.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












دروستكردنی (پێشكه‌شكاری presentation)یه‌ك له پاوه‌رپۆینت (٣)
(پێشكه‌شكاریی نوێ New Presentation) (گهڵاڵهبهندییهكان layouts)
سه‌ره‌تا پرۆگرامی پاوه‌رپۆینت ده‌كه‌ینه‌وه، پاشان له‌لای چه‌پ له سه‌ره‌وه كرته ده‌كه‌ینه سه‌ر (په‌ڕگه File) پاشان
(نوێ... ...New).
ئینجا له‌لای ڕاسته‌وه لیسته‌ی (پێشكه‌شكاریی نوێ New Presentation)مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و سێ هه‌نگاوه له وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا دیاره:
(گهڵاڵهبهندییهكان layouts)
پاشان ده‌چینه سه‌ر (پێشكه‌شكاریی به‌تاڵ، سپی Blank presentation) و كرته‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و وه‌ک له وێنه‌كه‌دا ده‌یبینین جه‌ند شێوازیک له (گه‌ڵاڵه‌به‌ندیی سلاید slide layout) ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانین (گه‌ڵاڵه‌به‌ندی layout)یه‌كیان هه‌ڵبژێرین به ئاره‌زووی خۆمان:
وه‌ك له وێنه‌كه‌شدا ده‌بینینن، چه‌ند جۆرێك له (گه‌ڵاڵه‌به‌ندی layout) ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا له خواره‌وه ئاوڕێكیان لێ ده‌ده‌ینه‌وه:
١. (گهڵاڵهبهندییهكانی ده‌ق Text Layouts):
لێره‌دا شێوازی شوێنی نووسینه‌که هه‌ڵده‌بژێرین و ئه‌ویش بریتین له‌م جۆرانه:
١/ ناونیشانی سلایدهكه وات پێشكهشكارییهكه.
٢/ ته‌نها ناونیشانه‌که.
٣/ ناونیشان و نووسین به‌یه‌که‌وه.
٤/ ناونیشان ودوو لاکێشه له ژێریدا بۆ شوێنی نووسین.
٢. (گهڵاڵهبهندییهكانی ناوهڕۆك Content Layouts):
لێره‌دا شێوازی شوێنی ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که‌مان هه‌ڵده‌بژێرین و بریتین له‌مانه:
١/ خانه‌یه‌کی به‌تاڵ.
٢/ ناوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌که به ته‌نها، ئه‌ویش یان [خشته‌یه‌که و کلیکی له‌سه‌ر ئه‌که‌ین، که خۆمان ده‌توانین دروستی بکه‌ین، یان دیاگرامێک هه‌ڵده‌بژێرین، یان وێنه‌ی ناو پرۆگرامه‌که‌یه که خۆمان له‌ڕێگه‌ی کلیپ ئارت بۆی ده‌گه‌ڕێین و هه‌ڵیده‌بژێرین یان گرافیک واته وێنه‌کانی خۆمان که له ناو کۆمپیوتهرهكهماندایه هه‌ڵیده‌بژێرین یان نموونه‌ی چه‌ند شێوازێکه به شێوه‌ی خانه خانه‌یه به شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی (هه‌نده‌سی)، یان بازنه‌یی که به‌کار دێت بۆ ته‌ختیتی ڕێژه‌ی سه‌دی، به شێوه‌ی تیشکه، یان پایرهمێد، یان بازنه‌یییه، یان خاڵێکی مه‌به‌ست نیشاندانێکه. وه هه‌روه‌ها کلیپ ئایا ڤیدیۆ یه یان ته‌نها ده‌نگ به‌بێ جیاوازیی ئه‌توانین له ناوه‌ۆکی بابه‌ته‌که‌ماندا دایبنێین که كرته له‌سه‌ر کامێراکه ده‌که‌ین پاشان بۆی ده‌گه‌ڕێین و هه‌ڵیده‌بژێرین و زۆر ئاسایی ئیش ئه‌کات].
٣/ ناونیشان و یه‌ک خانه بۆ ناوه‌ڕۆک، له‌ژێر یه‌کدا.
٤/ ناونیشان و دووخانه بۆ ناوه‌ڕۆک له ته‌نیشت یه‌که‌وه.
٥/ ناونیشان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆک و دووخانه‌ی له‌سه یه‌ک لای ڕاسته‌وه هه‌ر بۆ ناوه‌ڕۆک.
٦/ ناونیشان له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆک و دووخانه‌ی له‌سه‌ریه‌ک لای چه‌په‌وه هه‌ر بۆ ناوه‌ڕۆک.
٧/ ناونیشان و چوارخانه بۆ ناوه‌ڕۆک.
٣. (گهڵاڵهبهندییهكانی ده‌ق و ناوهڕۆك Text and Content Layouts)
لێره‌دا شوێنی نووسین وناوه‌ڕۆک به‌یه‌که‌وه دیاری ئه‌که‌ین.
له به‌شی کۆتاییشدا زۆر شێوازی تریش هه‌یه بۆ ناونیشان و شوێنی نووسین و کلیپ ئارت ده‌توانین هه‌ڵیان بژێرین.
سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت(ZKURD)

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ تۆ
له‌سه‌ر هێڵ نییه