.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














PNA- به‌شی دووه‌می فیلمی سینه‌مایی "وال ستریت" له ده‌رهێنانی "ئۆلیڤێر ستۆن" له به‌شی كێبرِكێی فیستیڤاڵی فیلمی "كان"(2010) به‌شدار ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی "هۆلیوود ریپۆرته‌ر"، كۆمپانیای "فۆكس سه‌ده‌ی بیسته‌م" به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "وال ستریت 2" رایگه‌یاندووه، نمایشكردنی به‌شی دووه‌می ئه‌و فیلمه (5) مانگی دیكه دواده‌خات. ئه‌و كۆمپانیایه ره‌تی كردۆته‌وه، دواخستنی نمایشی ئه‌و فیلمه هۆكاری سیاسی له پشت بێت و هۆكاری ئه‌و كاره‌شی گهرِاندۆتهوه بۆ ئه‌گه‌ری به‌شداری ئه‌و فیلمه له فیستیڤاڵی "كان".
له به‌رامبه‌ردا، ره‌خنه‌گران و شاره‌زایانی سینه‌مایی له سه‌ر ئه‌و برِوایهن، دواخستنی نمایشی فیلمی سینه‌مایی "وال ستریت 2"، هۆكاری سیاسی له پشته. به‌رهه‌می نوێی ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "ئۆلیڤێر ستۆن" برِیار وابوو، (23) ئا‌پریل له سینه‌ماكانی جیهان نمایش بكرێت، به‌ڵام كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و فیلمه رایگه‌یاندووه، ئه‌و فیلمه له (24)ی سێپته‌مبێر نمایش ده‌كات.
وته‌بێژی كۆمپانیای "فۆكس سه‌ده‌ی بیسته‌م" له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌و فیلمه بۆ به‌شداربوون له "كان" بانگهێشت كراوه، بهرِێوهبهرانی "كان" داوایان كردووه ئه‌و فیلمه نمایش نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار له‌و فیستیڤاڵه نمایش بكرێت، ئێمه‌ش پێمان وایه ئه‌و فیلمه ده‌توانێت له فیستیڤاڵی "كان" سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه نمایش كردنی ئه‌و فیلمه‌مان بۆ مانگی سێپته‌مبێر دواخستووه".
"مایكل دۆگلاس" ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوودی له به‌شی دووه‌می ئه‌و فیلمه رۆڵ ده‌گێرێت، ئه‌و ئه‌كته‌ره له ساڵی (1987) له رێگای رۆڵگێرۆانی له به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و فیلمه توانی خه‌لاتی ئۆسكاری باشترین ئه‌كته‌ری پیاو به‌ده‌ست بێنێت.
PAYAMNER
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه







Zor Supas GyaN Bzhi
له‌سه‌ر هێڵ نییه