❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / وال ستریت به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی فیلمی كان ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-11 16:52:26

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

وال ستریت به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی فیلمی كان ده‌كات

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-13adecbf15.jpg

PNA- به‌شی دووه‌می فیلمی سینه‌مایی "وال ستریت" له‌ ده‌رهێنانی "ئۆلیڤێر ستۆن" له‌ به‌شی كێبرِكێی فیستیڤاڵی فیلمی "كان"(2010) به‌شدار ده‌بێت.


به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی "هۆلیوود ریپۆرته‌ر"، كۆمپانیای "فۆكس سه‌ده‌ی بیسته‌م" به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "وال ستریت 2" رایگه‌یاندووه‌، نمایشكردنی به‌شی دووه‌می ئه‌و فیلمه‌ (5) مانگی دیكه‌ دواده‌خات. ئه‌و كۆمپانیایه‌ ره‌تی كردۆته‌وه‌، دواخستنی نمایشی ئه‌و فیلمه‌ هۆكاری سیاسی له‌ پشت بێت و هۆكاری ئه‌و كاره‌شی گه‌رِاندۆته‌وه‌ بۆ ئه‌گه‌ری به‌شداری ئه‌و فیلمه‌ له‌ فیستیڤاڵی "كان".

له‌ به‌رامبه‌ردا، ره‌خنه‌گران و شاره‌زایانی سینه‌مایی له‌ سه‌ر ئه‌و برِوایه‌ن، دواخستنی نمایشی فیلمی سینه‌مایی "وال ستریت 2"، هۆكاری سیاسی له‌ پشته‌. به‌رهه‌می نوێی ده‌رهێنه‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "ئۆلیڤێر ستۆن" برِیار وابوو، (23) ئاپریل له‌ سینه‌ماكانی جیهان نمایش بكرێت، به‌ڵام كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و فیلمه‌ له‌ (24)ی سێپته‌مبێر نمایش ده‌كات.

وته‌بێژی كۆمپانیای "فۆكس سه‌ده‌ی بیسته‌م" له‌وباره‌وه‌ رایگه‌یاند: "ئه‌و فیلمه‌ بۆ به‌شداربوون له‌ "كان" بانگهێشت كراوه‌، به‌رِێوه‌به‌رانی "كان" داوایان كردووه‌ ئه‌و فیلمه‌ نمایش نه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار له‌و فیستیڤاڵه‌ نمایش بكرێت، ئێمه‌ش پێمان وایه‌ ئه‌و فیلمه‌ ده‌توانێت له‌ فیستیڤاڵی "كان" سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه‌ نمایش كردنی ئه‌و فیلمه‌مان بۆ مانگی سێپته‌مبێر دواخستووه‌".
"مایكل دۆگلاس" ئه‌كته‌ری ناوداری هۆلیوودی له‌ به‌شی دووه‌می ئه‌و فیلمه‌ رۆڵ ده‌گێرێت، ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ له‌ ساڵی (1987) له‌ رێگای رۆڵگێرۆانی له‌ به‌شی یه‌كه‌می ئه‌و فیلمه‌ توانی خه‌لاتی ئۆسكاری باشترین ئه‌كته‌ری پیاو به‌ده‌ست بێنێت.








PAYAMNER

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-11 22:58:53

zhyar1983
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2011-08-25
په‌یامه‌كان: 1754
WindowsXPFirefox

Re: وال ستریت به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی فیلمی كان ده‌كات

dasto panjat xosh bet azezm har sarkawto bet

Kurdzhin
گوڵ بۆ که‌سێکه‌ که‌ خۆشی گوڵ بێت
وه‌ک تۆ وه‌فادار منی له‌ بیر بێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-12 07:27:03

Hamno_
جوانی کوردژین
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-02-28
دواترین سه‌ردان: 2010-04-02
په‌یامه‌كان: 753
WindowsXPMSIE7

Re: وال ستریت به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی فیلمی كان ده‌كات

Zor Supas GyaN Bzhi

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net