❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-01-20 22:40:23

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

[imgl]

دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

په‌نیر
دروست کردنی په‌نیر به‌ هه‌وێن

پێویستیه‌کان:-

یه‌ك كیلۆ شیری ته‌ڕ
نیو که‌وچکی چا هه‌وێنی په‌نیر
سه‌ره‌تا شیره‌که‌ ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئاگر تا ده‌ست به‌ کوڵاندن ئه‌کات و دایئه‌گرین تا ئه‌وه‌نده‌ سارد ببێته‌وه‌ و نزیکه‌ی 35 پله‌ی سه‌دی و له‌‌ گه‌رمی له‌شمان زیاتر نه‌بێت ( ده‌ست نه‌سوتێنێت ).
هه‌وێنه‌که‌ له‌ نیو کوپ ئاوی ساردا ئه‌توێنینه‌وه‌ ئه‌یکه‌ینه‌ ناو شیره‌که‌وه‌ و تێکی ئه‌ده‌ین و لێی ئه‌گه‌ڕێین تا ئه‌مه‌ێت و ئه‌بێت به‌ ده‌ڵه‌مه‌ ( ماوه‌ی 15 – 30 ‌ خوله‌کی پێویسته‌ )، ئینجا ئه‌یکه‌ینه‌ ناو توره‌که‌یه‌کی خام و قورساییه‌کی ( مه‌نجه‌ڵێک ئاو ) ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر تا ئاوه‌که‌ی ده‌رئه‌چێت و په‌نیره‌که‌ له‌ت له‌ت ئه‌که‌ین و به‌کاری ئه‌هێنین یان له‌ خوێیاوکدا هه‌ڵی ئه‌گرین بۆ ماوه‌ی درێژ تر.

دروست کردنی په‌نیر به‌ سرکه‌
پێویستیه‌کان:-

یه‌ك كیلۆ شیری ته‌ڕ
سێ که‌وچکی چێشت سركه
سه‌ره‌تا شیره‌که‌ ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئاگر تا ده‌ست به‌ کوڵاندن ئه‌کات، ئاگره‌که‌ ئه‌کوژێنینه‌وه‌ و سێ که‌وچك سرکه‌که‌ی تێ ئه‌که‌ین و تێکی ئه‌ده‌ین تا شیره‌که‌ ئه‌بزڕکێت، ئینجا به‌ په‌ڕۆیه‌کی ته‌نک له‌ ناو سوزگیه‌کدا ئه‌یپاڵێوین و په‌ڕۆکه‌‌ هه‌ڵئه‌گێڕینه‌وه‌ و ئه‌یده‌ینه‌وه‌ به‌ سه‌ریدا بۆ ماوه‌ی 4 – 5 کاتژمێر قورساییه‌کی ( مه‌نجه‌ڵێک ئاو )  ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر تا ئاوه‌که‌ی ده‌رئه‌چێت و په‌نیره‌که‌ له‌ت له‌ت ئه‌که‌ین و به‌کاری ئه‌هێنین یان له‌ خوێیاوکدا هه‌ڵی ئه‌گرین بۆ ماوه‌ی درێژ تر.

دروست کردنی په‌نیر به‌ ماست

پێویستیه‌کان:-

یه‌ك كیلۆ شیری ته‌ڕ
چوار که‌وچکی چێشت ماست
شیره‌که‌ ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئاگر تا ده‌ست به‌ کوڵاندن ئه‌کات، گڕی ئاگره‌که کز‌ ئه‌که‌ین‌، چوار که‌وچك ماستی تێ ئه‌که‌ین و بۆ ماوه‌ی حه‌وت خوله‌ک تێکی ئه‌ده‌ین تا شیره‌که‌ ئه‌بزڕکێت، ئینجا به‌ په‌ڕۆیه‌کی ته‌نک له‌ ناو سوزگیه‌کدا ئه‌یپاڵێوین و په‌ڕۆکه‌ هه‌ڵئه‌گێڕینه‌وه‌ و ئه‌یده‌ینه‌وه‌ به‌ سه‌ریدا و بۆ ماوه‌ی 4 – 5 کاتژمێر قورساییه‌کی ( مه‌نجه‌ڵێک ئاو ) ئه‌خه‌ینه‌ سه‌ر تا ئاوه‌که‌ی ده‌رئه‌چێت و په‌نیره‌که‌ له‌ت له‌ت ئه‌که‌ین و به‌کاری ئه‌هێنین یان له‌ خوێیاوکدا هه‌ڵی ئه‌گرین بۆ ماوه‌ی درێژ تر.

باپیره‌ به‌م جۆره‌ دروستی کرد:-
خوا حاجی جه‌مال ( بایه‌عه‌که‌مان ) ڕاوه‌ستاو کات ئه‌م مانگه‌ به‌ هه‌رسێکمان  دوو کیسه‌ شیری وشکی به‌قه‌ره‌ته‌ین واته‌ دوو مانگای داینێ  ( خۆمان کیسه‌ و نیوێکمان به‌ر ئه‌که‌وت، ئاخر ئه‌و ده‌ست و دڵی باشه‌ ! ).

شیری بایه‌عی
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-8feeef9320.jpg

کیسه‌یه‌ک شیرم له‌ سه‌تڵێ ئاوی چوار لیتریدا توانه‌وه‌ و کردم به‌ دوو به‌شه‌وه.
به‌شێکیانم کرده‌ مه‌نجه‌ڵێکه‌وه
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2c1bb2cab6.jpg
‌
خستمه‌ سه‌ر ئاگر تا هه‌ندێ گه‌رم بوو، که‌وچکێکی چا هه‌وێنی په‌نیرم له‌ نیو کوپ ئاوی ساردا ‌توانه‌وه‌ و تێم کرد.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-61797adf52.jpg

جوان تێکم دا و خێرا دوو قاپی بچوکم لێ جیا کرده‌وه‌ و باقیه‌که‌شیم به‌ به‌تانیه‌ك داپۆشی.
پاش کاتژمێرێك دوو قاپه‌که‌م هێنا باش مه‌یی بون و ببون به‌ ده‌ڵه‌مه‌، دوو پارچه‌ی بچوك قوماشی ته‌نکم دان به‌سه‌ردا بۆ ده‌رکردنی هه‌ندێک له‌ ئاوه‌ زیاده‌که‌یان تاکو ته‌واو ڕه‌قتر بوون.
ده‌ڵه‌مه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-702093a927.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-cbf7a10329.jpg
ده‌ڵه‌مه‌ به‌ شه‌کر و دۆشاوی خورماوه‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ff3e08d296.jpg

باقی شیره‌که‌ی‌ که‌ له‌ مه‌نجه‌ڵه‌که‌دا بوو ئه‌ویش مه‌یی بوو ببوو به‌ ده‌ڵه‌مه‌، به‌ چه‌قؤیه‌ک چه‌ند خه‌تێکم پیا هێنا تاکو ئاوه‌که‌ی زوتر ده‌رچێت ( ئه‌توانی ئه‌مه‌ش نه‌که‌یت ئه‌گه‌ر په‌له‌ت نه‌بێت ).
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-516c491a34.jpg

دیسان لێی گه‌ڕام تا 1– 2 کاتژمێری تر ئینجا ئه‌ونده‌ی توانیم ئاوه‌ زیاده‌که‌م لێ جیا کرده‌وه‌ و توره‌که‌یه‌کی خامم هێنا و مه‌نجه‌ڵه‌ ده‌ڵه‌مه‌که‌م تێ کرد و له‌ ناو سوزگیه‌کدا دامنا و مه‌نجه‌ڵێك ئاوی پڕم خسته‌ سه‌ر و لێی گه‌ڕام تا به‌یانی.
به‌یانی په‌نیرێکی حسابی ده‌رچو بوو.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-e62c27464e.jpg

خۆ باپیره‌ ئه‌وه‌نده‌ درێژ دادڕه‌، ڕه‌نگه‌ بیرتان چوبێت که‌ له‌ سه‌ره‌تادا ووتم شیره‌که‌م کرد به‌ دوو به‌شه‌وه ! به‌شه‌که‌ی تریشم به‌ هه‌مان شێوه‌ خسته‌ سه‌ر ئاگر تا به باشی‌ کوڵا و دامگرت تا هه‌ندێ سارد بوه‌وه‌‌، ئه‌وه‌نده‌ که‌ به‌‌ واتای کورد ‌ ده‌ست بسوتێنێ و نه‌سوتێنێ.
نزیکه‌ی چوار که‌وچکی چێشت ماستم له‌ که‌مێك له‌ شیره‌که‌دا حه‌ل کرد و کردمه‌ ناو شیره‌که‌وه‌ و تێکم دا و کردمه‌ ناو سه‌تڵێکه‌وه‌ و به‌ به‌تانیه‌ك دا مپۆشی و لێی گه‌ڕام  تا 4 – 5 کاتژمێر ئه‌مجوڵان، کاتێ  به‌تانیه‌که‌م لابرد خوا عه‌لیمه‌ ماستێك ده‌رچو بوو هه‌ر قابیل بوو عه‌زیزت لێی بخوات.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-fa54f18ad2.jpg


جا باپیره کوا‌ کۆڵ ئه‌یات ؟، به‌مه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستام هه‌ندێکم له‌ ماسته‌که‌ جیا کرده‌وه‌ و له‌ گه‌رمای مه‌وبه‌قه‌که‌یا دامنا تا ته‌واو ترش بوو ئینجا بوتڵێکی ساردی گه‌وره‌ی خاڵیم هێنا و ماسته‌ ترشه‌که‌م تێ کرد و دوو ئه‌وه‌نده‌ی ماسته‌که‌ ئاوی زۆر سارد و که‌وچکێکی قاوه‌ شه‌کرم تێ کرد و سه‌ره‌که‌یم زۆر توند داخست به‌ جۆرێک هه‌وا نه‌دات و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك به‌ یه‌ك باردا ڕام وه‌شاند تا هه‌ندێک له‌ چه‌وریه‌که‌ی لێ جیا بوه‌‌وه‌ به‌شێوه‌ی وورده‌ که‌ره له‌ ناو بوتڵه‌که‌دا‌، هه‌ر له‌ گه‌رمای مه‌وبه‌قه‌که‌دا دامنا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژی تر، کاتێ سه‌ره‌که‌یم کرده‌وه‌ وه‌کو بیبسی کۆلا ده‌نگی هات و هه‌وای لێ ده‌رچوو، ببوو به‌ ( دۆ )، ئه‌مما چ دۆیه‌ك !
دۆی باپیره‌
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-047ce27817.jpg


به‌رچاییه‌که‌ی باپیره‌ به‌م جۆره‌ بوو   په‌نیر، سه‌رتوێژی ماست، چا، کولێره‌.
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-d09241fdc1.jpg

تێبینیه‌کان
1-    په‌نیر و ده‌ڵه‌مه‌ و ماست له‌ شیری تازه‌ زۆر به‌تام تر و باشتر دروست ئه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌موو پێکهاته‌کانی شیری تیا ئه‌مێنێت و ته‌نانه‌ت له‌و شیره‌ پاستۆریزه‌ ته‌ڕانه  )‌( Pasteurized Milk که‌ له‌ بازاڕه‌کاندا هه‌یه باشتر ده‌رئه‌چێت وه‌ك له‌ شیری ووشك.
2-    هه‌وێنی په‌نیر له‌ بازاڕ لای به‌هارات فرۆشه‌کان هه‌یه‌ و جۆری زۆره‌، شێوه‌ی وه‌کوو خه‌میره‌ی نان وایه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌ شێوه‌ی حه‌ب ( Rennet Tablet ) له‌ ده‌رمانخانه‌کاندا هه‌یه‌.
3-    شیر دوای تێکه‌ڵ کردنی هه‌وێنی په‌نیر ئه‌مه‌ێت ( دوای 15 – 30 خوله‌ك ) و ئه‌بێت به‌ ده‌ڵه‌مه، په‌ڕۆیه‌کی ته‌نك ئه‌درێت به‌ سه‌ریدا هه‌ندێک له‌ ئاوه‌که‌ی ده‌ر ئه‌چێت و توند تر ئه‌بێته‌وه‌ و ‌شه‌کر و دۆشاوی خورمای ئه‌کرێته‌ سه‌ر و ئه‌خورێت به‌ تایبه‌تی له‌ به‌هاراندا که‌ شیری تازه‌ زۆره ده‌ڵه‌مه‌‌ له‌ بازاڕدا به‌رچاو ئه‌که‌وێت و زۆر به‌تامه‌.
4-    دروست کردنی په‌نیر به‌ سر‌که، ئاوی لیمۆ‌ یان ماست بڕێکی که‌متر په‌نیری لێ به‌رهه‌م دێت و هه‌ندێ جار که‌مێ تامی ترشیان تیا ئه‌مێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر زیاتریان تێ بکرێت له‌ بڕی پێویست.
5-    جیا بونه‌وه‌ی ئاوێکی زه‌ردباوی ڕون له‌ په‌نیره‌که‌ دوای هه‌وێن کردن، نیشانه‌ی ته‌واو دروست بونی په‌نیره‌که‌یه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ وه‌کو ماستاوێکی زۆر ڕون بوو ( سپی بوو )، ئه‌وه‌ مانای وایه‌ که‌ هێشتا به‌ ته‌واوه‌تی نه‌بوه‌ و ئه‌بێ سه‌بر بکه‌ین تا ته‌واو دروست ئه‌بێت.
6-    شیر بۆ دروست کردنی ماست وا باشه‌ که‌ هه‌ندێ زیاتر بکوڵێنرێ ( به‌ مه‌رجێ هه‌میشه‌ ئاگامان لێ بێت هه‌ڵنه‌چێت و به‌ بنیشیدا نه‌سوتێ )، چونکه‌ زیاتر کوڵان شیره‌که‌ خه‌ست ئه‌کاته‌وه‌ و ماسته‌که‌ توند تر ده‌رئه‌چێت و سه‌رتوێژیشی زیاتر ئه‌بێت،
7-    ‌به‌کارهێنانی که‌وچکێکی قاوه‌ شه‌کر کاتی دروست کردنی دۆ بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ هۆی به‌کتریا سودبه‌خشه‌کانی ناو ماسته‌که‌وه‌ کارلێکردن ڕوئه‌دات و له‌ ئه‌نجامدا گازی CO2  دروست ئه‌بێت هه‌مان ئه‌و گازه‌ی له‌ خواردنه‌وه‌ گازیه‌کاندا هه‌یه‌.
8-    به‌گشتی ئه‌وه‌ی جێی گومان نیه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ خۆت دروستی ئه‌که‌یت زۆر خاوێن و جێگای متمانه‌یه‌ و که‌متریشیان تێ ئه‌چێت ( به‌ تایبه‌تی ماست )، زۆر جار له لادێکاندا شیر دوای دۆشینی له‌ ئاژه‌ڵه‌که‌ هه‌وێن ئه‌کرێت بۆ په‌نیر ( چونکه‌ هێشتا گه‌رمه‌ ) و ناکوڵێنرێت، سه‌باره‌ت به‌مه‌شه‌ که‌ خه‌ڵک له خواردنی‌ په‌نیری کوردی هه‌ندێکك سڵ ئه‌کاته‌وه‌‌ له‌ ترسی نه‌خۆشی تای ماڵتا  (Brucellosis ).






[/imgl]

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-01-22 16:49:27

cendrella
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2011-10-06
په‌یامه‌كان: 1220
WindowsVistaFirefox

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

dast xosh  be  mandw naby har bjy bapira gian,bas mn nazanm dalama chia?

Kurdzhin
xwaia nury ma7abat basar mnda bbarena
dargay ra7mm le bkarawa ba agrt mamsutena

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-01-23 10:30:24

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

زۆر سوپاست ئه‌که‌م کچه‌ به‌ڕێزه‌که‌م... ساندرێلا خان
دوای ئه‌وه‌ی هه‌وێنی په‌نیر تێکه‌ڵی شیر ئه‌کرێت، شیره‌که‌ ئه‌مه‌ێت واته‌ هه‌ندێک ڕه‌ق ئه‌بێت (وه‌کوو محه‌له‌بیه‌کی توند) و ئه‌کرێته‌ قاپی بچوکه‌وه‌ و دۆشاوی خورما یان شه‌کری ئه‌کرێته‌ سه‌ر و وه‌ک شیرینیه‌ك ئه‌خورێت، واته‌ پێش ئه‌وه‌ی په‌ستانی بخرێته‌ سه‌ر و ئاوه‌که‌ی ده‌رچێت و ڕه‌ق بێت و ببێت به‌ په‌نیر.
له‌ بازاڕی سلێمانی له‌سه‌ر سینی ئه‌یفرۆشن و خه‌ڵك هه‌ر له‌وێدا ئه‌یخۆن به‌ که‌وچك.
کچه‌ باشه‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌ڕێزت له‌ کوردوستانیت، له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی له‌ به‌ر بازاڕی عه‌سریدا ئێواران ئه‌یفرؤشن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌توانیت به‌و شێوه‌یه‌ دروستی بکه‌یت.
هه‌ر شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره‌. ‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-01-23 10:38:23

☀Yadgar☀
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ☀Hawler☀
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-03-05
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 4379
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

ده‌ستت خۆش بێت باپیره‌ گیان بۆ ئاماده‌ کردنی ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ یاخوا خوای گه‌وره‌ ئه‌و باپیره‌ خۆشه‌ویسته‌مان لێ نه‌سێنیت ، باپیره‌ گیان کارێکی زۆر زۆر باشت کردووه‌ یاخوا ته‌مه‌ن درێژ و سه‌رکه‌وتوو بیت له‌ ژیاندا ، هیوادارم باپیره‌مان بێ به‌شمان نه‌کات له‌ خوارده‌نه‌ خۆشه‌کانی ، هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم باپیره‌ گیان رێزم هه‌یه‌ بۆت چاوت ماچ ده‌که‌م، به‌ هیوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک سود مه‌ند بن له‌ بابه‌ته‌ جوانه‌کانی باپیره‌ گیان ،
بمێنیت به‌ خۆشی و شادی له‌ ژیاندا ،

Kurdzhin
هەموو کەس بەختەوەری دێنێت:
هەندێک کەس بە هاتنیان!! هەندێک کەس بە رۆێشتنیان....

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-01-23 15:35:35

؟دنـــا ؟
کازیوەی یانە
شوێن: ♥ ســلێمانی دڵ♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-09-11
دواترین سه‌ردان: 2014-02-23
په‌یامه‌كان: 1483
WindowsXPMSIE

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

دةست و جاوت خوش بابيرة  بةريزةكةم   

هةميشة سةركةوتوبيت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-2830f3b407.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-01-23 16:49:17

suaam
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: Kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-14
دواترین سه‌ردان: 2013-12-08
په‌یامه‌كان: 1001
WindowsOpera

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

ده‌سته‌كانت خۆش باپیره‌ گیان

یه‌خوا بۆ هه‌ر بۆ ئێمه‌ بمێنی

Kurdzhin
? SMILE ! its so easy , :) see

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-01-23 23:09:13

hasa
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-02
دواترین سه‌ردان: 2012-08-20
په‌یامه‌كان: 324
WindowsXPMSIE7

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

dastakant xosh bet bapera gean har bjeet
balam mn prsearekm haea aw srkaea  ch joreg bet wata srkae sor yan spe

Kurdzhin
ئه ی ئه زیزان كوستی ئیوه زور گرانه
ئیوه ن  سه رچاوه ی  خوشی من له  و جیها نه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-01-24 13:31:25

حسام رسام*
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ولاتى كوردان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2010-04-29
په‌یامه‌كان: 306
WindowsVistaMSIE7

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

wow ! yam yam

alllaaaahh ( zor xosha ) hh

dast xosh

Kurdzhin
Iam so sorry , Forgive me please !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-01-24 17:41:29

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

زۆر سوپاسی هه‌ستی به‌رز و ناسکت ئه‌که‌م کاکه‌ یادگار گیان.
خوای گه‌وره ته‌مه‌ن درێژت بکات‌ بۆ باپیره‌ت، ڕێنماییه‌ به‌نرخه‌که‌ی به‌ڕێزتان زۆر سودمه‌ند بوو فێری کردم چۆن بابه‌ت بنوسم له‌م یانه‌ قه‌شه‌نگه‌دا و زۆر به‌خته‌وه‌رم که‌ به‌ چه‌ند به‌ڕێزێك ئاشنا بووم،‌ هه‌رچه‌نده‌ ته‌مه‌نیان له‌ ته‌مه‌نی گوڵدایه‌ به‌ڵام ڕێزی باپیره‌یان لایه‌.
شاد و سه‌رکه‌وتوو بێت بۆ باپیره‌.
یه‌زدان ( خواوه‌ندی جوانیه‌که‌شت لێ نه‌سێنێ ) !
چاوت ماچ ئه‌که‌م.

به‌ڕێزه‌که‌م  ؟دنـــا ؟  گیان
زۆر سوپاست ئه‌که‌م چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م.
خوای گه‌وره‌ سه‌رفراز و سه‌رکه‌وت بکات.
ده‌ست و چاوی تۆش خۆش بێت به‌قوربان، باپیره‌ی خۆت به‌سه‌ر کردۆته‌وه.

به‌ڕێزم‌  suaam‌  گیان
ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بێت، وردیله‌که‌م پێ ئه‌چێت له‌ باپیره‌ت زیاتر دڵسۆزی نیشتیمانه‌ شیرینه‌که‌مان، کوردوستان بیت، خوای گه‌وره‌ سه‌ربه‌رز و سه‌رکه‌شت بکات وه‌ک چیاکانی کوردوستان.
هه‌ر بژیت بۆ دایکی نیشتیمان ئینجا بۆ باپیره‌ت.

چاوه‌کانت ماچ ئه‌که‌م  hasa  گیان زۆر سوپاست ئه‌که‌م
به‌ڕێزه‌که‌م سرکه‌ی سپی باشتره‌ چونکه‌ په‌نیره‌که‌ ڕه‌نگ ناکات و سپی ده‌رئه‌چێت.
هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ و شاد بیت بۆ باپیره‌.

کاکه‌ حسام رسام* گیان زۆر سوپاسی به‌ڕێزت ئه‌که‌م
ده‌ست و چاوی تۆش خۆش بێت، باپیره‌ شادمانه‌ که‌ به‌ دڵی به‌ڕێزتانه‌.
هه‌ر له‌ خۆشیدا بیت به‌قوربان، سه‌ر به‌رز و شاد بیت بۆ باپیره‌.   

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-01-24 19:22:03

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

یه‌خوا ده‌سته‌کانت خۆشبێت باپیره‌ گیان زۆۆۆر خۆشبوو هه‌ر بژییییییت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2010-01-25 23:49:17

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

زۆر سوپاست ئه‌که‌م کچه‌ ئازئزه‌که‌م  tina گیان
ده‌ست و چاوی تۆی به‌رێزیش خۆش بێت
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ باپیره‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2010-01-26 07:47:21

KwEsTaN - HaWlErI
جوانی کوردژین
شوێن: Narwij
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-14
په‌یامه‌كان: 802
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: دروست کردنی په‌نیر، ده‌ڵه‌مه، ماست و دۆ‌

dastakant xosh bet bapire geyan
yaxwa her tamandrej bet bo man bapire azizkam

Kurdzhin
چی لێهات خەندەو وەفای جارانت؟
کوا ئەو بەلێنەی ناو دێری نامەکانت؟


http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ce9477a55a.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net