❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نامه‌ی خوشكێك!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-12-31 04:49:14

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

نامه‌ی خوشكێك!!

نامه‌ی خوشكێك!!




سه‌رسامبووم به‌ دیار وێنه‌كه‌ی (موبین)ه‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ گیرا بوو، ئێستاش باوه‌ڕِ ناكه‌م كه‌ئه‌و له‌ژێر ئه‌م كاشییه‌ مه‌ڕمه‌ڕه‌ سپیانه‌دا لاشه‌كه‌ی خه‌وتبێت، به‌هاواره‌كانی دایكم هاتمه‌وه‌ سه‌رخۆ، زانیم كه‌ پێویسته‌ ڕاستی ئه‌م ڕووداوه‌ قبوڵ بكه‌م به‌ هه‌موو ناخۆشی و ئازاره‌كانیه‌وه‌ ڕازی بم كه‌ بۆ هه‌میشه‌ (موبین) له‌ژیانه‌دا جێگه‌ی بۆمان نه‌ماوه‌.
له‌ سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی به‌ خاك سپاردنی موبین دا خۆم له‌ جێگه‌ی ئه‌ودا ده‌بینی چونگه‌ ده‌گونجێت كه‌ منیش یه‌كێك بم له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی كه‌ قوربانی بم، به‌ڵام نه‌مزانی میهره‌بانی خودا ڕژا به‌سه‌رمدا یا ئه‌جه‌لم نه‌هاتبوو كاتێك كه‌ توانیم له‌ نیوه‌ی ڕێگه‌دا بگه‌ڕێمه‌وه‌ و ڕۆحم ڕزگار بكه‌م، ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ ته‌مه‌نم هه‌شت ساڵان بوو له‌ ئه‌نجامی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ باوكم مرد، به‌ مردنی باوكم كه‌ فه‌رمان به‌ربوو ناچاربووین ئه‌و خانووه‌ی كه‌ هی فه‌رمانگه‌ بوو دابویان به‌ باوكم تیا بژی چۆڵ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ دایكم و موبین كه‌ دوو ساڵ له‌ من گه‌وره‌تر بوو بچین بۆ شارێكی دیكه‌، خانوویه‌كی بچووكمان به‌ كرێ گرت به‌ پاشماوه‌ی پاره‌ی باوكم ڕۆژگارێكمان گوزه‌راند، ژیانمان زۆر سه‌خت به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڵام دایكم نه‌یده‌ویست كه‌ داوای یارمه‌تی له‌ ماڵی باوكی بكات چونكه‌ دایكم به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی شوی به‌ باوكم كردبوو, به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بوو كه‌ ساڵانێك بوو له‌ ماڵی باوكی دابڕابوو, دوای ماوه‌یه‌ك دایكم له‌ كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێناندا كارێكی ده‌ستكه‌وت, ئه‌مه‌ش تۆزێك ده‌ست و باڵمانی كرده‌وه‌ ئه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ی له‌ ئێمه‌ ده‌ویست له‌ بیری خوێندن وخوێندنگه‌دا بین و بیر له‌ شتێكی دیكه‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌, تا كاتێك كه‌منداڵ بووین ژیانمان باش و ڕێكوپێك بوو هه‌موو شتێك گۆڕا, ئێسته‌ داخوازیه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ بوونماندا نه‌شونمایان كرد له‌ ئه‌نجامی سه‌یركردنی مناڵانیتر و به‌راوردكردنیان به‌ خۆمان یاخوبوونه‌كانی ئێمه‌ ده‌ستی پێكرد, من و موبین جیاوازییه‌كی كه‌ممان له‌ ته‌مه‌ندا هه‌بوو, زۆر له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیك بووین, هاوڕێ بووین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من تۆزێك ترسنۆك بووم له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌ قسه‌ی ئه‌وم ده‌كرد, له‌منێوانه‌دا دایكم كه‌ زۆر گه‌نج بوو بڕیاری شوكردنی دا, ئه‌و وا بیریكرده‌وه‌ كه‌ به‌ تیرێك دوو نیشانه‌ ده‌شكێنێت به‌م كاره‌ی هه‌م له‌ ژێر فشاری ئابووری دێته‌ ده‌ره‌وه‌ هه‌م به‌ هه‌بوونی پیاوێك به‌سه‌ر سه‌ری ئێمه‌وه‌ بارودۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ ده‌بێت, به‌ڵام به‌و جۆره‌ ڕووی نه‌دا به‌ هاتنی (غه‌فور) بۆ ناومان هه‌موو شتێك تێكچوو,موبین له‌ ئێسته‌دا كه‌ چووبوه‌ قوتابخانه‌ بوونی پیاوێكی تری به‌ ناوی باوكه‌وه‌ قبوڵ نه‌بوو,هه‌رچه‌نده‌ غفور پیاوێكی خراپ نه‌بوو به‌ڵام من زۆربه‌ی كات به‌ هۆی موبینه‌وه‌ خراپ هه‌ڵسوكه‌وتم له‌گه‌ڵ ده‌كرد,بێچاره‌ دایكم له‌ كاتی ئاژاوه‌دا نه‌یده‌زانی لایه‌نگری كام لا بكات .به‌ هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ی ماڵه‌وه‌، موبین ناچار بوو په‌نا به‌رێته‌ به‌ر هاوڕێكانی كه‌ به‌ داخه‌وه‌ هه‌موویان ناباو بوون,ئه‌وان ئاگری دووبه‌ره‌كییان له‌ ماڵی ئێمه‌دا خۆشتر ده‌كرد,له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاودا موبینیان فێری جگه‌ره‌ كێشان كرد.له‌ یادم ناچێت كه‌ ڕۆژێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ پاكه‌تێك جگه‌ره‌ی له‌ جانتاكه‌ی ده‌رهێنا بوو وه‌ دایكمی بانگ كرد بۆ قوتابخانه‌ ,دایكی بێچاره‌م به‌ تێگه‌یشتنی بابه‌ته‌كه‌ خه‌ریك ببورێته‌وه‌ دایكم په‌یمانی دا به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌ ئه‌م كاره‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌, سه‌رزه‌نشته‌كانی دایكم و غفور موبینیان چاونه‌ترستر كرد، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ كه‌ ناشیرینیه‌كانی ئه‌م ڕووداوه‌ لای ئێمه‌ كاڵ بێته‌وه‌,جگه‌ره‌ جێگه‌ی له‌گه‌ڵ مادده‌ بێهۆشكه‌ره‌كاندا گۆڕییه‌وه‌,ئه‌مجاره‌ له‌ قوتابخانه‌ ده‌ركراین,چونكه‌ منیش دووچاری ئه‌و ماددانه‌ هاتبووم.ئه‌و شه‌وه‌ شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان ئێمه‌و غفور دروست بوو، كه‌بووه‌ هۆی له‌ماڵ ده‌رچوونی ئێمه‌, گریانه‌كانی دایكم كه‌ هه‌نووكه‌ خاوه‌نی كچێك بوو هیچ كارێكی له‌ئێمه‌ نه‌كرد, ئێسته‌ ئیتر ئازادانه‌ ڕۆژه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوبیره‌كانمی خۆمان ده‌گوزه‌رێنێ، شه‌وانیش هه‌ر جاره‌و له‌ماڵی هاوڕێیكماندا كۆده‌بووینه‌وه‌ تا به‌یانی ده‌ماینه‌وه‌ له‌ یه‌كێك له‌و شه‌وانه‌دا كه‌ ده‌عوه‌ت كرا بووین بۆ میوانییه‌ك,له‌ نیوه‌ی ئاهانگه‌كه‌دا قاپێكی پڕ له‌ حه‌بیان هێناو به‌ سه‌رماندا دابه‌شیان كردله‌ دوایدا تێگه‌یشتم ئه‌و حه‌به‌ حه‌بی(اكس) بوو من و موبینیش یه‌كێك له‌و حه‌بانه‌مان خوارد به‌ خواردنی ئه‌و حه‌بانه‌ له‌ هۆش خۆ چووین به‌ توندی هه‌ستم به‌ سه‌رخۆشی و بێهۆشی ده‌كرد,هه‌موو مه‌شغوڵی شادی و سه‌ما بوون كاتێك له‌ پڕدا سه‌رسام و شۆك بوون كه‌ یه‌كێك له‌ كوڕه‌كان زیاده‌ ڕه‌وی له‌ خواردنی حه‌بدا كردبوو وه‌ به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ر له‌وێدا مرد,ترسێك له‌ من نیشت باسكردنی ئاسان نیه‌,یه‌ك سات هاتمه‌وه‌ به‌ خۆمدا و تێگه‌یشتم كه‌ ڕێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌م گرتۆته‌ به‌ر,كه‌مێك كه‌ حاڵم باشتر بوو هه‌وڵم دا ئه‌و بابه‌ته‌ فه‌رامۆش بكه‌م به‌ڵام به‌ هۆی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئاهه‌نگی حه‌ب خواردنه‌وه‌ دووباره‌ دووچاری ترس ده‌بوومه‌وه‌,له‌ موبین پاڕامه‌وه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ میوانیانه‌ ته‌رك بكه‌ین به‌ڵام ئه‌و به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ منی به‌ ترسنۆك له‌ قه‌ڵه‌م دا,كاتێك كه‌ بینیم پاڕانه‌وه‌ و تكاكردن سودی نییه‌ هه‌ڕه‌شه‌م كرد كه‌ پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه‌,له‌م كاته‌شدا هاوڕێكانی لایه‌نی ئه‌ویان گرت و ده‌مه‌قاڵه‌ له‌ نێوانماندا ڕوویدا, سه‌رئه‌نجام نه‌متوانی راِزی بكه‌م بۆیه‌ من بۆ هه‌میشه‌ ئه‌وێم ته‌رك كرد, به‌وپه‌ڕی خه‌جاڵه‌تییه‌وه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌,به‌ بینیینی ڕووخساری دایكم كه‌ ده‌تگوت ساڵانێكی زۆره‌ پیره‌ ده‌ستم كرد به‌ گریان,غفور وه‌كو باوكێك یارمه‌تی دام كه‌ واز له‌ حه‌شیشه‌ بهێنم چه‌ند جارێكیش هه‌وڵی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی موبیندا كه‌ به‌ داخه‌وه‌ هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو.ئه‌و ڕۆژ به‌ ڕۆژ له‌ گۆلاوی خراپه‌كاریدا ڕۆ ده‌چوو,چه‌ند جارێك ویستمان هه‌موویان بده‌ین به‌ ده‌سته‌وه‌,به‌ڵام ئه‌وان زۆر لێزانانه‌ شوێنی نیشته‌خێبوونی خۆیان ده‌گۆڕی,چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕی تا غفور له‌ دوای ماندو بوونێكی زۆر موبین و هاوڕێكانی دۆزییه‌وه‌ بڕیاری دا بیاندا به‌ ده‌سته‌وه‌,ئه‌وه‌بوو پۆلیس ناوجه‌رگه‌ی گه‌مارۆدا,هه‌موویان ده‌ستگیر كران به‌ڵام موبین ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا,چونكه‌ ئیتر ئێسته‌ كه‌وتۆته‌ داوی به‌ڵایه‌كه‌وه‌ به‌ ناوی (كراك)ه‌وه‌ كه‌ ڕزگار بوون نه‌بوو لێی,به‌ بینینی سه‌رسام بووم ڕوخسارو ئه‌ندامه‌كانی موبین كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیبووم زه‌مین و ئاسمان گۆڕا بوو, له‌ جێی ئه‌و باڵا ڕێك و له‌ش و لاره‌ جوانه‌ی جارانی ته‌نها پێست و ئێسقان بوو,چاوی له‌ پێڵویدا به‌ بێ سود هه‌ڵده‌سوڕا هیچ جوانیه‌ك له‌ودا نه‌مابوو,به‌ بینینی برینه‌كانی گیانی كه‌ به‌ شێوازێكی ترسناك كێمی لێ ده‌چۆڕا موی گیانم كرژ بوو,موبین له‌ هه‌موو كه‌س نزیكتر بوو له‌ ژیانمدا,وا ده‌بینم له‌به‌ر چاومدا خه‌ریكه‌ پارچه‌ پارچه‌ ده‌بێت,دكتۆر ووتی زۆر دره‌نگه‌ تازه‌ ئه‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ ڕێگه‌ی ڕزگارییان نیه‌,پاش چه‌ند ڕۆژێك موبین مرد,بۆ هه‌میشه‌ ئارامی گرت.نازانم هۆكاری ئه‌م دوو ڕووداوه‌ی ئێمه‌ چی بوو؟؟؟ ئه‌و به‌ مردنی و منیش به‌ بینینی ناڕه‌حه‌تی و ئازاره‌كانی كه‌سێك كه‌ خۆشه‌ویسترین كه‌سم بوو ڕه‌نگه‌ به‌ هۆی شكانی دڵی دایكم و غفوره‌وه‌ بێت كه‌ تاوانه‌كه‌یان ته‌نها خۆشه‌ویستی ئێمه‌ بوو,یا ڕه‌نگه‌ به‌ هۆی ئازاردانی ڕۆحی باوكی خوالێخۆشبوو مانه‌وه‌ بوبێت.
به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌موو گه‌نجێك كاتی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان هه‌بێت..!!

سه‌رچاوه‌/ راه زنده‌گ
و. له‌فارسیه‌وه‌/ شیلان عبدالغفار

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-12-31 19:59:17

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: نامه‌ی خوشكێك!!

dasto panjat xosh bet gyana hra sarkawto bet azezm

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-02 20:37:11

جاو مه ست
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: swed
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-09
دواترین سه‌ردان: 2011-07-12
په‌یامه‌كان: 929
WindowsMSIE7

Re: نامه‌ی خوشكێك!!

dastt xosh bet

Kurdzhin
تؤ ئه ستيرةى شه وانى تةنهاى منى
ئا لةم شاره بى رؤزه دا بؤجى وونى

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8610b04af8.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-02 21:48:05

xhambar
پڕشنگی یانە
شوێن: Sulimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-15
دواترین سه‌ردان: 2013-03-09
په‌یامه‌كان: 1329
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: نامه‌ی خوشكێك!!

dastt xhosh bet hawrey aziz

http://kurdzhin.org/uploads/34be18f17a.gif

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-b043ae5d7d.jpg

هه‌موو جیهان به‌ من پێده‌كه‌نی كه‌چی من به‌ قه‌د هه‌موو پێكه‌نینی ئه‌وان گریاوم...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-19 15:01:25

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: نامه‌ی خوشكێك!!

Daste Ewae Aziz Xosh Bit

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-19 16:07:53

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: نامه‌ی خوشكێك!!

سه ركه وتوو سه رفرازوو به خته وه ربيت setaكيان هيواى ته مه ن دريزىو كامه رانيت بؤ ئه خوازم

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-01-20 19:48:13

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsXPMSIE7

Re: نامه‌ی خوشكێك!!

8ده ستت خؤش بيت

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-01-20 20:10:17

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: نامه‌ی خوشكێك!!

ده‌ست خۆش ..

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-01-23 12:57:58

karyan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-20
دواترین سه‌ردان: 2013-10-21
په‌یامه‌كان: 63
WindowsXPMSIE7

Re: نامه‌ی خوشكێك!!

dastxosh azizm

Kurdzhin
که‌ده‌ت بینم ده‌نگی دڵم لێدانه‌کانی زیاد ئه‌کات
ئه‌و خه‌فه‌ته‌شی له‌ دڵمایه‌ گوزه‌ر ئه‌کات

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net