❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ئاسوده‌یی خێزان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-01-26 22:06:17

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ئاسوده‌یی خێزان

ئایا هه‌ست به‌ بۆشاییه‌ك ده‌كه‌یت له‌ نێوان خۆت‌و هاوسه‌ره‌كه‌ت ؟  یاخود  په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵیدا له‌ده‌ست داوه‌؟
ئایا ئێستا له‌ حاڵه‌تی‌ بێده‌نگی‌ ته‌واودان له‌گه‌ڵ یه‌كتری‌‌و،هیچ شوێنێكتان ده‌ست ناكه‌وێت بۆ گفت‌و گۆ‌و دیالۆگ؟
ئه‌مه‌ حه‌وت هه‌نگاوی‌ سانا‌و ئاسانه‌ بۆ به‌ ده‌ستهێنانی‌ خۆشه‌ویستی‌
هاوسه‌ره‌كه‌ت بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ ئه‌و به‌خته‌وریه‌ی‌ كه‌ لێتان
ون بووه‌‌و په‌یوه‌ندیه‌كی‌ گه‌رم‌و گوڕ دروست بكه‌نه‌وه‌:http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-e52457d154.jpg
١- ته‌ركیزی‌ پێویست ببخشه‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت‌و گوی بگره‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ بۆت باس ده‌كات، به‌ نیوه‌ی‌ هه‌سته‌كانت گوێی‌ لێمه‌گره‌،
له‌ كاتێكدا نیوه‌كه‌ی تری‌ ته‌ركیزت له‌ شوێنێكیتر بێت وه‌ك ته‌ماشاكردنی‌ ته‌له‌فزیۆن،یان خوێندنه‌وه‌ی‌ رۆژنامه‌، ئه‌وه‌شت بیرنه‌چێ گفت‌وگۆ كردن سه‌ره‌تای ره‌وینه‌وه‌ی  كیشه‌یه‌.
2- فرسه‌ت بده‌ به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت تا قسه‌كانی‌ ته‌واو بكات‌و، هه‌وڵ بده‌ كه‌وا قسه‌ی‌ پێنه‌بڕیت‌و، ده‌ست مه‌كه‌ به‌ به‌رگری‌ كردن له‌ خۆت دژی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌وه‌ی‌ كه‌وا ئه‌زانی‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر تۆ، ته‌نانه‌ت با ره‌خنه‌ش بێت له‌ تۆ، پێویسته‌ له‌سه‌رت بیر له‌ قسه‌كانی‌ بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌و له‌ سه‌ر راستی‌‌و بێت.
3- ئه‌گه‌ر هاتو كه‌وتنه‌ گفت‌و گۆی‌ توند هه‌وڵ‌ بده‌ن با به‌ ته‌نیا خۆتان بن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌ركیزتان بۆ یه‌كتری‌ زیاتر بێت، هه‌رگیز موناقه‌شه‌ی‌ شتێك مه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا به‌ به‌رچاوی‌ هاوڕێكانتان یان خزم‌و كه‌سانتان یان ته‌نانه‌ت مناڵه‌كانیشتان.
4- سور به‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ به‌رده‌وام به‌ چاوه‌كانت له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت، چونكه‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ هه‌ر یه‌كه‌تان بۆ ئه‌ویترتان به‌ سه‌یركردنی‌ یه‌كتری‌ كاره‌كه‌ بۆ هه‌ردوكتان ئاسانتر ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ست به‌ گرنگیدانت ده‌كات پێی‌، ئه‌مه‌ش وای‌ لێده‌كات كه‌وا كه‌ بیر‌و بۆچونه‌كانی‌ باش بن به‌رامبه‌ر به‌ تۆ‌و به‌دگومان نه‌بێت لێت، مه‌هێڵه‌ چاوت بڕوات به‌ هیچ لایه‌كدا وه‌ك ته‌ماشاكردنی‌ سه‌قفی‌ ژوره‌كه‌ یان تابلۆیه‌كی‌ هه‌ڵواسراو به‌ دیوارێك، چونكه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ وا ده‌كات گومانی‌ ئه‌وه‌ به‌رێت كه‌ تۆ گرنگی‌ به‌وه‌ ناده‌یت كه‌ ئه‌و باسی‌ ده‌كات.
5- هه‌رگیز درۆ له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت مه‌كه‌‌و، راستگۆ به‌ له‌گه‌ڵیدا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستێكی‌ ناشیاوت لێ‌ بینی‌، یان ئه‌گه‌ر رقت له‌ هه‌ندێ‌ خو‌وی‌ ببێته‌وه‌، پێویسته‌ به‌ راشكاوانه‌ ئه‌وه‌ی‌ پێ بڵێیت، بڕوات هه‌بێ‌ ئه‌مه‌ ئه‌بێته‌ مایه‌ی‌ خۆشه‌ویستی‌ زیاتر
6- ئه‌گه‌ر هاتوو كاره‌كانت به‌سه‌رتدا تێكه‌ڵ‌ بوون، وا ده‌رمه‌خه‌ كه‌ زۆر تێگه‌یشتوویت‌و، به‌ په‌له‌ داوای‌ رونكردنه‌وه‌ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌‌و، رێز دابنێ‌ بۆ را‌و بۆچونه‌كانی‌‌و له‌ گله‌ییه‌كانی‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هه‌نگاوێكی‌ زۆر گرنگ له‌ دروستكردنی‌ پردێك بۆ تێگه‌یشتن له‌ یه‌كدی‌.
7- كاتێكێكی‌ دیاریكراو تایبه‌ت بكه‌ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌ تێیدا رابۆچونه‌كانتان بگۆڕنه‌وه‌ یان ته‌نانه‌ت گفت‌وگۆ له‌سه‌ر بابه‌تێكی‌ جددی‌ بكه‌ن، سور له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ‌ خۆت بیبه‌یت بۆ شوێنێكی‌ خۆش هه‌فته‌ی‌ جارێك یان دوو هه‌فته‌ جارێك بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌ستانه‌ ده‌رونیانه‌ لاچێت له‌سه‌رتان كه‌ رۆژانه‌ توشتان ده‌بێت، ئه‌م حه‌وت هه‌نگاوه‌ به‌ پشتیوانی‌ خوا كاریگه‌ری‌ باشی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی‌ تۆ له‌گه‌ل هاوسه‌ره‌كه‌ت.

س. خوشکان

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن ته‌نکه‌ (2011-01-26 22:06:56)

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-01-30 16:03:39

lawand2010
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-13
دواترین سه‌ردان: 2011-05-23
په‌یامه‌كان: 22
WindowsMSIE7

Re: چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ئاسوده‌یی خێزان

dastakant xosh tanka xan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-01-30 16:25:28

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

Re: چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ئاسوده‌یی خێزان

زۆر سوپاس ئازیزه‌که‌م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-01-31 13:12:17

leza97
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-28
دواترین سه‌ردان: 2011-02-12
په‌یامه‌كان: 80
WindowsXPMSIE

Re: چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ ئاسوده‌یی خێزان

DASTAKANT XOSH BET TANKA GYAN

Kurdzhin
هاورييه تى ته مه نى ديار نيه ياسايه كى هه يه ئه ويش وه فادارييه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net