.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











ئایا هه‌ست به بۆشاییه‌ك ده‌كه‌یت له نێوان خۆت‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت ؟ یاخود په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵیدا له‌ده‌ست داوه؟
ئایا ئێستا له حاڵه‌تی بێده‌نگی ته‌واودان له‌گه‌ڵ یه‌كتری‌و،هیچ شوێنێكتان ده‌ست ناكه‌وێت بۆ گفت‌و گۆو دیالۆگ؟
ئه‌مه حه‌وت هه‌نگاوی سانا‌و ئاسانه بۆ به ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی
هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و بهختهوریهی كه لێتان
ون بووه‌و په‌یوه‌ندیه‌كی گهرمو گوڕ دروست بكه‌نه‌وه:
١- ته‌ركیزی پێویست ببخشه به هاوسهرهكهتو گوی بگره له‌وه‌ی كه بۆت باس ده‌كات، به نیوه‌ی هه‌سته‌كانت گوێی لێمه‌گره،
له كاتێكدا نیوه‌كه‌ی تری ته‌ركیزت له شوێنێكیتر بێت وه‌ك ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن،یان خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه، ئه‌وه‌شت بیرنه‌چێ گفتوگۆ كردن سه‌ره‌تای ره‌وینه‌وه‌ی كیشه‌یه.
2- فرسه‌ت بده به هاوسه‌ره‌كه‌ت تا قسه‌كانی ته‌واو بكات‌و، هه‌وڵ بده كه‌وا قسه‌ی پێنهبڕیتو، ده‌ست مه‌كه به به‌رگری كردن له خۆت دژی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌وه‌ی كه‌وا ئه‌زانی هێرش كردنه سه‌ر تۆ، ته‌نانه‌ت با ره‌خنه‌ش بێت له تۆ، پێویسته له‌سه‌رت بیر له قسه‌كانی بكه‌یته‌وه، چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و له سه‌ر راستی‌و بێت.
3- ئه‌گه‌ر هاتو كه‌وتنه گفت‌و گۆی توند هه‌وڵ بده‌ن با به ته‌نیا خۆتان بن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ركیزتان بۆ یه‌كتری زیاتر بێت، هه‌رگیز موناقه‌شه‌ی شتێك مه‌كه له‌گه‌ڵیدا به به‌رچاوی هاوڕێكانتان یان خزم‌و كهسانتان یان ته‌نانه‌ت مناڵهكانیشتان.
4- سور به له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام به چاوه‌كانت له‌گه‌ل هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ت، چونكه خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌تان بۆ ئه‌ویترتان به سه‌یركردنی یه‌كتری كاره‌كه بۆ هه‌ردوكتان ئاسانتر ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ست به گرنگیدانت ده‌كات پێی، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات كه‌وا كه بیر‌و بۆچونه‌كانی باش بن به‌رامبه‌ر به تۆ‌و به‌دگومان نه‌بێت لێت، مه‌هێڵه چاوت بڕوات به هیچ لایه‌كدا وه‌ك ته‌ماشاكردنی سه‌قفی ژوره‌كه یان تابلۆیه‌كی هه‌ڵواسراو به دیوارێك، چونكه ئه‌م هه‌ڵوێسته وا ده‌كات گومانی ئه‌وه به‌رێت كه تۆ گرنگی به‌وه ناده‌یت كه ئه‌و باسی ده‌كات.
5- هه‌رگیز درۆ له‌گه‌ل هاوسه‌ره خۆشه‌ویسته‌كه‌ت مه‌كه‌و، راستگۆ به له‌گه‌ڵیدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكی ناشیاوت لێ بینی، یان ئه‌گه‌ر رقت له هه‌ندێ خووی ببێته‌وه، پێویسته به راشكاوانه ئه‌وه‌ی پێ بڵێیت، بڕوات هه‌بێ ئه‌مه ئه‌بێته مایه‌ی خۆشه‌ویستی زیاتر
6- ئه‌گه‌ر هاتوو كاره‌كانت به‌سه‌رتدا تێكه‌ڵ بوون، وا ده‌رمه‌خه كه زۆر تێگهیشتوویتو، به په‌له داوای رونكردنه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌و، رێز دابنێ بۆ راو بۆچونهكانیو له گله‌ییه‌كانی، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ له دروستكردنی پردێك بۆ تێگه‌یشتن له یه‌كدی.
7- كاتێكێكی دیاریكراو تایبه‌ت بكه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت كه تێیدا رابۆچونهكانتان بگۆڕنه‌وه یان ته‌نانه‌ت گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تێكی جددی بكه‌ن، سور له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ خۆت بیبه‌یت بۆ شوێنێكی خۆش هه‌فته‌ی جارێك یان دوو هه‌فته جارێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌ستانه ده‌رونیانه لاچێت له‌سه‌رتان كه رۆژانه توشتان ده‌بێت، ئه‌م حه‌وت هه‌نگاوه به پشتیوانی خوا كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تۆ له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ت.
س. خوشکان
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ته‌نکه (2011-01-26 22:06:56)


له‌سه‌ر هێڵ نییه



dastakant xosh tanka xan
له‌سه‌ر هێڵ نییه





زۆر سوپاس ئازیزه‌که‌م
له‌سه‌ر هێڵ نییه




DASTAKANT XOSH BET TANKA GYAN

له‌سه‌ر هێڵ نییه