.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






نامه‌ی خوشكێك!!
سه‌رسامبووم به دیار وێنه‌كه‌ی (موبین)ه‌وه كه له چوارچێوه گیرا بوو، ئێستاش باوهڕِ ناكه‌م كه‌ئه‌و له‌ژێر ئه‌م كاشییه مه‌ڕمه‌ڕه سپیانه‌دا لاشه‌كه‌ی خه‌وتبێت، بههاوارهكانی دایكم هاتمه‌وه سه‌رخۆ، زانیم كه پێویسته ڕاستی ئه‌م ڕووداوه قبوڵ بكه‌م به هه‌موو ناخۆشی و ئازاره‌كانیه‌وه ڕازی بم كه بۆ هه‌میشه (موبین) لهژیانهدا جێگه‌ی بۆمان نه‌ماوه.
له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی به خاك سپاردنی موبین دا خۆم له جێگه‌ی ئه‌ودا ده‌بینی چونگه ده‌گونجێت كه منیش یه‌كێك بم له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی كه قوربانی بم، به‌ڵام نه‌مزانی میهره‌بانی خودا ڕژا به‌سه‌رمدا یا ئه‌جه‌لم نه‌هاتبوو كاتێك كه توانیم له نیوه‌ی ڕێگه‌دا بگه‌ڕێمه‌وه و ڕۆحم ڕزگار بكه‌م، ساڵانێك له‌مه‌وبه‌ر كه ته‌مه‌نم هه‌شت ساڵان بوو له ئه‌نجامی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه باوكم مرد، به مردنی باوكم كه فه‌رمان به‌ربوو ناچاربووین ئه‌و خانووه‌ی كه هی فه‌رمانگه بوو دابویان به باوكم تیا بژی چۆڵ بكه‌ین، له‌گه‌ڵ دایكم و موبین كه دوو ساڵ له من گه‌وره‌تر بوو بچین بۆ شارێكی دیكه، خانوویه‌كی بچووكمان به كرێ گرت به پاشماوه‌ی پاره‌ی باوكم ڕۆژگارێكمان گوزه‌راند، ژیانمان زۆر سه‌خت به‌سه‌ر ده‌برد، به‌ڵام دایكم نه‌یده‌ویست كه داوای یارمه‌تی له ماڵی باوكی بكات چونكه دایكم به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی شوی به باوكم كردبوو, به‌و هۆیه‌شه‌وه بوو كه ساڵانێك بوو له ماڵی باوكی دابڕابوو, دوای ماوه‌یه‌ك دایكم له كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێناندا كارێكی ده‌ستكه‌وت, ئه‌مه‌ش تۆزێك ده‌ست و باڵمانی كرده‌وه ئه‌و ته‌نها ئه‌وه‌ی له ئێمه ده‌ویست له بیری خوێندن وخوێندنگهدا بین و بیر له شتێكی دیكه نه‌كه‌ینه‌وه, تا كاتێك كه‌منداڵ بووین ژیانمان باش و ڕێك‌وپێك بوو هه‌موو شتێك گۆڕا, ئێسته داخوازیه‌كانمان له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونماندا نه‌شونمایان كرد له ئه‌نجامی سه‌یركردنی مناڵانیتر و به‌راوردكردنیان به خۆمان یاخوبوونهكانی ئێمه ده‌ستی پێكرد, من و موبین جیاوازییه‌كی كه‌ممان له ته‌مه‌ندا هه‌بوو, زۆر له یه‌كه‌وه نزیك بووین, هاوڕێ بووین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من تۆزێك ترسنۆك بووم له زۆربه‌ی كاته‌كاندا به قسه‌ی ئه‌وم ده‌كرد, له‌منێوانه‌دا دایكم كه زۆر گه‌نج بوو بڕیاری شوكردنی دا, ئه‌و وا بیریكرده‌وه كه به تیرێك دوو نیشانه ده‌شكێنێت به‌م كاره‌ی هه‌م له ژێر فشاری ئابووری دێته ده‌ره‌وه هه‌م به هه‌بوونی پیاوێك به‌سه‌ر سه‌ری ئێمه‌وه بارودۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ ده‌بێت, به‌ڵام به‌و جۆره ڕووی نه‌دا به هاتنی (غه‌فور) بۆ ناومان هه‌موو شتێك تێكچوو,موبین له ئێسته‌دا كه چووبوه قوتابخانه بوونی پیاوێكی تری به ناوی باوكه‌وه قبوڵ نه‌بوو,هه‌رچه‌نده غفور پیاوێكی خراپ نه‌بوو به‌ڵام من زۆربه‌ی كات به هۆی موبینهوه خراپ هه‌ڵسوكه‌وتم له‌گه‌ڵ ده‌كرد,بێچاره دایكم له كاتی ئاژاوه‌دا نه‌یده‌زانی لایه‌نگری كام لا بكات .به هۆی ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره‌ی ماڵه‌وه، موبین ناچار بوو په‌نا به‌رێته به‌ر هاوڕێكانی كه به داخه‌وه هه‌موویان ناباو بوون,ئه‌وان ئاگری دووبه‌ره‌كییان له ماڵی ئێمه‌دا خۆشتر ده‌كرد,له‌به‌ر ئه‌وه له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا موبینیان فێری جگه‌ره كێشان كرد.له یادم ناچێت كه ڕۆژێكیان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه پاكه‌تێك جگه‌ره‌ی له جانتاكه‌ی ده‌رهێنا بوو وه دایكمی بانگ كرد بۆ قوتابخانه ,دایكی بێچاره‌م به تێگه‌یشتنی بابه‌ته‌كه خه‌ریك ببورێته‌وه دایكم په‌یمانی دا به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه ئه‌م كاره دووباره نه‌بێته‌وه, سهرزهنشتهكانی دایكم و غفور موبینیان چاونه‌ترستر كرد، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كه ناشیرینیه‌كانی ئه‌م ڕووداوه لای ئێمه كاڵ بێته‌وه,جگه‌ره جێگه‌ی له‌گه‌ڵ مادده بێهۆشكه‌ره‌كاندا گۆڕییه‌وه,ئه‌مجاره له قوتابخانه ده‌ركراین,چونكه منیش دووچاری ئه‌و ماددانه هاتبووم.ئه‌و شه‌وه شه‌ڕێكی قورس له نێوان ئێمه‌و غفور دروست بوو، كه‌بووه هۆی له‌ماڵ ده‌رچوونی ئێمه, گریانه‌كانی دایكم كه هه‌نووكه خاوه‌نی كچێك بوو هیچ كارێكی له‌ئێمه نه‌كرد, ئێسته ئیتر ئازادانه ڕۆژه‌كانمان له‌گه‌ڵ هاوبیرهكانمی خۆمان ده‌گوزه‌رێنێ، شه‌وانیش هه‌ر جاره‌و له‌ماڵی هاوڕێیكماندا كۆده‌بووینه‌وه تا به‌یانی ده‌ماینه‌وه له یه‌كێك له‌و شه‌وانه‌دا كه ده‌عوه‌ت كرا بووین بۆ میوانییه‌ك,له نیوه‌ی ئاهانگهكهدا قاپێكی پڕ له حه‌بیان هێناو به سه‌رماندا دابه‌شیان كردله دوایدا تێگه‌یشتم ئه‌و حه‌به حه‌بی(اكس) بوو من و موبینیش یه‌كێك له‌و حهبانهمان خوارد به خواردنی ئه‌و حه‌بانه له هۆش خۆ چووین به توندی هه‌ستم به سه‌رخۆشی و بێهۆشی ده‌كرد,هه‌موو مه‌شغوڵی شادی و سه‌ما بوون كاتێك له پڕدا سه‌رسام و شۆك بوون كه یه‌كێك له كوڕه‌كان زیاده ڕه‌وی له خواردنی حه‌بدا كردبوو وه به‌م هۆیه‌شه‌وه هه‌ر له‌وێدا مرد,ترسێك له من نیشت باسكردنی ئاسان نیه,یه‌ك سات هاتمه‌وه به خۆمدا و تێگه‌یشتم كه ڕێگه‌یه‌كی هه‌ڵه‌م گرتۆته به‌ر,كه‌مێك كه حاڵم باشتر بوو هه‌وڵم دا ئه‌و بابه‌ته فه‌رامۆش بكه‌م به‌ڵام به هۆی دووباره بوونه‌وه‌ی ئاهه‌نگی حه‌ب خواردنه‌وه دووباره دووچاری ترس ده‌بوومه‌وه,له موبین پاڕامه‌وه كه ئه‌و جۆره میوانیانه ته‌رك بكه‌ین به‌ڵام ئه‌و به پێكه‌نینه‌وه منی به ترسنۆك له قه‌ڵه‌م دا,كاتێك كه بینیم پاڕانه‌وه و تكاكردن سودی نییه هه‌ڕه‌شه‌م كرد كه پۆلیس ئاگادار ده‌كه‌مه‌وه,له‌م كاته‌شدا هاوڕێكانی لایه‌نی ئه‌ویان گرت و ده‌مه‌قاڵه له نێوانماندا ڕوویدا, سه‌رئه‌نجام نه‌متوانی راِزی بكه‌م بۆیه من بۆ هه‌میشه ئه‌وێم ته‌رك كرد, به‌وپه‌ڕی خه‌جاڵه‌تییه‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه,به بینیینی ڕووخساری دایكم كه ده‌تگوت ساڵانێكی زۆره پیره ده‌ستم كرد به گریان,غفور وه‌كو باوكێك یارمه‌تی دام كه واز له حه‌شیشه بهێنم چه‌ند جارێكیش هه‌وڵی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی موبیندا كه به داخه‌وه هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو.ئه‌و ڕۆژ به ڕۆژ له گۆلاوی خراپه‌كاریدا ڕۆ ده‌چوو,چه‌ند جارێك ویستمان هه‌موویان بده‌ین به ده‌سته‌وه,به‌ڵام ئه‌وان زۆر لێزانانه شوێنی نیشتهخێبوونی خۆیان ده‌گۆڕی,چه‌ند مانگێك تێپه‌ڕی تا غفور له دوای ماندو بوونێكی زۆر موبین و هاوڕێكانی دۆزییه‌وه بڕیاری دا بیاندا به ده‌سته‌وه,ئه‌وه‌بوو پۆلیس ناوجه‌رگه‌ی گه‌مارۆدا,هه‌موویان ده‌ستگیر كران به‌ڵام موبین ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا,چونكه ئیتر ئێسته كه‌وتۆته داوی بهڵایهكهوه به ناوی (كراك)ه‌وه كه ڕزگار بوون نه‌بوو لێی,به بینینی سه‌رسام بووم ڕوخسار‌و ئه‌ندامه‌كانی موبین كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بینیبووم زه‌مین و ئاسمان گۆڕا بوو, له جێی ئه‌و باڵا ڕێك و له‌ش و لاره جوانه‌ی جارانی ته‌نها پێست و ئێسقان بوو,چاوی له پێڵویدا به بێ سود هه‌ڵده‌سوڕا هیچ جوانیه‌ك له‌ودا نه‌مابوو,به بینینی برینه‌كانی گیانی كه به شێوازێكی ترسناك كێمی لێ ده‌چۆڕا موی گیانم كرژ بوو,موبین له هه‌موو كه‌س نزیكتر بوو له ژیانمدا,وا ده‌بینم له‌به‌ر چاومدا خه‌ریكه پارچه پارچه ده‌بێت,دكتۆر ووتی زۆر دره‌نگه تازه ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه ڕێگه‌ی ڕزگارییان نیه,پاش چه‌ند ڕۆژێك موبین مرد,بۆ هه‌میشه ئارامی گرت.نازانم هۆكاری ئه‌م دوو ڕووداوه‌ی ئێمه چی بوو؟؟؟ ئه‌و به مردنی و منیش به بینینی ناڕه‌حه‌تی و ئازاره‌كانی كه‌سێك كه خۆشه‌ویسترین كه‌سم بوو ڕه‌نگه به هۆی شكانی دڵی دایكم و غفورهوه بێت كه تاوانه‌كه‌یان ته‌نها خۆشه‌ویستی ئێمه بوو,یا ڕه‌نگه به هۆی ئازاردانی ڕۆحی باوكی خوالێخۆشبوو مانه‌وه بوبێت.
به ئومێدی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو گه‌نجێك كاتی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان هه‌بێت..!!
سه‌رچاوه/ راه زندهگ
و. له‌فارسیه‌وه/ شیلان عبدالغفار
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet gyana hra sarkawto bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سه ركه وتوو سه رفرازوو به خته وه ربيت setaكيان هيواى ته مه ن دريزىو كامه رانيت بؤ ئه خوازم


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده ستت خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش ..

له‌سه‌ر هێڵ نییه




dastxosh azizm

له‌سه‌ر هێڵ نییه