.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1










سه‌یرکردنی کاره‌کان ته‌نها له‌ڕووی خراپه‌که‌یه‌وه نیشانه‌ی لاوازیی ئیمانه
سه‌یرکردنی کاره‌کان ته‌نها له‌ڕووی خراپهکهیهوهو چاونوقاندن له‌شته گومانلێکراوه‌کان (مکروهات) ئه‌نجامێکی باشی نابێت ، که‌سی وا هه‌یه کاتێک کارێک ئه‌نجام ده‌دات ، ته‌نها سه‌یری ئه‌وه ده‌کات ئایا ئه‌و کاره‌ی ده‌یکات حه‌رامه یان نا ؟ ، بێئه‌وه‌ی هیچ گوێبداته ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌م کاره‌ی قازانجی بۆخه‌ڵکی هه‌یه یان نا ، وه هه‌ندێک جار ده‌ڵێت ئه‌م کاره‌ی من ده‌یکه‌م مه‌کروهه یان نا ؟ له‌م جۆره شتانه که ڕۆژێک دێت خاوه‌نه‌که‌ی بکه‌وێته ناو سنوری حه‌رامه‌وه ، پێغه‌مبه‌ر ئازیزمان (د.خ) ئاگادارمان ده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت : (من وقع فی الشبهات وقع فی الحرام.. ) الحدیث فی الصحیحین ق اللفظ لمسلم رقم (1599) واته : هه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ناو شته گومانلێکراوه‌کانه‌وه و گوناهه‌کان ناپارێزن تاکو وایانلێدێت که ترسی خودا له‌دڵیاندا کاڵده‌بێته‌وه و گوناهی زۆر گه‌وره‌تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، یان هه‌ندێکیان کاتێک له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا کار‌و کرده‌وه‌یان جوانه ، به‌ڵام کاتێک به‌ته‌نها ده‌بن هه‌رچی کاری حه‌رام هه‌یه ده‌یکه‌ن !
بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ئاگاداری کردوینه‌ته‌وه ده‌فه‌رموێت : ( لأعلمن أقوما من أمتی یا تون یوم القیامة بحسنات أمثال ڤبال تهامة بیضا ، فیجعلها الله عزوجل هباء منثورا)قال ثوبان : یا رسول الله صفهم لنا ، ڤلهم لنا ، أن لانکون منهم ونحن لا نعلم ، قال :( أما أنهم إخوانکم ومن جلدتکم و یأخذون من الیل کما تأخذون ولکنهم أقوام إذا خلو بمحارم الله إنتهکوها) رواه إبن ماجة رقم (3235) قال فـی الزوائد اسناده صحیح ورجالة ثقات وهو فی صحیح الجامع 5028 .
واته: هه‌ندێک قه‌وم له ئومه‌ته‌که‌ی من له رۆژی دوایدا دێنه به‌رده‌می خوای گه‌وره به‌کاری چاکه‌وه که هێنده‌ی شاخی توهامه ده‌بێت ، به‌ڵام خوای گه‌وره هه‌موو کاره‌کانیان به‌بادا ده‌دات و وه‌ریناگرێت ! سه‌وبان وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا وه‌سفیان بکه بۆمان ، ڕوونیبکهرهوه بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌وان نه‌بین و به‌خۆمان نه‌زانین، ئه‌ویش فه‌رمووی : به‌ڵکو ئه‌وان برای ئێوه‌ن و له‌ڕه‌گه‌زی ئێوه‌شن ، ئه‌و کارانه‌ی که ئێوه به‌شه‌و ئه‌نجامیده‌ده‌ن ئه‌وانیش ده‌یکه‌ن ( مه‌به‌ستی شه‌ونوێژ و به‌ندایه‌تی بوو) به‌ڵام قه‌ومێکن کاتێک که حه‌رامێک دێته به‌رده‌ستیان و خه‌ڵکی ئاگای لێینییه ئه‌وان حه‌رامه‌که ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، ته‌نها هۆکاریش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره ئه‌وه‌یه که خاوه‌نه‌که‌ی ئیمانی لاوازبوه‌و سه‌یری کاره‌کانی ناکات و لێپرسینه‌وه‌ی خۆی ناکات وه‌کو ئیمام عومه‌ر فه‌رموویه‌تی :( له‌خۆتان بپرسنه‌وه پێش ئه‌وه‌ی لێتان بپرسنه‌وه ..) وهئیبن مه‌س/حود پێناسه‌ی موسوڵمانان و دووڕووه‌کان ده‌کات و ده‌فه‌رموێت :( إن المؤمن یری ذنوبه کأنه قاعد تحت جبل یخاف أن یقع ؤلیه ، وإن الفاجر یری ذنوبه کذباب مر علی أنفه فقال به هکذا) أی دفعه بیده . رواه البخاری فتح (11/102) ، وأنظر تغلیق (5/136) المکتب الاسلامی .
واته :( واته مرۆڤی موسوڵمان کاتێک گوناهه‌کانی خۆی ده‌بینێت وا هه‌ست ده‌کات که له‌ژێر شاخێکدایه و ده‌ترسێت کهشاخهکه بکه‌وێت به‌سه‌ریدا ، به‌ڵام که‌سی گوناهبار کاتێک گوناهی خۆی ده‌بینێت وه‌ی ئه‌وه سه‌یری ده‌کات که مێشکی نوسابێت به لوتیه‌وه پاشان لایببات) واته به‌ده‌ستی لێیبدات.
ئامه‌ده‌کردنی/ شازاده شه‌نێ
تایبه‌ت به کوردژین


له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ست خۆش زۆر به‌سود بوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌سته‌کانت خۆشبێت ئازیزم بابه‌تێکی جوانبوو خوا پاداشتت باته‌وه هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
