.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پۆلیسی ئێرانی خاوه‌ن فرۆشگه‌كانی جلوبه‌رگی ئاگاداركردۆته‌وه كه ئه‌و بووكانه‌ی له ڕووگه‌ی دوكانه‌كانیاندا دایانناوه نابێت ڕووت بن. له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، فه‌رمانیان داوه، كه ده‌بێت ئه‌و بووكانه سه‌ر و قژو شوێنی مێیینهو سنگیان داپۆشراو بێت.
هه‌روه‌ها پۆلیس، فرۆشتنی جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی ئافره‌تانی له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه قه‌ده‌غه كردووه. ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانیش بڵاویكردۆته‌وه، له‌نێو جلوبه‌رگه قهدهغهكراوانهدا بۆینباخی پیاوانیش هاتووه كه نابێت بفرۆشرێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی "هه‌ڵكشانی كاریگه‌ریی ڕۆشنبیری خۆرئاوایه له‌سه‌ر جلوبه‌رگ"ی هاووڵاتیانی ئێرانی.
له‌وه‌ته‌ی "مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد" له ساڵی 2005 بووه سه‌رۆكی ئێران، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته "نائیسلامییهكانیان" بۆته ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كی كاری ده‌سه‌ڵاتداران.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێران ئاشكرایكردووه، به‌یاننامه‌كه‌ی پۆلیس ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و فرۆشگانه بۆیان نییه چیتر ئه‌و بووكانه‌ی كه به "مانیكان" ناوده‌برێت، بخه‌نه به‌رچاو كه له‌شولاری مێینه به‌ڕووتی نیشانده‌ده‌ن و ده‌بێت باڵاپۆش بن.
هه‌واڵنێران ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی پۆلیسی ئێرانی به‌زۆریی له وه‌رزی هاویناندا ده‌ستپێده‌كات. هه‌ڵمه‌تی هاوینی ڕابردوودا ته‌نانه‌ت گۆره‌وی ئافره‌تانه‌شی گرته‌وه‌و رێگری كرا له‌وه‌ی به ئاشكرا بۆ فرۆشتن دابنرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ڕوونكراوه‌ته‌وه، كه هه‌ركه‌سێك پێشێلی ئه‌و بڕیاره بكات، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجاری بێت، ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ جاری دووه‌م و سێیه‌م دووباره‌ی بكاته‌وه، سزا ده‌درێت و ده‌درێته دادگا.
ده‌نگوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه









هههههههههههه شتێکی باشه
ده‌ستت خۆشبێت بابه‌تێکی جوانه بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه