❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ ئێران بووكه‌ڵه‌كان به‌ڕووتی‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-10-30 23:57:51

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

له‌ ئێران بووكه‌ڵه‌كان به‌ڕووتی‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن

پۆلیسی ئێرانی‌ خاوه‌ن فرۆشگه‌كانی‌ جلوبه‌رگی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و بووكانه‌ی‌ له‌ ڕووگه‌ی‌ دوكانه‌كانیاندا دایانناوه‌ نابێت ڕووت بن. له‌ ئاگاداری نامه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێران، فه‌رمانیان داوه‌، كه‌ ده‌بێت ئه‌و بووكانه‌ سه‌ر و قژ‌و شوێنی مێیینه‌و سنگیان داپۆشراو بێت.
هه‌روه‌ها پۆلیس، فرۆشتنی‌ جلوبه‌رگی‌ ژێره‌وه‌ی‌ ئافره‌تانی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كردووه‌. ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانیش بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌نێو جلوبه‌رگه‌ قه‌ده‌غه‌كراوانه‌دا بۆینباخی پیاوانیش هاتووه‌ كه‌ نابێت بفرۆشرێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی "هه‌ڵكشانی كاریگه‌ریی ڕۆشنبیری خۆرئاوایه‌ له‌سه‌ر جلوبه‌رگ"ی هاووڵاتیانی ئێرانی.
له‌وه‌ته‌ی‌ "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" له‌ ساڵی 2005 بووه‌ سه‌رۆكی‌ ئێران، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌ "نائیسلامییه‌كانیان" بۆته‌ ئه‌وله‌ویه‌تی‌ سه‌ره‌كی‌ كاری ده‌سه‌ڵاتداران.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێران ئاشكرایكردووه‌، به‌یاننامه‌كه‌ی‌ پۆلیس ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و فرۆشگانه‌ بۆیان نییه‌ چیتر ئه‌و بووكانه‌ی كه‌ به‌ "مانیكان" ناوده‌برێت، بخه‌نه‌ به‌رچاو كه‌ له‌ش‌ولاری مێینه‌ به‌ڕووتی‌ نیشانده‌ده‌ن و ده‌بێت باڵاپۆش بن.
هه‌واڵنێران ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی‌ پۆلیسی ئێرانی‌ به‌زۆریی له‌ وه‌رزی‌ هاویناندا ده‌ستپێده‌كات. هه‌ڵمه‌تی‌ هاوینی‌ ڕابردوودا ته‌نانه‌ت گۆره‌وی‌ ئافره‌تانه‌شی گرته‌وه‌و رێگری كرا له‌وه‌ی به‌ ئاشكرا بۆ فرۆشتن دابنرێت.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ركه‌سێك پێشێلی ئه‌و بڕیاره‌ بكات، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجاری بێت، ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ جاری دووه‌م و سێیه‌م دووباره‌ی‌ بكاته‌وه‌، سزا ده‌درێت و ده‌درێته‌ دادگا.

ده‌نگوباس

Kurdzhin
http://i53.tinypic.com/j93s51.jpg

ئه‌گه‌ر چاویلکه‌ی ڕه‌شبینی له‌ چاوان بکه‌یته‌وه‌ و به‌ دیدێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ له‌ هه‌موو شتێک ڕامێنی ،
ده‌بێنی ژیان جوانترو خۆشتره‌ له‌وه‌ی تۆ بیری لێ ده‌که‌یته‌وه‌!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-31 10:15:09

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ ئێران بووكه‌ڵه‌كان به‌ڕووتی‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن

هههههههههههه شتێکی باشه‌

ده‌ستت خۆشبێت بابه‌تێکی جوانه‌ بژیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-10-31 18:42:28

Daryan
سونبولی یانه
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-06
دواترین سه‌ردان: 2013-01-28
په‌یامه‌كان: 1581
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: له‌ ئێران بووكه‌ڵه‌كان به‌ڕووتی‌ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن

ده‌ست خۆش تینا گیان سه‌رکه‌ووبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net