❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دروستكردنی (پێشكه‌شكاری presentation)یه‌ك له‌ پاوه‌رپۆینت (٣)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-14 13:54:42

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

دروستكردنی (پێشكه‌شكاری presentation)یه‌ك له‌ پاوه‌رپۆینت (٣)

دروستكردنی (پێشكه‌شكاری presentation)یه‌ك له‌ پاوه‌رپۆینت (٣)



(پێشكه‌شكاریی نوێ New Presentation) (گه‌ڵاڵه‌به‌ندییه‌كان layouts)
سه‌ره‌تا پرۆگرامی پاوه‌رپۆینت ده‌كه‌ینه‌وه‌، پاشان له‌لای چه‌پ له‌ سه‌ره‌وه‌ كرته‌ ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر (په‌ڕگه File) پاشان
(نوێ... ...New).
ئینجا له‌لای ڕاسته‌وه لیسته‌ی (پێشكه‌شكاریی نوێ New Presentation)مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و سێ هه‌نگاوه‌ له‌ وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا دیاره‌:
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c2b3750d65.gif


(گه‌ڵاڵه‌به‌ندییه‌كان layouts)
پاشان ده‌چینه‌ سه‌ر (پێشكه‌شكاریی به‌تاڵ، سپی Blank presentation) و كرته‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و وه‌ک له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌یبینین جه‌ند شێوازیک له‌ (گه‌ڵاڵه‌به‌ندیی سلاید slide layout) ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانین (گه‌ڵاڵه‌به‌ندی layout)یه‌كیان هه‌ڵبژێرین به‌ ئاره‌زووی خۆمان:
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-15979da0cb.gif

وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌شدا ده‌بینینن، چه‌ند جۆرێك له‌ (گه‌ڵاڵه‌به‌ندی layout) ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا له‌ خواره‌وه‌ ئاوڕێكیان لێ ده‌ده‌ینه‌وه‌:

١. (گه‌ڵاڵه‌به‌ندییه‌كانی ده‌ق Text Layouts):
لێره‌دا شێوازی شوێنی نووسینه‌که‌ هه‌ڵده‌بژێرین و ئه‌ویش بریتین له‌م جۆرانه‌:

١/ ناونیشانی سلایده‌كه‌ وات پێشكه‌شكارییه‌كه‌. ‌‌
٢/ ته‌نها ناونیشانه‌که.‌
٣/ ناونیشان و نووسین به‌یه‌که‌وه.‌
٤/ ناونیشان ودوو لاکێشه‌ له‌ ژێریدا بۆ شوێنی نووسین.

٢. (گه‌ڵاڵه‌به‌ندییه‌كانی ناوه‌ڕۆك Content Layouts):
لێره‌دا شێوازی شوێنی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌مان هه‌ڵده‌بژێرین و بریتین له‌مانه‌:

١/ خانه‌یه‌کی به‌تاڵ.

٢/ ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌ به‌ ته‌نها، ئه‌ویش یان [خشته‌یه‌که‌‌ و کلیکی له‌سه‌ر ئه‌که‌ین، که‌ خۆمان ده‌توانین دروستی بکه‌ین، یان دیاگرامێک هه‌ڵده‌بژێرین، یان وێنه‌ی ناو پرۆگرامه‌که‌یه‌ که‌ خۆمان له‌ڕێگه‌ی کلیپ ئارت بۆی ده‌گه‌ڕێین و هه‌ڵیده‌بژێرین یان گرافیک واته‌ وێنه‌کانی خۆمان که ‌له ‌ناو کۆمپیوته‌ره‌كه‌ماندایه‌ هه‌ڵیده‌بژێرین یان نموونه‌ی چه‌ند شێوازێکه‌ به‌ شێوه‌ی خانه‌ خانه‌یه ‌به‌ شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی (هه‌نده‌سی)، یان بازنه‌یی که‌ به‌کار دێت بۆ ته‌ختیتی ڕێژه‌ی سه‌دی، به‌ شێوه‌ی تیشکه‌، یان پایره‌مێد، یان بازنه‌یییه‌‌، یان خاڵێکی مه‌به‌ست نیشاندانێکه‌. وه‌ هه‌روه‌ها کلیپ ئایا ڤیدیۆ یه‌ یان ته‌نها ده‌نگ به‌بێ جیاوازیی ئه‌توانین له ‌ناوه‌ۆکی بابه‌ته‌که‌ماندا دایبنێین که‌ كرته‌ له‌سه‌ر کامێراکه‌ ده‌که‌ین پاشان بۆی ده‌گه‌ڕێین و هه‌ڵیده‌بژێرین و زۆر ئاسایی ئیش ئه‌کات].
٣/ ناونیشان و یه‌ک خانه‌ بۆ ناوه‌ڕۆک، له‌ژێر یه‌کدا.
٤/ ناونیشان و دووخانه‌ بۆ ناوه‌ڕۆک له‌ ته‌نیشت یه‌که‌وه‌.
٥/ ناونیشان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆک و دووخانه‌ی له‌سه‌ یه‌ک لای ڕاسته‌وه‌ هه‌ر بۆ ناوه‌ڕۆک.
٦/ ناونیشان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆک و دووخانه‌ی له‌سه‌ریه‌ک لای چه‌په‌وه‌ هه‌ر بۆ ناوه‌ڕۆک.
٧/ ناونیشان و چوارخانه‌ بۆ ناوه‌ڕۆک.

٣. (گه‌ڵاڵه‌به‌ندییه‌كانی ده‌ق و ناوه‌ڕۆك Text and Content Layouts)
لێره‌دا شوێنی نووسین وناوه‌ڕۆک به‌یه‌که‌وه ‌دیاری ئه‌که‌ین.
له‌ به‌شی کۆتاییشدا زۆر شێواز‌ی تریش هه‌یه‌ بۆ ناونیشان و شوێنی نووسین و کلیپ ئارت ده‌توانین هه‌ڵیان بژێرین.


سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت(ZKURD)

Kurdzhin
ده‌بێ بژیت بۆ نوسین نه‌ک بنوسیت بۆ ژیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-14 22:34:41

چێنه‌ر
سونبولی یانه
شوێن: Shary Halmat w Qwrbany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-08-07
په‌یامه‌كان: 1906
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: دروستكردنی (پێشكه‌شكاری presentation)یه‌ك له‌ پاوه‌رپۆینت (٣)

ده‌ستت خۆش بیت ڕۆزگیان به‌هیوای به‌رده‌وامیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-12-15 19:08:29

RoOoZ
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ;-*slemani*-;
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-08
دواترین سه‌ردان: 2012-08-30
په‌یامه‌كان: 515
WindowsXPMSIE

Re: دروستكردنی (پێشكه‌شكاری presentation)یه‌ك له‌ پاوه‌رپۆینت (٣)

زۆر سوپاس بۆ تۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net