❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌یرکردنی کاره‌کان ته‌نها له‌ڕووی خراپه‌که‌یه‌وه‌ نیشانه‌ی لاوازیی ئیمانه‌!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-03-31 06:32:48

shazada-shane
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-03
دواترین سه‌ردان: 2012-09-30
په‌یامه‌كان: 1188
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

سه‌یرکردنی کاره‌کان ته‌نها له‌ڕووی خراپه‌که‌یه‌وه‌ نیشانه‌ی لاوازیی ئیمانه‌!!

سه‌یرکردنی کاره‌کان ته‌نها له‌ڕووی خراپه‌که‌یه‌وه‌ نیشانه‌ی لاوازیی ئیمانه‌

سه‌یرکردنی کاره‌کان ته‌نها له‌ڕووی خراپه‌که‌یه‌وه‌و چاونوقاندن  له‌شته‌ گومانلێکراوه‌کان (مکروهات) ئه‌نجامێکی باشی نابێت ، که‌سی وا هه‌یه‌ کاتێک کارێک ئه‌نجام ده‌دات ، ته‌نها سه‌یری ئه‌وه‌ ده‌کات ئایا ئه‌و کاره‌ی ده‌یکات حه‌رامه‌ یان نا ؟ ، بێئه‌وه‌ی هیچ گوێبداته‌ ئه‌وه‌ی که‌ ئایا ئه‌م کاره‌ی قازانجی بۆخه‌ڵکی هه‌یه‌ یان نا ، وه‌ هه‌ندێک جار ده‌ڵێت ئه‌م کاره‌ی من ده‌یکه‌م مه‌کروهه‌ یان نا  ؟ له‌م جۆره‌ شتانه‌ که‌ ڕۆژێک دێت خاوه‌نه‌که‌ی بکه‌وێته‌ ناو سنوری حه‌رامه‌وه‌ ، پێغه‌مبه‌ر ئازیزمان (د.خ) ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت : (من وقع فی الشبهات وقع فی الحرام.. ) الحدیث فی الصحیحین ق اللفظ لمسلم رقم (1599) واته‌ : هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ناو شته‌ گومانلێکراوه‌کانه‌وه‌ و گوناهه‌کان ناپارێزن تاکو وایانلێدێت که‌ ترسی خودا له‌دڵیاندا کاڵده‌بێته‌وه‌ و گوناهی  زۆر گه‌وره‌تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، یان هه‌ندێکیان کاتێک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا کارو کرده‌وه‌یان جوانه‌ ، به‌ڵام کاتێک به‌ته‌نها ده‌بن هه‌رچی کاری حه‌رام هه‌یه‌ ده‌یکه‌ن !
بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ئاگاداری کردوینه‌ته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت : ( لأعلمن أقوما من أمتی یا تون یوم القیامة بحسنات أمثال ڤبال تهامة بیضا ، فیجعلها الله‌ عزوجل هباء منثورا)قال ثوبان : یا رسول الله‌ صفهم لنا ، ڤلهم لنا ، أن لانکون منهم ونحن لا نعلم ، قال :( أما أنهم إخوانکم ومن جلدتکم و یأخذون من الیل کما تأخذون ولکنهم أقوام إذا خلو بمحارم الله‌ إنتهکوها) رواه إبن ماجة رقم (3235) قال فـی الزوائد اسناده صحیح ورجالة ثقات وهو فی صحیح الجامع 5028 .
واته‌: هه‌ندێک قه‌وم له‌ ئومه‌ته‌که‌ی من له‌ رۆژی دوایدا دێنه‌ به‌رده‌می خوای گه‌وره‌ به‌کاری چاکه‌وه‌ که‌ هێنده‌ی شاخی توهامه‌ ده‌بێت ، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ هه‌موو کاره‌کانیان به‌بادا ده‌دات و وه‌ریناگرێت ! سه‌وبان وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌سفیان بکه‌ بۆمان ، ڕوونیبکه‌ره‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌وان نه‌بین و به‌خۆمان نه‌زانین، ئه‌ویش فه‌رمووی : به‌ڵکو ئه‌وان برای ئێوه‌ن و له‌ڕه‌گه‌زی ئێوه‌شن ، ئه‌و کارانه‌ی که‌ ئێوه‌ به‌شه‌و ئه‌نجامیده‌ده‌ن ئه‌وانیش ده‌یکه‌ن ( مه‌به‌ستی شه‌ونوێژ و به‌ندایه‌تی بوو) به‌ڵام قه‌ومێکن  کاتێک که‌ حه‌رامێک دێته‌ به‌رده‌ستیان و خه‌ڵکی ئاگای لێینییه‌ ئه‌وان حه‌رامه‌که‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ته‌نها هۆکاریش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خاوه‌نه‌که‌ی ئیمانی لاوازبوه‌و سه‌یری کاره‌کانی ناکات و لێپرسینه‌وه‌ی خۆی ناکات وه‌کو ئیمام عومه‌ر فه‌رموویه‌تی :( له‌خۆتان بپرسنه‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی لێتان بپرسنه‌وه‌ ..) وه‌ئیبن مه‌س/حود پێناسه‌ی موسوڵمانان و دووڕووه‌کان ده‌کات و ده‌فه‌رموێت :( إن المؤمن یری ذنوبه کأنه‌ قاعد تحت جبل یخاف أن یقع ؤلیه‌ ، وإن الفاجر یری ذنوبه‌ کذباب مر علی أنفه‌ فقال به‌ هکذا) أی دفعه‌ بیده‌ . رواه البخاری فتح (11/102) ، وأنظر تغلیق (5/136)  المکتب الاسلامی .
واته‌ :( واته‌ مرۆڤی موسوڵمان کاتێک گوناهه‌کانی خۆی ده‌بینێت وا هه‌ست ده‌کات که‌ له‌ژێر شاخێکدایه‌ و ده‌ترسێت که‌شاخه‌که‌ بکه‌وێت به‌سه‌ریدا ، به‌ڵام که‌سی گوناهبار کاتێک گوناهی خۆی ده‌بینێت وه‌ی ئه‌وه‌ سه‌یری ده‌کات که‌ مێشکی نوسابێت به‌ لوتیه‌وه‌ پاشان لایببات) واته‌ به‌ده‌ستی لێیبدات.


ئامه‌ده‌کردنی/ شازاده‌ شه‌نێ
تایبه‌ت به‌ کوردژین

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-64c9bb37e3.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-03-31 08:03:11

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPSafari

Re: سه‌یرکردنی کاره‌کان ته‌نها له‌ڕووی خراپه‌که‌یه‌وه‌ نیشانه‌ی لاوازیی ئیمانه‌!!

ده‌ست خۆش زۆر به‌سود بوو

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-03-31 10:31:46

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: سه‌یرکردنی کاره‌کان ته‌نها له‌ڕووی خراپه‌که‌یه‌وه‌ نیشانه‌ی لاوازیی ئیمانه‌!!

ده‌سته‌کانت خۆشبێت ئازیزم بابه‌تێکی جوانبوو خوا پاداشتت باته‌وه‌ هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net