.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1











شاره‌زایان ده‌ڵێن "هاوسه‌رگیری چه‌ندین سودی هه‌یه"، هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی زانستیش باس له سوده‌كانی ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ پیاوان، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش ده‌ریخستووه ئه‌و پیاوانه‌ی ژنیان هێناوه بارودۆخیان له‌رووی داراییه‌وه باشتره له‌چاو ئه‌و گه‌نجانه‌ی هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه، چونكه ئه‌وانه‌ی ژن ده‌هێنن هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌نه به‌ر خۆیان بۆ كاركردن.
ئه‌و توێژینه‌وه زانكۆی "بیلفیلد"ی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر 12245 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامیداوه و تایبه‌ته به زانینی ئاستی دارایی پیاوانی هاوسه‌ردار له‌چاو پیاوانی زگورتدا، رۆژنامه‌ی "ده‌یلی میلی"ی به‌ریتانیی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه هۆكاری باشبوونی باری دارایی و ئاستی بژێوی پیاوانی هاوسه‌رگیری گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ په‌یڕه‌وكردنی به‌رنامه‌ی پیشه‌یی جدیتر له‌لایه‌ن هاوسهرگیرانهوه.
توێژینه‌وه‌كه‌دا رونیشكراوه‌ته‌وه كه پیاوانی هاوسه‌رگیر زۆرجار نارازی ده‌بن له‌ئاستی كرێی كاركردنیان، ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌وڵی زیاتر بده‌ن له‌كاره‌كانیان، ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی مووچه‌كانیان و ئاستی داراییان.
توێژه‌ران شیكاری وه‌ڵامی پیاوه‌كانیان كردووه له‌باره‌ی چه‌ند پرسیارێكی وه‌كو بژێوی ژیان، حاڵه‌تی پیشه‌یی، سه‌عاته‌كانی كاركردن، ئاستی داهاتی تاك و ئه‌و واده‌یه‌ی هه‌ر به‌شداربوویه‌ك هه‌یه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی كاری ناوماڵ.
هه‌روه‌ها چه‌ند جیاوازیه‌كی نێوان هاوسه‌رداران و زگوردهكان له‌به‌رچاو گیراوه وه‌كو ئه‌وه‌ی "توێژی یه‌كه‌م زۆرجار له‌ته‌مه‌ندا گه‌وره‌ترن و ئاستی خوێندنیشیان باشتره، بۆیه داهاتیان باشتر ده‌بێت، هاوسه‌رداریش داهاتی ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر سێ زیاد ده‌كات له‌چاو زگورد، ئه‌وه‌ش هه‌ستی ناره‌زایی له‌لا دروست ده‌كات سه‌باره‌ت به موچه‌كه‌ی، بۆیه ئه‌و بڕوایه‌ی له‌لا دروست ده‌بێت موچه‌یه‌كی كه‌متر وه‌رده‌گرێت له‌چاو زگوردهكاندا.
یه‌كێك له برۆكهكان ده‌ڵێت هه‌ستكردن به نارازیبوون له‌ئاستی داهات، ره‌نگه پاڵنه‌ر بێت بۆ هاوسه‌رداران بۆ هه‌وڵدان و كاركردنی جددیتر، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و گۆڕانكاریه سلوكیانهی له‌پیاواندا دروست ده‌بێت دوای زه‌واجكردن.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه كه بوونی ژن یان مێرد له‌ماڵدا ده‌بێته هۆكاری باشبوونی باری ده‌روونی و توانی بڕوابۆخۆبوون، ئه‌وه‌ش رێگه بۆ هه‌وڵ و به‌رهه‌مهێنانی زیاتر خۆش ده‌كات، واتا زیادبوونی داهاتی لێده‌كه‌وێته‌وه.
xendan

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه






دةست خوش كولى كيان فريشتة كيان دةست خوش بو ئةو بابةتة وانانة


له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas laya giyan dasti tosh xosh bet gulakam bo peyamakat
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
