تێده‌كا له‌وانه ژانه سه‌ر ، ته‌نگه نه‌فه‌سی ، زياد بونی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن ، هه‌وكردنی گه‌ده و نه‌خۆشيه‌كانی گه‌ده_ قرحة المعدة_ يان دوانزه گرێ _ قرحة الاثنى عشري_ زۆر جارا ئازاری پشت ، قۆڵۆن و تاده‌گاته نه خۆشێكی ترسناك كه نه‌زۆكی
ۆيه با ريگهنهدرێدرێت گرفته‌كان بار‌و بارگهيان له نێو دڵ و ده‌رونمان بكه‌نه‌وه به ڕيگهيهك له ڕێگه‌كان بيانخه‌ينه دوری خۆمان .
چی بكه‌ين بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ؟
سه‌ره‌تا پێويسته بزانين ڕێژه‌ی توشبومی چه‌نده ، ئه‌وه‌ش به دانيشتن و ئاخاوتن له‌گه‌ڵ توشبو به ديار ئه‌كه‌ێت دوای ئاراسته كردنی چه‌ند پرسيارێك بۆ توشبو .
دواتر پێويسته كه‌سی توشبو بگوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی دوور له‌و شوێنه‌ی كه‌وا توشی ئه‌و ديرده خه‌مۆكی بوه .
هه‌ر بۆيه‌شه دروست كردن و دابين كردنی شوێنی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دياردانه زۆر پێويسته به داخه‌وه لای ئێمه نيه ، به‌ڵام جێگره‌وه‌ی ( البديل ) گۆڕينی شوێنهكهيه .
پاشان پێويسته له لای كه‌سێكی خۆشه‌ويستی خۆی سه‌رپه‌رشتی بكرێت ، هه‌وڵی گۆڕينی ئه‌و بيركردنهوانهی بدرێت كه توشی خه‌مۆكی ئه‌كات ئه‌وشتانه‌ی بيرببهينهوه كه‌وا ئازاری ئه‌ده‌ن ياخود بێزاری ئه‌كه‌ن .
هه‌ندێ جاريش ده‌ركه‌وتوه خه‌ڵكی توشی خه‌مۆكی ئه‌بن به‌بێ بونی هۆيهكی كتوپڕ .
..................
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێزم بۆ خوێنه‌رانی ئازيزی كوردژين
حسين جليل/ شه‌قڵاوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit giyan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت بابه‌تێکی جوان بوو.
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بێت مامۆستا گیان بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته بهپیزو به سوده هیوادارم که سود له بابه‌ته‌کانت وه‌رگرین . ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت مامۆستای گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته جوانه‌و به‌سوده هیوادارم بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس مامۆستا سيروان و كاك حسين خۆشناو منيش هيوادارم بابه‌ته‌كانمان جێگای سودی خوێنه‌ران بێت .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن حسين جليل (2009-09-23 18:43:26)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh baqwrban bo aw babata grnga hewam sarkawtna


له‌سه‌ر هێڵ نییه



zor supas kaka daryan hewadarm babatakanman jegay sudu razamande ewa bet
له‌سه‌ر هێڵ نییه