❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2010-12-11 02:56:44

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا


http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-6655f226f2.jpg
ئینیوریسس یان جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا (Enuresis 0r Bed Wetting ) :--
ئینیوریسس زاراوه‌یه‌کی پزیشکیه‌ بۆ ته‌ڕکردنی جێگا له‌کاتی خه‌ودا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-f44a0c2229.jpg
ته‌ڕکردنی جێگا له کاتی خه‌ودا دیارده‌یه‌کی بڵاوه‌ له‌ ناو منداڵاندا و زۆر جار وه‌ك ‌قۆناغێكه‌ له‌ گه‌شه‌ی منداڵ. چێگا ته‌ڕ کردن له‌ منداڵی کوڕ دا بڵاوتره‌ وه‌ك له‌ منداڵی کچ.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-a3e25154e8.jpg
چی ئه‌بێته‌ هۆی خۆ ته‌ڕ کردنی منداڵ؟
هه‌ندێ هۆکار هه‌ن که‌ ئه‌بنه‌ هۆی خۆته‌ڕ کردن، که‌ بڵاوترینیان بریتین له‌ :-
* هۆکاری بۆماوه‌یی ( که‌ ئه‌بێته‌ هۆی ڕودانه‌وه‌ی له‌ ناو خێزانه‌کان‌دا ).
* کێشه‌ی خه‌و قورسی.
* فشاری ده‌رونی
* خاو گه‌شه‌کردنی سیسته‌می مێشك و ده‌ماره‌کان، واته‌ خاو تر له‌ باری ئاسایی ( که‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ هۆی
   که‌مکردنه‌وه‌ی توانای منداڵ بۆ بۆ نه‌هێشتنی خاڵی بونه‌وه‌ی میزه‌ڵدان له‌ کاتی خه‌ودا ).
* فاکته‌ری هۆرمۆنی ( له‌م باره‌دا له‌شی منداڵ هۆرمۆنی ئه‌نتی دایۆرێتیك Antidiuretic به‌شی پێویست
   دروست ناکات که‌ ئه‌بێته‌ هۆی که‌م کرردنه‌وه‌ی دروست کردنی میز له‌ کاتی خه‌ودا ).
* هه‌وکردنی که‌ناڵه‌کانی میزه‌ڕۆ.
* بونی کێشه‌ و نا ئاسایی بونی زمانه‌ی یورثرا ( زمانه‌یه‌که‌ - صمام – که‌ بۆری میز له‌ میزه‌ڵدانه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێ به
  ‌ به‌شی ده‌ره‌وی له‌شی منداڵ –Urethral valve  ) به‌ تایبه‌تی ئه‌مه‌ له‌ منداڵی کوڕدا یان کێشه‌ له‌ بۆری
   یوریته‌ر دا حالب – Ureter ( ئه‌و بۆریه‌ی که‌ گورچیله‌ ئه‌گه‌یه‌نێ به‌ میزه‌ڵدان )، ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌ کوڕیش و
   کچیشدا هه‌یه‌.
* بونی کێشه‌ له‌ دڕکه‌ مۆخی بڕبڕه‌ی پشت دا ( Spinal Cord ).
* میزه‌ڵدانی بچوك.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2c6a3e75fa.jpg
که‌ی زوربه‌ی منداڵان کۆنترۆڵی میزه‌ڵدانیان ئه‌که‌ن ؟
منداڵان کۆنترۆڵی میزه‌ڵدانیان ئه‌که‌ن له‌ ته‌مه‌نی جیاوازدا، له‌ ته‌مه‌نی شه‌ش سالیدا زوربه‌ی منداڵان میز ناکه‌ن له‌ کاتی خه‌ودا، به‌ واتایه‌کی تر ته‌ڕکردنی جێگا له‌ خوار ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا نائاسایی نییه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌بێته‌ هۆی ئیحراج بونی دایك و باوك که‌واته‌ بۆ مداڵانی خوار ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ چاره‌سه‌ر کردن پێویست نییه‌.

چۆن پزیشك ئه‌توانێ یارمه‌تی ده‌ر بێت.
هه‌رچه‌نده‌‌ زوربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی جێگاکانیان ته‌ڕ ئه‌که‌ن ته‌ندروستیان ته‌واوه‌، به‌ڵام پزیشك ئه‌توانێ یارمه‌تی ده‌ر بێت که‌ ئایا هۆکاری پزیشکی هه‌یه‌ بۆ ئه‌م کێشه‌یه‌ یان نا، واته‌ ناته‌واوی له‌و کۆئه‌ندامانه‌یدا هه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌وه باسکران یان نا.
پێشه‌کی پزیشکه‌که ئه‌بێت‌ پرسیار بکات له‌ باره‌ی چۆنێتی عاده‌تی منداڵ بۆ چون بۆ توالێت له‌ ڕۆژ و شه‌ودا، هه‌روه‌ها پێویسته‌ فه‌حسی منداڵه‌که‌ بکات و له‌وانه‌یه‌ فه‌حسی میزیشی پێویست بێت بۆ زانینی هه‌و کردن یان نه‌خۆشی شه‌کره‌.‌ 
هه‌روه‌ها پرسیار بکات له‌ باره‌ی منداڵه‌که‌‌وه‌‌ له‌ ماڵه‌وه‌ و له‌ باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌.
هه‌رچه‌نده‌ دایك و باوك توشی دڵه‌ڕاوکێ ئه‌بن به‌ هۆی منداڵه‌که‌یانه‌وه‌ که‌ شه‌و جێگاکه‌ی ته‌ڕ ده‌کات، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌ریانخستوه‌ که‌ ئه‌و منداڵانه‌ی جێگاکانیان ته‌ڕ ده‌که‌ن باری عاتیفیان خراپتر نیه‌ له‌ منداڵانی تر که‌ جێگا ته‌ڕ ناکه‌ن، هه‌روه‌کو پزیشکه‌که‌ ئه‌بێت پرسیار له‌ دایك و باوك بکات له‌ باره‌ی باری خێزانه‌که‌وه‌ چونکه‌ چاره‌سه‌ر کردن هه‌ندێ جار پشت ئه‌به‌ستێت به‌ گۆڕینی باری خێزانه‌که‌وه‌.

چاره‌سه‌ر کردنی :--
زوربه‌ی منداڵه‌کان به‌بێ چاره‌سه‌ر کردن خۆیان چاك ئه‌بن، هه‌رچه‌نده‌ دایك و باوك و پزیشك بڕیار ئه‌ده‌ن که‌ منداڵ چاره‌سه‌ری ئه‌وێت یان نا.
دوو جۆر چاره‌سه‌ر هه‌یه‌:-
*چاره‌سه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت ( Behavior Treatment )
*چاره‌سه‌ر به‌ ده‌رمان ( Medical Treatment )

چاره‌سه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت منداڵه‌که‌ فێر ئه‌کات که‌ جێگاکه‌ی ته‌ڕ نه‌کات،‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
خوردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌کان سنوردار بکرێت پێش خه‌وتن
منداڵه‌که‌ ڕابهێنرێت بچێت بۆ توالێت ماوه‌یه‌ك پێش چو‌نه‌ ناو جێگا و دوباره‌ بچێته‌وه یه‌کسه‌ر‌ له‌کاتی چونه‌ ناو جێگاشدا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-c955672b68.gif
ئامێری هوشیارکه‌ره‌وه‌ به‌کاربهێنرێت که‌ ده‌ستبه‌جێ هوشیاری ئه‌دات به‌ منداڵه‌که‌ کاتی خۆی ته‌ڕ ئه‌کات به‌ ده‌نگ، له‌ره‌له‌ر، لێدانی فلا‌ش یان هه‌مویان به‌ یه‌که‌وه‌، ئه‌مه‌ش منداڵه‌که‌ فێر ئه‌کات که‌ وه‌ڵامی ئه‌و هه‌سته‌وه‌ریانه‌ ( Sensation- احساس ) بداته‌وه‌ که‌ له‌ میزه‌ڵدانیه‌وه‌ بۆی دێت کاتی پڕ بونی له‌ شه‌ودا.
خه‌ڵات بدرێت به‌ منداڵه‌که‌ بۆ هه‌ر شه‌وێك که‌ جێگاکه‌ی ووشك بێت.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-cd3d4c577c.jpg
داوا له‌ منداڵه‌که‌ بکرێت خۆی چه‌رچه‌فه‌که‌ت بگۆڕێت کاتێ که‌ ته‌ڕی ئه‌کات.
ڕاهێنان بۆ میزه‌ڵدانی منداڵه‌که بکرێت واته‌ داوا له‌ منداڵه‌که‌ بکرێت له‌ کاتی ڕۆژدا میز بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕابگرێت و نه‌یکات، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ کشاندنی میزه‌ڵدانی تاکو بتوانێ زۆر تر میز بگرێت له‌ کاتی خه‌ودا.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-9de5db4220.jpg
چاره‌سه‌ر به‌ ده‌رمان :--
هه‌رچه‌نده‌ ده‌رمان چاره‌سه‌ری کاریگه‌ر نییه‌ به‌ڵام پزیشك کاتێ ده‌رمان ئه‌دات به‌ منداڵه‌که‌ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵ و زیاتر بێت یان چاره‌سه‌ری هه‌ڵسوکه‌وت کاریگه‌ر نه‌بوو.
جۆرێك ده‌رمان یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی میزه‌ڵان زۆرتر میز بگرێت، هه‌ندێکیان وا له‌ گورچیله‌ ئه‌که‌ن که‌متر میز دروست بکات، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانانه‌ زۆر جار کێشه‌ی تر دروست ئه‌که‌ن وه‌ك وشك بونی ده‌م و هه‌ڵاوسانی ده‌م و چاو و قاچی منداڵه‌که‌ نمونه‌ ( حه‌بی تۆفرانیل- Tofranel Tablet ).

چۆن دایك و باوك ئه‌توانن یارمه‌تی منداڵه‌که‌یان بده‌ن :-
ته‌ڕ کردنی جێگا له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی کێشه‌ی ده‌رونی بۆ منداڵ، چونکه له‌وانه‌یه‌‌ منداڵه‌که‌ هه‌ست به‌ تاوان و ئیحراجی بکات، ڕاسته پێویسته‌‌ منداڵه‌که هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی بکات به‌رامبه‌ر به‌ ته‌ڕکردنی جێگاکه‌ی ( بۆ نمونه‌ یارمه‌تی دایکه‌که‌ بدات له‌ شتن و ئوتو کردنی چه‌رچه‌فه‌ ته‌ڕکراوه‌کاندا ).
به‌هێچ جۆرێك نابێت بهێڵرێت منداڵ هه‌ست به‌ تاوان بکات به‌رامبه‌ر ته‌ڕکردنی جێگاکه‌ی بۆ نمونه‌ نه‌درێته‌وه‌ به‌ ڕویدا که‌ جێگای ته‌ڕ کردوه‌ وه‌کو هه‌ندێ دایك و باوك سه‌رزه‌نشتی‌ منداڵه‌که‌ ئه‌که‌ن له‌به‌ر چاوی خوشك و برا و ته‌نانه‌ت بێگانه‌ش.
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-0a3c6e384d.jpg
زۆر گرنگه‌ له‌ منداڵه‌که‌ بگه‌یه‌نرێت که‌ ته‌ڕکردنی جێگاکه‌ی به‌ ده‌ست ئه‌و نیه‌ و هه‌ڵه‌ی ئه‌ویش نییه‌، به‌ واتایه‌کی تر سزا دانی منداڵ هه‌رگیز چاره‌سه‌ری کێشه‌که‌ ناکات.
سودمه‌نده‌ ئه‌گه‌ر بۆ منداڵه‌که‌ ڕون بکرێته‌وه‌ که هیچ‌ که‌س هۆکاری جێگا ته‌ڕکردن به‌ ته‌واوی نازانێت، هه‌روه‌ها بۆ منداڵه‌که‌ ڕون بکرێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ خێزانه‌که‌دا دیارده‌ی وا بوبێت واته‌ ئه‌گه‌ر دایك و باوك له‌ منداڵیدا جێگای خۆیان ته‌ڕ کردبێت پێویسته‌ بۆ منداڵه‌که‌یانی باس بکه‌ن.
بیری منداڵ بخرێته‌وه‌ که‌ چون بۆ توالێت پێش خه‌وتن زۆر به‌ سوده‌ و شه‌وانه‌ توالێت ڕوناك بێت تاکو منداڵه‌که‌ به‌ ئاسانی بیدۆزێته‌وه‌ و بچێت به‌ بێ ترس.
ئه‌توانرێ جێگای منداڵه‌که‌ به‌ چه‌رچه‌فێکی نایلۆن دابپۆشرێت بۆ ئاسان پاکردنه‌وه‌ و گۆڕینی وه‌ پێویسته دایکه‌که‌ مه‌دحی منداڵه‌که‌ بکات‌ کاتێ منداڵه‌که‌ یارمه‌تی دایکه‌که‌ ئه‌دات له‌ پاکردنه‌وه‌ و گۆڕینی جێگا ته‌ڕه‌که‌دا.

نوسینی باپیره‌
تایبه‌ت به‌ کوردژین
سود وه‌رگیراوه‌ له‌م سه‌رچاوانه‌
سایتی فامیلی دۆکتۆر

تێکست بوکی نیڵسۆن بۆ نه‌خۆشی منداڵان چاپی 18 هه‌م
Nelson Textbook of Pediatrics 18th edition
وێنه‌کان به‌ گه‌ڕان له‌ گۆگڵ وه‌رگیراون

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باپیره‌ (2010-12-19 11:53:48)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2010-12-11 11:22:24

Ronyas
فریشته‌ی ناز
شوێن: ☆ سليمانى☆
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-05-29
دواترین سه‌ردان: 2013-07-11
په‌یامه‌كان: 950
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا

یاخوا هه‌زار جار ده‌ستت خۆش بیت
باپیره‌ جوانه‌که‌م سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ر بیت رۆحه‌که‌ى رۆنیاس
هه‌ر بژیت بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ جوانانه‌ت
هیوادارم ته‌مه‌ن دريز و له‌ش ساغ بیت هه‌موو کات
وه‌ به‌هیواى کارى باشتر و بابه‌تى جوان باپیره‌ گیان

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-55cfa7e9d6.jpg

‌
کریستالى بیده‌نگیتان بکیشن به‌ دیواره‌کانى ده‌نگدا!!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2010-12-12 01:12:39

Nmai Baran
کازیوەی یانە
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-08-29
دواترین سه‌ردان: 2012-06-26
په‌یامه‌كان: 786
ویبگه‌
WindowsXPSafari

Re: جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا

ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره‌ گیان
به‌ڕاستی بابه‌تێکی به‌ سووده‌
هیوادارم هه‌میشه‌ به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-9e4c3596f8.gif

خۆزگە بەفرمێسکەکـــانی تۆ گوڵی وەفا ئــاو ئەدرا
تـــــا ئەوساتەی لـــــەم وڵاتە ئاڵای وەفا هەڵئەدرا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2010-12-12 11:11:14

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا

ڕۆنیاس گیان، لیسا گیان ده‌سته‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێز خۆش بێت.
به‌ڕاستی ئێوه‌ هانده‌ری باپیره‌ی خۆتانن، هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌ ئاستی هاندانه‌که‌ی ئێوه‌ی‌ دلسۆزی ( کوردژین )‌ و باپیره‌ی‌ خۆتاندا بم.
خوا ته‌مه‌ن درێژتان بکات بۆ باپیره‌ی خۆتان.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باپیره‌ (2010-12-12 11:15:40)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2010-12-12 14:33:39

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا

یاخوا ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت باپیره‌ گیان
هه‌ر بمێنی بۆ کوردژین و بۆ ئه‌و زانیاریانه‌
ههههه هه‌ر له‌ ئیسته‌وه‌ ئه‌و شتانه‌ با بزانین سبه‌ینێ گیر نه‌خۆین به‌ ده‌ست مناڵه‌کانمانه‌وه‌
به‌رده‌وام بیت و سه‌ربه‌رز بیت برا به‌رێزه‌که‌م

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2010-12-13 16:22:44

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا

xama گیان زۆر سوپاسی هه‌ستی به‌رزت ئه‌که‌م، ده‌سته‌کانی تۆی به‌ڕێزیش خۆش بێت.
سوپاس بۆ په‌یامه‌ جوانه‌که‌ت ...تۆ چاوی باپیره‌یت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2010-12-13 18:27:08

ليوزة
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-23
دواترین سه‌ردان: 2013-09-02
په‌یامه‌كان: 1074
WindowsMSIE7

Re: جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا

dasknt xosh be bapera gean
har bo emaw kurdzhin bemene
hewadrm xwa tmndrezhw lash saxt ka
har sarkawtw be dasknt xoshbe bo am babta jwana

Kurdzhin

نـاخـۆشترین ڕۆژکانـی ژیـانـم که‌سێک پـێـی بـه‌خشیـمکـه‌ " خـۆشتریـن ڕۆژه‌کانـی ژیانـم پـێشکـه‌شی کـرد.
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-59036817f0.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2010-12-13 18:35:26

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsXPMSIE7

Re: جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا

ده‌سته‌کانت خۆش بێت باپیره‌ گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2010-12-16 19:16:12

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا

ده‌ستت خۆش بێت اپیره‌ گیان به‌راستی بابه‌تێکی زۆر به‌سود و بایه‌خه‌
هیوادفارم که‌ بێ به‌شمان نه‌که‌یت له‌ بابه‌ته‌ به‌ سوده‌کانت ته‌مه‌ن درێژو به‌خته‌وه‌ر بیت

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2010-12-17 19:03:28

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: جێگا ته‌ڕکردنی منداڵ له‌ شه‌ودا

به‌ڕێزان شازه‌ گیان، ليوزة گیان، کاکه‌ سیروان گیان، زۆر سوپاستان ئه‌که‌م بۆ په‌یامه‌ جوانه‌کانتان.
باپیره‌ زۆر شادمانه‌ که بابه‌ته‌که‌‌ به‌ دڵی ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌، به‌ ڕاستی ئێوه‌ی به‌ڕێز هانده‌ری باپیره‌ی خۆتانن.
دوباره‌ دسته‌کانی ئێوه‌ش خۆش بێت و ته‌مه‌ن درێژ بن بۆ باپیره‌ی خۆتان، ئێوه‌ دڵی باپیره‌ن.

کاکه‌ سیروان گیان که‌ په‌یامه‌ جوانه‌که‌تم خوێنده‌وه‌ خه‌ریك بوو زمانم له‌جێ بچێت و له‌گه‌ڵ داپیره‌ شدا نه‌گه‌یشتینه‌ ئه‌نجامێك که‌ (  اپیره و هیوادفارم ) مانای چیه‌ هه‌رچه‌نده‌ داپیره‌ به‌ ڕاشکاوی ووتی ئه‌م ووشانه‌ له‌ مسته‌وای فه‌هم و ئیدراکی ئێمه‌ماناندا نیه‌ و له‌وه‌ ئه‌چێت کاکه‌ سیروان به‌ زمانی ( پشتۆن و ئۆردو )ی ئه‌فغانی نوسیبێتی  ها ها ها.
ئه‌م جاره‌ش سوپاستان ئه‌که‌م و ده‌سته‌کانی ئێوه‌ش خۆش بێت. 

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن باپیره‌ (2010-12-17 19:05:17)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net