.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















هۆ دایه گیان بۆ دووری تۆ بگریم
یا بۆ نیشتیمانم
ده‌ستی پیرۆزی تۆ ماچ بکه‌م
یا دار‌و به‌ردی کوردستانم
له‌وه‌تای لێتان دوورم له تاریکی دام
شاد نابێ دڵم
له وولاتی بێ دڵ ده‌ژیم
فێری گریانی به کوڵم
دایه گیان وامه‌زانه له دووری تۆ
ده‌توانم بژیم
هه‌رچه‌ند گه‌وره‌بم تۆ لهیلایهم بۆ بکه‌ی
به ده‌نگت ده‌نووم
هه‌تا ئێستاش تامهزرۆو به حه‌سره‌تی
باوه‌شی تۆم
ته‌مه‌نم گه‌ر سه‌د ساڵیش بی
هه‌ر کۆرپه‌یه‌کی باوه‌شی تۆم
شه‌و نیه خه‌ونت پێوه نه‌بینم
ئاخۆ که‌ی ده‌تبینمه‌وه
له دووریتان ئارام ناگرم
هه‌ر رۆژێک بێ من دێمه‌وه
هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌ییام
کوردستان
له نێو ده‌ماره‌کانی لێوم خوێنی خه‌نده‌و بزه‌ی شادی هاتوو چۆ ناکا
له‌به‌ر تۆیه کوردستان رۆژی سه‌دان جار لێوه‌کانم فرمێسک ماچ ده‌کا
له نێو ڕوپه‌لی تۆز لێنیشتوی مێژوودا هه‌میشه ئازاره‌کانت ده‌خوێنمه‌وه
هه‌تا ئێستاش لێ ناگه‌ڕێن برینه‌کانت ساڕێژبن زوو زوو لێت ده‌کولێنه‌وه
لێ ناگه‌ڕێن گوڵه‌کانت چرۆبکا ده‌شت و چیاکانت بههاریک سه‌وز بپۆشێ
نه‌فامه‌کان ناهێڵن دایک به‌رگی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بکاو چیتر ڕه‌ش نه پۆشێ
کوردستان ده‌زانم ماندووی له‌و میوانانه‌ی هه‌رجارو به بیانویه‌ک دێن
ئه‌و بێ شه‌رم وخوێن مژانه ناڕۆنه‌وه نا وه‌کو مێخ لهخاکت ده‌چه‌قێن
کوردستان ده‌زانم مه‌ردایه‌تی نێژرا په‌نجه‌کانمان له‌گه‌ل یه‌ک ناکۆکن
لوله‌ی تفه‌نگمان ئاماده‌یه له ڕووی یه‌ک هه‌میشه به‌نیشان وپڕ فیشهکن
کوردستان ده‌زانم خۆزگه ده‌خوازی ڕۆژێک باکورو باشور‌و ڕۆژهه‌ڵات
له سایه‌ی خوێنی ئاڵی شه‌هیدان ویه‌کگرتن وئازادی ببێ به‌یه‌ک ووڵات
کوردستان فره په‌ستی له‌وه‌ی که خاکت به‌ش به‌ش وله‌یه‌ک ترازانه
به‌ڵام له‌م شیعره‌م دا دڵنیات ده‌که‌م که ئێستاش که‌رکوک کوردستانه
مامه ڕیشه هه‌ڵۆی گه‌رمیانه بارزانی له‌سه‌ر لوتکه‌ی چیاکانه
قاسملوو قازی محه‌مه‌د نه‌مرن ئێستاش ئاپۆ پێشمه‌رگه‌یه له زیندانه
هۆنراوه‌ی
په‌یوه‌ند خه‌ییام
له یادم که
تۆیه‌کی له‌خۆ بایی ومنێکی هه‌ژار
ئه‌سته‌مه به یه‌ک بگه‌ین
گه‌ر دڵیشمان یه‌کیان بووێ
خۆمان لێ ناگه‌ڕێین
تۆ له نیشتیمانی خۆت و منیش کۆچه‌ری
له کام ژوان پێت بگه‌م
تۆ کچه شێخ وتۆبهکار
منی مه‌یخانه په‌رست پێت ناگه‌م
له یادم بکه من له عهسقی تۆ
فێری دڵه ڕاوکی ده‌بم
تۆیه‌کی له خۆ ڕازی
که‌ی ڕه‌وایه دڵدارت بم
هۆنراوه‌ی په‌یوه‌ند خه‌یام 

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet giyan her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش
هۆنراوه‌یه‌کی زۆر جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








zorrrr supas bo payama jwanakantan azizanm daste ewashxoshbeyt barezan
له‌سه‌ر هێڵ نییه