❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پسپۆڕه‌كان به‌ پیاوان ده‌ڵێن: ژن بهێنن چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ باشبوونی‌ باری ئابوریتان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » ده‌رون‌ نــــاســـــی
  •  » پسپۆڕه‌كان به‌ پیاوان ده‌ڵێن: ژن بهێنن چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ باشبوونی‌ باری ئابوریتان


#1 2010-02-17 11:10:08

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

پسپۆڕه‌كان به‌ پیاوان ده‌ڵێن: ژن بهێنن چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ باشبوونی‌ باری ئابوریتان

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-ced169a071.jpg
شاره‌زایان ده‌ڵێن "هاوسه‌رگیری‌ چه‌ندین سودی هه‌یه‌"، هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی‌ زانستیش باس له‌ سوده‌كانی‌ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت بۆ پیاوان، توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێش ده‌ریخستووه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی‌ ژنیان هێناوه‌ بارودۆخیان له‌رووی‌ داراییه‌وه‌ باشتره‌ له‌چاو ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ژن ده‌هێنن هه‌وڵی‌ زیاتر ده‌ده‌نه‌ به‌ر خۆیان بۆ كاركردن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌ زانكۆی‌ "بیلفیلد"ی‌ ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر 12245 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامیداوه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ زانینی ئاستی‌ دارایی‌ پیاوانی‌ هاوسه‌ردار له‌چاو پیاوانی‌ زگورتدا، رۆژنامه‌ی‌ "ده‌یلی میلی‌"ی‌ به‌ریتانیی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌ هۆكاری‌ باشبوونی باری دارایی‌ ‌و ئاستی‌ بژێوی‌ پیاوانی‌ هاوسه‌رگیری‌ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ په‌یڕه‌وكردنی‌ به‌رنامه‌ی پیشه‌یی‌ جدیتر له‌لایه‌ن هاوسه‌رگیرانه‌وه‌.
توێژینه‌وه‌كه‌دا رونیشكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پیاوانی‌ هاوسه‌رگیر زۆرجار نارازی ده‌بن له‌ئاستی‌ كرێی كاركردنیان، ئه‌وه‌ش واده‌كات هه‌وڵی‌ زیاتر بده‌ن له‌كاره‌كانیان، ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی‌ مووچه‌كانیان و ئاستی‌ داراییان.
توێژه‌ران شیكاری‌ وه‌ڵامی‌ پیاوه‌كانیان كردووه‌ له‌باره‌ی‌ چه‌ند پرسیارێكی وه‌كو بژێوی‌ ژیان، حاڵه‌تی‌ پیشه‌یی‌، سه‌عاته‌كانی‌ كاركردن، ئاستی‌ داهاتی تاك ‌و ئه‌و واده‌یه‌ی‌ هه‌ر به‌شداربوویه‌ك هه‌یه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ ناوماڵ.
هه‌روه‌ها چه‌ند جیاوازیه‌كی‌ نێوان هاوسه‌رداران ‌و زگورده‌كان له‌به‌رچاو گیراوه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ "توێژی‌ یه‌كه‌م زۆرجار له‌ته‌مه‌ندا گه‌وره‌ترن ‌و ئاستی‌ خوێندنیشیان باشتره‌، بۆیه‌ داهاتیان باشتر ده‌بێت، هاوسه‌رداریش داهاتی‌ ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر سێ زیاد ده‌كات له‌چاو زگورد، ئه‌وه‌ش هه‌ستی‌ ناره‌زایی له‌لا دروست ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ موچه‌كه‌ی، بۆیه‌ ئه‌و بڕوایه‌ی‌ له‌لا دروست ده‌بێت موچه‌یه‌كی‌ كه‌متر وه‌رده‌گرێت له‌چاو زگورده‌كاندا.
یه‌كێك له‌ برۆكه‌كان ده‌ڵێت هه‌ستكردن به‌ نارازیبوون له‌ئاستی‌ داهات، ره‌نگه‌ پاڵنه‌ر بێت بۆ هاوسه‌رداران بۆ هه‌وڵدان ‌و كاركردنی جددیتر، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و گۆڕانكاریه‌ سلوكیانه‌ی‌ له‌پیاواندا دروست ده‌بێت دوای‌ زه‌واجكردن. 
توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌ كه‌ بوونی‌ ژن یان مێرد له‌ماڵدا ده‌بێته‌ هۆكاری‌ باشبوونی باری ده‌روونی و توانی بڕوابۆخۆبوون، ئه‌وه‌ش رێگه‌ بۆ هه‌وڵ ‌و به‌رهه‌مهێنانی‌ زیاتر خۆش ده‌كات، واتا زیادبوونی‌ داهاتی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

xendan

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-02-17 14:33:57

laya
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ♥slemany♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-05
دواترین سه‌ردان: 2010-07-24
په‌یامه‌كان: 571
WindowsXPMSIE7

Re: پسپۆڕه‌كان به‌ پیاوان ده‌ڵێن: ژن بهێنن چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ باشبوونی‌ باری ئابوریتان

دةست خوش كولى كيان فريشتة كيان دةست خوش بو ئةو بابةتة وانانة

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2d3e390e98.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-02-18 16:06:49

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: پسپۆڕه‌كان به‌ پیاوان ده‌ڵێن: ژن بهێنن چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ باشبوونی‌ باری ئابوریتان

zor supas laya giyan dasti tosh xosh bet gulakam bo peyamakat

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » ده‌رون‌ نــــاســـــی
  •  » پسپۆڕه‌كان به‌ پیاوان ده‌ڵێن: ژن بهێنن چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ باشبوونی‌ باری ئابوریتان


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net