.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













ئینیوریسس یان جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له شه‌ودا (Enuresis 0r Bed Wetting ) :--
ئینیوریسس زاراوه‌یه‌کی پزیشکیه بۆ ته‌ڕکردنی جێگا له‌کاتی خه‌ودا.
ته‌ڕکردنی جێگا له کاتی خه‌ودا دیارده‌یه‌کی بڵاوه له ناو منداڵاندا و زۆر جار وه‌ك قۆناغێكه له گه‌شه‌ی منداڵ. چێگا ته‌ڕ کردن له منداڵی کوڕ دا بڵاوتره وه‌ك له منداڵی کچ.
چی ئه‌بێته هۆی خۆ ته‌ڕ کردنی منداڵ؟
هه‌ندێ هۆکار هه‌ن که ئه‌بنه هۆی خۆتهڕ کردن، که بڵاوترینیان بریتین له :-
* هۆکاری بۆماوه‌یی ( که ئه‌بێته هۆی ڕودانه‌وه‌ی له ناو خێزانه‌کاندا ).
* کێشه‌ی خه‌و قورسی.
* فشاری ده‌رونی
* خاو گه‌شه‌کردنی سیسته‌می مێشك و ده‌ماره‌کان، واته خاو تر له باری ئاسایی ( که ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی
که‌مکردنه‌وه‌ی توانای منداڵ بۆ بۆ نه‌هێشتنی خاڵی بونه‌وه‌ی میزه‌ڵدان له کاتی خه‌ودا ).
* فاکته‌ری هۆرمۆنی ( له‌م باره‌دا له‌شی منداڵ هۆرمۆنی ئه‌نتی دایۆرێتیك Antidiuretic به‌شی پێویست
دروست ناکات که ئه‌بێته هۆی که‌م کرردنه‌وه‌ی دروست کردنی میز له کاتی خه‌ودا ).
* هه‌وکردنی که‌ناڵه‌کانی میزه‌ڕۆ.
* بونی کێشه و نا ئاسایی بونی زمانه‌ی یورثرا ( زمانه‌یه‌که - صمام – که بۆری میز له میزه‌ڵدانه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ به
به‌شی ده‌ره‌وی له‌شی منداڵ –Urethral valve ) به تایبه‌تی ئه‌مه له منداڵی کوڕدا یان کێشه له بۆری
یوریتهر دا حالب – Ureter ( ئه‌و بۆریه‌ی که گورچیله ئه‌گه‌یه‌نێ به میزه‌ڵدان )، ئه‌م کێشه‌یه له کوڕیش و
کچیشدا هه‌یه.
* بونی کێشه له دڕکه مۆخی بڕبڕه‌ی پشت دا ( Spinal Cord ).
* میزه‌ڵدانی بچوك.
که‌ی زوربه‌ی منداڵان کۆنترۆڵی میزه‌ڵدانیان ئه‌که‌ن ؟
منداڵان کۆنترۆڵی میزه‌ڵدانیان ئه‌که‌ن له ته‌مه‌نی جیاوازدا، له ته‌مه‌نی شه‌ش سالیدا زوربه‌ی منداڵان میز ناکه‌ن له کاتی خه‌ودا، به واتایه‌کی تر ته‌ڕکردنی جێگا له خوار ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا نائاسایی نییه هه‌رچه‌نده ئه‌بێته هۆی ئیحراج بونی دایك و باوك که‌واته بۆ مداڵانی خوار ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ چاره‌سه‌ر کردن پێویست نییه.
چۆن پزیشك ئه‌توانێ یارمه‌تی ده‌ر بێت.
هه‌رچه‌نده زوربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی جێگاکانیان ته‌ڕ ئه‌که‌ن ته‌ندروستیان ته‌واوه، به‌ڵام پزیشك ئه‌توانێ یارمه‌تی ده‌ر بێت که ئایا هۆکاری پزیشکی هه‌یه بۆ ئه‌م کێشه‌یه یان نا، واته ناته‌واوی له‌و کۆئهندامانهیدا هه‌یه که له سه‌ره‌وه باسکران یان نا.
پێشه‌کی پزیشکه‌که ئه‌بێت پرسیار بکات له باره‌ی چۆنێتی عاده‌تی منداڵ بۆ چون بۆ توالێت له ڕۆژ و شه‌ودا، هه‌روه‌ها پێویسته فه‌حسی منداڵه‌که بکات و له‌وانه‌یه فه‌حسی میزیشی پێویست بێت بۆ زانینی هه‌و کردن یان نه‌خۆشی شه‌کره.
هه‌روه‌ها پرسیار بکات له باره‌ی منداڵه‌که‌وه له ماڵه‌وه و له باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه.
هه‌رچه‌نده دایك و باوك توشی دڵه‌ڕاوکێ ئه‌بن به هۆی منداڵه‌که‌یانه‌وه که شه‌و جێگاکه‌ی ته‌ڕ ده‌کات، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستوه که ئه‌و منداڵانه‌ی جێگاکانیان ته‌ڕ ده‌که‌ن باری عاتیفیان خراپتر نیه له منداڵانی تر که جێگا ته‌ڕ ناکه‌ن، هه‌روه‌کو پزیشکه‌که ئه‌بێت پرسیار له دایك و باوك بکات له باره‌ی باری خێزانه‌که‌وه چونکه چاره‌سه‌ر کردن هه‌ندێ جار پشت ئه‌به‌ستێت به گۆڕینی باری خێزانه‌که‌وه.
چاره‌سه‌ر کردنی :--
زوربه‌ی منداڵه‌کان به‌بێ چاره‌سه‌ر کردن خۆیان چاك ئه‌بن، هه‌رچه‌نده دایك و باوك و پزیشك بڕیار ئه‌ده‌ن که منداڵ چاره‌سه‌ری ئه‌وێت یان نا.
دوو جۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه:-
*چاره‌سه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت ( Behavior Treatment )
*چاره‌سه‌ر به ده‌رمان ( Medical Treatment )
چاره‌سه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت منداڵه‌که فێر ئه‌کات که جێگاکه‌ی ته‌ڕ نه‌کات، گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
خوردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌کان سنوردار بکرێت پێش خه‌وتن
منداڵه‌که ڕابهێنرێت بچێت بۆ توالێت ماوه‌یه‌ك پێش چونه ناو جێگا و دوباره بچێته‌وه یه‌کسه‌ر له‌کاتی چونه ناو جێگاشدا.
ئامێری هوشیارکه‌ره‌وه به‌کاربهێنرێت که ده‌ستبه‌جێ هوشیاری ئه‌دات به منداڵه‌که کاتی خۆی ته‌ڕ ئه‌کات به ده‌نگ، له‌ره‌له‌ر، لێدانی فلاش یان هه‌مویان به یه‌که‌وه، ئه‌مه‌ش منداڵه‌که فێر ئه‌کات که وه‌ڵامی ئه‌و ههستهوهریانه ( Sensation- احساس ) بداته‌وه که له میزهڵدانیهوه بۆی دێت کاتی پڕ بونی له شه‌ودا.
خه‌ڵات بدرێت به منداڵه‌که بۆ هه‌ر شه‌وێك که جێگاکه‌ی ووشك بێت.
داوا له منداڵه‌که بکرێت خۆی چهرچهفهکهت بگۆڕێت کاتێ که ته‌ڕی ئه‌کات.
ڕاهێنان بۆ میزه‌ڵدانی منداڵه‌که بکرێت واته داوا له منداڵه‌که بکرێت له کاتی ڕۆژدا میز بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕابگرێت و نه‌یکات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ کشاندنی میزه‌ڵدانی تاکو بتوانێ زۆر تر میز بگرێت له کاتی خه‌ودا.
چاره‌سه‌ر به ده‌رمان :--
هه‌رچه‌نده ده‌رمان چاره‌سه‌ری کاریگه‌ر نییه به‌ڵام پزیشك کاتێ ده‌رمان ئه‌دات به منداڵه‌که ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ و زیاتر بێت یان چاره‌سه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت کاریگه‌ر نه‌بوو.
جۆرێك ده‌رمان یارمه‌تیده‌ره بۆ ئه‌وه‌ی میزه‌ڵان زۆرتر میز بگرێت، هه‌ندێکیان وا له گورچیله ئه‌که‌ن که‌متر میز دروست بکات، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانانه زۆر جار کێشه‌ی تر دروست ئه‌که‌ن وه‌ك وشك بونی ده‌م و هه‌ڵاوسانی ده‌م و چاو و قاچی منداڵه‌که نمونه ( حه‌بی تۆفرانیل- Tofranel Tablet ).
چۆن دایك و باوك ئه‌توانن یارمه‌تی منداڵه‌که‌یان بده‌ن :-
ته‌ڕ کردنی جێگا له‌وانه‌یه ببێته هۆی کێشه‌ی ده‌رونی بۆ منداڵ، چونکه له‌وانه‌یه منداڵه‌که هه‌ست به تاوان و ئیحراجی بکات، ڕاسته پێویسته منداڵه‌که هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکات به‌رامبه‌ر به ته‌ڕکردنی جێگاکه‌ی ( بۆ نمونه یارمه‌تی دایکه‌که بدات له شتن و ئوتو کردنی چه‌رچه‌فه تهڕکراوهکاندا ).
به‌هێچ جۆرێك نابێت بهێڵرێت منداڵ هه‌ست به تاوان بکات به‌رامبه‌ر ته‌ڕکردنی جێگاکه‌ی بۆ نمونه نه‌درێته‌وه به ڕویدا که جێگای ته‌ڕ کردوه وه‌کو هه‌ندێ دایك و باوك سه‌رزه‌نشتی منداڵه‌که ئه‌که‌ن له‌به‌ر چاوی خوشك و برا و ته‌نانه‌ت بێگانه‌ش.
زۆر گرنگه له منداڵه‌که بگه‌یه‌نرێت که ته‌ڕکردنی جێگاکه‌ی به ده‌ست ئه‌و نیه و هه‌ڵه‌ی ئه‌ویش نییه، به واتایه‌کی تر سزا دانی منداڵ هه‌رگیز چاره‌سه‌ری کێشه‌که ناکات.
سودمه‌نده ئه‌گه‌ر بۆ منداڵه‌که ڕون بکرێته‌وه که هیچ که‌س هۆکاری جێگا ته‌ڕکردن به ته‌واوی نازانێت، هه‌روه‌ها بۆ منداڵه‌که ڕون بکرێته‌وه ئه‌گه‌ر له خێزانه‌که‌دا دیارده‌ی وا بوبێت واته ئه‌گه‌ر دایك و باوك له منداڵی‌دا جێگای خۆیان ته‌ڕ کردبێت پێویسته بۆ منداڵه‌که‌یانی باس بکه‌ن.
بیری منداڵ بخرێته‌وه که چون بۆ توالێت پێش خه‌وتن زۆر به سوده و شه‌وانه توالێت ڕوناك بێت تاکو منداڵه‌که به ئاسانی بیدۆزێته‌وه و بچێت به بێ ترس.
ئه‌توانرێ جێگای منداڵه‌که به چه‌رچه‌فێکی نایلۆن دابپۆشرێت بۆ ئاسان پاکردنه‌وه و گۆڕینی وه پێویسته دایکه‌که مه‌دحی منداڵه‌که بکات کاتێ منداڵه‌که یارمه‌تی دایکه‌که ئه‌دات له پاکردنه‌وه و گۆڕینی جێگا ته‌ڕه‌که‌دا.
نوسینی باپیره
تایبه‌ت به کوردژین
سود وه‌رگیراوه له‌م سه‌رچاوانه
سایتی فامیلی دۆکتۆر
تێکست بوکی نیڵسۆن بۆ نه‌خۆشی منداڵان چاپی 18 هه‌م
Nelson Textbook of Pediatrics 18th edition
وێنه‌کان به گه‌ڕان له گۆگڵ وه‌رگیراون
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باپیره (2010-12-19 11:53:48)
له‌سه‌ر هێڵ نییه
یاخوا هه‌زار جار ده‌ستت خۆش بیت
باپیره جوانه‌که‌م سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ر بیت رۆحهکهى رۆنیاس
هه‌ر بژیت بۆ ئه‌و بابه‌ته جوانانه‌ت
هیوادارم ته‌مه‌ن دريز و له‌ش ساغ بیت هه‌موو کات
وه به‌هیواى کارى باشتر و بابه‌تى جوان باپیره گیان


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره گیان
به‌ڕاستی بابه‌تێکی به سووده
هیوادارم هه‌میشه به‌خته‌وه‌ر بیت


خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ڕۆنیاس گیان، لیسا گیان ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێز خۆش بێت.
به‌ڕاستی ئێوه هانده‌ری باپیره‌ی خۆتانن، هه‌وڵ ئه‌ده‌م له ئاستی هاندانه‌که‌ی ئێوه‌ی دلسۆزی ( کوردژین ) و باپیره‌ی خۆتاندا بم.
خوا ته‌مه‌ن درێژتان بکات بۆ باپیره‌ی خۆتان.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باپیره (2010-12-12 11:15:40)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت باپیره گیان
هه‌ر بمێنی بۆ کوردژین و بۆ ئه‌و زانیاریانه
ههههه هه‌ر له ئیسته‌وه ئه‌و شتانه با بزانین سبه‌ینێ گیر نه‌خۆین به ده‌ست مناڵه‌کانمانه‌وه
به‌رده‌وام بیت و سه‌ربه‌رز بیت برا به‌رێزه‌که‌م

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه






xama گیان زۆر سوپاسی هه‌ستی به‌رزت ئه‌که‌م، ده‌سته‌کانی تۆی به‌ڕێزیش خۆش بێت.
سوپاس بۆ په‌یامه جوانه‌که‌ت ...تۆ چاوی باپیرهیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasknt xosh be bapera gean
har bo emaw kurdzhin bemene
hewadrm xwa tmndrezhw lash saxt ka
har sarkawtw be dasknt xoshbe bo am babta jwana

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌ستت خۆش بێت اپیره گیان به‌راستی بابه‌تێکی زۆر به‌سود و بایه‌خه
هیوادفارم که بێ به‌شمان نه‌که‌یت له بابه‌ته به سوده‌کانت ته‌مه‌ن درێژ‌و به‌خته‌وه‌ر بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






به‌ڕێزان شازه گیان، ليوزة گیان، کاکه سیروان گیان، زۆر سوپاستان ئه‌که‌م بۆ په‌یامه جوانه‌کانتان.
باپیره زۆر شادمانه که بابه‌ته‌که به دڵی ئێوه‌ی به‌ڕێزه، به ڕاستی ئێوه‌ی به‌ڕێز هانده‌ری باپیره‌ی خۆتانن.
دوباره دسته‌کانی ئێوه‌ش خۆش بێت و ته‌مه‌ن درێژ بن بۆ باپیره‌ی خۆتان، ئێوه دڵی باپیره‌ن.
کاکه سیروان گیان که په‌یامه جوانه‌که‌تم خوێنده‌وه خه‌ریك بوو زمانم له‌جێ بچێت و له‌گه‌ڵ داپیره شدا نه‌گه‌یشتینه ئه‌نجامێك که ( اپیره و هیوادفارم ) مانای چیه هه‌رچه‌نده داپیره به ڕاشکاوی ووتی ئه‌م ووشانه له مسته‌وای فه‌هم و ئیدراکی ئێمه‌ماناندا نیه و له‌وه ئه‌چێت کاکه سیروان به زمانی ( پشتۆن و ئۆردو )ی ئه‌فغانی نوسیبێتی ها ها ها.
ئه‌م جاره‌ش سوپاستان ئه‌که‌م و ده‌سته‌کانی ئێوه‌ش خۆش بێت.
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن باپیره (2010-12-17 19:05:17)
له‌سه‌ر هێڵ نییه