.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












گوێ بیستیی وتاری مامۆستایه‌كی بهرێزبووم، له‌وتاره‌كه‌یدا وشه‌ی(الله گیان)ی به‌كارهێنا، ئه‌وسا من وای لێ حاڵی بووم كه‌ته‌نها بهسهرزاریدا هاتووه، به‌ڵام دواتر بۆم روون بووه‌وه كه ئه‌و مامۆستا به‌رێزه ئه‌م وشه‌یه به‌كاردێنێ بۆ ته‌عبیر دانه‌وه‌ی بۆخۆشه‌ویستی خوای گه‌وره (سبحانه و تعالی، ئینجا هه‌ستم كرد برای تریش خه‌ریكه ئه‌م وشه‌یه به‌كاردێنن، بۆیه پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه ده‌بێت پێشی لێبگرین.
وشه‌ی گیان له‌زمانی كوردی له‌به‌رامبه‌ر رۆح به‌كاردێت، بۆنموونه ده‌ڵێن(له‌م ڕووداوه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا) واته: چواركه‌س رۆحیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها گیان بۆمانای خۆشه‌ویستی به‌كاردێت وه‌كو( براگیان، دایه‌گیان، رۆلهگیان) واته: هه‌نده م خۆش ده‌وێن گیانمن وه‌كو رۆحمن، هه‌روه‌ها بۆ رێز لێنانیش به‌كاردێت وه‌كو (كاكه گیان، مامۆستاگیان)، گیان وشه‌یه‌كه رسته دیاری ده‌كات به‌چ مه‌به‌ستێك به‌كارهێنراوه (خۆشه‌ویستی یان رێز لێنان) به‌ڵام هه‌ر هه‌موو مانایه‌كان له‌شوێنی ته‌عبیر دانه‌وه به‌رۆح هاتوه.
(الله گیان) له‌دوو مه‌به‌ست ده‌رناچێت.
یه‌كه‌م (گیان) لێره بۆ مه‌دحی خوایه وه‌كو ئه‌وكه‌سه‌ی به ڕۆله‌كه‌ی ده‌ڵێت تۆ گیانمی واته رۆحمی كه ئه‌مه‌ش نه‌هاتوه و ناكرێت بدرێته پال خوای په‌روه‌ردگار.
دوه‌م: (گیان) به‌وه‌سف هاتوه وه‌كو ره‌حیم و عهزیزو حه‌كیم و ....هتد.
كه‌ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناو‌و سیفاتی خوای گه‌وره ته‌وقیفییه (واته) نابێت هیچ كه‌س به‌گوێره‌ی عه‌قلی خۆی ناوێك یاخود سیفه‌تێك بداته پاڵ خوای گه‌وره. بڕوانه (القواعد المثلى في صفات الله وأسمائه الحسنى .محمد صالح العثيمين)
دوور نییه یه‌كێك بڵێت ئه‌ی له‌كورده‌واری ئه‌وه زۆر باوه (خوایه گیان).
به‌ڵێ ڕاسته ئه‌مه زۆر باوه له‌كورده‌واری به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی باو بێت راست و شه‌رعی بێت، ئه‌مه لهڕووێك لهڕوێكی تره‌وه خوا به‌رامبه‌ر ناوی (الله) نییه به‌ڵكوو (خوا) به‌رامبه‌ر ناوی (اله) یاخود(رب) په‌روه‌ردگاره، بۆیه ده‌ڵێن خوای زه‌رده‌شتییه‌كان یاخود خوای نه‌سرانییه‌كان یا خوای جووله‌كه‌كان واته په‌رستگای ئه‌وان مه‌عبودی ئه‌وان به‌ڵام ناگوترێ و نه‌گوتراوه (الله)ی نه‌سرانییه‌كان یاخود (الله)ی جووله‌كه‌كان .....هتد.
به‌ڵكوو كه‌ناوی (الله) دێت زیاتر به‌خوای موسڵمانان ناسراوه، كه ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و نیعمه‌تی خوایه (سبحانه و تعالی) .
كه‌وابوو (الله گیان) واته الله رۆح به هیچ جۆریك جائیز نییه بوترێ، هه‌ر به هه‌مان خوایه گیان، ئینجا ئه‌م وشه‌یه به‌ڕاستی شتێكی نوێیه و من به بیدعه‌یه‌كی تێده‌گه‌م که هاتۆته سه‌ر زمانان، له قورئان و سوننه‌تدا باس كراوه که چۆن مه‌دحی خوا بكه‌ین، چۆن ته‌عبیر له‌خۆشه‌ویستیمان بده‌ینه‌وه به‌رامبه‌ری(عزوجل).
ببورن هاورييان نازانم تا جه ند ئةو شتة راستة نامةوى كوناهباربم ئةكةر زانياريتان دةربارةى ئةو شتة هةية دةتوانن قسةى لةسةر بكةن جونكة هةروةكو ئامازةم بيكردووة منيش لة سةرجاوةيةك وةرم كرتووة
س.كوردكليك
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن yasmin-90 (2010-10-13 05:32:11)
له‌سه‌ر هێڵ نییه





ده‌ستت خۆش زانیاریه‌کی باش بوو

له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor supas daste tush xosh
له‌سه‌ر هێڵ نییه








راستهئهم ووشه‌یه زۆربهكاردههێنرێت.ده‌ست خۆش بۆئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه





سلام و علیك ، خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه .
من ده‌لیم مه‌رج نییه گیان بۆ ته‌نها مرۆڤه‌كان بیت چونكه لیره‌دا گیان به‌مه‌به‌ستی خۆشه‌ویستیه به‌كارهاتووه په‌یوه‌ندی به‌وه نییه كه‌وا ئه‌مه رۆحه یان نا چونكه خۆشه‌ویستی له‌مه ناپیچیتهوه ئه‌مه روحی یه یان نا .
له‌وانه‌شه كه‌سه‌كه‌ی به‌كاری دینی مه‌به‌ستی ئه‌وه بیت خوایه تۆ گیانی منت به‌ده‌سته یان ده‌زانین كه بۆ خوا به‌كار هات مه‌به‌ست له‌وه‌یه كه ئه‌ی ئه‌و خوایه‌ی له‌گیانم خۆشه‌ویستری ،هه‌وره‌ها وشه‌ی گیان له‌هه‌ر شوینه مه‌به‌ستی ترت ده‌داتێ.
بیگومان له‌ئه‌نجامی خۆشه‌ویستیه ئه‌و وشه‌یه به‌كاردیت گه‌ر شتیك خۆشه‌ویست نه‌بی وشه‌ی گیانی بۆ بهكارناهینی.
دواتر بهریزهكهم ئه‌مانه شتی لاوه‌كین پیویست ناكات خۆمانی پی سه‌رقال بكه‌ین ، پیویسته په‌ره بهدینهكه بده‌ین .
دواتر گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ر پیكراو نه‌بی باسی ئه‌و شته بكات نابیت ئیمه خۆمان بده‌ینه ده‌ست چونكه خوای گه‌وره عه‌قلی به مرۆڤ داوه كه بیر بكاته‌وه .

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس به‌رێز یاسه‌مین بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو بیت
به‌ڕێزم ئه‌و مامۆستا به‌رێزه‌ی که له وتاره‌کانیدا ئه‌و وشه‌یه به‌کار دێنێت مامۆستایه‌کی شاره‌زاو تا راده‌یه‌کی زۆریش دژ به بدعه‌و دروستکراوه‌کانه پێم وا نیه ئه‌گه‌ر بدعه بێت ئه‌و مامۆستا به‌رێزه به‌کاری بێنێت ،، به نسبه‌تی وشه‌که‌شه‌وه ئه‌و وشه‌یه مانای ئهوپهرری خۆشه‌ویستی ده‌گه‌یه‌نێت ،، کاتێک سه‌حابه‌کان ره‌زای خوایان لێ بێت ده‌چون بۆ غه‌زا دڵ خۆش بوون و زۆر جاریش تکاکار بوون که به‌ژداری غه‌زا بکه‌ن چونکه ده‌یانووت گیانمان له پێناو خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (د.خ) به‌خت ده‌که‌ین ، که‌واته به‌کار هێنانی گیان مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سه‌ی که گیانی ده‌درێته پاڵ له گیان شیرینترهو ده‌کرێت گیانی له پێناو به‌خت بکه‌ین .خوای گه‌وره‌ش زاناتره ،،سوپاس بۆ به‌رێزت به هیوای سه‌رکه‌وتن .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن xama (2010-10-13 23:31:47)

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه






zor zor supastan dakam hawrea azezakanm
barste zor datrsem lawae ka gunahbarbm boya dawae awam kird ka tebene lasar aw babata bnusn
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خوش بو ووتةكانت بةلام من تهيدى كاك جاسة دةكةم
له‌سه‌ر هێڵ نییه