❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تێبینییه‌ک له‌ سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-10-11 12:10:05

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE7

تێبینییه‌ک له‌ سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)

گوێ بیستیی وتاری مامۆستایه‌كی به‌رێزبووم، له‌وتاره‌كه‌یدا وشه‌ی(الله گیان)ی به‌كارهێنا، ئه‌وسا من وای لێ حاڵی بووم كه‌ته‌نها به‌سه‌رزاریدا هاتووه‌، به‌ڵام دواتر بۆم روون بووه‌وه‌ كه ‌ئه‌و مامۆستا به‌رێزه‌ ئه‌م وشه‌یه‌ به‌كاردێنێ بۆ ته‌عبیر دانه‌وه‌ی بۆخۆشه‌ویستی خوای گه‌وره (‌سبحانه ‌و تعالی، ئینجا هه‌ستم كرد برای تریش خه‌ریكه‌ ئه‌م وشه‌یه ‌به‌كاردێنن، بۆیه‌ پێش بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م وشه‌یه‌ ده‌بێت پێشی لێبگرین.

وشه‌ی گیان له‌زمانی كوردی له‌به‌رامبه‌ر رۆح به‌كاردێت، بۆنموونه‌ ده‌ڵێن(له‌م ڕووداوه‌ چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا) واته:‌ چواركه‌س رۆحیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها گیان بۆمانای خۆشه‌ویستی به‌كاردێت وه‌كو( براگیان، دایه‌گیان، رۆله‌گیان) واته:‌ هه‌نده‌ م خۆش ده‌وێن گیانمن وه‌كو رۆحمن، هه‌روه‌ها بۆ رێز لێنانیش به‌كاردێت وه‌كو (كاكه‌ گیان، مامۆستاگیان)، گیان وشه‌یه‌كه‌ رسته‌ دیاری ده‌كات به‌چ مه‌به‌ستێك به‌كارهێنراوه ‌(خۆشه‌ویستی یان رێز لێنان) به‌ڵام هه‌ر هه‌موو مانایه‌كان له‌شوێنی ته‌عبیر دانه‌وه‌ به‌رۆح هاتوه‌.

(الله گیان) له‌دوو مه‌به‌ست ده‌رناچێت.
یه‌كه‌م (گیان) لێره‌ بۆ مه‌دحی خوایه‌ وه‌كو ئه‌وكه‌سه‌ی به‌ ڕۆله‌كه‌ی ده‌ڵێت تۆ گیانمی واته‌ رۆحمی كه ‌ئه‌مه‌ش نه‌هاتوه‌ و ناكرێت بدرێته‌ پال خوای په‌روه‌ردگار.
دوه‌م: (گیان) به‌وه‌سف هاتوه‌ وه‌كو ره‌حیم و عه‌زیزو حه‌كیم و ....هتد.
كه‌ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه‌ نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوو سیفاتی خوای گه‌وره‌ ته‌وقیفییه ‌(واته‌) نابێت هیچ كه‌س به‌گوێره‌ی عه‌قلی خۆی ناوێك یاخود سیفه‌تێك بداته‌ پاڵ خوای گه‌وره‌. بڕوانه‌ (القواعد المثلى في صفات الله وأسمائه الحسنى .محمد صالح العثيمين)

دوور نییه‌ یه‌كێك بڵێت ئه‌ی له‌كورده‌واری ئه‌وه‌ زۆر باوه‌ (خوایه‌ گیان).
به‌ڵێ ڕاسته‌ ئه‌مه‌ زۆر باوه‌ له‌كورده‌واری به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ی باو بێت راست و شه‌رعی بێت، ئه‌مه ‌له‌ڕووێك له‌ڕوێكی تره‌وه‌ خوا به‌رامبه‌ر ناوی (الله) نییه‌ به‌ڵكوو (خوا) به‌رامبه‌ر ناوی (اله‌) یاخود(رب) په‌روه‌ردگاره‌، بۆیه‌ ده‌ڵێن خوای زه‌رده‌شتییه‌كان یاخود خوای نه‌سرانییه‌كان یا خوای جووله‌كه‌كان واته‌ په‌رستگای ئه‌وان مه‌عبودی ئه‌وان به‌ڵام ناگوترێ و نه‌گوتراوه‌ (الله)ی نه‌سرانییه‌كان یاخود (الله)ی جووله‌كه‌كان .....هتد.
به‌ڵكوو كه‌ناوی (الله) دێت زیاتر به‌خوای موسڵمانان ناسراوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش فه‌زڵ و نیعمه‌تی خوایه‌ (سبحانه ‌و تعالی) .

كه‌وابوو (الله گیان) واته‌ الله رۆح به‌ هیچ جۆریك جائیز نییه‌ بوترێ، هه‌ر به ‌هه‌مان خوایه‌ گیان، ئینجا ئه‌م وشه‌یه‌ به‌ڕاستی شتێكی نوێیه‌ و من به ‌بیدعه‌یه‌‌كی تێده‌گه‌م که‌ هاتۆته‌ سه‌ر زمانان، له ‌قورئان و سوننه‌تدا باس كراوه‌ که‌ چۆن مه‌دحی خوا بكه‌ین، چۆن ته‌عبیر له‌خۆشه‌ویستیمان بده‌ینه‌وه‌ به‌رامبه‌ری(عزوجل).

ببورن هاورييان نازانم تا جه ند ئةو شتة راستة  نامةوى كوناهباربم ئةكةر زانياريتان دةربارةى ئةو شتة هةية دةتوانن قسةى لةسةر بكةن جونكة هةروةكو ئامازةم بيكردووة منيش لة سةرجاوةيةك وةرم كرتووة


س.كوردكليك

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن yasmin-90 (2010-10-13 05:32:11)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-10-11 16:00:09

ONE
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-03-13
دواترین سه‌ردان: 2012-08-17
په‌یامه‌كان: 198
WindowsXPOpera

Re: تێبینییه‌ک له‌ سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)

ده‌ستت خۆش زانیاریه‌کی باش بوو

Kurdzhin
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-10-13 05:36:19

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE7

Re: تێبینییه‌ک له‌ سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)

zor supas daste tush xosh

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-10-13 08:12:26

soran xoshnaw
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه ولير
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-30
دواترین سه‌ردان: 2014-02-17
په‌یامه‌كان: 2198
WindowsXPMSIE7

Re: تێبینییه‌ک له‌ سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)

راسته‌ئه‌م ووشه‌یه‌ زۆربه‌كارده‌هێنرێت.ده‌ست خۆش بۆئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ سه‌ركه‌وتوبیت

Kurdzhin
گـــوڵێك بــده‌ لــه‌یــه‌خه‌ی هــاوڕێكه‌ت باشتره‌لـه‌وه‌ی دوای مـردنی گومــه‌زێكی زێــڕی بۆبــكه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-10-13 18:54:22

جاسم شوانی
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولیر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-12-31
دواترین سه‌ردان: 2014-01-24
په‌یامه‌كان: 251
WindowsXPMSIE7

Re: تێبینییه‌ک له‌ سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)

سلام و علیك ، خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ .
من ده‌لیم مه‌رج نییه‌ گیان بۆ ته‌نها مرۆڤه‌كان بیت چونكه‌ لیره‌دا  گیان به‌مه‌به‌ستی خۆشه‌ویستیه‌  به‌كارهاتووه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌ نییه‌ كه‌وا ئه‌مه‌ رۆحه‌ یان نا چونكه‌ خۆشه‌ویستی له‌مه‌ ناپیچیته‌وه‌ ئه‌مه‌ روحی یه‌ یان نا .
له‌وانه‌شه‌ كه‌سه‌كه‌ی به‌كاری دینی مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ بیت خوایه‌ تۆ گیانی منت به‌ده‌سته‌ یان ده‌زانین كه‌ بۆ خوا به‌كار هات مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ی ئه‌و خوایه‌ی له‌گیانم خۆشه‌ویستری ،هه‌وره‌ها وشه‌ی گیان له‌هه‌ر شوینه‌ مه‌به‌ستی ترت ده‌داتێ.
بیگومان له‌ئه‌نجامی خۆشه‌ویستیه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ به‌كاردیت گه‌ر شتیك خۆشه‌ویست نه‌بی وشه‌ی گیانی بۆ به‌كارناهینی.
دواتر به‌ریزه‌كه‌م ئه‌مانه‌ شتی لاوه‌كین پیویست ناكات خۆمانی پی سه‌رقال بكه‌ین ، پیویسته‌ په‌ره‌ به‌دینه‌كه‌ بده‌ین .
دواتر گه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ر پیكراو نه‌بی باسی ئه‌و شته‌ بكات نابیت ئیمه‌ خۆمان بده‌ینه‌ ده‌ست چونكه‌ خوای گه‌وره‌ عه‌قلی به‌ مرۆڤ داوه‌ كه‌ بیر بكاته‌وه‌ .

Kurdzhin
جاسم شوانی /facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-10-13 23:31:07

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: تێبینییه‌ک له‌ سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)

سوپاس به‌رێز یاسه‌مین بۆ بابه‌ته‌که‌ت سه‌رکه‌وتوو بیت
به‌ڕێزم ئه‌و مامۆستا به‌رێزه‌ی که‌ له‌ وتاره‌کانیدا ئه‌و وشه‌یه‌ به‌کار  دێنێت مامۆستایه‌کی شاره‌زاو تا راده‌یه‌کی زۆریش دژ به‌ بدعه‌و دروستکراوه‌کانه‌ پێم وا نیه‌ ئه‌گه‌ر بدعه‌ بێت ئه‌و مامۆستا به‌رێزه‌ به‌کاری بێنێت ،، به‌ نسبه‌تی وشه‌که‌شه‌وه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ مانای ئه‌وپه‌رری خۆشه‌ویستی ده‌گه‌یه‌نێت ،، کاتێک سه‌حابه‌کان ره‌زای خوایان لێ بێت ده‌چون بۆ غه‌زا دڵ خۆش بوون و زۆر جاریش تکاکار بوون که‌ به‌ژداری غه‌زا بکه‌ن چونکه‌ ده‌یانووت گیانمان له‌ پێناو خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (د.خ) به‌خت ده‌که‌ین ، که‌واته‌ به‌کار هێنانی گیان مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و که‌سه‌ی که‌ گیانی ده‌درێته‌ پاڵ له‌ گیان شیرینتره‌و ده‌کرێت گیانی له‌ پێناو به‌خت بکه‌ین .خوای گه‌وره‌ش زاناتره‌ ،،سوپاس بۆ به‌رێزت به‌ هیوای سه‌رکه‌وتن .

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن xama (2010-10-13 23:31:47)

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-10-14 05:35:49

yasmin-90
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawlerakam
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-20
دواترین سه‌ردان: 2011-01-25
په‌یامه‌كان: 433
WindowsXPMSIE7

Re: تێبینییه‌ک له‌ سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)

zor zor supastan dakam hawrea azezakanm
barste zor datrsem lawae ka gunahbarbm boya dawae awam kird ka tebene lasar aw babata bnusn

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-12-06 12:26:02

shaxawanargushi
خونچەی نوێ
شوێن: herir
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2012-04-22
په‌یامه‌كان: 17
WindowsVistaFirefox

Re: تێبینییه‌ک له‌ سه‌ر وشه‌ی (الله گیان)

دةست خوش بو ووتةكانت بةلام من تهيدى كاك جاسة دةكةم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net