❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هۆ دایه‌ گیان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-11-02 16:07:57

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

هۆ دایه‌ گیان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6a93045af1.jpg

هۆ دایه‌ گیان بۆ دووری تۆ بگریم

یا بۆ نیشتیمانم

ده‌ستی پیرۆزی تۆ ماچ بکه‌م

یا دارو به‌ردی کوردستانم

له‌وه‌تای لێتان دوورم له‌ تاریکی دام

شاد نابێ دڵم

له‌ وولاتی بێ دڵ ده‌ژیم

فێری گریانی به‌ کوڵم


دایه‌ گیان وامه‌زانه‌ له‌ دووری تۆ

ده‌توانم بژیم

هه‌رچه‌ند گه‌وره‌بم تۆ له‌یلایه‌م بۆ بکه‌ی

به‌ ده‌نگت ده‌نووم

هه‌تا ئێستاش تامه‌زرۆو به‌ حه‌سره‌تی

باوه‌شی تۆم

ته‌مه‌نم گه‌ر سه‌د ساڵیش بی

هه‌ر کۆرپه‌یه‌کی باوه‌شی تۆم

شه‌و نیه‌ خه‌ونت پێوه‌ نه‌بینم

ئاخۆ که‌ی ده‌تبینمه‌وه‌

له‌ دووریتان ئارام ناگرم

هه‌ر رۆژێک بێ من دێمه‌وه‌




هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌ییام


کوردستان

له‌ نێو ده‌ماره‌کانی لێوم خوێنی خه‌نده‌و بزه‌ی شادی هاتوو چۆ ناکا

له‌به‌ر تۆیه‌ کوردستان رۆژی سه‌دان جار لێوه‌کانم فرمێسک ماچ ده‌کا


له‌ نێو ڕوپه‌لی تۆز لێنیشتوی مێژوودا هه‌میشه‌ ئازاره‌کانت ده‌خوێنمه‌وه‌

هه‌تا ئێستاش لێ ناگه‌ڕێن برینه‌کانت ساڕێژبن زوو زوو لێت ده‌کولێنه‌وه‌

لێ ناگه‌ڕێن گوڵه‌کانت چرۆبکا ده‌شت و چیاکانت به‌هاریک سه‌وز بپۆشێ

نه‌فامه‌کان ناهێڵن دایک به‌رگی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بکاو چیتر ڕه‌ش نه‌ پۆشێ

کوردستان ده‌زانم ماندووی له‌و میوانانه‌ی هه‌رجارو به‌ بیانویه‌ک دێن

ئه‌و بێ شه‌رم وخوێن مژانه‌ ناڕۆنه‌وه‌ نا وه‌کو مێخ له‌خاکت ده‌چه‌قێن

کوردستان ده‌زانم مه‌ردایه‌تی نێژرا په‌نجه‌کانمان له‌گه‌ل یه‌ک ناکۆکن

لوله‌ی تفه‌نگمان ئاماده‌یه‌ له‌ ڕووی یه‌ک هه‌میشه‌ به‌نیشان وپڕ فیشه‌کن

کوردستان ده‌زانم خۆزگه‌ ده‌خوازی ڕۆژێک باکورو باشورو ڕۆژهه‌ڵات

له‌ سایه‌ی خوێنی ئاڵی شه‌هیدان ویه‌کگرتن وئازادی ببێ به‌یه‌ک ووڵات

کوردستان فره‌ په‌ستی له‌وه‌ی که‌ خاکت به‌ش به‌ش وله‌یه‌ک ترازانه‌

به‌ڵام له‌م شیعره‌م دا دڵنیات ده‌که‌م که‌ ئێستاش که‌رکوک کوردستانه‌

مامه‌ ڕیشه‌ هه‌ڵۆی گه‌رمیانه‌ بارزانی له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیاکانه‌

قاسملوو قازی محه‌مه‌د نه‌مرن ئێستاش ئاپۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ زیندانه‌




هۆنراوه‌ی

په‌یوه‌ند خه‌ییام
له‌ یادم که‌

تۆیه‌کی له‌خۆ بایی ومنێکی هه‌ژار

ئه‌سته‌مه‌ به‌ یه‌ک بگه‌ین

گه‌ر دڵیشمان یه‌کیان بووێ

خۆمان‌ لێ ناگه‌ڕێین

تۆ له‌ نیشتیمانی خۆت و منیش کۆچه‌ری

له‌ کام ژوان پێت بگه‌م

تۆ کچه‌ شێخ وتۆبه‌کار

منی مه‌یخانه‌ په‌رست پێت ناگه‌م

له‌ یادم بکه‌ من له‌ عه‌سقی تۆ

فێری دڵه‌ ڕاوکی ده‌بم

تۆیه‌کی له‌ خۆ ڕازی

که‌ی ڕه‌وایه‌ دڵدارت بم

هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌یام

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e18e327e08.jpg

Kurdzhin
‌گه‌ر که‌س له‌ دونیا وه‌فای بۆم نه‌بێت
هه‌رگیز خه‌فه‌ت ناخۆم تا تۆم هه‌بیت
I LOVE YOU...........................P

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-11-02 16:13:42

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: هۆ دایه‌ گیان

dast xosh bet giyan her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-11-02 16:34:27

هاوكار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: سلێمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-21
دواترین سه‌ردان: 2012-12-28
په‌یامه‌كان: 439
WindowsXPFirefox

Re: هۆ دایه‌ گیان

ده‌سته‌کانت  خۆش
هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-11-03 16:00:43

سۆز
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: *Swed*
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-10
دواترین سه‌ردان: 2010-01-23
په‌یامه‌كان: 1127
WindowsXPMSIE7

Re: هۆ دایه‌ گیان

zorrrr supas bo payama jwanakantan azizanm daste ewashxoshbeyt barezan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net