.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












[imgl]
دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ
په‌نیر
دروست کردنی په‌نیر به هه‌وێن
پێویستیه‌کان:-
یه‌ك كیلۆ شیری ته‌ڕ
نیو که‌وچکی چا هه‌وێنی په‌نیر
سه‌ره‌تا شیره‌که ئه‌خه‌ینه سه‌ر ئاگر تا ده‌ست به کوڵاندن ئه‌کات و دایئهگرین تا ئه‌وه‌نده سارد ببێته‌وه و نزیکه‌ی 35 پله‌ی سه‌دی و له گه‌رمی له‌شمان زیاتر نه‌بێت ( ده‌ست نه‌سوتێنێت ).
هه‌وێنه‌که له نیو کوپ ئاوی ساردا ئهتوێنینهوه ئه‌یکه‌ینه ناو شیره‌که‌وه و تێکی ئه‌ده‌ین و لێی ئه‌گه‌ڕێین تا ئه‌مه‌ێت و ئه‌بێت به ده‌ڵه‌مه ( ماوه‌ی 15 – 30 خوله‌کی پێویسته )، ئینجا ئه‌یکه‌ینه ناو توره‌که‌یه‌کی خام و قورساییه‌کی ( مه‌نجه‌ڵێک ئاو ) ئه‌خه‌ینه سه‌ر تا ئاوه‌که‌ی ده‌رئه‌چێت و په‌نیره‌که له‌ت له‌ت ئه‌که‌ین و به‌کاری ئه‌هێنین یان له خوێیاوکدا هه‌ڵی ئه‌گرین بۆ ماوه‌ی درێژ تر.
دروست کردنی په‌نیر به سرکه
پێویستیه‌کان:-
یه‌ك كیلۆ شیری ته‌ڕ
سێ که‌وچکی چێشت سركه
سه‌ره‌تا شیره‌که ئه‌خه‌ینه سه‌ر ئاگر تا ده‌ست به کوڵاندن ئه‌کات، ئاگره‌که ئه‌کوژێنینه‌وه و سێ که‌وچك سرکه‌که‌ی تێ ئه‌که‌ین و تێکی ئه‌ده‌ین تا شیره‌که ئهبزڕکێت، ئینجا به په‌ڕۆیه‌کی ته‌نک له ناو سوزگیهکدا ئه‌یپاڵێوین و په‌ڕۆکه ههڵئهگێڕینهوه و ئه‌یده‌ینه‌وه به سه‌ریدا بۆ ماوه‌ی 4 – 5 کاتژمێر قورساییه‌کی ( مه‌نجه‌ڵێک ئاو ) ئه‌خه‌ینه سه‌ر تا ئاوه‌که‌ی ده‌رئه‌چێت و په‌نیره‌که له‌ت له‌ت ئه‌که‌ین و به‌کاری ئه‌هێنین یان له خوێیاوکدا هه‌ڵی ئه‌گرین بۆ ماوه‌ی درێژ تر.
دروست کردنی په‌نیر به ماست
پێویستیه‌کان:-
یه‌ك كیلۆ شیری ته‌ڕ
چوار که‌وچکی چێشت ماست
شیره‌که ئه‌خه‌ینه سه‌ر ئاگر تا ده‌ست به کوڵاندن ئه‌کات، گڕی ئاگره‌که کز ئه‌که‌ین، چوار که‌وچك ماستی تێ ئه‌که‌ین و بۆ ماوه‌ی حه‌وت خوله‌ک تێکی ئه‌ده‌ین تا شیره‌که ئهبزڕکێت، ئینجا به په‌ڕۆیه‌کی ته‌نک له ناو سوزگیهکدا ئه‌یپاڵێوین و په‌ڕۆکه ههڵئهگێڕینهوه و ئه‌یده‌ینه‌وه به سه‌ریدا و بۆ ماوه‌ی 4 – 5 کاتژمێر قورساییه‌کی ( مه‌نجه‌ڵێک ئاو ) ئه‌خه‌ینه سه‌ر تا ئاوه‌که‌ی ده‌رئه‌چێت و په‌نیره‌که له‌ت له‌ت ئه‌که‌ین و به‌کاری ئه‌هێنین یان له خوێیاوکدا هه‌ڵی ئه‌گرین بۆ ماوه‌ی درێژ تر.
باپیره به‌م جۆره دروستی کرد:-
خوا حاجی جه‌مال ( بایهعهکهمان ) ڕاوه‌ستاو کات ئه‌م مانگه به هه‌رسێکمان دوو کیسه شیری وشکی بهقهرهتهین واته دوو مانگای داینێ ( خۆمان کیسه و نیوێکمان به‌ر ئه‌که‌وت، ئاخر ئه‌و ده‌ست و دڵی باشه ! ).
شیری بایه‌عی
کیسه‌یه‌ک شیرم له سه‌تڵێ ئاوی چوار لیتریدا توانه‌وه و کردم به دوو به‌شه‌وه.
به‌شێکیانم کرده مه‌نجه‌ڵێکه‌وه
خستمه سه‌ر ئاگر تا هه‌ندێ گه‌رم بوو، که‌وچکێکی چا هه‌وێنی په‌نیرم له نیو کوپ ئاوی ساردا توانه‌وه و تێم کرد.
جوان تێکم دا و خێرا دوو قاپی بچوکم لێ جیا کرده‌وه و باقیهکهشیم به به‌تانیه‌ك داپۆشی.
پاش کاتژمێرێك دوو قاپه‌که‌م هێنا باش مه‌یی بون و ببون به ده‌ڵه‌مه، دوو پارچه‌ی بچوك قوماشی ته‌نکم دان به‌سه‌ردا بۆ ده‌رکردنی هه‌ندێک له ئاوه زیاده‌که‌یان تاکو ته‌واو ڕه‌قتر بوون.
ده‌ڵه‌مه

ده‌ڵه‌مه به شه‌کر و دۆشاوی خورماوه
باقی شیره‌که‌ی که له مه‌نجه‌ڵه‌که‌دا بوو ئه‌ویش مه‌یی بوو ببوو به ده‌ڵه‌مه، به چهقؤیهک چه‌ند خه‌تێکم پیا هێنا تاکو ئاوه‌که‌ی زوتر ده‌رچێت ( ئه‌توانی ئه‌مه‌ش نه‌که‌یت ئه‌گه‌ر په‌له‌ت نه‌بێت ).
دیسان لێی گه‌ڕام تا 1– 2 کاتژمێری تر ئینجا ئه‌ونده‌ی توانیم ئاوه زیادهکهم لێ جیا کرده‌وه و توره‌که‌یه‌کی خامم هێنا و مه‌نجه‌ڵه دهڵهمهکهم تێ کرد و له ناو سوزگیهکدا دامنا و مه‌نجه‌ڵێك ئاوی پڕم خسته سه‌ر و لێی گه‌ڕام تا به‌یانی.
به‌یانی په‌نیرێکی حسابی ده‌رچو بوو.
خۆ باپیره ئه‌وه‌نده درێژ دادڕه، ڕه‌نگه بیرتان چوبێت که له سه‌ره‌تادا ووتم شیره‌که‌م کرد به دوو به‌شه‌وه ! به‌شه‌که‌ی تریشم به هه‌مان شێوه خسته سه‌ر ئاگر تا به باشی کوڵا و دامگرت تا هه‌ندێ سارد بوه‌وه، ئه‌وه‌نده که به واتای کورد ده‌ست بسوتێنێ و نه‌سوتێنێ.
نزیکه‌ی چوار که‌وچکی چێشت ماستم له که‌مێك له شیره‌که‌دا حه‌ل کرد و کردمه ناو شیره‌که‌وه و تێکم دا و کردمه ناو سه‌تڵێکه‌وه و به به‌تانیه‌ك دا مپۆشی و لێی گه‌ڕام تا 4 – 5 کاتژمێر ئهمجوڵان، کاتێ به‌تانیه‌که‌م لابرد خوا عه‌لیمه ماستێك ده‌رچو بوو هه‌ر قابیل بوو عه‌زیزت لێی بخوات.
جا باپیره کوا کۆڵ ئه‌یات ؟، به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستام هه‌ندێکم له ماسته‌که جیا کرده‌وه و له گه‌رمای مهوبهقهکهیا دامنا تا ته‌واو ترش بوو ئینجا بوتڵێکی ساردی گه‌وره‌ی خاڵیم هێنا و ماسته ترشه‌که‌م تێ کرد و دوو ئه‌وه‌نده‌ی ماسته‌که ئاوی زۆر سارد و که‌وچکێکی قاوه شه‌کرم تێ کرد و سه‌ره‌که‌یم زۆر توند داخست به جۆرێک هه‌وا نه‌دات و بۆ ماوه‌ی 10 خولهك به یه‌ك باردا ڕام وه‌شاند تا هه‌ندێک له چه‌وریه‌که‌ی لێ جیا بوه‌وه به‌شێوه‌ی وورده که‌ره له ناو بوتڵه‌که‌دا، هه‌ر له گه‌رمای مهوبهقهکهدا دامنا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژی تر، کاتێ سه‌ره‌که‌یم کرده‌وه وه‌کو بیبسی کۆلا ده‌نگی هات و هه‌وای لێ ده‌رچوو، ببوو به ( دۆ )، ئه‌مما چ دۆیهك !
دۆی باپیره
بهرچاییهکهی باپیره به‌م جۆره بوو په‌نیر، سه‌رتوێژی ماست، چا، کولێره.
تێبینیه‌کان
1- په‌نیر و ده‌ڵه‌مه و ماست له شیری تازه زۆر به‌تام تر و باشتر دروست ئه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو پێکهاته‌کانی شیری تیا ئه‌مێنێت و ته‌نانه‌ت له‌و شیره پاستۆریزه ته‌ڕانه )( Pasteurized Milk که له بازاڕه‌کاندا هه‌یه باشتر ده‌رئه‌چێت وه‌ك له شیری ووشك.
2- هه‌وێنی په‌نیر له بازاڕ لای به‌هارات فرۆشه‌کان هه‌یه و جۆری زۆره، شێوه‌ی وه‌کوو خه‌میره‌ی نان وایه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به شێوه‌ی حه‌ب ( Rennet Tablet ) له ده‌رمانخانه‌کاندا هه‌یه.
3- شیر دوای تێکه‌ڵ کردنی هه‌وێنی په‌نیر ئه‌مه‌ێت ( دوای 15 – 30 خولهك ) و ئه‌بێت به ده‌ڵه‌مه، په‌ڕۆیه‌کی ته‌نك ئه‌درێت به سه‌ریدا هه‌ندێک له ئاوه‌که‌ی ده‌ر ئه‌چێت و توند تر ئه‌بێته‌وه و شه‌کر و دۆشاوی خورمای ئه‌کرێته سه‌ر و ئه‌خورێت به تایبه‌تی له به‌هاراندا که شیری تازه زۆره ده‌ڵه‌مه له بازاڕدا به‌رچاو ئه‌که‌وێت و زۆر به‌تامه.
4- دروست کردنی په‌نیر به سرکه، ئاوی لیمۆ یان ماست بڕێکی که‌متر په‌نیری لێ به‌رهه‌م دێت و هه‌ندێ جار که‌مێ تامی ترشیان تیا ئه‌مێنێته‌وه ئه‌گه‌ر زیاتریان تێ بکرێت له بڕی پێویست.
5- جیا بونه‌وه‌ی ئاوێکی زه‌ردباوی ڕون له په‌نیره‌که دوای هه‌وێن کردن، نیشانه‌ی ته‌واو دروست بونی پهنیرهکهیه و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوه‌که وه‌کو ماستاوێکی زۆر ڕون بوو ( سپی بوو )، ئه‌وه مانای وایه که هێشتا به ته‌واوه‌تی نه‌بوه و ئه‌بێ سه‌بر بکه‌ین تا ته‌واو دروست ئه‌بێت.
6- شیر بۆ دروست کردنی ماست وا باشه که هه‌ندێ زیاتر بکوڵێنرێ ( به مه‌رجێ هه‌میشه ئاگامان لێ بێت هه‌ڵنه‌چێت و به بنیشیدا نه‌سوتێ )، چونکه زیاتر کوڵان شیره‌که خه‌ست ئه‌کاته‌وه و ماسته‌که توند تر ده‌رئه‌چێت و سهرتوێژیشی زیاتر ئه‌بێت،
7- به‌کارهێنانی که‌وچکێکی قاوه شه‌کر کاتی دروست کردنی دۆ بۆ ئه‌وه‌یه که به هۆی به‌کتریا سودبه‌خشه‌کانی ناو ماستهکهوه کارلێکردن ڕوئه‌دات و له ئه‌نجامدا گازی CO2 دروست ئه‌بێت هه‌مان ئه‌و گازه‌ی له خواردنه‌وه گازیه‌کاندا هه‌یه.
8- به‌گشتی ئه‌وه‌ی جێی گومان نیه ئه‌وه‌یه که ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له ماڵه‌وه خۆت دروستی ئه‌که‌یت زۆر خاوێن و جێگای متمانه‌یه و که‌متریشیان تێ ئه‌چێت ( به تایبه‌تی ماست )، زۆر جار له لادێکاندا شیر دوای دۆشینی له ئاژه‌ڵه‌که هه‌وێن ئه‌کرێت بۆ په‌نیر ( چونکه هێشتا گه‌رمه ) و ناکوڵێنرێت، سه‌باره‌ت به‌مه‌شه که خه‌ڵک له خواردنی په‌نیری کوردی ههندێکك سڵ ئه‌کاته‌وه له ترسی نه‌خۆشی تای ماڵتا (Brucellosis ).
[/imgl]
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh be mandw naby har bjy bapira gian,bas mn nazanm dalama chia?

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاست ئه‌که‌م کچه به‌ڕێزه‌که‌م... ساندرێلا خان
دوای ئه‌وه‌ی هه‌وێنی په‌نیر تێکه‌ڵی شیر ئه‌کرێت، شیره‌که ئه‌مه‌ێت واته هه‌ندێک ڕه‌ق ئه‌بێت (وه‌کوو محهلهبیهکی توند) و ئه‌کرێته قاپی بچوکه‌وه و دۆشاوی خورما یان شه‌کری ئه‌کرێته سه‌ر و وه‌ک شیرینیه‌ك ئه‌خورێت، واته پێش ئه‌وه‌ی په‌ستانی بخرێته سه‌ر و ئاوه‌که‌ی ده‌رچێت و ڕه‌ق بێت و ببێت به په‌نیر.
له بازاڕی سلێمانی له‌سه‌ر سینی ئه‌یفرۆشن و خه‌ڵك هه‌ر له‌وێدا ئه‌یخۆن به که‌وچك.
کچه باشه‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت له کوردوستانیت، له شه‌قامی مه‌وله‌وی له به‌ر بازاڕی عهسریدا ئێواران ئهیفرؤشن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌توانیت به‌و شێوه‌یه دروستی بکه‌یت.
هه‌ر شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره.
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده‌ستت خۆش بێت باپیره گیان بۆ ئاماده کردنی ئه‌م بابه‌ته جوانه یاخوا خوای گه‌وره ئه‌و باپیره خۆشه‌ویسته‌مان لێ نهسێنیت ، باپیره گیان کارێکی زۆر زۆر باشت کردووه یاخوا ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت له ژیاندا ، هیوادارم باپیره‌مان بێ به‌شمان نه‌کات له خواردهنه خۆشه‌کانی ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم باپیره گیان رێزم هه‌یه بۆت چاوت ماچ ده‌که‌م، به هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک سود مه‌ند بن له بابه‌ته جوانه‌کانی باپیره گیان ،
بمێنیت به خۆشی و شادی له ژیاندا ،

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةست و جا‌وت خوش بابيرة بةريزةكةم
هةميشة سةركةوتوبيت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌كانت خۆش باپیره گیان
یه‌خوا بۆ هه‌ر بۆ ئێمه بمێنی

له‌سه‌ر هێڵ نییه





dastakant xosh bet bapera gean har bjeet
balam mn prsearekm haea aw srkaea ch joreg bet wata srkae sor yan spe

له‌سه‌ر هێڵ نییه





wow ! yam yam
alllaaaahh ( zor xosha ) hh
dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاسی هه‌ستی به‌رز و ناسکت ئه‌که‌م کاکه یادگار گیان.
خوای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژت بکات بۆ باپیره‌ت، ڕێنماییه به‌نرخه‌که‌ی به‌ڕێزتان زۆر سودمه‌ند بوو فێری کردم چۆن بابه‌ت بنوسم له‌م یانه قه‌شه‌نگه‌دا و زۆر به‌خته‌وه‌رم که به چه‌ند به‌ڕێزێك ئاشنا بووم، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نیان له ته‌مه‌نی گوڵدایه به‌ڵام ڕێزی باپیره‌یان لایه.
شاد و سه‌رکه‌وتوو بێت بۆ باپیره.
یه‌زدان ( خواوه‌ندی جوانیهکهشت لێ نه‌سێنێ ) !
چاوت ماچ ئه‌که‌م.
به‌ڕێزه‌که‌م ؟دنـــا ؟ گیان
زۆر سوپاست ئه‌که‌م چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م.
خوای گه‌وره سه‌رفراز و سه‌رکه‌وت بکات.
ده‌ست و چاوی تۆش خۆش بێت به‌قوربان، باپیره‌ی خۆت به‌سه‌ر کردۆته‌وه.
به‌ڕێزم suaam گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت، وردیله‌که‌م پێ ئه‌چێت له باپیره‌ت زیاتر دڵسۆزی نیشتیمانه شیرینه‌که‌مان، کوردوستان بیت، خوای گه‌وره سه‌ربه‌رز و سهرکهشت بکات وه‌ک چیاکانی کوردوستان.
هه‌ر بژیت بۆ دایکی نیشتیمان ئینجا بۆ باپیره‌ت.
چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م hasa گیان زۆر سوپاست ئه‌که‌م
به‌ڕێزه‌که‌م سرکه‌ی سپی باشتره چونکه په‌نیره‌که ڕه‌نگ ناکات و سپی ده‌رئه‌چێت.
هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ و شاد بیت بۆ باپیره.
کاکه حسام رسام* گیان زۆر سوپاسی به‌ڕێزت ئه‌که‌م
ده‌ست و چاوی تۆش خۆش بێت، باپیره شادمانه که به دڵی به‌ڕێزتانه.
هه‌ر له خۆشی‌دا بیت به‌قوربان، سه‌ر به‌رز و شاد بیت بۆ باپیره.
له‌سه‌ر هێڵ نییه









یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبێت باپیره گیان زۆۆۆر خۆش‌بوو هه‌ر بژییییییت

له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاست ئه‌که‌م کچه ئازئزهکهم tina گیان
ده‌ست و چاوی تۆی به‌رێزیش خۆش بێت
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره.
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakant xosh bet bapire geyan
yaxwa her tamandrej bet bo man bapire azizkam


له‌سه‌ر هێڵ نییه