.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی شاره‌زایان و چاودێرانی بواری سینه‌ما پێشبینییان ده‌كرد فیلمی (The Hurt Locher)ی ده‌رهێنه‌ر (كاترین بیگلۆ) خه‌ڵاتی باشترین فیلم به‌ده‌ست بهێنێ له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی (گۆڵدین گڵۆب)دا، به‌ڵام پێشبینییه‌كه‌یان وا ده‌نه‌چوو و فیلمی (ئاڤاتار)ی ده‌رهێنه‌ر (جه‌یمس كامیرۆن) خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
هه‌فته‌ی رابوردوو رێوڕه‌سمی شه‌ست و حه‌وته‌مینی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی (گۆڵدین گڵۆب) به‌ڕێوه‌چوو، رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵی دابه‌شكردن و ئاهه‌نگه‌كه، جۆرێك له كۆبوونه‌وه‌و بانگهێشتنیشی له‌خۆگرت، به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی (هایتی).
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كه له كالیفۆرنیا به‌ڕێوه‌چوو، جگه له خه‌ڵاتی باشترین فیلم كه به‌خشرا به فیلمی (ئاڤاتار)، خه‌ڵاته‌كانی باشترین (ده‌رهێنان، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمی درامیی بۆ پیاو و ژن، فیلمی كۆمیدی و موزیكاڵ، ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی فیلمی كۆمیدی و موزیكاڵ بۆ پیاو و ژن، ئه‌كته‌ری ناوه‌ندی پیاو و ژن، فیلمی بیانی، فیلمی ئه‌نیمه‌شن)یش دابه‌شكران، به‌م شێوه‌یه:
*خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنه‌ر به‌خشرا به (جه‌یمس كامیرۆن) بۆ فیلمی (ئاڤاتار Avatar).
*خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی پیاو له فیلمی درامیدا به‌خشرا به (جیف بریدیز) له فیلمی (Crazy Heart)دا.
*خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ژن له فیلمی درامیدا به‌خشرا به (ساندرا بولوك) له فیلمی (The Blind).
*خه‌ڵاتی باشترین فیلمی كۆمیدی یان موزیكاڵ به‌خشرا به فیلمی (The Hangover).
*خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی پیاو بۆ فیلمی كۆمیدی یان موزیكاڵ به‌خشرا به (رۆبێرت داونی جونیۆر) له فیلمی (Sherlock Holmes)دا.
خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ژن بۆ فیلمی كۆمیدی یان موزیكاڵ به‌خشرا به (میریل ستریپ) له فیلمی (Julie and Julia)دا.
*خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پیاو له رۆڵی ناوه‌نددا به‌خشرا به (كریستۆڤه‌ر فاڵتیس) له فیلمی (Inglorious Basterds)دا.
*خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ژن له رۆڵی ناوه‌نددا به‌خشرا به (مۆنیك) له فیلمی (Precious)دا.
*خه‌ڵاتی باشترین فیلمی بیانی به‌خشرا به فیلمی (White Ribbon)ی ده‌رهێنه‌ری نه‌مسایی (مایكڵ هانكه).
خه‌ڵاتی باشترین فیلمی ئه‌نیمه‌یشن به‌خشرا به فیلمی (Up).
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ به‌خشرا به هه‌ردوو نووسه‌ر (جاسۆن ریتمان و شیلدۆن تورنه‌ر) بۆ فیلمی (Up in the Air).
یه‌كه‌مین رێوڕه‌سمی به‌خشینی خه‌ڵاتی (گۆڵدین گڵۆب) ساڵی 1944 به‌ڕێوه‌چوو، تا ئێستا به‌خشینی ئه‌و خه‌ڵاته به‌رده‌وامه‌و ساڵانه وه‌ك نه‌ریتێك ده‌به‌خشرێت به چه‌ند بوارێكی فیلمسازی. گرنگیی ئه‌م خه‌ڵاته له‌وه‌دایه، زۆرجار وه‌رگران و سه‌ركه‌وتووانی خه‌ڵاتی (گۆڵدین گڵۆب) چانسیان زۆرتر ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی (ئۆسكار).
kurdistn nwe

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش سه‌ركه‌وتووبیت هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









zo supas barezan dasti ewash xosh bet her sarkawtu ben
له‌سه‌ر هێڵ نییه