❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گۆڵدین گڵۆب، خه‌ڵات بۆ داهێنه‌ران و یارمه‌تیش بۆ هایتی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-21 15:24:22

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

گۆڵدین گڵۆب، خه‌ڵات بۆ داهێنه‌ران و یارمه‌تیش بۆ هایتی

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cde8e6ef91.jpg

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی شاره‌زایان و چاودێرانی بواری سینه‌ما پێشبینییان ده‌كرد فیلمی (The Hurt Locher)ی ده‌رهێنه‌ر (كاترین بیگلۆ) خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌ده‌ست بهێنێ له‌ فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی (گۆڵدین گڵۆب)دا، به‌ڵام پێشبینییه‌كه‌یان وا ده‌نه‌چوو و فیلمی (ئاڤاتار)ی ده‌رهێنه‌ر (جه‌یمس كامیرۆن) خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه‌.
هه‌فته‌ی رابوردوو رێوڕه‌سمی شه‌ست و حه‌وته‌مینی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی (گۆڵدین گڵۆب) به‌ڕێوه‌چوو، رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵی دابه‌شكردن و ئاهه‌نگه‌كه‌، جۆرێك له‌ كۆبوونه‌وه‌و بانگهێشتنیشی له‌خۆگرت، به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی (هایتی).
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كه‌ له‌ كالیفۆرنیا به‌ڕێوه‌چوو، جگه‌ له‌ خه‌ڵاتی باشترین فیلم كه‌ به‌خشرا به‌ فیلمی (ئاڤاتار)، خه‌ڵاته‌كانی باشترین (ده‌رهێنان، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمی درامیی بۆ پیاو و ژن، فیلمی كۆمیدی و موزیكاڵ، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمی كۆمیدی و موزیكاڵ بۆ پیاو و ژن، ئه‌كته‌ری ناوه‌ندی پیاو و ژن، فیلمی بیانی، فیلمی ئه‌نیمه‌شن)یش دابه‌شكران، به‌م شێوه‌یه‌:
*خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌خشرا به‌ (جه‌یمس كامیرۆن) بۆ فیلمی (ئاڤاتار Avatar).
*خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی پیاو له‌ فیلمی درامیدا به‌خشرا به‌ (جیف بریدیز) له‌ فیلمی (Crazy Heart)دا.
*خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ژن له‌ فیلمی درامیدا به‌خشرا به‌ (ساندرا بولوك) له‌ فیلمی (The Blind).
*خه‌ڵاتی باشترین فیلمی كۆمیدی یان موزیكاڵ به‌خشرا به‌ فیلمی (The Hangover).
*خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی پیاو بۆ فیلمی كۆمیدی یان موزیكاڵ به‌خشرا به‌ (رۆبێرت داونی جونیۆر) له‌ فیلمی (Sherlock Holmes)دا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ژن بۆ فیلمی كۆمیدی یان موزیكاڵ به‌خشرا به‌ (میریل ستریپ) له‌ فیلمی (Julie and Julia)دا.
*خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو له‌ رۆڵی ناوه‌نددا به‌خشرا به‌ (كریستۆڤه‌ر فاڵتیس) له‌ فیلمی (Inglorious Basterds)دا.
*خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژن له‌ رۆڵی ناوه‌نددا به‌خشرا به‌ (مۆنیك) له‌ فیلمی (Precious)دا.
*خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی به‌خشرا به‌ فیلمی (White Ribbon)ی ده‌رهێنه‌ری نه‌مسایی (مایكڵ هانكه‌).
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن به‌خشرا به‌ فیلمی (Up).
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ به‌خشرا به‌ هه‌ردوو نووسه‌ر (جاسۆن ریتمان و شیلدۆن تورنه‌ر) بۆ فیلمی (Up in the Air).
یه‌كه‌مین رێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاتی (گۆڵدین گڵۆب) ساڵی 1944 به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته‌ به‌رده‌وامه‌و ساڵانه‌ وه‌ك نه‌ریتێك ده‌به‌خشرێت به‌ چه‌ند بوارێكی فیلمسازی. گرنگیی ئه‌م خه‌ڵاته‌ له‌وه‌دایه‌، زۆرجار وه‌رگران و سه‌ركه‌وتووانی خه‌ڵاتی (گۆڵدین گڵۆب) چانسیان زۆرتر ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (ئۆسكار).


kurdistn nwe

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-25 18:08:44

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: گۆڵدین گڵۆب، خه‌ڵات بۆ داهێنه‌ران و یارمه‌تیش بۆ هایتی

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-25 19:12:26

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: گۆڵدین گڵۆب، خه‌ڵات بۆ داهێنه‌ران و یارمه‌تیش بۆ هایتی

ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتووبیت هه‌ر بژیت

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-29 15:15:44

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: گۆڵدین گڵۆب، خه‌ڵات بۆ داهێنه‌ران و یارمه‌تیش بۆ هایتی

zo supas barezan dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net